
مامۆستا عه‌بدول له‌تیفی به‌ڕێز. . ئه‌فه‌رموێت: بڕۆ، سه‌یری سعودییه بكه له چ خۆشی و ڕهفاهییهتێكدان!!. من شوێنی قسه‌كانی تری ناكه‌وم. كه نیشانه‌ی به‌تاڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، ئه‌مانه تیا هه‌ڵده‌كه‌ون.
ئه‌گه‌ر سعودییه ئه‌وه‌نده خۆشه و مرۆڤ هه‌ست به ڕێز و پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌تی خۆی ئه‌كات، بۆچی (1) ملیۆن هاوڵاتی له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه له‌ماوه‌ی (4) مانگدا، ڕووئهكهنه وڵاتی كوفر و ئیلحاد، ناچن بۆلای ئال سعود و ئال عه‌بدلعه‌زیز!!.
به پێی ئاماری (2015) ژماره‌ی گشتی دانیشتوانی سعودیه (29. 994. 272) به‌نزیكه‌ی (30) ملیۆنن، ژماره‌ی سعودی نشین خۆیان (21) ملیۆنن. . تێكڕای گه‌شه (معدل نمو) تیایدا (2. 7%) ه. . له‌كاتێكدا له‌كۆی ئه‌و (30) ملیۆن كه‌سه، ئێستا (هه‌رئێستا) (10) ملیۆن كه‌س له سعودییه له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن واتا (تحت خگ الفقر) له‌ئاستی برسێتی دان. توركیا كه هیچ نه‌وت و گازیشی نییه به به‌رده‌وامی له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا تێكڕای گه‌شه (6. 5%) بووه ساڵانه.
به‌پێی ووته‌ی عه‌لی نوعه‌یمی وه‌زیری نه‌وتی سعودییه له (2015) دا بۆ هه‌موو ڕۆژێك (10. 3) ده ملیۆن و سێ سه‌ت هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ئه‌هێنن له ڕۆژێكدا. . (بروانه bbc) : http://www. bbc. com/arabic/business/2015/04/150408_saudi_oil_production
كوا پاره‌كه؟. بۆچی سه‌رفی ئه‌كه‌ن؟ كامه ڕه‌فاهیه‌ته؟. بۆچی حاڵی موسڵمانان وایه؟ ئه‌تانه‌وێت چی تر به‌م پاره‌یه بكه‌ن؟.
بۆ زانیاری هه‌موو خه‌ڵك، سه‌روه‌ت و پاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود به (100) به‌ڵگه‌وه دیاره، به‌ته‌نها (1000) ملیار دۆلاری ئه‌مریكیه. زۆربه‌ی بۆ ڕابواردن و ئیسراف سه‌رف ئه‌كه‌ن، ئه‌وه (یوتیوب) ئه‌وه‌ش (تویته‌ر) ئه‌مه‌ش یه‌ك به‌ڵگه: www. twitmail. com/fullview/240695
مامۆستا عه‌بدوله‌تیف ئه‌ڵێت، سه‌له‌فییه‌كان یه‌ك (منحرف و متگرف-لاده‌ر و توندڕه‌و) یان تیا نییه، ئوسامه بن لادن خه‌ڵكی كوێیه؟. سه‌له‌فی نه‌بو؟. سعودی نه‌بو؟. ئه‌و (20) كه‌سه‌ی خۆیان كێشا به بورجی بازرگانی جیهانیدا له (11ی سێپته‌مبه‌ر2001) دا (19) كه‌سیان خه‌ڵكی سعودییه بون.
ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ره واو له سه‌ریا هه‌بێت، ئه‌زانێت "سعودییه پاڵپشتی تیرۆر ئه‌كات له‌ده‌ره‌وه، دژایه‌تی ئه‌كات له‌ناوه‌وه". ئێستاش "ئاڵا- عه‌له‌م" ی سعودییه وێنه‌ی شمشێرێكی تیایه. . ئه‌ته‌وێت شمشێرهكهمان بۆ بێنی؟. مامۆستا گیان چه‌ند جه‌ماعه‌تی وه‌هابی، سه‌له‌فی پهڕگیرت بۆ ڕیزبكهم ئێستا؟. هه‌ر زۆر نابێت ویكلیكس بڵاویكرده‌وه، كه سعودییه له (1991-2002) (200) ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی حزبی سه‌له‌فی و بزوتنهوههای ئیسلامی جیاجیا سه‌رفكردووه، له‌ناویاندا حه‌ره‌كه‌ی ئیسلامی كوردیش هه‌بو. .
مامۆستا شێت و هاربووه، نه‌وتی كورد بۆ جووله‌كه ئه‌ڕوات، كاكه یه‌كه‌م كه‌س ده‌ستی شیرك و كوفری گرت سعودییه بو، یه‌كه‌مین ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان كرد، دوای "شه‌ریفی مه‌ككه" ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر "كۆمپانیای ئارامكۆ". . ئه‌مریكا ساڵی (2011) زۆرترین چه‌كی فرۆشتووه، كه بایی (44. 28) چلوچوار بلیۆن و بیست و هه‌شت ملیار دۆلاره. گه‌وره‌ترین كڕیاری چه‌ك سعودییه بووه، ئه‌وه سعودییه نییه پشتگیری داعش ئه‌كات و، سه‌رمان ئه‌بڕن؟. !!. ئه‌م كورده زۆر سه‌یره زوو شتی بیر ئه‌چێته‌وه.
سه‌له‌فییه‌ت له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا، ڕێك مانای داخستنی كۆمه‌ڵگه‌و، پرۆسه‌ی حهیوانكردنی مرۆڤی كورد، هه‌ر ئه‌وه‌ی (1) كه‌وچك زانیاری هه‌بێت، ئه‌زانێت سعودییه مه‌ڵبه‌ندی هه‌نارده‌كردنی تیرۆر و سهلهفیهته بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ئیتر یه‌كێ توندڕه‌وه وه‌ك ئه‌لقاعیده، یه‌كێ له‌و ترا1ژیدیتر وه‌ك: داعش و جهبههتولنوسره، یه‌كێ ئههوهنه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردوستان، هه‌یه ئێران به‌كاری دێنێت، هه‌شه سعودییه. مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌ندین وڵاتی دواكه‌وتوی وه‌ك كوردوستانه، به‌پێی وته‌ی مه‌لایه‌كی سه‌له‌فی بێت له تیڤی: سه‌گ له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو باشتره. . . لێره‌شدا بنواڕن مه‌لا عه‌بدول له‌تیف چۆن موحاسه‌به‌ی موریدێكی خۆیان ئه‌كات، كه ته‌نها سڵاوی له دلێر گه‌رمیانی كردووه: https://www. facebook. com/zhandar/videos/785570331559132/?__mref=message_bubble
چونكه، به ته‌نها دانیشتویت و، ئه‌م وڵاته‌ش پیاوی جوامێر و ئاقڵی تیانه‌ماوه، كه‌ناڵه‌كانیش هۆكاری ئهحمهقكردنی ئینسانی كوردن، ئیتر بۆ خۆت ته‌حه‌دا بكه. له‌كۆتاییدا ئه‌زانم كۆمه‌ڵگه گوی له تۆ ئه‌گرێت نه‌ك من. ئه‌زانم حاڵی كه‌ره‌سته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه چۆنن.
بۆ زانین: نه لایه‌نگری عیلمانیه‌ت، نه ئیخوانیهت، نه ماركسیه‌ت و هیچ ئایدۆلۆجیایهكم. ته‌نها توێژهرێكم و ئومێد ئه‌كه‌م 2 كه‌س ووشیار بێته‌وه له‌م نیشتمانه بێ نه‌وایه.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
