
به‌ره‌به‌یانی (14ی ته‌مموزی 2015) كاتژمێر (10:30) به‌كاتی ئێران،وه (8:30) به ته‌وقیتی گرینتیش،ئه‌ستێڵی مێژوو ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تری له ڤیه‌ننا له خۆ گرت. ئه‌ویش به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و وڵاتانی (5+1) ناسراوه. رێككه‌وتنی كۆتایی ئێران و ئه‌مریكا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، بۆیه له په‌یوه‌ست به كاریگه‌ریی و ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه،هیوادارم بتوانم وێنه‌یه‌كی كۆی ڕووداوه جبهانیهكان بكێشم:
یه‌كه‌م: ناساندنێكی كێشه جیهانیه‌كان
ساڵی (1945) هه‌ر به‌ته‌نها كۆتایی به جه‌نگی جیهانی دووهه‌م نه‌هات،به‌ڵكو ڕووداوه‌كانی ئه‌وساڵه به‌نزیكه‌یی گۆڕانیان به‌سه‌ر ژیانی هه‌موو ئه‌م گۆی زه‌مینه‌دا هێنا،مه‌سه‌له‌ن: هه‌ر له (1945) دا فرانكلین ڕۆزفێلتی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان مرد،هیتله‌ر خۆی كوشت،مۆسۆلۆنی گیرا و كوژرا. یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌م بۆمبی ناوه‌كیش ته‌قێندرایه‌وه،له‌ئه‌وروپادا كۆتایی به‌جه‌نگ هات، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا، ژاپۆن به بێ مه‌رج خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا، وینستۆن چه‌رچڵ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ناچاركرا واز له‌ده‌سته‌ڵات بهێنێت.
دواتر،كاتێك كه جه‌نگی ساردیش ده‌ستی پێكرد، نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی (ئێران- ئه‌مریكا) ئاسایی بو،ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش له (1948) له‌دایكبو،ئێران به‌دوای توركیادا دووه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بو،دانی نا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌دا،بگره ئێران پێش ئینگلیزه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان پاڵپشتی هاتنه‌دنیای ئیسرائیلی كرد، ته‌نانه‌ت له‌شه‌سته‌كاندا ئێران – توركیا- ئیسرائیل هاوپه‌یمانی توندوتۆڵیان هه‌بو،بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌عسیه‌ت و شیوعیه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا.. وه‌لێ ڕووخانی (شا) له ئێران (1979) ،ئێرانی كرده ناوی یه‌كه‌م له لیستی دوژمنه‌كانی ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌كخست، ده‌ست شكانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا زیاتر كرد،سیاسه‌تی نێوخۆیشی به‌دژی خۆشگوزه‌رانی و مافی مرۆڤ برده قۆناغێكی ترسناكترهوه.. .
دووه‌م: دووژمنه‌كانی خۆرئاوا له زیادبوندان
ئایا ئێستا ئه‌مریكا بپژمێت،جیهان تووشی هه‌ڵامه‌ت ئه‌بێت؟.
دوای جه‌نگی سارد (1989) . سیاسه‌تی ئه‌مریكا باڵی كێشا به‌سه‌ر جیهاندا، پاڵپشت به فكری (قوتابخانه‌ی واقعیه‌ت) به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ڕووت له‌سه‌ر بنه‌مای (هێز) و (هێزی بازاڕ) . دیواری به‌رلین ڕووخاو،ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات یه‌كیانگرته‌وه،به‌پاڵپشتی هه‌میشه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێتی ئه‌وروپا و بازاڕی هاوبه‌ش كه‌وتنه‌وه سه‌رسكه‌ی خۆیان، ناتۆ هێله‌كانی پێش خۆی ڕۆشنكرده‌وه. ئه‌مریكا بوو به عه‌نته‌ری گوَرهپانی زۆرانبازی جبهانی، چۆن ساڵی (1945) به‌دواوه هاری ترومان (پره‌نسپی ترومان) ی دانا و،هه‌ره‌شه‌ی له‌دوژمنه‌كانی ئا‌مریكا و خۆرئاوا كرد،دوای جه‌نگی ساردیش ڕژدتر بو له‌سه‌ری، ده‌ستی خسته خوێن و نه‌وتی دوژمنه‌كانی.. به‌ڵام ئه‌مانه بۆ خۆرئاوا بێ تاسه‌و سه‌رئێشه نه‌بو.. یه‌كێك له‌قووڵترین كێشه‌كان كه به چاره‌سه‌ر نه كراویی مایه‌وه،قه‌یرانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران و پیتاندنی یۆرانیوم بو. ئه‌وجا (11ی سێپه‌مبه‌ر) یشی هاته سه‌ر،به سه‌دان فه‌یله‌سوف و توێژه‌ر دژی سیاسه‌تی ئامریكایان نوسی، له‌ئه‌مریكا فۆكۆیاما له ووته‌ی "كۆتایی مێژوو" په‌شیمان بۆیه‌وه، سامۆیڵ هۆنتگتۆن وه‌ك بیرمه‌ندێكی ئه‌مریكی كتێبی "به‌یه‌كداكێشانی شارستانیه‌ته‌كان –Clash Civilization ی نوسی و عه‌ره‌بی به ترسناك بۆ مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا..
ئینجا ململانێی ئابوریی چین و یابان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد،ئینجا به‌هاری عه‌ره‌بی دروست كرا،ڕووسیا ده‌ستی كرد ه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی نفوس و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆی. ئینجا سه‌ربازگه كان دیاریكران له‌به‌ره‌ی (س) : چین و یابان و ئێران و شیعه‌كانی ناوچه‌كه.. كه تادێت قورسییان زیاد ئه‌كات،به‌تایبه‌تی له (كۆمه‌ڵه‌ی ئابوریی شه‌نگه‌های) هندستان و پاكستانیش چونه پاڵیان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه یان كوتله‌ی ئۆراسیا كه (ڕووسیاو بیلا ڕووسیاو تاجیكستان و قیرغستان) نن..
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش،خۆرئاوا خۆی به‌ده‌ر نییه له قه‌یران،قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی خه‌یاڵی و فهلهكین (16 تریلیۆن و 700 ملیار دۆلار قه‌رزاره) ،له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی " جیراڵد فۆرد" ه‌وه،قه‌یرانی ئابوریی ئه‌مریكا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه،له‌ساڵی (2013) جارێكی تر بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ئابوریی تووش هات،گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار (700000) حه‌وت سه‌ت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی داوای پاره بكه‌ن،نه‌بو تا بیاندرێتی.. بێجگه له‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی،خاڵیه له په‌یامی دیموكراسیه‌ت،مافی مرۆڤ،مرۆڤایه‌تی.. زۆرترین جه‌نگ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ئاگاداریی ئه‌مریكا دهخوڵقَیت، تا زۆرترین چه‌ك بفرۆشێت و پاره بسێنێته‌وه.. له ئه‌وروپاش قه‌یرانی دارایی یۆنان نمونه‌یه‌كه،له‌ئاینده‌دا پرتوگال و ئیسپانیا‌و ئیتاڵیاش دێنه‌سه‌ر باری،دوورنییه نه‌بێته هۆی جیابونه‌وه‌ی باشور له باكوری ئه‌وروپا.. ئه‌مه له‌كاتێكدا ناتۆ له‌گه‌وره‌ترین ناكۆكیدایه له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به (قرم) و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا..
كه‌واته: یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆرئاوا له ڕێككه‌وتنامه‌ی ڤیه‌ننا،بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمن و كێشه كهڵهگهبوهكانیهتی،كه ئێران یه‌كێكه له‌وانه.
سێهه‌م: سروشت و زه‌مینه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌كه
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان،پێویستمان بهقسهكردنه له‌سه‌ر كه‌سێتی "حه‌سه‌نی ڕۆحانی"یه، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،به‌ڵێنی دا: پرسی ئابڵوقه‌ی سیاسیی و ئابوریی سه‌ر ئێران چاره‌سه‌ر بكات. هاوڵاتیانی ئێرانی متمانه‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو،بۆیه له (15/6/2013) ڕێژه‌ی (50. 86%) ی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و بوو به‌سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران. لێره‌وه موجامه‌لاتی ئه‌مریكا و كۆبونه‌وه نهێنییه‌كانی نێوان (ئێران- واشنتۆن) ده‌ست پێده‌كات وه‌كو:
* بێدهنگیهكانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌كۆنترۆڵكردنی عێراق و ڕه‌فتاره‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا.
*بانگهێشتكردن و به‌شداری پێكردنی ئێران له كۆنگره‌ی جنێف 2 دا.
* كشاندنه‌وه و بێده‌نگی لێكردنی ئه‌مریكا لهبهدواداگهڕانی تیمه‌كانی پشكنینی چه‌كی كیمایی له سوریا. ئه‌مه‌ش بێده‌نگی و موجامه‌له‌یه‌كی تری ئه‌مریكا بوو بۆ ئێران.
* بێده‌نگی لێ‌كردن له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران،لهتهنگهبهره ئاوییه‌كانی سوێس و وڵاتانی كه‌نداو،ده‌ست تێكه‌ڵكردنی ئێران له‌گه‌ڵ چین،ڕوسیا.. . هتد.
ڕۆحانی،پیاوی دیبلۆماسییه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌و،شكاندنی شكۆی مافی مرۆڤ له‌ناوه‌وه،حهوتهمین سه‌رۆك كوَماری ئیسلامیی ئێرانه. له‌ته‌مه‌نی كاری سیاسیی‌دا،ئه‌ندام بووه له: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ساڵی (1989) ، ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌م له‌ئێران ساڵی (1991) ، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ساڵی (1999) . سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی ئێران ساڵی (1992) . سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وه‌فده‌كانی دانوستاندن بووه سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ندین كتێبی دانسقه‌ی له‌بواری ئاسایشی نیشتمانی و فكری سیاسیی ئیسلامی و چهكهئهتۆمیهكانی ئێران و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه.
ئیتر له (20/11/2013) یه‌كه‌مین ڕێككه‌وتنی ئاشكرای نێوان ئێران و پێنج وڵاته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه به‌به‌شداری ئه‌ڵمانیا،ئیمزا كرا، ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس ڕایگه‌یاند،پێش ئه‌م ڕێككه‌وتنه (5) جار له (5) وڵاتی جیا،زۆر به‌نهێنی وه‌فدی ئێران و ئه‌مریكا كۆبونه‌ته‌وه.. نهێنی ترینیان له سه‌ڵته‌نه‌تی " عه‌ممان" بووه،دواتر هه‌ر مه‌لیكی عه‌ممانیش بوه‌ته نامه به‌ریان.
به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه،به زۆری له‌ده‌وری ئه‌وه ئه‌خولێنه‌وه،نابێت كارگه (مفاعیل) ه‌كانی (ئاراك) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیش بكات. ئاراك ئه‌و شوێنه‌یه كه یۆرانیۆمی تیا ئه‌پیتێنرێت. نابێت ئاوی قورس،یان هه‌ر ئامێر و هۆكارێك ئه‌بێته هۆی چالاكبونی ئاراك ڕه‌وانه بكرێت،جیهازی (ته‌ردی مه‌ركه‌زیی) كه‌مبكرێته‌وه (له ئه‌پرێڵی 2015) هدا ئێران له (19) هه‌زار ئامێری ته‌ردی مه‌ركه‌زی گه‌یانده (6104) ئامێر.. به‌ئاڕاسته‌ی پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه..
ئه‌بێت ئێران: ڕێگه به تیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بدات تا كارگه‌كان بپشكنن،نابێت زیاتر له ڕێژه‌ی 5% یۆرانیۆم بپیتێنرێت. له‌به‌رانبه‌ردا ئهمریكاو خۆرئاوا ئابلۆقه‌ی ئابوریی و سیاسیی له سه‌ر ئێران هه‌ڵئه‌گرن،كه نزیكه‌ی (40) ساڵه بوه‌ته وڵاتێكی په‌راوێزخراو،له مه‌یدانی جیهانی دا.
له‌كۆتاییه‌كانی (2013) هدا،كه یه‌كه‌مجار بو،ڕێككه‌وتنه‌كه ئیمزا بكرێت،گومان و ڕاڕایی زۆر هه‌بو،كه ئه‌مریكا بۆیه ئه‌مه ئه‌كات،تاوه‌كو ئێران والێبكات،پابه‌ند نه‌بێت به ڕێككهوتنهكهوهو،دوایش له‌پێش چاوی جیهان نیشانی بدا ئه‌وه ئێرانه پابه‌ند نابێت به په‌یماننامه نێودهوڵهتیهكانهوهو،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاری تیرۆر ئه‌كات له‌ناوچه‌كه‌و،چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌رهه‌م ئه‌هێنێت و.. .. ئه‌مانه.. تاوه‌كو به‌و بیانووه كێشه‌كه به شێوه‌ی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر بكات و له‌ئێران بدات..
چواره‌م: بیست مانگ گفتوگۆ كردن و دابه‌شبونی ناوه‌نده‌كانی بڕیار له‌ئێران
سه‌باره‌ت بهقهیرانه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و،شڵه‌ژانی دۆخی دارایی و دراوه‌كه‌ی،ناوه‌نده‌كانی بڕیاری سیاسیی له ئێران‌دا،بونه‌ته دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئهمریكاو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێك بكه‌وێت و،ئه‌م دابڕان و خۆگۆشهگیركردنهی (40) ساڵه ئێرانی برسیكردووه،كۆتایی پێ بێت. كه ئه‌م باڵه (میانڕهوهكانن) و (حه‌سه‌نی ڕۆحانی) له‌گه‌ڵه.. باڵی دووهه‌میش (توندڕه‌وه‌كان) و سوپای پاسدارانن،لایانوایه: نه‌خێر،ئێران به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم و،درێژه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بدات،له‌گه‌ڵیشیدا سیاسه‌ته‌كانی كه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌ده‌ستوه‌ردان له: عێراق، كه‌نداو، سوریا،لوبنان،یه‌مه‌ن.. . تادوایی. به‌رده‌وام بێت و،خه‌ریكی ئه‌و كارانه بێت له ڕۆژهه‌ڵاتدا،تا سه‌ری له شوێنێكه‌وه هه‌ر ده‌رئه‌چێت.
چه‌ندین لێدوانی به‌رپرسه باڵاكانی (un) و ئێران و ئهمریكاو ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نساو.. .. تاد. دران كه دژ به‌یه‌ك بون،هه‌زاران مانشێت نوسران، چه‌ندین كۆبونه‌وه و هه‌وڵی دیكه درا،هه‌رجاره‌و دائه‌نیشتن،نه گه‌شتنه ڕێككه‌وتنێك، دوو ڕۆژ یان هه‌فته‌یه‌ك یان له‌واده‌ی خۆی بۆ درێژ ئه‌كرده‌وه كه بۆ ڕێككه‌وتنی كۆتایی دانرابو..
پێنجه‌م: ڕێككه‌وتنی كۆتایی ئێران و خۆرئاوا له ڤیه‌ننا
له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (14ی ته‌مموزی2015) دوای (16) ڕۆژ گفتوگۆی به‌رده‌وام، ئێران و خۆرئاوا (كۆمه‌ڵه‌ی 5+1) گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.. تا (10) ساڵ ئێران له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌بێت نه‌وه‌كو چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت،بۆی نییه له‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆی دانراوه (5%) بپیتێنێت،ئه‌بێت ڕیگه به تیمی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بدات تا پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بپشكنێت.
له‌به‌رانبه‌ریشدا: به‌سه‌دان ملیاری تهجمیدكراوی ئێران ئه‌گه‌ڕێنرێته‌وه،یه‌كسه‌ر هه‌موو ئابڵوقه‌یه‌كی نه‌وتی و ئابوریی و سیاسیی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌مریكاوه،هه‌ڵده‌گیرێت له‌سه‌ر ئێران. به‌مه ئێران له‌ڕووی ئابورییه‌وه ئه‌بوژێته‌وه‌و،ئیتر ئه‌و بیانووه به‌ده‌ست ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه نامێنێت: وه‌ختێك خه‌ڵك له‌برسا ده‌مرێت،نان نییه بیخۆن،پاره نییه بچنه نه‌خۆشخانه،پێیان بڵێن: ئێمه ئابڵوقه‌ی ئهمریكاو ئیسرائیل مان له‌سه‌ره.. ئیتر ئه‌مه نه‌ما.. ئه‌بێت به‌ڵێنه‌كانی رۆحانی كه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا دابوی،هاتبێته دی.
شه‌شه‌م: كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر كورد.
" كورد هێشتا نه‌هاتۆته ناو مێژووه‌وه "
- نزیكبونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا،پێش هه‌موو شت ئه‌بێته هۆی لاوازكردنی داعش،چونكه به پله‌ی ئیمتیاز شه‌ڕی تیرۆر له عێراق ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ململانێكانی ئه‌م دوو وڵاته‌وه. تا جه‌مسه‌ره‌كان لێك دوور بن،گروپ و ده‌وله‌ت و هه‌ر كارتێكی دیكه‌ی وه‌ك داعش بۆ دهستو په‌نجه‌كردنی یه‌كتر به‌كارئه‌هێنن.
- له‌سۆنگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه،ئێران بههێزئهبێت،بۆیه ئه‌بێت كورد به په‌یوه‌ندییه‌كانیدا بچێته‌وه!! باهڵام كام كورد؟. كورد توانای ئیداره‌دانی دوو شاریان نییه،ئه‌یكه‌نه‌وه به (2) ئیداره.. !. یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌چنه لای ئێران،پارتیش ئه‌چێته‌وه لای كهنداوو توركیا‌و سعودیه‌و ئیسرائیل.. به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به قه‌زیه‌ی كورد ئه‌گه‌یه‌نن لهچهرخێكی تازه‌دا،كورد ئه‌كه‌نه‌وه به دوو ئیداره‌و،میلله‌تیش تووشی سه‌رلێشێواوی و بێ ئاگایی ئه‌كه‌ن (وه‌ك 4 ساڵی ڕابردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردی) . نه‌یانتوانی هیچ شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن. له‌ڕۆژئاواش،كورد جارێكی تر ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای سیسته‌می سوریا،نزیك له‌ئێران و،دوو له‌توركیا خه‌باتی خۆیان ئه‌كه‌ن.. . خۆئه‌گه‌ر بشیانهوی به ئاسانی كورد تووشی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌كه‌ن.
- ،ئێران وڵاتێكی به‌هێزه،ڕه‌گی له‌شارستانیه‌تی جیهان و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه،قووڵاییه‌كی ستراتیجی هه‌یه له حه‌وزی قه‌زوین،وه له‌كه‌نداودا،وه ته‌نانه‌ت تا سنوره‌كانی ئۆراسیاش.. سه‌رباری 40 ساڵ دابڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و خۆرئاوا، ئێران وڵاتێكی پیشه‌سازییه به‌تایبه‌تی: پیشه‌سازیی پترۆكیماوییات،پیشه‌سازیی ئۆتۆمبیل و،فڕۆكه‌و. چه‌ك و.. . تاد.. بۆیه ئه‌گه‌ر كورد هه‌بێت و هه‌وڵی خۆ كۆكردنه‌وه بدات،ئه‌وا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌باشور،هه‌وڵی وه‌ساته‌ت بدات بۆ ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران.
- ساڵی 1989 وه‌ختێك ئێران و خۆرئاوا كه‌وتنه گفتوگۆ،یان شێوازێك له ڕێككه‌وتن،یه‌كسه‌ر رێبه‌ری گه‌وره‌ی كورد دكتۆر قاسملۆیان له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا تیرۆركرد،به‌دوایشیدا چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی دی تیرۆركرا‌و،ڕێگه‌شیان بۆ بكوژه‌كانی یان خۆشكرد تا قوتاریان بێت، توركیاش وه‌ختێك باسی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد كرد‌و،له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا فرسه‌خێك نزیك بۆیه‌وه،له پاریس (3) سه‌ركرده‌ی ژنی كوردی تیرۆركرد..
- ئێران،به موئامه‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو ناچێت،سیسته‌م له‌ئێران به‌وه ناڕوخێت كه توركیا،یان سعودیه‌و ئیسرائیل دژایه‌تی ئه‌كه‌ن،ڕاسته له‌مێژووی ئێران‌دا ساڵی (1953) به هاوكاری (CIA) ی ئه‌مریكا ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی "موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق" یان كه‌واند. به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی نێوخۆییه‌وه ده‌بێت، كه‌واته كورد ئه‌توانێت به‌قه‌د هه‌موو جیهان ببێته ترس له سه‌ر ئێران،له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ی.. حكومه‌تی ئێرانیش ئه‌مه باش ئه‌زانێت،وه‌لێ پلانی كورد چییه؟.
حه‌وته‌م: كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو
سعودیه،سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی سووننه ئه‌كات بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی شیعه له ناوچه‌كه‌دا،به‌تایبه‌تی له‌یه‌مه‌ن. له (2015) هدا،سعودیه (6) ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئیمزاكردووه،دیارترینیان ڕێككه‌وتنی هاریكارییه بۆ ووزه‌ی ئه‌تۆمی،بایی (10) ملیار دۆلار سه‌فقه‌ی چه‌كی هه‌بووه. 400 فڕۆكه‌ی به‌رگریی ئاسمانی لێ كڕیوه. له‌كاتێكدا ڕووسیا هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران و ه سوریا. به‌ڵام ئه‌مه جگه له سه‌ندنه‌وه‌ی پاره شتێكی تر نییه،كه زلهێزه‌كان ئه‌یكه‌ن، سعودییه ماوه‌یه‌كی زۆره نیگه‌رانه لهنزیكبونهوهكانی ئێران و ئه‌مریكا. بۆیه به‌هێزترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه:
سعودییه،ئیسرائیل،میسر،توركیا،قه‌ته‌ر، وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانێتیه‌ك دروست بكه‌ن.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
16 /7/2015