
ئەگەر ناسیۆنالیزمی کوردی هەبێت کەس جورئەت ئەکا قاچاخچێتی لەگەڵ داعش بکات ؟ " نەخێر".
حزب و تەییارو کەسانی قەومی و نیشتیمانی و ناسیۆنال دزی لە نیشتمان و نەتەوەکەی خۆی ئەکات ؟. نەخێر.
ئەگەر ناسیۆنالیزمی کوردی هەبوایە ئێران و تورکیا‌و ئینگلیز و ئەمەریکا ئەهاتن بۆ یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردی کار بکەن ؟. نەخێر
ئەگەر ناسیۆنالیزمی کوردی هەبوایە لە باشورەوە دژی ڕۆئاوای کوردستان و لە ڕٶژئاواوە دژی باشور هەنگاو ئەنرا. ؟. نەخێر.
ئەگەر ناسیۆنالیزمی کوردی هەبوایە دوای ئەنفال و گازبارانی بەعس کوردەکان شەڕی براکوژی و خوشک کوژییان ئەکرد ؟ بێگومان نەخێر.
ئەگەر بیری نیشتیمانی و نەتەوەیی کورد بەهێز بووایە کەرکوك و خانەقین ئەخرانە بەردەست چەند مافیا‌و بەرپرسێکی کورد تاڵانی بکەن؟ بە پارە تیرۆریستی تیا ئازاد بکەن؟ ئۆتۆمبیل لە حەویجەییەکان بکڕن!! هەزاران دۆنم زەوی داگیر ئەکرد لە دەوروبەری ئەو شارە ؟.
ناسیۆنالیزمی کوردی مان هەبوايه ئاوها بێ ناوەندی بڕیار، بە بێ پیشەسازیی ئەبووین؟ بێ
سەنعەتی فیکریی و فەرهەنگی دائەنیشتین ؟!! بەبێ ئەرتەشێکی یەکگرتوو ئەبووین !؟.
دەی کەواتە کوردستان هێزێکی ناسێۆنالی نییە بۆیە وا بێسەروبەرە. دەی کەواتە ئێستا تێگەیشتین قازانجی ناسێۆنالیزم چییە. دەی کەواتە ئەوانەی یەکێتی و پارتی و هەموو بزافەکانی رابردوو ئێستایان ناوناوه بزوتنەوەی ناسیۆنالیزم و بەو هۆیەوە بەردیان تێ ئەگرن، بە هەڵەدا چوون. ئەوانەشی لایان وایە ناسیۆنالیزم باوی نەماوە با پاسپۆرتە ئەوروپی و غەربیەکانیان بدڕێنن. بڕیاری جیابونەوەی بەریتانیا له (2016 ) دا بەدەنگی هاونیشتیمانیەکانی لە یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتنی ناسیۆنالیزم بوو، کەوتنی لیبراڵیزمی ئابوریی بو. ناسیۆنالیزم تەنانەت لە نێوان هۆڵەنداو بەلجیکادا ماوە کە کاشییەکی جوانى بۆیاخ کراو سنوریانە، چۆن بە کەڵکی کورد نایا کە حەویجەو ريازو زاب و ڕەشاد(کە خاکی کوردستانیشن و داگیرکراوە) دراوسيَمانن!!ناسیۆنالیزم نه‌ك بۆ ناوخۆ گرنگه، بۆ ده‌ره‌وه‌ش تاكه چه‌كێكه كه ئیمپریالیزم و داگیركه‌ران لێی ئه‌ترسن له‌ناوچه‌كه‌دا. مێژووى سه‌ده‌ى بیسته‌م پڕه لهتهحالوفاتى ناوچه‌یی دژى چى؟ دژى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى ناسیۆنالیزمى گه‌لان.
ئه‌مه‌ى هه‌ندێ رۆشنبیرى خارجیی كوردیی كردویانه به ناونیشانى خۆیان و به‌رد ئه‌گرنه كوردایه‌تى ته‌نها لهبهتاڵییهكى مه‌عریفیه‌وه‌یه یان به‌مه‌به‌ستى تر. ده‌نا چ مانایه‌كى هه‌یه كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانیش باسى ده‌وڵه‌تى كوردیی بكات، هیواى ده‌وڵه‌ت بۆ كورد بخوازێت. تێر جنێو و ته‌شهیر بكرێت، ئه‌ى ئه‌مه فاشیزم نییه قوربان ؟! كه‌سێك داواى ده‌وڵه‌ت بكات، هه‌ر له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆیدا په‌لامارى بدرێت و ڕه‌ت بكرێته‌وه ئه‌وه چییه؟! فاشیزمه یان نا؟!.
