له كۆتایی ساڵێكیترداین و هه‌موو مرۆڤێكی سه‌ر ئه‌م زه‌وینه پێویسته ئاوڕێك له رابردوو بداته‌وه چرایه‌كی لێهه‌ڵگیرسێنێت به‌ره‌وه ساڵی داهاتوو. له‌وانه‌یه زۆر پێویستیش به‌وه نه‌كات زۆر دوور بڕوانین. نه له رابردوو و نه له داهاتوو. چون له‌وانه‌یه خه‌یاڵ باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت و دوورمان بخاته‌وه له‌وه‌ی ئێستا به‌ره‌وڕوومان بووه‌ته‌وه. . دوور شتێكه و ئه‌مری واقیع شتێكی‌تر كه له‌وانه‌یه زۆرجاریش لێك جیا نه‌كرێنه‌وه و خۆ بكێشین به‌سه‌ر یه‌كدا.
له‌و ئاوڕدانه‌وه و روانینه‌داو له وتارێكی خنجیلانه‌شدا ناكرێت هه‌موو شتێك باس بكرێت و بخرێته سه‌ر یه‌ك و كه‌ڵه‌كه بكرێت. ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بیخاته به‌ر سه‌رنج و تێروانینی خوێنه‌ران بریتییه له كێشه و مه‌ترسی سه‌ره‌كی بۆ ناوچه‌كه‌مان به گشتی. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كان و نه‌گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وته‌كان چین و چ ده‌بێ بكرێت سه‌ركه‌وتوو بین و ده‌ستكه‌وتی زیاترمان هه‌بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان.
راسته كێشه‌مان زۆره، كۆسپ و رێگری زۆریشمان له‌به‌رن، جیاوازی و ناكۆكی له بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندیی لاوه‌كیشمان هه‌ر زۆرزۆره. ئه‌گه‌ر به‌دوژمنیشیان له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌یه‌ن (نادۆست) یشمان زۆرن. به‌ڵام له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا یه‌كێكیان سه‌ره‌كییه و ئه‌وانیتر لاوه‌كین. گه‌ر ئه‌و دوانه باش له‌یه‌ك جیا نه‌كه‌ینه‌وه یا به واتایه‌كیتر باش ده‌ستنیشنیان نه‌كه‌ین ده‌یدۆڕێنین. ئه‌زموونیشمان هه‌ر زۆر زۆرن. گه‌ر به‌كاریان نه‌هێنین دۆڕاندنه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه. . ناكرێت خۆمان له كێشه‌ی سه‌ره‌كی بدزینه‌وه یاخود چاومانی لێبچووقێنین و له هه‌مانكاتدا به كێشه‌ی لاوه‌كییه‌وه خۆمان خه‌ریك بكه‌ین. ناكرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌ره‌كیش بده‌ینه به‌رخۆمان و له‌و باوه‌ڕه‌دا بین كه هه‌ر خۆمانین كه‌سیتر نیه و نابێت و حاشا و لیللا. . سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه یا مه‌ترسی یاخود رێگری سه‌ره‌كی پێویستی به هه‌مووانه و ئه‌وه‌ش گیانی برایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی هه‌ڵده‌گرێت. به چاو و دڵی كراوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكرێت و لێبورده‌یی و سه‌بووریش هه‌بێت. كه‌وایه شته‌كه زۆر ئاڵۆزه و نابێ به ساكاری ببینین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌دوور له به‌رژه‌وه‌ندی لاوه‌كی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی راستگۆیانه‌مان هه‌بێت بۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كی، له سه‌دا په‌نجاویه‌كی رێگه‌كه‌مان بڕیوه. هه‌روه‌ك پزیشكێك كه ئه‌گه‌ر باش له نه‌خۆشییه‌ك بگات هه‌نگاو ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی. ئه‌گینا نه‌خۆشیه‌كه ئاڵۆزتر و نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشتر ده‌كات و له‌وانه‌یه چرای ژیانی نه‌خۆشه‌كه بكوژێنێته‌وه!
ناڵێم كێشه لاوه‌كییه‌كان فرامۆش بكرێن، ئه‌وه دووره له گیانی به‌رخۆدان و مه‌سئوولیه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌نده گرینگیی پێبدرێت و خۆمانی پێوه خه‌ریك بكه‌ین كه كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان لێ نه‌شارێته‌وه و ئه‌وه له یاد نه‌كه‌ین كه كێشه سه‌ره‌كی ماڵوێرانكه‌ره.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی!
ناڕوون و نائاشكرا نیه كه پێویستی به ئامێری تایبه‌ت و لێكۆڵینه‌وه هه‌بێت. زۆریش پێویست به وردبوونه‌وه ناكات. ئه‌گه‌ر بڕوانین ئه‌بینین خۆی به هه‌موو ماڵێكدا كردووه. هه‌مووانیشی زه‌ره‌رمه‌ند كردووه. هه‌ندێك به گیانی و هه‌ندێك به ماددی و هه‌ندێكی زیاتریشی به هزر و ئه‌ندێشه و باوه‌ڕ. سه‌ر و دڵی له شوێنێك و لق و پۆی له زۆر جێ.
ئێمه‌ی كوردیش باش ده‌یناسین كاتێ به هاتنه سه‌ركاری، كه‌وته گیانمان و به «كافر» له‌قه‌ڵه‌می داین و فتوای جیهادی له‌سه‌ر ده‌ركردین و ته‌نها كاتێ خۆی له پێستی مه‌ڕدا نیشانداین كه ویستی بمانخاته پاڵ خۆی بۆ گه‌مارۆدان و له‌ناوبردنی هێزه سه‌ره‌كیی ئۆپۆزیسیۆنی خۆی و دواتریش هاوكات له‌گه‌ڵ گولاندن و دێواندنی ئه‌و هێزه، ویستی ره‌گ و ریشه له ناوچه‌كه دابكوتێت و هه‌ر كاتێش پێویستی كردبێت به لایانه‌وه، ئه‌وه ناوماڵی كوردی لێكترازاندووه و شه‌ڕی براكوژیی له ناوماندا ساز كردووه.
له ناو سنووری جوگرافیایی خۆیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك په‌رله‌مانتاری نه‌یاری پێ قبووڵ نه‌كرا. به قه‌تڵی زنجیره‌یی و ئیعدام و له سێداره‌دانی نه‌یارانیش نه‌وه‌ستاوه و هێلكه‌ی له سوریا و لوبنان و عێراق كرد و به تین و گه‌رمای «نادۆست»ه‌كان ئێستا چه‌ند ساڵێكه له هێلكه ده‌رهاتوون و به‌رانبه‌رمان قیت بوونه‌ته‌وه!
به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا و به نهێنی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبای ئه‌تۆمی دایه به‌رخۆی تا خه‌ون و خه‌یاڵه له مێژینه‌كه‌ی بهێنێته دی. به‌ڵام بۆی نه‌چووه سه‌ر و هه‌إر ئه‌و هێزه بوو ئه‌م نهێنیه‌ی ئاشكرا كرد و خه‌ونی خۆشی لێ شێواند و گه‌لانی جیهانی لێ ئاگادار كرده‌وه. هه‌روه‌ك چۆن له عێراق، پێستی مه‌ڕی له‌به‌ر داكه‌ند و پێناسه گورگێنییه‌كه‌ی بناسێنێت به نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی عێراق به‌ڵكو به هه‌موو جیهان.
ئێستا له كۆتایی ساڵی 2013 داین. له سوریا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته شوێنی پێ له‌ق كراوه، هه‌رچه‌ند سنووری مانه‌وه‌ی به‌زاندووه و هه‌رگیز ناكه‌وێته‌وه سه‌ر پێ و ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هه‌ر ئه‌ڕووخێت. . . له لوبنان (حزب الله) تۆزی مه‌رگی لێنیشتووه و له عێراقیش (حزب الدعوه) ی نوری مالیكی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌ره‌و ئاوابوونه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 نه‌خشه رێگا و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت. .
ئه‌وانه و ناچاركردنی حكومه‌تی ئێران بۆ پاشه‌كشه‌كردنی له پرۆژه‌ی ئه‌تۆم، ئاسۆیه‌كی روونمان نیشان ده‌دات بۆ لادانی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و كۆسپه سه‌ره‌كییه‌ی به‌رده‌م گه‌لانی ناوچه‌كه كه پێی ده‌وترێ (دیكتاتۆرییه‌تی ئایینی) یاخود (ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فه‌قیهی) كه دزێوترین و ترسناكترین جۆری دیكتاتۆرییه‌ته له مێژوودا.
با به‌و پێوه‌ر و پێوانه‌یه خۆمان له كێشه‌ی لاوه‌كی دوور رابگرین و گیانی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و یه‌كتر قبووڵكردن و هاوپشتی حه‌كه‌م بێت له نێوانماندا و چرایه‌ك داگیرسێنین بۆ ساڵی تازه. . .
×××
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
