ئیمڕۆكه شه‌ڕ هه‌ر به‌ته‌نها شه‌ڕی چه‌ك و مووشه‌ك نییه، جه‌نگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌هه‌زاران ساروخ زیانی زۆرتره.. بۆیه لێره‌وه گومان دروستكردن له (ته‌زویر) به‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی، پێویستی به سه‌لماندنێكی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیی هه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌ساڵی 2011 جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشكرای كرد كه چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت (قراێنه الیكترونی) نزیكه‌ی 24 هه‌زار مه‌له‌فیان له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پنتاگۆن) دزیوه.. .
هه‌ر له‌ساڵی 2012 كۆمپانیای ئاسایشی زانیاری ڕووسی "كاسبرسكی" هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیان ئاشكراكرد، كه ماوه‌ی (5) ساڵبووه ئیختراقی قونسوڵخانهو سه‌فارات و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی كردووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌رمه‌ی ئه‌وكاتانه‌یه كه ڕووسیاو خۆرئاوا له‌ململانێدان له‌سه‌ر خۆرهه‌لاتی ئه‌وروپا.. .. دیاره نمونه‌ی تر زۆرن وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ته ئه‌لیكترۆنیه‌كان هێرشیان كرده سهرپهرلهمانی ئه‌ڵمانیا، دواتر پێگه‌ی سه‌ره‌كی ناتۆ یان ڕاگرت بۆ ماوه‌یه‌ك.
دووه‌م: سیسته‌می ئای تی (Information Technology) بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان بكات به‌یه‌ك، له‌م سیسته‌مه‌دا موسته‌حیله ته‌زویری تیا نه‌كرێت. با ڕۆشنتری كه‌ینه‌وه، بۆنمونه: كۆمپیوته‌ره‌كانی فه‌رمانگه‌یه‌ك، یا هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه یان هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ئه‌كرێت به‌یه‌ك و ڕه‌بت ئه‌كرێن پێكه‌وه له (IT) ی‌دا، كه‌سی یه‌كه‌م (لقی سه‌ره‌كی) كه زانیاری و داتا ئه‌نێرێت فلته‌ری داناوه، یان هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بهرنامهڕیژییهی كردووه، خۆی كۆد یان پاسۆرده‌كه‌ی لایه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێریی ئه‌كات.. وه ئه‌توانێت بچێته ناوییه‌وه، ده‌ستكاری زۆرشت بكات، وه یان هه‌ر حكومه‌ت و حزبی حاكم خۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه دائه‌نات!. ئه‌كرێت وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه‌ی بكات، وه یاخود شه‌ریكه‌یه‌ك بیكات!.
به‌گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان داهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا نین، هه‌موو ئه‌و ته‌كنه‌لۆژییه ئه‌لیكترۆنیانه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵات و كۆمپانیایه‌ی دروستی كردووه، سانسۆر و چاودێریی ئه‌كرێت. ئه‌توانێت ته‌له‌فۆنێك (كه‌خۆی دروستی كردووه) بهگوێتهوه ڕه‌بتی بكات به سوكانی سه‌یاره‌كه‌ته‌وه له‌كاتی لێخوڕیندا جامی بكات.. . !!. ئه‌توانێت سمپڵێك له له‌ره له‌ر (زه‌بزه‌به) ی ده‌نگت وه‌ربگرێت، له‌م گه‌ردونه به‌هه‌ر ئامێرێك قسه‌بكه‌یت، گوێی لێت بێت!!.. زۆرشتی تر یش.
له‌م قهرسهنه ئه‌لیكترۆنیه‌دا ئیسرائیل زۆر شاره‌زایه، نزیكه‌ی (50) ساڵ توركیا‌و ئیسرائیل گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی چه‌ك و ئاڵوگۆركهری زانیاری هه‌واڵگریی بون تا (2008) . سوپا‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی توركیا ئه‌توانم بڵێم زۆر هۆگری ڕیكۆمێند (تهوێیهكان) ی ئیسرائیلن.. ئه‌ردۆغان چییه و ئه‌چێت ده‌ستی ئیسرائیل ماچ ئه‌كات، تا وه‌ها سیسته‌مێكی بۆ دابنات، به‌ڵكو (400) كورسیه‌كه مسۆگه‌ربكات و بتوانێت سیسته‌مه‌كه له كۆمارییه‌وه بكات به سه‌رۆكایه‌تی و خۆی بكات به ئیمپراتۆر.. جا مه‌گه‌ر جوله‌كه نه‌بو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به فێڵ برده شه‌ڕ دژی هاوپه‌یمانانه‌وه تا له‌گه‌ڵ وڵاتانی میحوه‌ردا له‌یه‌ك سهنگهربن، دوایش خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌موو خاكی توركیای له‌ده‌ستداو، ئه‌تاتۆرك فریای كه‌وت.
با دوور نه‌ڕۆین باسی ئیسرائیلیش نه‌كه‌ین، هه‌ر حكومه‌ت خۆی جگه له‌وه‌ی زۆرجار سیسته‌می (ئای تی) یه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دائه‌نات، حزبی فه‌رمانڕه‌وا خۆیان ئه‌زانن له‌هه‌ر شارێك چه‌ند (ده‌نگده‌ر) هه‌یه، وه تهخمیناتیش ئه‌كه‌ن، سیستمه‌كه وا دائه‌نات كه چاودێریی بكات له لقه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، بانكی یه‌كه‌م ئه‌ڵێ ئهلف: (500) ده‌نگ، ئه‌م فلته‌ری داناوه ئه‌یكات به (200) ده‌نگ ئیتر به 200 به‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كانی ناوه‌نده‌كه‌دا ئه‌ڕوات. له‌ئه‌نجاما ئه‌و ده‌نگه بۆ لایه‌نی تر ئه‌چێت.
بابه‌تی (ته‌زویر) له‌هه‌ڵبژاردنی توركیادا، باسێكی دهستلێنهدراوو هه‌ست پێنه‌كراوه، له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ئاشكرا گوتیان ئه‌ردۆغان ته‌زویری كردووه، بۆنمونه: له شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره تهزویركرابو بۆ ئه‌وه‌ی پاڵیوراوهكهی حكومه‌ت " مه‌لیح گۆكشیك" بیباته‌وه، كه به به‌راوردی 1 خاڵ له‌سه‌دا له "مه‌نسور یاواش" پاڵێوراوی جه‌هه‌په‌ی برده‌وه. "یاواش" به ده‌نگی به‌رزو به‌ڵگه‌وه سه‌لماندی له‌سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و له دانانی چاودێره‌كانی هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌ردۆغان فیڵی كردووه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران 2015، ئاژانسی جیهانی توركی بۆ هه‌واڵ له‌میانه‌ی دیراسهیهكیدا له هه‌ردوو زانكۆی ئهوهیۆ و كۆتش به‌ناونیشانی " هه‌ڵبژاردنی 2015 و داینامیكیه‌تی ڕای گشتی له‌توركیا" كه (2220) كه‌س به‌شداری تیاكردووه، 77% یان لایانوایه هه‌ڵبژاردنه‌كه به پاكی و نه‌زیهی ناچێته ڕێوه. وه 73% یان پاڵپشتی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ناكه‌ن له‌توركیا.
