ده‌سته‌ڵاتێك ده‌ست بۆ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان ببات،بێگومان ترسی له ئازادی هه‌یه،تیرۆركردنی قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كانی وه‌ك سۆران و كاوه‌و سه‌رده‌شت، زیندانی كردن و بۆسه دانان و بۆ ئه‌وانی تر، له‌بنه‌ڕه‌تدا كوشتنی ئازادی نییه،به‌ڵكو كوشتنی ئازایه‌تییه،ئازایه‌تی ئه‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئازادی.. هاونیشتمانییهك جورئه‌ت و ئازایه‌تی تیا بهرجهستهنهبوبێت،ئاگای له بازنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌مابێت له‌جیهاندا،تاكه‌كانی به‌رخۆر و خهسێنرابن،بێگومان له ئازادیی تێناگات،له شه‌فافیه‌ت و له مانای (بون) ی خۆی تی ناگات. پێده‌چێت سوعبه‌تیش به‌وانه بكات كه‌بۆی باس ئه‌كه‌ن!.
پارتی دیموكراتی كوردوستان،له‌ماوه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی دا،به‌شدارییه‌كی باشی له سه‌ركوتكردنی ڕاو ده‌نگی جیاواز هه‌بووه،هه‌ر له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌یه‌وه سكرتێر و جێگره‌كه‌ی بێ ده‌نگدان و به‌چه‌پڵه دائه‌نرێن،تاوه‌كو ئێستا.. كاتێك دێنه شاره‌كان له‌بری پێكه‌وه هه‌ڵكردن شه‌ڕی براكوژیی و خوشكوژیی و په‌لاماری هه‌موو شتێكی یه‌كدی ئه‌ده‌ن. ئه‌گه‌نه زه‌وی و زار داگیری ئه‌كه‌ن، نه‌مام و داره‌كان هه‌ڵئه‌كێشن،وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌كی دڕاندانه په‌لاماری ژن و كچ و ئه‌ژداو ئاباوی پارچه‌كانی تری كوردوستان ئه‌ده‌ن.
خافڵگیرانهش،خه‌ڵك ئه‌ڵێن هیچ بۆ كوردوستان نه‌كراوه، بێ ئه‌وه‌ی بپرسن چۆن هیچ نه‌كراوه،ئه‌ی ئه‌و هه‌موو مۆڵ و بازاڕه گه‌ورانه هی كێن.. ؟ ئه‌ی كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌كه‌ن چاره بكه‌ن،ئه‌و سه‌دان هه‌زار یه‌كه گرانبه‌هایه به كێ ئه‌ده‌ن؟. ئه‌ی ئه‌وه نییه (67) پاڵاوگه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا كردۆته‌وه.. ئه‌ی ئه‌وه نییه به پێی ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به (5) كه‌سیان (200) ملیار دۆلاریان هه‌یه و،هه‌ركامێكیان له (بیل گه‌یتس) ده‌وڵه‌مه‌ند ترن!.
ئه‌م هه‌موو دامه‌زراوه زانكۆیی و پهیمانگهییه كه زبڵ و مرۆڤی ڕووكه‌ش و بێ ئاگا ئه‌خه‌نه بازاڕه‌وه كێ كردویهتییهوه،،، چۆن گوایه هیچ نه‌كراوه؟؟
ئه‌ی ئه‌وه نییه،كۆمه‌ڵگه‌یان جێهێشتووه بۆ سه‌له‌فییه‌كان،عاله‌م یادی په‌نجا ساڵه‌ی چوونه سه‌رمانگ ئه‌كاته‌وه، پارتی سه‌له‌فییه‌ت مان بۆ به‌رهه‌م ئه‌هێنێت؟. ئه‌گه‌ر ئه‌مان بۆشایی دروست نه‌كه‌ن له‌جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا،چۆن به‌كتریاو ڤایرۆسه پیسه‌كان دێنه ژووهرهوهو گه‌شه ئه‌كه‌ن؟!.
پارتی نه به ئارپیچی و،نه به حكومه‌تی بنكه فراوان و،نه به هێزی ده‌ره‌كی و نه‌به میدیایه‌كی ناپڕۆفیشناڵی نا ئه‌هلی ناڕوخێت،كه له‌وه‌نده ساڵه‌دا دونیایه‌ك ڕۆشنبیر و جهریدهنووسی درۆزن و فشۆڵی به‌رهه‌م هێناوه‌و،هه‌ندێكیان لایه‌نه‌كان و ئۆپۆزسیۆن فووی تێكردن ده‌ره‌نجام ئه‌م دۆخه دروسته‌كه‌ن كه‌هه‌یه.. . بۆیه پارتی به ئازادیی و دیموكراسیه‌تێكی ڕاسته‌قینه ته‌مبێ ئه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ڵكێك مه‌یلی لێیه بۆ تاكتیك و سه‌رسه‌رێتی باسی شه‌فافیه‌ت و ئازادی بكات،له‌بنه‌چه‌دا باوه‌ڕی پێی نییه، تا ئه‌بێته شه‌ریك لهكێكی نیزامێكی پۆخڵ دا، فه‌رموون كۆمه‌ڵگه له‌ئێستا بۆش تر و بێ هۆشتر نییه،بیانخه‌ڵه‌تێنن، بیانكوژن، بێ كاریان بكه‌ن، درۆیان بۆ بكه‌ن،بیانده‌ن له‌به‌ر،سبه‌ی هه‌موو شتیان بیرئه‌چێته‌وه، ئه‌مانه خه‌ڵكن.. .. خه‌ڵك. له ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌ژین،یانی له‌ناو گێژه‌نگی بێرو بڕۆی دین ێكدان،كه هه‌ر ئه‌ونه‌ی خۆشه دینی ئیسلام ده‌سته‌ڵات بێت، وه‌كو "مه‌لا شوان" گوتی " ئه‌سڵه‌ن هه‌ر كاتێك ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوبێت ئیسلام شه‌قی وه‌شاندیه،سه‌ری پهڕاندییه".. .
هه‌ركه‌سێك دوایین وتاری شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ "سه‌رده‌شت عوسمان" ی خوێندبێته‌وه،كه بێئه‌ندازه ووزه‌ی فه‌نتازی و خه‌یاڵی جوانی تیا به‌كارهاتووه،به‌ئاوی سیحر نوسراوه،دیاره خه‌ونه‌كه‌ی وایه: هه‌رئه‌بێت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ئازادیی بێته‌دی،جه‌وهه‌ری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆ،خه‌مێكه پڕاو پڕ له‌ئاینده‌ی نیشتمان و تاكه‌كان بۆ فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازایی به‌تایبه‌ت له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارتیدا، رۆشنتریش خه‌می سه‌رده‌شت ئه‌وه‌یه ئایا هاوڕێكانی له‌دوای نه‌مانی خۆی خاڵێك دائهن و ئه‌چنه‌وه سه‌ر دێڕ یان نا.. . !. بێگومان.. . نا.. به‌ڵگه‌ی زیندووش ئه‌وه‌یه حكومه‌تی بنكه‌فراوان موئامهرهیهك بو،به هه‌ر هه‌مویانه‌وه له‌خه‌ڵكیان كرد، ده‌نا چ مانای هه‌یه په‌رله‌مانتارێك له‌بری لێپێچینه‌وه له كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێك،خه‌ریكی بۆڵه بۆڵ و ڕه‌خنه‌گرتن بێت؟. چ مانای هه‌یه ئۆپۆزسیۆنی دۆێنی به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه له سیسته‌مێكدا بن ئیمڕۆ نه‌توانن لێپێچینه‌وه له تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان بكه‌ن؟..
ئه‌وه كاری خه‌ڵكه،ڕاچڵهكێت، خۆی قوتاربكات له‌ده‌ستی جه‌هاله‌تی دین و فه‌زیحه‌تی مافیاكانی زه‌وی و ده‌رمان و نه‌وت و خۆراك.. كاری خه‌ڵكه داكۆكی له‌ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كان بكات، یان خۆی قسه بكات و له خاڵێكدا بیانگرێت و داوای ئازادیی بكات،نوێنه‌ر بۆخۆی دروست بكات،خۆی خۆی ڕێك بخاته‌وه. چ ڕه‌وایه ئه‌م ده‌سته‌ڵات په‌رستیی و بێده‌نگیه له‌ئاستی تیرۆری گه‌نجێك دا كه ته‌نها داوای ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌ی كردووه.
