
پاش دوو ڕۆژ له گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌له به‌له‌مێكدا له نزیك دوورگه‌ی لامپێدوسای ئیتالیا نقوم بوون، به‌رپرسانی هێزه ده‌ریایه‌كانی ئیتالیا بێئومێدی خۆیان نیشاندا له دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری كۆچبه‌رو ڕایانگه‌یاند كه پێده‌چێت ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ریاكه‌دا مانه‌ته‌وه ئێستا مردبن.
به‌پیًی زانیاریه فه‌رمیه‌كان، تا ئێستا 155 كۆچبه‌ر به زیندووی ڕزگار كراون و لاشه‌ی 111 تریش دۆزراونه‌ته‌وه و پێده‌چێت به‌له‌مه‌كه نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ری تێدابووبێت.به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بوونه‌ته قوربانی به زیاتر له 300 كۆچبه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هۆكاری نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ش ده‌گێردرێته‌وه بۆ له‌كاركه‌وتنی مه‌كینه‌ی به‌له‌مه‌كه و به ووته‌ی به‌رپرسێكی ڕێكخراوی كۆچی جیهانیش له ڕۆما كۆچبه‌ره‌كان پاش نائومێدبوونیان له دووباره كاركردنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌ستیان كردووه به ئاگركردنه‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی به‌له‌مه‌كانی نزیك خۆیان ڕابكێشن و بێن به‌لایانه‌وه به‌ڵام دواتر ئاگره‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و بۆته هۆی سووتانی به‌شێكی به‌له‌مه‌كه و نقوم بووه.
سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ووڵاـتانی ئه‌فریقان و به‌له‌مه‌كه‌ش له شاری مه‌سراته‌ی لیبیاوه ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كردووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 19 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌پێش گه‌شتنیان به ئیتالیا گیانیان له‌ده‌ست داوه وخنكان له‌ناو ئه‌و به‌له‌مانه‌دا كه‌له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه ڕێكده‌خرێن بۆته قه‌یرانێك بۆ ته‌واوی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: BBC، ڕۆیته‌رز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
