ناكرێت یادی یه‌كێتی به بێ ڕه‌خنه تێپه‌ڕ بـێـت،ململانێ نێوخۆییه‌كانی ئه‌م حزبه نه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌نوسسازی نیشتمانی و،شێوازی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ووشیارو،خزمه‌تكردن به كه‌سوكاری شه‌هیدان نییه،به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هێند گه‌وره‌یه،ئاماده‌ن هه‌موو بنكه‌ی حزبه‌كه‌یانی له‌سه‌ر به‌كوشت بده‌ن. ئه‌م حزبانه‌ی كوردوستان له ڤایرۆس ئه‌چن،بۆیه هه‌میشه به‌دوای زۆنگاو (مستنقع) دا ئه‌گه‌ڕێن تا بژین،یه‌كیان بێ ئه‌وی تریان مانای نییه‌و،هه‌مویان ئه‌م بارودۆخه‌یان دروستكردووه،بهههموشیان ئه‌یپارێزن.. ئه‌وه‌ی له‌ململانێكاندا ئه‌بێته قوربانی دیاره كێیه.
یه‌كه‌م: تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌یكرد.. !
مێژوو ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات،جیاوازی مێژوو له‌گه‌ڵ ئاوێنه ئه‌وه‌یه،له ئاوێنه‌دا ئه‌توانی سه‌یری خۆت بكه‌ی و خۆشت چاك بكه‌یت،به‌ڵام له‌مێژوودا ناتوانی نابوتیهكانی خۆت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت جوان بكه‌یته‌وه. له‌ساڵی (1964) ه‌وه هه‌تا (2000) باڵی جه‌لالی و مه‌لایی نزیكه‌ی (50) هه‌زار مناڵی خه‌ڵكیان به‌كوشتداوه،به‌هه‌زاران كه‌سیان سه‌رنگوم كردوه،هه‌موو شتێكیان ئهتككرد، كه‌چی له‌مدواییه تاڵه‌بانی به‌ئاشكرا ئه‌ڵێت: من په‌شیمانم و،هه‌ڵه‌بوم و ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی زهرورهتین و.. .. ئه‌م شتانه.. ته‌نانه‌ت وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌و خوێندیه‌وه له‌ساڵی (2007) .. !!.
له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق (2003) به‌دواوه، ئه‌ها یه‌ك جوندی عێراقی چییه به‌سه‌ر شه‌قامێكی عێراقه‌وه نه‌مابو،ئه‌مان چوون مه‌جلیسی حوكم یان دروستكرد،سوپای عێراقیان خسته‌وه سه‌رپێی خۆی،له‌پێناو چه‌ند پۆست و ملیاره دۆلارێكی سه‌رده‌می بریمه‌ردا،یه‌كێتی و پارتی چوون موسڵ و به‌غدایان پاراست،كه‌ركوكیان فه‌رهود كرد‌و،زه‌وییه‌كانیان تهجاوزكردو،خه‌ڵكه‌كه‌یان فێری مشه‌خۆریی و ته‌مه‌ڵی و حزبایه‌تی كرد.. ئه‌مان وایانكرد له‌وكاته‌وه تا ئه‌م (2015) یه نزیكه‌ی (300) هه‌زار ماڵی عه‌ره‌ب بێته‌وه كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.. ئه‌گه‌ر ئه‌م وتانه‌ش ته‌شه‌نوج دروسته‌كه‌ن،خودی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌هاوڕێی (40) ساڵی تاڵه‌بانییه،له‌وكاته‌ی تاڵه‌بانی له نه‌خۆشخانه‌بوو،بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هێرشی كرده سه‌ر مام جه‌لال.. دواییش هاته‌وه باوه‌شی پیاكردبو ئه‌گریا.. . !!
مادام تاڵه‌بانی پیاوێكی ڕۆشنبیر،كه‌سێتیه‌كی عێراقی و ئیقلیمی ناسراو،به‌ئه‌زمون،شاسواری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان بو،ئه‌بوو گرفته‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌م ڕۆژگاره نه‌سپاردایه..
دووه‌م: یه‌كێتی یه‌ك نه‌یاری هه‌یه قیادهكهیهتی.
بێسهروبهرهییهكه گه‌شتۆته ئاستێك، هه‌رخودی قیاده‌كانی خۆیان وه‌كو ئێمه ئه‌دوێن،ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێكه‌وه شوكرانه‌ی گه‌ره‌ك.. كه دوای ئه‌ونه ساڵ ئه‌مانه بتوانن وه‌ك ئێمه ڕه‌خنه بگرن،مه‌سه‌له‌ن:
له‌یه‌كه‌م و كۆتا چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی،تاڵه‌بانی ئه‌م ده‌سته‌واژانه ده‌ڵێت: "گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر هه‌یه و خۆم لهبهرپرسیارێتیهكهی نادزمه‌وه".. " خولێكی تر خۆم بۆ سكرتێری یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه"..
مه‌لابه‌ختیار: ژێرزه‌مینه‌كان پڕن له‌فه‌رده دۆلار و بانكه‌كانیش پاره‌یان تیا نه‌ماوه!
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا: یه‌كێتی و پارتی له كه‌ركوك كوردایه‌تی ناكه‌ن!.
شێخ جه‌عفه‌ر: یه‌كێتی بێ خاوه‌نه!.
عادل موراد: بێئومێدین له‌چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی یه‌كێتی.
سێهه‌م: ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانی یه‌كێتی
بێگومان یه‌كێتی و پارتی و ئیستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، چه‌ند ساڵه زیره‌كانه پرسی چاكسازیی له حوكمڕانی دا بیری خه‌ڵك ئه‌به‌نه‌وه، هه‌رجاره یان خۆیان گۆڵمهزێكیان خوڵقاندووه،یان به‌هه‌ڵه‌و نه‌فامی سیاسه‌تكردنیان شه‌ڕێك ئاڵاوه‌ته ناوچهسنورییهكان و ناوخۆی كوردستان، وه یاخود به‌ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی میدیاوه وایانكردووه،كه‌س بیرنه‌كاته‌وه، كه‌س هیچ نه‌بینێت. خه‌ڵكیان گێژكردووه.. . یه‌كێتی له‌بری فیعله‌ن پرۆژه‌یه‌ك بۆچاكسازیی بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،ده‌ستی یان دایه ڕۆژنامه‌نوس كوشتن و ئه‌تكردن و.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌و نه‌وت ئاودیوكردن و پیسخۆرییهكی بێوێنه. هه‌ركه‌سیش ڕه‌خنه‌یه‌كی گرت بێت یا ته‌خوین كراوه به‌وه‌ی ده‌ستی لایه‌نێكی له‌پشته،یان لهخۆیانبووهو ده‌ریانكردووه و دووریان خستۆته‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌گه‌ر (ی،ن،ك) له‌سه‌ر لاوازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان پارتی ده‌نگ كۆبكاته‌وه. یاخود وه‌ك مۆدێل هه‌ركه‌سێك په‌لامارێكی پارتی یان هێزێكی تر بدات ببێته پاڵه‌وان و بریجنسكی كورد.. !. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی داعش نه‌هاتبا،ئێستا كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ئاستی ته‌سفیه‌كردن و تیرۆری سیاسیی ده‌مێك بوو تێپه‌ڕاندبو، هه‌رچه‌نده ده‌ستگه حزبیه ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی چه‌ند ساڵێكی به‌كوشتن و بڕین وپهلاماردان و گه‌مه‌ی موخابه‌راتی و ناوچه‌گه‌رێتی له زۆنی سه‌وزدا به‌ڕێخست (هه‌موو ئه‌مانه نه‌وشیروان مسته‌فا ئاگاداری بووه) .. . ئه‌توانین بڵێین وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری و ته‌وسیه‌ی ئێران ئه‌م حزبه ڕۆڵی زیره‌كانه‌و باشیشی بینی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ی داعش و تیرۆردا.. دواجار داعش یانسیب و دیارییه‌ك بوو بۆ یه‌كێتی هات..
چواره‌م: كادره پێشكه‌وتووه‌كان!
میدیای كوردیی،نه‌خوێنه‌وارانه به‌شداری كردووه،له ناو دۆزینه‌وه‌دا،یه‌كێك له‌وانه " كادری پێشكه‌وتووه ".. . !. ئه‌وه‌ی تۆزێك پشتێنه‌ی ئه‌م حزبه بوو هه‌ندێك كوڕی چاك بون،هه‌ر زوو حزبه‌كه‌یان به‌جێهێشت،یان توڕهكران،ئێستاش نازانرێت ئه‌مانه كێن به "كادری پێشكه‌وتوو" ناوده‌برێن؟.. ئاخر كورد ئاگای له‌دونیا نییه وه‌لڵا.. عاله‌م زۆر پێشكه‌وتووه زۆر،تازه به‌تازه له باعیزی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌م هێزه گه‌نده‌ڵ و پۆخڵ و بێ هێڵه نه‌ته‌وه‌ییانه،سه‌له‌فییه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات!!.. نازانم ئه‌مانه:
كارگه‌ی ڕۆكێتی بالیستی و پاتریۆت یان داناوه،،فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دروسته‌كه‌ن،تیۆره‌كه‌ی كۆپه‌رنیكۆس به‌درۆ ئه‌خه‌نه‌وه، ئاخر ده‌ماره‌كانیان ڕهبـتـــكردووه به ئامێره هاوچه‌رخه‌كانی بیركردنه‌وه‌وه،، كتێبی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی فریدریك هایك و جۆزیف نای و چۆمسكی و فۆكۆیاماو هۆنتگتۆن و جۆرج حه‌به‌ش یان نوسیوه.. !!. ئه‌مانه له‌چیدا پێشكه‌وتون؟. پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك جۆگه‌ی سوێس یان هه‌بووه، فكره‌ی دروستگردنی نه‌وت و گاز له به‌ردی زه‌یتی هی ئه‌مان بووه؟.. . وه‌لڵا ئه‌وه توركیا سێهه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش ته‌واوكرد له‌و بنده‌سته، ئه‌مریكا زۆربه‌ی چهكهنانی ئه‌گوازێته‌وه بۆ بۆشایی گه‌ردون،له بریكس (BRICS) دا وه‌ك چین و به‌رازیل و ڕووسیاو هندو باشوری ئه‌فریكا به‌شدارن، كه جیگه‌ی بانكی دوه‌لی ئه‌گرنه‌وه.. ئاخر خۆ ئه‌بێت تۆ پرۆژه‌یه‌كت بۆ ئه‌م عه‌سره پێ بێت!. یان ئه‌م كادره پێشكهوتوانهش هه‌ر كوڕی بابی خۆیانن و دیسانه‌وه ئه‌بن به‌بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و حزبه‌وه‌و،ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌گیرفان پڕكردن و ته‌كه‌تولات.. . له‌به‌رئه‌وه له‌مسه‌ره‌وه تۆ كه مه‌لا به‌ختیار دوورئهخهیتهوه،خۆ ئه‌بێت یه‌كێكی ترت له‌و به‌ئاگاتر و ڕۆشنبیرتر هه‌بێت!. زۆربه‌ی ئه‌م كادر‌و سه‌ركردانه نیوه‌رۆ له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سن.
له ساڵی (2007) ه‌وه،هه‌موو جارێك له‌ئانی ڕه‌خنه‌كردنی یه‌كێتی دا دوو شت زۆربهكارئههێنم. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه: خۆی له‌واقیعدا یه‌كێتی یه‌ك نه‌یاری هه‌یه،ئه‌ویش قیادهكهیهتی. ئێستا ململانێی بێمانای نه‌وه‌كانیشی گرتۆته‌وه.. دووه‌هه‌میان،قسه‌یه‌كی ئیمامی ئیبن ته‌یمیه‌یه،كه ئه‌ڵێت:" شه‌ست ساڵ شارێك حاكمێكی سته‌مكار حوكمی بكات،باشتره له‌وه‌ی شه‌وێك شار بێ حاكم بێت".. . تارمایی ترسناكی یه‌كێتی له‌وكاته‌وه به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت كه تاڵه‌بانی چوو بۆ به‌غدا.. هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م یه‌كێتیه ترس و بار بووه به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانه‌وه.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌ر چی یه؟
تا دوا هه‌ناسه ئه‌م قیاده‌یه ده‌ست له‌یه‌كێتی به‌رناده‌ن،هه‌ریه‌كه‌و مناڵه‌كانی خۆی ئه‌خاته پێشه‌وه،وه‌كو یه‌ك لهدامهزرێنهرهكانی (ی،ن،ك) كه سه‌رۆك كۆماری عێراقه، (8) كه‌سی له‌خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی خۆی به‌پله‌ی باڵا داناوه. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانی تریش، قاعیده‌یه‌كی كسۆڵ و فسۆڵ،گوێی له‌دوو هاتوهاوار و حه‌فله‌و مۆسیقایه‌ك،یان به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ئریخی ئه‌بێت، نه‌شئه ئه‌یگرێت و ده‌ست ئه‌كات به پیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه لێدان.. یا هه‌ندێك به پاره‌و پول ڕاگیراون،ئه‌وه‌شی ماوه له پۆسته حكومییه‌كانی به‌غداو هه‌رێم،یان لهپهرلهمانهبێمنهته له‌ئێستاو ئایندهی خۆی،،كه‌س نییه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و،پێی بڵێ تۆ بۆ ده‌وام ناكه‌ی.. !!.
سه‌ره‌نجام.. . یه‌كێتی ئه‌درێته ده‌ست زه‌مه‌ن،،، زه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌و دیارده‌یه‌ك پێیه، هه‌رشتێك نه‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت،زه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌كات،له‌مێژوودا زه‌مه‌ن زۆر ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی وه‌كو عوسمانیه‌كان و ڕووسه‌كان و ڕۆمانیه‌كان و.. .. تادوایی، خستۆته كه‌نار و یه‌كلای كردۆته‌وه، یه‌كێتی و پارتیهك ئه‌بێت چ بن گوی به‌زه‌مه‌ن نه‌ده‌ن و له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام بن؟!.
