پێده‌چێت،ماركس به‌وێنه‌یه‌كی تره‌وه خۆی بكاته‌وه ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌م چه‌رخه تازه‌یه‌دا!.. ئێمه ناوی فه‌یله‌سوفێكی زۆر ترسناك ئه‌هێنین،ئه‌وه بۆماوه‌ی (100) ساڵی ڕه‌به‌قه جیهانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو دووبه‌ره‌ی ئایدۆلۆژیی سه‌رسه‌خت دا، هه‌قیقه‌تێك كهناشاررێتهوه، ئه‌وه‌یه خۆرئاوا ناتوانێت خۆی له تارمایی ماركس بدزێته‌وه،بۆیه ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی دێریدا ئاوهایه (سێبه‌ری ماركس به‌سه‌ر خۆرئاواوه) .. هه‌روا قه‌یرانێكی هاوشێوه‌ی وۆڵ‌ستریت ڕووئه‌دات و،هه‌روا بومه‌له‌رزه‌و داخرانێكی دارایی دروست ئه‌بێت، فیدباكێك به شاكاره‌كه‌ی ماركس " سه‌رمایه" دا ئه‌كه‌نه‌وه. كه تیایدا میكانیزمی ئه‌و چارهسهرهشی خستۆته ڕوو به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی سه‌رمایه‌و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه دێته‌ئاراوه..
ئه‌وه زیاتر له (10) ساڵه كۆنترین لانكه‌ی فه‌لسه‌فه‌و شارستانییه‌ت به‌ده‌ست ئازاری قه‌رز و لاوازیی ماعیدهو دهمارهكانییهوه ئه‌ناڵێنێت، ڕۆژی (25/1/2015) سه‌ره‌تای ڕۆژێكی مێژوویی بو له یۆنان،كه له‌هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌دا حزبی چه‌پی ڕادیكاڵی یۆنانی "سیریزا" له‌كۆی (300) كورسی په‌رله‌مانی (149) كورسی به‌ده‌ستهێناو،حكومه‌تێكی به (10) وه‌زاره‌ت پێكهێنا..
نهێنییه‌ك هه‌یه،ڕه‌نگ بێت به‌هۆی سه‌رقاڵی شه‌ڕی تیرۆر و فه‌وزای سۆشیال میدیاوه، جیهان باش نهپهرژابێتهسهری،ئه‌ویش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابورییه لهئهوروپاو ئه‌مریكا،قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی خه‌یاڵی و فهلهكین،سهیرنهبو له ساڵی (2008) دا ئه‌م زلهێزه‌ی جیهان په‌نا بباته به‌ر سۆشیالیزم تا لهقوڕو لیته‌ی قه‌یرانی دارایی و بانكه‌كانی ده‌ریبهێنێت.. له‌و ئه‌ڵمانیایه‌ی كه " كارل ماركس" ی به‌زیندوێتی قبوڵ نه‌بو،ئێستا كتێبه‌كانی پڕفرۆشترینن،له‌میانه‌ی ڕاپرسییه‌كدا كه ساڵی (2008) ده‌زگای (بی بی سی) پرسیارێكی بۆ زۆرترین ڕۆشنبیره‌كانی جیهان نارد، " كێ باشترین كه‌سێتی ساڵه".. وه‌ڵامه‌كه " كارل ماركس" ده‌رچوو..
به‌پێی دانسقه‌ترین،ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیتاڵی،ناڕه‌زایی میللی خه‌ڵك (Public Opposition) له‌نێوان ساڵانی (2008-2013) له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێژه‌ی جیاجیا ڕوو له‌زیادبونه،له‌فه‌ڕه‌نسا (60%) بووه به (70%) له ئه‌ڵمانیا (58%) بووه به (69%) .. ئه‌وه‌ش یۆنان! كه ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی (2010) بۆ سه‌ره‌تای (2015) واته بۆ (5) ساڵ نزیكه‌ی (7000) حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌داخی قه‌یرانی ئابوریی خۆیان كوشتووه (ئنتیحاریان كردووه) .. خه‌ڵك ئیمانی نه‌ما!!.
ئیمڕۆكه چه‌په ڕادیكاڵه‌كان به‌ئیراده‌و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه،هاتوون ئه‌م قه‌یرانه،چاره‌سه‌ربكه‌ن. چه‌ند مانگێكی تر ئه‌وانه‌ی ئیسپانیاش (ئهدیمۆس) دێنه ده‌سته‌ڵاته‌وه،دروشمی سه‌ره‌كیان بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن،یه‌ك ووشه‌یه (ئه‌توانین) .. .. له‌پاڵیشیدا ده‌یانگوت له یۆنانه‌وه ئه‌وروپا ئه‌گۆڕین.. نوسرابو (Change Greek. Change Europe) . ئه‌كرێت له (3) ڕه‌هه‌نده‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوێكی وا بڕوانین،كه هێشتا هه‌فته‌یه‌كی به‌سه‌ردا نه‌چووه، (پۆتین) و (ئۆباما) گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و (مێركڵ) دژایه‌تی ئه‌كات.
یه‌كه‌م: له‌ڕووی تیۆرییه‌وه
ئێمه له‌زانستی سیاسیی‌دا،چه‌ند تیۆرێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه،بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه میتۆدێك كه ئایا ئه‌م بابه‌ته یان تۆپیكه ملكه‌چه بۆكام تیۆری سیاسیی،بۆ نمونه (لیبراڵیزم،نیۆ-لیبراڵیزم، ریالیزم،نیۆ ریالیزم،ماركسیزم،نیۆ-ماركسیزم،مۆدێرنیزم،پۆست-مۆدێرنیزم،ئایدیالیزم،نیۆ-ئایدیالیزم،وه هه‌روه‌ها كۆنستراكتیڤیزم) .. ڕوونه كه‌جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماركس باسه لهچینایهتی (Class) .. ریالیسته‌كان پشت به‌هێز و ناچاركردن ئه‌به‌ستن تا هه‌ژموون په‌یدابكه‌ن،واته لێره (ده‌وڵه‌ت) ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسه‌كه‌یه. له نیۆ ریالیست دا سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی (International System) ته‌وه‌ری باسه‌كه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌م هاتنی حزبی چه‌پی ڕادیكاڵی دا بینیمان،جۆرێكه له ئایدیال و (ئایدیالیزم) . ئایدیالیزم تاك (Individual) تیایدا میحوه‌ره،،پره‌نسیپه‌كانی ئه‌خلاق له‌تاكه‌وه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت،ژێرخانی ئه‌خلاقی و ئه‌قڵانیه‌ت له‌م خۆرئاوایه له‌دوای دوو جه‌نگی جیهانییه‌وه ههللاههللا بووه،به‌ڕای ئێمه نا به‌پێی (هابه‌رماس) و بزوتنه‌وه فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دوای دووجه‌نگه كاولكارییهكه،سروشتی سیسته‌می سیاسیی جیهانی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه سه‌ده‌ها ناوه‌ندی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه،ئێمه بۆچی (تیۆرێك) مان پێویسته له‌سیاسه‌تدا؟. تا له‌و ئالۆزییه‌ی له‌جیهانی سیاسه‌تدا هه‌یه به‌ئاسانی بگه‌ینه تێگه‌یشتن و بیانخوێنینه‌وه.. له‌دوای بێسهروبهركهوتن ولهقبونی سیسته‌می چه‌پایه‌تی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت،وه ئیعلانكردنی (16) ده‌وڵه‌ت لێی و بون به‌شێك له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات،له په‌لوپۆ كه‌وتنی ڕووسیاو حوكم به‌ده‌سته‌وه گرتنی مافیا ڕووس و ئازه‌ریی و كورده‌كان له‌و وڵاته،به‌ده‌یان هه‌زار ئافره‌تیش كه‌وتنه تیاترۆخانهكانی جیهان و نه‌هاتنه‌وه.. .
ئێستا تۆ چوزانیت ئه‌م قه‌یرانه قووڵانه‌ی له‌خۆرئاوا هه‌یه‌و،ئه‌م ڕووسیایهش جارێكی تر له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ك ته‌لێكی دڕكاوی هاتۆته‌وه ناوچه‌كه،وه ئه‌م گروپه دژ به‌مرۆڤانه‌ی وه‌ك قاعیده‌و داعش بۆ ئیحتیواكردنی چه‌پ و بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی خۆرئاوا‌و فرۆشتنی چه‌ك و بازاڕ گه‌رمكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی نییه!؟. ها؟. ڕووسیا هێشتا به باشی نه‌یتوانیوه خۆی له‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه قوتاربكات، كه له دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ته‌وه وه‌ك میراتێكی خراپ بۆی ماوه‌ته‌وه، به‌سه‌ر ناتۆ و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا زاڵ بێت، نه‌یتوانیوه زه‌عامه‌ت بنوێنێت له ئاڵۆزییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڵام توانای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی جیهانی و،په‌یداكردنی نفوسی پتری هه‌یه له‌كیشوه‌ری ئاسیا دا.. بڕوانه:
چه‌په‌كانی یۆنان ته‌واو له‌گه‌ڵ ڕووسیا په‌یوه‌ندییان گرتووه،ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر خۆرئاوا،یه‌كه‌مجاره وڵاتێكی ئه‌وروپی،ڕه‌سه‌نی وه‌ك یۆنان،له سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی بپرسن،ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هاوكاریتان نه‌كات،ئهكشێنهوه له‌و یه‌كێتیه؟. گوتی به‌ڵێ؟. وتیان چی ئه‌كه‌ن: ووتی ته‌ماس له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر ئه‌گرین، وتیان وه‌كو كوی؟. وتی وه‌كو ڕووسیا!. پۆتین له‌م دواییه بڕیاریدا (150) كه‌س له هێزی تایبه‌تی ڕووسی بنێرێت بۆ پاسه‌وانی تسیبراس،چونكه ترس هه‌یه كه بیكوژن.. . ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ چین و یابان و ئێران و شیعه‌كان چونه‌ته به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیهانییه‌وه (پۆتین له‌میسر كڵاشینكۆفێكی دا به سیسی،یانی هاوپه‌یمانی ئه‌منی هه‌یه) . له‌دوای ڕووداوه‌كانی ئۆكرانیاوه،ئه‌وروپاو ئه‌مریكا تاوتوێی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌كه‌ن. ئه‌یانه‌وی ده‌ست و پێی بكه‌ن.
داواكردنی ئه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی ئه‌و كێوه قه‌رزه‌ی یۆنان خۆش بن (به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی IMF) ه‌وه، وه دوای (4) ڕۆژیش له‌هاتنی چه‌په‌كان بۆ ده‌سته‌ڵات،سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی یۆنانی كرد،له‌كۆبونه‌وه‌یدا كاتێك به‌وه‌زیری دارایی تازه‌ی یۆنان ئه‌ڵێت: ناتوانین له‌قه‌رزه‌كان خۆش بین و، له مه‌سه‌له‌ی ته‌قه‌شوف (ده‌ستگرتنه‌وه) لابده‌ین، وه‌زیری دارایی هێدفۆنی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی له‌گوێی فڕێداو،گوتی: میلله‌ت وتویه‌تی ئه‌بێت ئه‌م ئه‌زمه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین،كه نا‌توانیت،بۆچی سه‌ردانی یۆنانت كردووه!؟. له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ماف و ئازادییه گشتی یه‌كان و،سه‌روه‌ری یاسا‌و هه‌لی یه‌كسان و ژینگه‌ی دروست له‌ئه‌وروپا،گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كان به‌رۆكی سیستمه دیموكراسییه‌كان به‌رناده‌ن،ئاخر هه‌ر تاكێكی هۆڵه‌ندی (35$) ی (IMF) قه‌رزاره،ئه‌وه‌ی یۆنان ئه‌گه‌ر بۆ تاك حیساب بكرێت،ئه‌وا هه‌رتاكێكی یۆنانی نزیكه‌ی (25000$) قه‌رزاره. بۆچی بۆ هۆڵه‌ندا ته‌قه‌شوف نییه‌و بۆ یۆنان هه‌یه!؟؟. ئه‌م وه‌زیری داراییه "یانیس".. ئێستاش به ماتۆڕ ئه‌گه‌ڕێت، زۆربه‌ی شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان به‌وه ناوزه‌ندی ئه‌كه‌ن كه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌فه‌یله‌سوفی ئابوریی ئه‌ڵمانی "كارل ماركس" و ئابوریناسی به‌ریتانی " جون ماینارد" كه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر ئابوریی نوێ.. وه‌ك بڵیی ئه‌مانه هاتوون شتێك ههربكهن،كاتێك ده‌ڵێن " ئه‌وروپاش ئه‌گۆڕین" یانی ئه‌م ئایدیالیزمه ئه‌كه‌ین به نیۆ ئایدیالیزم و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی سیسته‌مه‌كان هه‌بێت،یانی باز ئه‌ده‌ین له كانت و ودرۆ وڵسنه‌وه بۆ فرانسیس فۆكۆیاما.
دووه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه.
گرنگترین ئاماژه‌و،وانه بۆ كورد ئه‌وه‌یه له هاتنی چه‌په ڕادیكاڵهكانی یۆنان بۆ ده‌سته‌ڵات،فێر ببێت گۆڕان چۆن ئه‌كرێت؟. ئه‌ها ئه‌بێت لێره‌دا به‌دوای ئه‌و خاڵانه‌دا بگه‌ڕێین، كه بووه‌ته هۆی دروست نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنێكی دروست!. كاتێك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له ڕۆژهه‌ڵات دا ڕووی نایه‌ت،بڵێت " ئه‌وه منم و ئه‌مه‌ش ڕێبازی بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی و تیۆریی منه". جگه له هه‌لپه‌رستی و خه‌واندنی میلله‌تێك چاوه‌ڕوانی چی لێده‌كه‌یت؟. له‌ڕۆژهه‌ڵات دا حزبێكی ئیسلامییه وه‌ك (نه‌هزه) له‌تونس (ئاكه‌په) له توركیا،كه‌چی بۆ مه‌له‌زاتی ده‌سته‌ڵات و نییه‌تی فاشیزمانه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی لیبراڵییه‌ت و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ چه‌رخه‌كه ئه‌كات.. كه‌سێكی تابڵێی پۆپۆلیست و چه‌پ و دوور له‌دینه،كه‌چی وه‌ك ڕێكخهریی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باشوری كوردوستان ئایه‌تێكی قورئانی كردووه،به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن!!.
ئه‌مانه‌ی یۆنان،زۆر به‌ووردی كێشه‌كانیان ده‌ست نیشان كردووه،چاره‌سه‌ره‌كه‌شیان دیاریكردووه،ئینجا قه‌ناعه‌تیان به‌خه‌ڵك كردووه.. خه‌ڵك هه‌یه ڕاستڕه‌وه،ده‌نگی به چه‌په‌كان داوه. ئه‌وانه‌ی كوردوستان كه‌هاتنه ده‌سته‌ڵاته‌وه یه‌كه‌م كاریان به یاسا دزین و زیادكردنی بودجه‌ی حزبه‌كه‌یان بو بۆ (6) هێنده. ئه‌مانه‌ی یۆنان كه هاتنه ده‌سته‌ڵاته‌وه یه‌كسه‌ر بڕباریان دا ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رو مارسیدس و مومتهلهكاتانهی بۆ سه‌رۆكایه‌تی دانراون،بخرێنه موزایهدهوهو بفرۆشرێن بۆ ماڵی گشتی. بڕیاریاندا كه هیچ پۆلیسێك نابێت له‌خۆپیشاندان هیچ چه‌كێكی پێ بێت،له‌و چه‌ند ڕۆژه خۆپیشاندانێك كرا،پۆلیسه‌كان كیفی ده‌مانچه‌كه‌یان به‌تاڵ بو.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته،له‌یۆنان و هاتنی چه‌په‌كان،شۆڕشی گه‌نج بو، یه‌كێك سه‌یری وێنه‌ی ئه‌مانه بكات،وه له‌ژیان و شێوازی ئاسایی یان بنواڕێت،پێكه‌نین و ته‌زووی له‌ش تێكه‌ڵ ئه‌كات،یه‌كێكیان ماتۆڕی پێیه،یه‌كێكیان خۆی و سهگهكهیهتی،ئه‌وه‌كه‌ی تر كوێره‌و بووه‌ته وه‌زیری ته‌ندروستی (ئه‌ڵێ من ده‌نگتان ئه‌بیستم) .. دوان سیانێكیان ئه‌ڵێی بۆ شانۆگه‌ریی هاتون نیوه‌ی كراسه‌كه‌یان هه‌ر نه‌كردۆته نێۆ پانتۆڵهكهیانهوه. ئه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران " ئه‌لێكس سیبیراس" وتویه‌تی: تا قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌م، بۆینباخ نابه‌ستم". هه‌ر ڕۆژی سه‌رۆك و وه‌زیرێك سه‌ردانی ئه‌كات،به‌بێ بۆینباخ پێشوازی له‌میوانه‌كان ئه‌كات.. سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا "بۆینباخێك" ی به‌دیاری هێنابو،تسیبراس به‌ڵێنی دا كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربو،یه‌كه‌م شت ئه‌م بۆینباخه ببه‌ستێت و بۆینباخی تر نه‌كڕێت!!. یۆنان یان كردۆته چه‌قی ڕووداوه‌كان (زۆر شتێكی سه‌رنجڕاكێشن) .. ساڵی (1944) حكومه‌تی ئه‌ڵمانی (200) كه‌سی دڵسۆز‌و چه‌پ و نه‌جیبی یۆنانی كوشت (ئه‌بێت ئه‌وه‌ی توركه‌كانیان چۆن بیربچێته‌وه ده‌یان هه‌زار یۆنانی كوشتوه!) . بۆیه یه‌كه‌م كاری سه‌رۆكوه‌زیران دوای سوێندی یاسایی ئه‌وه‌بو،چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌م (200) كه‌سه دابنات.. ئه‌فسوس بۆ كوردێك بیری عروبه به‌سه‌دان هه‌زاری لێ كوشتووه،داگیری كردوه،هێشتا شه‌ریكه خه‌میه‌تی،ئه‌فسوس بۆ كوردێك ئێران له‌لایه‌ك شه‌ڕی داعش به په‌كه‌كه ئه‌كات (كه پژاك یش لقێكی په‌كه‌كه‌یه) له‌لایه‌كیش ئه‌ندامانی پژاك له‌دارو سرنگ ئه‌دات!. ئه‌مه‌یه نه‌گبه‌تی كورد.. چ جای بۆ ئه‌وانه‌ی مۆراڵیان شكاوه‌و قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی ئه‌كه‌ن. یۆنان ناوێكی مه‌عنه‌ویی و مێژوویی گه‌وره‌یه (10) وه‌زیری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه،باشوری كوردستان به‌هه‌زاران ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیری خانه‌نشینی هه‌یه،بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتار بوبن!!..
شۆڕش وا كڵپه ئه‌كات،چه‌پ له‌یۆنان، دوای چپه چپهكانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا،له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانی ئیسپانیا‌و پرتوگال،چه‌تره‌كه هه‌ڵ ئه‌كات،ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانی توركیاش لینكیان دروستكردووه،دوور نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده‌و چه‌په‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ڕووسیاش له‌ئاینده‌یه‌كدا بكه‌ونه به‌ره‌یه‌كه‌وه.
