
یه‌كه‌م: ڕاگه‌یاندن و ڕاگهیاندكارهكانى پارتى هه‌ر بۆخۆیان قسه‌ئه‌كه‌ن، نه زیادو نه‌كه‌م. له‌ده‌ره‌وه‌ى پارتیه‌كان ساڵانێكه به‌ده‌گمه‌ن ئه‌توانن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وانى تر دابنه‌ن. ڕِهنگه بڵێن ئه‌ى ئه‌وه نییه یه‌كێتى و گۆڕانیش وایه. نه‌وه‌ڵا وانییه. كه‌ى ئێن ئێن به‌و فاشیهتهى خۆیانه‌وه بهجامانهى سووره‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، كوردسات تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌نگى هه‌موویه‌تى. .
"به ڕۆشنى، ئه‌و هه‌موو ئیمكانیه‌ت و ئامرازه ڕاگه‌یاندنه‌ى پارتى، كه چه‌ندین مهجموعهى ئیعلامی جیان، ناتوانن خه‌ڵك حاڵى بكه‌ن ئه‌وه چییه ڕووئه‌دا؟؟. " ئاخر ناكرێت كه‌سێك ڕێزمان و داڕشتنى كوردى ته‌واو نییه، ئه‌مه كادرى پرۆفیشناڵ و ڕاگه‌یاندنى حزب بێت!. له‌زۆر باردا ڕاگه‌یاندن و تێگه‌یاندنى پارتى له گه‌یاندنى په‌یامێك ناچێت، ئه‌وه‌نده‌ى لهبیرهێنانهوهى شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌چێت. ئامرازهكهو حزبه‌كه‌و كاراكتهرو ده‌موچاوه‌كانیش هه‌مان شتن!. ئێخۆ ئه‌بێت حزبێكى سیاسی نیشانى بدات به‌شدارى لهتهنشیئهى سیاسى و نهشركردنى مةعريفه وسهقافهتى سیاسی‌دا كردووه. . ئێ چۆن؟.
دووه‌م: سه‌یرترین دیارده‌ى ئه‌م حزبه لهكهركوكایه، كه عاله‌م به نوفتهى ئینتڵاقى دائه‌نێت، پارتى گوێی پێنادا. 100 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌یه 40 هه‌زار ده‌نگ ئه‌هێنێت له‌م سنوره!!. به‌رپرسه حزبى و ئه‌منیه‌كانى وه‌ك ڕێژه‌ى نه‌گۆڕ وان. . ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێى حزبى كوردى بكه‌ین كه‌ركوك به‌ڕێوه ببات، من 10 ساڵ پێش ئێستا وتومه چوار تایه ئه‌خه‌نه ژێر كه‌ركوك و له‌به‌سره ئه‌یفرۆشن. له‌ڕووى ئیدارییه‌وه مه‌جموعه‌یه‌ك مافیا ئه‌و شاره ئه‌به‌نه ڕێوه، كه‌س گوێ له‌كه‌س ناگرێت. دوور نییه په‌كه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كدا قسه‌ى جددیی بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان نه‌بێت.
سێهه‌م: ئه‌و خه‌ونه جوانانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك هیواى له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه، كه له‌ده‌وڵه‌تى كوردیدا به‌دى دێت. به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانى پارتى وایان كردووه ماهیه‌تێكى واى نه‌بێت. هه‌ر به‌جددیی حزب و مه‌سئولى قه‌ومى چۆن ئه‌بێت خیانه‌ت و دزى له‌میلله‌ت و حزبه‌كه‌ى خۆشى بكات!!.
چواره‌م: ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بوو، هه‌ندێك پارتى و پارتۆچكه وایان لهمهركهزى بڕیارى خۆیان گه‌یاندبو، كه‌هه‌رچى له‌ناوچه‌ى كه‌ركوك و گه‌رمیان و پشده‌رو زۆنى سه‌وزا بو، ناحه‌زى بادینان و بارزانیه‌كان و پارتییه‌كانه، ئینجا خاصهتهن ئێمهومانانیشّ!! خوا بزانێت چۆن باسیان كردووین! ئه‌مه به‌ده‌ر له خه‌وشه سیاسى و حزبیهكهى، كاره‌سات و درزێكى جوگرافى و كلتوریشى به‌دواى خۆیدا ئه‌هێنا (یان هێناوه) ڕه‌نگه چه‌ند ئاگایی یان ئامۆژگاریی نامه‌مان داوه له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵه‌یه. . ده‌ريش كه‌وت ئه‌م بۆچونه نه بۆ یه‌كێتى ڕاسته، ئه‌وه‌تا لهههولێرا كۆشكى سپى و هه‌موو شتیان هه‌یه. وە نە بۆ پارتیش، ئەوەتا ئه‌بینن له سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دان كه‌س و كه‌سایه‌تى ئه‌چنه لاى ئه‌دهه‌م بارزانى. .
