
لەنێو گشت میللەتێکدا ناوی کەسێکی ناودار بە ئەرێنی یان نەرێنی دەکەوێتە سەر زاران.گومان لەوەدا نییە کە لەلای هەندێک ئەرێنی بووبێت لای کەسانی تر نەرێنی بووە، بەڵام ئەوەی ئەمرێ من لێیدەدوێم، هەرچەندە خاڵی نەرێنی تێدا بووبێت، هەڵوێستو کردەوەی ئەوانەی شوێنی ئەویان گرتو دەیگرن، مێژوو ئەوەی سەلمان کە ئەگەر دەسەڵاتدارو پیاوە دەستڕۆیشتووەکانی ئەو ڕۆژە بەگوێی ئەویان بکردبا باری کەرکووکو دەڤەرە دابڕاوەکان لە هەرێمی باشووری کوردستان نەدەگەیشت بەمڕۆژە.بۆیە دەڵێم هەرچەندە ڕەوتو هەڵوێستو کاری نەرێنی بووبێت، پێویستە لەیادی نەکەین تا ناوی لە مێژووی نەتەوەییمان نەکوژێتەوە.
خوێنەری هێژا، لەمڕۆژانەدا پەرتووکی (سەرنج لەسەر سەعید قەزاز) لە شارەکانی باشووری کوردستان دەکەوێتە بازاڕەوە، بۆ خوێنەرانی هێژای تاڕاوگەیش دەکارن لە ماڵپەڕی کۆشکی کورد www.koskikurd.com بە فایلی PDF دایگرن.
ئاواتەخوازم بە ڕەخنە ئایا تێبینی بۆ
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
