له‌ماوه‌ی ده‌رۆژی ره‌به‌ق دا جه‌وری ئیسلامی ئیران زیاتر له چل رۆڵه‌ی كوردی له‌قه‌ناره داوه، به‌واتایه‌كی تر هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كوردایه‌تی وراسته‌رێی تێكۆشانی كورد خاۆش بكات لی رۆڵه كانیا به‌رۆژی روناك له‌په‌تی سێداره گیر ده‌كا ودنیای چه‌پ وراستیش له هه‌ڵوێستێكی زمانه‌وانی زیاتر هیچی تری له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م رووداوه لێ سه‌وزنه‌بووه.
ئه‌وده‌مه‌ی رووداوێكی سروشتی ده‌بێته باعیسی خاپوركردنی چوار ماڵ له‌گوندێكی دی سه‌ر ئه‌م جیهانه هه‌موودنیا فرمێسكیان بۆ ده‌رێژی چما ئه‌وده‌مه‌ی رۆڵه‌ی كوردبه‌به‌رچاوی ئه‌م دنیا مۆدێرنه‌یه‌وه له‌سێداره‌ده‌درێ وهه‌ربۆخاتری ئه‌وه‌ی داوای مافی سه‌ره‌تایی ژیانی خۆی كردووه ژیان وهه‌ناسه‌دانی لی ته‌حریم ده‌كرێت كه‌چی هه‌رئه‌وفه‌زایه‌ی كه سارته‌روسپینۆزاودرێدا وئه‌وانه‌ی تری لی هاتۆته دنیایه‌وه چاو له‌به‌رامبه‌ر ئه كاره‌ساته ده‌نوقێنن!سیاسیه هه‌لپه‌رسته‌كانی دنیای پێشكه‌وتوخواز زۆر به‌سانایی وله‌پرسه‌یه‌كی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ردا سیناریۆیه‌كی تری جه‌وری ئیسلامی به‌راست ده‌شوبهێنن هه‌ربۆئه‌وه‌ی چه‌واشه‌یه‌كی تر به‌رهه‌مبهێننه‌وه به‌مرۆڤایه‌تی ئه سه‌رده‌مه ده‌ڵێن ئه‌مێستا روحانی باڵی ریفۆرمه‌و بانگی دنیایه‌كی باشتر ده‌دات له‌ئێران كه‌چی ئه‌وده‌مه‌ی رۆڵه‌ی كورد به‌قه‌ناره‌وه ده‌بینن فزه له‌هه‌ناویانه‌وه نایه‌ت!له‌وی كه‌هه‌رده‌ڵێی هه‌ساره‌یه‌كی تره وله‌وپه‌ری نامۆیی دا هاونیشتیمانیانی ئێران ژیان ده‌گوزه‌رێنن به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت هه‌ناسه‌دانیش چاودێری كراوه چ جای نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ستی كورد كه‌ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نیه به‌زمانی دایكی خۆی بخوێنێت كه‌چی ئه‌م دنیا پان وبه‌رینه‌ی ئازادیخواهی بۆجارێكیش هه‌ڵوێستێكی جدی وه‌رناگرن وبه‌كرده‌نی كۆتایی به هه‌موو جه‌ساره‌ته ناهێنن كه‌گه‌لانی ئیران وبه‌تایبه‌تیش كورد له‌رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌مه له‌سه‌رئاستی جیهان.له‌نێو خۆی هه‌رێمی باشوریش ده‌بوایه هه‌رهیچ نه‌بی بۆ هاوسۆزی كوردی رۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی به‌جمهوری ئیسلامی رابگرتایه وقونسوڵی ئه‌ووڵاته‌ی به‌فه‌ری بانگێشت بكردایه‌وله‌وه‌ی ئاگاردار بكردایه كه‌زای كوردێك له‌كوێی ئه‌م دنیا بێت به‌ژانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌شیان نه‌ركراو ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌شی رۆژانه سه‌ردانی ئێرانی كردۆته سه‌ره‌رێی كانی.ئیدی واده‌ی هه‌ڵوێستی به‌كرده‌نیه‌له‌نێوخۆوه بۆهه‌مووجیهان تاكۆتیای به‌ره‌جمی ئافره‌ت وپه‌تی قه‌ناره بهێنرێت، سارته‌ر به‌هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر فه‌رنسا ئه‌وده‌مه‌ی دژی شۆرشی جه‌زایریه‌كان ده‌جه‌نگان ورۆڵه كانیان له‌سێداره ده‌دران هه‌ڵوێستی هه‌بوو ئه‌وه‌بۆیه خه‌ڵاتی وه‌رگرت چاوه‌رێی ئه‌وه‌ین نوسه‌رانی ئێرانیش كه‌سه‌ربه‌پاشخانێكی گه‌وره‌ی شارستانیه‌تن هه‌مان هه‌ڵوێست له‌ناوه‌خۆوده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌ربرن ئیعدامی كورد بكه‌نه ناونیشانی تازه‌ترین رۆمانیان بیكه‌نه ناونیشانی قه‌سیده‌یه‌كی تازه وبه‌رهه‌مێكی سینه‌مایی نوی ئه‌وه‌دوائاواتی ئێمه‌یه به‌سه ئیتر...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
