سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا به‌وه ناسراوه كه زوو زوو تووشی (هه‌ززه) و له‌رینه‌وه ئه‌بێت،به‌شێكی بۆ فره ناسنامه‌یی ئه‌گه‌ڕێته‌وه له‌توركیا: قه‌زیه‌ی كورد، كێشه‌ی قوبرس،جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان، ئیسلامی ڕادیكاڵ له‌توركیا، ئیسلامی موعته‌دیل و لیبراڵ،ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تی (گویلهنیزم) ،چه‌پ و ڕه‌گه‌زپه‌رست،هه‌یمه‌نه‌و ده‌ستوه‌ردانی سوپا و جه‌نه‌راڵه‌كان له‌حكومه‌ت (ترس له‌كوده‌تا) .. .. عه‌له‌ویه‌ت له‌توركیا،،،،، هه‌تادوایی، ئه‌مانه هه‌موو فاكتهرو كێشه‌ی هه‌نوكه‌یی نێوخۆیی توركیان.
بزاڤی ئیسلامی له‌توركیا سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970 كه ئه‌ربه‌كان حزبی نیزامی میللی Mıllı Nızam Partısı دروستكرد،هه‌ر یه‌ك ساڵ دوای ئه‌وه پێیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه،لهههناویی خۆیدا ئه‌یویست ده‌ستور یان ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستور بگۆڕێت،كه گوزارشت له عیلمانیه‌ت ئه‌كات. دوایی چوو (پارتی سه‌لامه) ی دامه‌زرانده‌وه، به‌هه‌مان شێوه دادگای ده‌ستوری به‌بیانوی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیسته‌می كۆماریی سیكۆلار پێیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه،ئینجا هات حزبی ڕه‌فاهی دانا،لێره‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی نوێی گه‌نجی ئیسلامی ده‌ركه‌وتن و بون به‌دووبه‌شه‌وه،كه له‌م ڕه‌حمه‌وه حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان Adalat ve Kalkınme partısı دروست بو،حزبی ڕهفاهیشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وی ده‌ستور بگۆڕێت و ناسنامه‌ی كه‌مالی تێك بدات. له‌ساڵی 1997 ئه‌ربه‌كان ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی گرته ده‌ست،سوپا هه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه دوای 11 مانگ لایانبرد،به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی یانه بێئه‌وه‌ی وه‌ك پێشوتر جه‌نه‌راڵه‌كان كوده‌تا بكه‌ن. ئه‌ربه‌كان وازی هێنا. (حزبی فه‌زیله) كرده‌وه،دیسان به‌هه‌مان بیانو پێیان گۆڕی،ئه‌وسا (حزبی سه‌عاده –Saadat partısı) ی كرده‌وه.. هه‌ر فایده‌ی نه‌بوو.. . ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بو،سه‌ركه‌وتوو بو، دادوگه‌شه AKP بو،چونكه به‌نیه‌تی گۆڕینی ده‌ستور نه‌هات،قه‌ناعه‌تی به‌خه‌ڵك كرد و مهسیجهكهی به‌باشی گه‌یاند كه ئه‌م داهاتی تاك به‌رزئه‌كاته‌وه،ناسنامه‌ی بازاڕ و سه‌رمایه‌داریی پێیه،بێكاری كه‌م ئه‌كاته‌وه، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ئه‌كات،به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاو ئه‌نێت.. .. تادوایی.
به‌رده‌وام،ئه‌ربه‌كان پێی وایه،ئه‌ردۆگان له پشتی باخچه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه،له‌پشتی دیواری حه‌وشه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڵهاتووه.. ئاكپارتی نه‌ك هه‌ر ویستی ئه‌وه‌ی نیشان نه‌دا كه ده‌ستوره‌كه ئه‌كات به ئیسلامی،به‌ڵكو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له‌ده‌ستوردا له ماوه‌ی 7 ساڵه‌وه كرد به 5 ساڵ.. هه‌ڵبژاردنی له 5 ساڵه‌وه كرد به 4 ساڵ جارێك.. .. تادوایی.. یانی له‌سه‌ره‌تاوه له 2002 كه‌هاتنه ده‌سته‌ڵات ڕه‌نگه قورئانیشت سوتاندبا ئه‌م حزبه ئیسلامیه بێده‌نگ بوبایه،تا به‌ته‌واوی شوێنی خۆیان ئه‌گرن،،،یه‌كه‌مجار به‌پێی ده‌ستور ئه‌ردۆگان هه‌ر بۆی نه‌بو ببێت به سه‌رۆكوه‌زیران،چونكه له 1994 چیرۆكێكی خوێندبوه‌وه دژی سیسته‌می عیلمانی و كهمالیه له‌توركیا،بۆیه له‌پێش دا گویل بۆماوه‌ی ساڵێك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی گرته ده‌ست،كه ده‌ستوره‌كه‌ی گۆڕی،ساڵی دوای ئه‌وه ئهرۆگانیان هێنا له 2003. !.
شتێك كه گومانی تیانییه،ئه‌وه‌یه: ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكهپهله هه‌ڵبژاردنی (7ی حوزه‌یرانی 2015) دا كه‌م ئه‌كا، له‌وه‌ش بێگومانتر ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌ك ده‌رچێت یه‌كسه‌ر تا ئه‌وه‌نده‌ی پێی بكرێت ده‌ستور ته‌عدیل ئه‌كات.. ئه‌گه‌رچی دوو خوله ئاكپارتیش ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستكاریی كردنی ده‌ستور. به دوو ئامانج،یه‌كه‌میان: تا ئه‌توانن ده‌سته‌ڵات و ترسی سوپا‌و جه‌نه‌راڵه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه (ئه‌مه‌یان كردووه) چونكه هه‌ركاتێك وه‌كو پێشوتر بۆی هه‌یه كوده‌تایه‌ك بكه‌ن،ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2007 توركیا له‌لێواری هه‌ژانێكی گه‌وره قوتاری بو،سوپا ئینزاری دا به ئاكپارتی له‌و ڕێككارییانهی ده‌ستی داوه‌تی.. .. دووهه‌م: گومانی تیانییه هه‌رئه‌وه‌نده ئاكه‌په ده‌رچێت یه‌كه‌م ئیش تهعدیلكردنی ده‌ستوره،تا ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زیاد بكات.. ئه‌وسا كهدهستهڵات زیاد بوو،دوو سیناریۆ هه‌یه:
یان: كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ئه‌كات.. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌ردۆگان زۆر ویستی له‌سه‌ر چاره‌كردنی پرسی كورد هه‌بووه،به‌ڵام به ئاشكرا له‌ترسی كودهتاو قبوڵ نه‌كردنی سوپا ڕه‌تی كردۆته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی،ته‌نانه‌ت ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی هه‌بووه، تا به‌ده‌ردی ئۆزاڵ نه‌چێت..
وه یان: ئه‌ردۆگان ئه‌بێت به ئیمپراتۆریه‌ت و،به‌نده‌كانی لۆزان هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه‌و،داوای ئه‌و زه‌وییانه ئه‌كاته‌وه كه پێشوتر له ژێر نفوسی خه‌لافه‌تی عوسمانی دا بون..
