پێكهاته‌ی ئه‌قلیه‌تی ده‌سه‌لاتی كوردی، بنه‌مایه‌كی ئه‌قڵانی نی یه، هه‌ر بۆیه‌شه به كار هینانی ئه‌قلیه‌تی ده‌سه‌لاتداریتی كوردی، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه‌و تووشی ئه‌شكالیاتمان ده‌كات، ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، وه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ناچار بووه له‌به‌رده‌وامی به بژێوی ژیانی خۆی بدات، به‌ڵام له ژێر بارێكی نائاسایی و قورس و گراندا، به نه‌داری و كوله‌مه‌رگی و له ژێر ترس و دڵه‌ڕاوكی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، میلله‌تێكی ماندووی وه‌ك كورد له دوای سی ساڵ داپڵۆسینی رژێمی به‌عس، له ده‌می گورگ به‌ربوو، كه‌وته به‌ر ده‌می شێر، دروسبوونی دیكتاتۆر ڕووداوێكی ناوازه‌ی مێژووی نی یه، به‌ڵكو به گشتی مرۆڤایه‌تی له ژێر زه‌بری دیكتاتۆریه‌ته‌وه چاوی هه‌ڵهێناوه به مێژووی كۆن و نوێشه‌وه، پڕه له ناوی سه‌ركرده‌و پاشا‌و میر و جه‌نه‌راڵ، كه ئاراسته‌ی مێژوویان به‌و ئاراسته‌دا بردووه كه ئه‌مڕۆی لی به‌رهه‌م هێنراوه، دیكتاتۆریه‌تیش هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ده‌سته‌یه‌كی بچوك سیاسه‌تی جیهان داده‌ڕێژێت وڕووداوه مێژوویه‌كان له پێشه‌وه دروست ده‌كرێن، هه‌ر بۆیه تا ئه‌مرۆش سی به‌شی مرۆڤایه‌تی له هه‌لومه‌رجێكی ناشایسته‌دا ژیان ئه‌گوزه‌رێنن، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌گه‌ر عه‌قل كار نه‌كات، ئه‌وا به ناچاری غه‌ریزه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وت به غه‌ریزه هه‌ڵسوكه‌وتێكی درندانه‌و بگره‌و به‌رده‌یه، به غه‌ریزه ژیان مرۆڤ له بستێك زیاتر به‌رده‌می خۆی نا‌بینیت، داهاتووی ده‌بیته سه‌راب و مێژووی كورد ده‌بێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی ئێستای، له كۆتایی دا مرۆڤێگی پاسیڤی لی ده‌ر ده‌چێت كه خه‌می كۆمه‌لگا خه‌می ئه‌و نی یه ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه دوای ژیانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكه‌وێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌لماندی كه حزبێكی سیاسیی یه نه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی له مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ترسێت، كه هه‌وڵ بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌شه‌ریكردنی ده‌دات، ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ داواكاری جه‌ماوه‌ردا ناڕوات و چالاكیه‌كانی له چوار چێوه‌ی عه‌قلێكی دیاریكراوودا قه‌تیس كردووه‌و له گۆره‌پانی واقیعدا سست و كه‌مته‌رخه‌مه، وه خودی بزوتنه‌وه‌كه‌یش له پاشه‌كشیدایه و تا ئه‌م ساته وه‌خته له حه‌زه‌ری خۆیدایه‌و له گومان و دوو دڵی دا چه‌قی به‌ستووه، كه‌واته بزوتنه‌وه‌ی گۆران له نیوه‌ندیكدا ماوه‌ته‌وه، كه ئایا جڵه‌وی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌ستدایه، یاخود ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌م حه‌زه‌ره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌قلیه‌ته حیزبابه‌تیه‌ی كه رابه‌رایه‌تی ده‌كات، وه‌ك بزوتنه‌وه نه‌یتوانیوه كه حزبێكی نموونه‌ی و پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر بكات، به داوای لیبووردنه‌وه ده‌توانین بڵێین بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ره‌و دۆران ده‌ڕوات نه‌ك بردنه‌وه، هێشتا بنیاتنانی دیموكراسیه‌ت و دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌سپاندنی ئازادی سیاسی و بیر‌ورا له سه‌ره‌تادایه، زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ده‌یانه‌وێت خاوه‌نداریه‌تی بۆ په‌یدا بكه‌ن، راپه‌رین موڵكی هیچ حزبێكی دیاریكراو نی یه، ئاوردانه‌وه‌یه‌كی خۆرسك و سروشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، ووشیاری به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو سات به سات ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، به مانایه‌كی تر ئه‌م سیاسه‌ته نوییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به واتای مردنی سیاسه‌ت دیت، چونكه هاونیشتیمانیان له مێژه ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ناسن، پێویسته هه‌موو تیۆره‌كانی شۆرش و ململانێی چینایه‌تی و گۆرانی سیاسی و هه‌ڵبژاردن. . . . هتد چۆك بۆ ئیراده‌ی هوشیاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابده‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له یه‌ك خاڵدا چڕ ده‌بنه‌وه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من و تۆ وه‌ك یه‌ك مافی ژیانمان هه‌یه، پێویسته له‌و گه‌مه‌یه ده‌رباز بین و تێپه‌ڕێنین، كه یاری به چاره‌نووسی میله‌تێك له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێك وه‌یان ئۆپۆزسیۆنێك.
هه‌موو هاونیشتیمانیان كۆكن له‌وه‌ی ئازاد بن له ده‌ربڕیندا، له هه‌ڵسوكه‌وت دا، له كردار‌و كاركردندا، ئازاد بن له ئیراده‌دا، ئه‌مه گێره شیوێنی نی یه، ئه‌مه پێویستی به عه‌قلی فه‌یله‌سوفانه نی یه كه ئازادی چی یه، كه‌س نی یه نه‌زانیت كه ئازادی په‌یڕه‌و بكات. . . . . گه‌ر سه‌ركووت نه‌كرێت، كه‌س به كۆیله‌ی له دایك نابیت، كۆمه‌ڵگاو شۆڕش و ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره‌تی هه‌موومانه، ئه‌م جیهان و گۆی زه‌وی و گه‌ردوونه ماڵی هه‌موومانه، نه‌حیزب و نه‌دیین و نه ئایدۆلۆژیا ناتوانن مرۆڤه‌كان یه‌كڕه‌نگ بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
