هه‌قیقه‌تێك كه له‌سه‌ره‌تاوه باشتره بوترێت،ئه‌وه‌یه كه،ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی نه‌بونایه هه‌رگیز كورد له‌باكور نه‌یئه‌توانی ئه‌م ڕۆڵه سیاسییه گرنگه ببینێت،هه‌موو مێژوو كۆبكه‌یته‌وه كورد نه‌یتوانیوه به‌قه‌د دووساڵی سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ردۆگان قسه‌بكات و ڕۆڵی هه‌بێت،له توركیا به‌چاوی خۆم سه‌یاره‌یه‌كم بینی: لێی نوسرابو " وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاڵایه‌كی كوردوستانیشی به‌سه‌ره‌وه بو به‌ره‌و كۆبانێ ئه‌چوون،به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه ساڵیادی له‌دایكبونی ئهتاتۆركیش بو. !.. . به‌ڵام ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی گومان و پرسیار نه‌كه‌ین،،گومانكردن له گروپی دینی و ئیتنی له مێژووی سیاسه‌تدا،هه‌تا بڵێی گومانێكی مه‌نتقیه‌و ئاكامه‌كه‌شی ڕاست ده‌رئه‌چێت. بانمویهكتان بۆ بێنمه‌وه..
له سه‌ده‌ی (17) به‌دواوه، زاراوه‌یه‌كی گرنگ په‌یدابو، به‌ناوی " یه‌هودی دونمه".. دونمه (Donmeh) ،ووشه‌یه‌كی توركی لێكدراوه،له دوو به‌شی (دو) به‌مانای (بنچینه، ڕه‌سه‌ن،یان ڕه‌گه‌زی ڕاسته‌قینه) دێت،وه (نمه) به مانای (جۆر) دێت، واتای ووشهكه به‌گشتی تیم یان گروپێكی به‌هێزه كه له‌سه‌ر دوو جۆر ڕه‌گه‌ز دروستبون،بۆنمونه: جۆرێكی ئیسلامی و جۆرێكی یه‌هودی له یه‌ك كه‌سدا بونی هه‌بێت،هه‌رچه‌نده لای توركه‌كان ئه‌مانه بهههڵگهراوه له دین له قه‌ڵه‌م ئه‌درێن.
سباتای زیفی (Sabatay Sevi) به‌دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی یه‌هودی دونمه ئه‌ناسرێت،كه ساڵی (1648) به‌ده‌م چه‌ند ده‌ق و بانگه‌وازێكی دینی عیبرانیهوه ده‌ركه‌وت،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه مه‌سیحێكی تازه دێت و،حوكمی دونیا ئه‌كات، قودسیش ئه‌كاته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌كان،دواتر هه‌ر له‌و ساڵی (1648) له‌ته‌مه‌نی (22) ساڵیدا خۆی ئه‌كات به مه‌سیح و خه‌ڵكێكی زۆری یه‌هودیش شوێنی ئه‌كه‌ون و باوه‌ڕی پێ دێنن.
سباتای،جووله‌كه‌یه‌كی ئیسپانیه،كوڕی سمساری یه‌هودی موردخان زیفیه،له دایكێكی جووله‌كه‌و له‌شاری ئیزمیر ی ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ ساڵی (1626) له‌دایكبووه،له ئیسپانیاوه كۆچیان كردووه بۆ توركیا،له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی دا سیاسه‌تێكی لێبورده‌یی دینی به‌كارهێناوه، بووه‌ته حاخامی ئیزمیر،خه‌ڵكی له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه‌و باسی ته‌ورات و ته‌لمودی بۆ كردون،هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كوتله‌ی یه‌هودی داوه‌و،ویستویه‌تی سوڵتانی عوسمانیش له‌خشته به‌رێت،به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردووه، له گرتوخانه‌ی زندان قابو زیندانی ئه‌كرێت،پاشان په‌لكێشی ئه‌كه‌ن بۆ شاری ئه‌ده‌رنه،له‌وی نوێنه‌ره‌كانی سه‌دری ئه‌عزه‌م ئه‌ماده ئه‌بن (سه‌دری ئه‌عزه‌م: كه‌سێك بووه هه‌موو مۆر و نهێنیه‌كانی سوڵتانی لابووه،له‌ڕووی ده‌سته‌ڵاته‌وه له دوای سوڵتان ئه‌و دێت) .. حوكمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رئه‌كه‌ن،به ئاماده‌گی پزیشك و وه‌رگێڕی ئیسپانی و.. . تاد.. له‌وێدا بڕیاری ئه‌وه‌ی پێ ئه‌ده‌ن كه ئیسلام بێت،پاشان له حوكمه‌كه‌ی ڕزگاری ئه‌كه‌ن، پاك ئه‌یشۆن،لهمهراسیمێكدا شه‌هاده‌تی ئیسلامه‌تی پێ دێنن،ئینجا جبه و عه‌مامه‌ی مه‌لایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، ئیتر گوایه حاخام بووه به موسڵمان!. له‌ناو كۆشكی سه‌ڵته‌نه‌ت پله‌ی به‌رپرسی ده‌رگاكانی ئه‌ده‌نێ،مانگانه بهمووچهیهك سه‌روو سه‌دو په‌نجا ئوقهی زیوی له‌وی ئه‌بێت.. . ئینجا داوایه‌ك به‌رز ئه‌كاته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه یه‌هووده‌كان بكه‌ن به موسڵمان، به‌لێشاو یه‌هود ئه‌بێته ئیسلام!. هه‌ر كه‌سێك و دوو ناوی هه‌یه،ناوێكی گشتی ئیسلامی و،ناوێكی تایبه‌تی یه‌هودی،وه‌ك هه‌ر موسڵمانێك نوێژ و ڕۆژوو حه‌ج ئه‌كه‌ن،ئه‌چنه مزگه‌وته‌كانیش،،،به‌ڵام له‌ژێر عه‌مامه‌و جبهدا بره‌و به یه‌هودییه‌تی خۆیان ئه‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت پارێزگاری له‌داب و نه‌ریت و زمان و جلوبه‌رگ و دروشمه‌كانی خۆشیان ئه‌كه‌ن،قوتابخانه‌و قه‌برسانی تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌بووه، دواتر به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بۆ ئیداره‌و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رز ئه‌كرانه‌وه، كه سباتای به‌فرت و فێڵ ئیسلام بووه‌و، ئه‌یه‌وێت گورز له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه‌شێنێت،له‌سه‌رده‌می سوڵتان (محه‌مه‌دی چواره‌م) دا سباتای ئه‌گرن و نه‌فی ئه‌كه‌ن بۆشاری دۆلكۆن (Dolcigno) له (30ی ئه‌یلولی 1675) ئه‌مرێت.
لێره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت، كه یه‌هودی دونمه،بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بووه ئینجا دینی،تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه پێگه‌ی خۆیان له ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا به‌هێزبكه‌ن، وه (سباتای زیفی) یه‌كه‌م كه‌سه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد قودس پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی یههودییهو، دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زایۆنیزمی جیهانییه به (300) ساڵ پێش تیۆردۆر هرتزل..
ئه‌كرێت،له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ردۆگان و ئاكپارتییه‌وه،وه له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه،ئه‌وه بچنینه‌وه، كه ئیمڕۆكه " ئیسلامی دونمه" ش په‌یدابونه، و دوو سه‌ره‌ن.. له‌ژێر چه‌تری ئابوریی و لیبراڵیهتبوندا،له‌مه‌ڕ داخوازیی بهئهوروپی بوندا،به‌به‌رییه‌وه بیری شۆڕشگێریی و فاشییه‌تی دینی خۆیان بره‌و پێبده‌ن. به‌تایبه‌تیش كه سیكۆلاریزم به بێ خۆرئاوایی بون و مۆدێرن بون و داموده‌زگایی بون به‌ڕه‌هایی مانایه‌كی نییه بۆچی؟. چونكه له خۆرئاوا ڕێنسانس ڕوویداوه‌و خاوه‌ندارێتی ئه‌كه‌ن، سه‌ره‌كیترین ئایدیا له ڕێنیسانس بریتی یه له سیكۆلاریزم.. . له‌ڕووی سیاسییه‌وه توركیا حاڵه‌تێكی شازی جیهانی بووه،له‌ڕووی مێژوو و كلتور و هونه‌ر و ئاینه‌وه له‌گه‌لانی ناوچه‌كه جیاوازن، هه‌ڵكه‌وته‌ی ئاسیا-ئه‌وروپی توركیا،به‌رده‌وام به‌كارهێنانی توركیا بووه لهجهمسهرگیرییهكاندا، مه‌سه‌له‌ن: ئیسرائیل و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ئه‌وه بووه له عێراق و سوریا و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بده‌ن. بۆ ئه‌وه بووه له به‌عسیه‌ت و له نفوسی سۆڤیه‌ت بده‌ن.. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌بووه به‌كاربهێنرێت دژی سۆڤیه‌ت،وه دواتر له ناتۆدا به‌كاربهێنرێت دژی دوژمنانی خوَرئاوا له‌ناوچه‌كه‌دا..
له‌پشت خوڵقاندنی موعجیزه‌ی ئابوریی و ئاوه‌دانییه‌وه، نیۆ- ئیسلامیزم وه‌كو تهییارێكی تری ئیخوان موسلمین كه " حزبی نه‌هزه‌ی تونس و ئیسلامییه‌كانی مه‌غریب و ئه‌مانه‌ی توركیان"،به‌رگێكی تریان كرد به به‌ر ئیسلامدا،كه ئه‌م شێوازه لهئیسلامگهرایی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه،وه‌كو چۆن توركوت ئۆزاڵ له‌پێناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگیدا،به‌شه‌و شه‌ونوێژی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان ئه‌كرد و،به‌ڕۆژیش له‌گه‌ڵ بزنسمانه غه‌ربییه‌كان ویسكی ئه‌خوارده‌وه، گویل و ئه‌ردۆغان شه‌رابی سور له‌گه‌ڵ شمعون پێرێس بخۆنه‌وه‌و، هاوكاری داعش بكه‌ن و،كه‌شتی هاوكاری بنێرن بۆ غه‌ززه‌و،مناڵی كورد له رۆبۆسكی دا بكوژن و، سه‌رده‌مێك یه‌كه‌م هاوڕێی به‌شارئه‌سه‌د بوبن و ئێستا كاربۆ ڕووخانی بكه‌ن و،پێشوازی و داڵده‌ی عومه‌ر به‌شیری سودانیان دابێت و، نكۆڵی له كوشتنی ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌ن بكه‌ن. وه ئه‌وان له 2013 هدا توانی بیتیان ڕۆكێتی پاتریۆت (Patriot 104-MM) وه‌ك سیسته‌مێكی دژه مووشه‌كی بالیستی و پێویستی سه‌رده‌م له‌سه‌ر سنوری سوریا جێگیربكه‌ن،بتوانن پرۆژه‌ی گاپ (GAP) درێژه پێبده‌ن بۆ ووشككردنی ئاوی دیجله‌و فورات،بتوانن قورئان بكه‌نه كوردی و به‌كاریبهێنن تاده‌نگ له‌كورد بگرن، بێگومان تاكتیكی سیاسیی دیكه‌ش ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بنچینه‌ی خۆیان لانه‌ده‌ن و خه‌ونه‌كانیان بسه‌پێنن.
