من شاعیر نیم به‌ڵام به ئیزنی شاعیران و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ جار خۆمی له قه‌ره ده‌ده‌م، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نووسینی ئه‌م وتاره‌م ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌ڵقوڵان و بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم بینیم جۆرێك له قافیه و مۆسیقای تێدایه و شیعره:
زۆر ته‌نگه‌نه‌فه‌س، هێند بێ ته‌حه‌مول،
له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆشی به‌شه‌ڕدێ!
ئه‌وه‌نده نه‌رم و هێنده حه‌لیمه،
به فووی منداڵێك راست به‌لادادێ!
ئه‌وه‌نده ناسك، ئه‌وه‌نده بێ هێز
نه‌ك به‌رگه‌ی ره‌خنه و ووتاف ناگرێ!
به به‌یاننامه و رێپێوانێكی زۆر ئاشتیانه‌ش هیستریا ده‌یگرێ!
به‌خودا به‌رگه‌ی ئحمی كۆكه‌یه‌ك، گله‌یی گه‌رمی گه‌نج هه‌ر ناگرێ!
لێیگه‌ڕێن توخوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر ته‌نگه نه‌فه‌س، ناسك و حه‌یرانه
ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی یه‌ك قسه‌ش ناگرێ!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان به مانا ته‌قلیدی و كۆن و كلاسیكیه‌كه‌ی جاران وا تێگه‌یشتبێت و وا لێبخوڕێ، كه به‌هێزی ئه‌و له‌وه‌دایه ئازادیه‌كان پێشێل بكا، ریپێوانه‌كان سه‌ركوت بكا، ئازادیخوازان ده‌مكووت بكا، مافی خۆده‌ربڕینی تاكه‌كان زه‌وت بكا، ده‌م و لێوی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بدورێته‌وه، ئه‌وه زۆر به سه‌هووداچووه، چونكه به‌هێزی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی دونیای ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وه‌دایه وه‌كو پێشكه‌شكردنی گوڵ ره‌خنه و ناڕه‌زایی وه‌ربگرێت و وه‌ك باوكێكی سینگ فراوان ده‌ست به‌سه‌ری خه‌ڵك دابێنێت. . ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و حسابی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر پێشكه‌وتوخواز و دیموكراتی بۆ ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرانی و ناڕازییه‌كانی وازی له كوشتن و فیشه‌ك هێناوه و ده‌ستی داوه‌ته شه‌ق و شولاق و ته‌ماته و ماست و هێلكه، ئه‌وه له‌مه‌شیان زۆر سه‌رچیغ رۆیشتووه، چونكه شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و بیروڕای جیاواز زۆر له ژیان و كوشتنه‌كه‌ی كوشنده‌تره!
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێویسته به جدی چاو به حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌دا بخشێنێته‌وه و دوورمانخاته‌وه له‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یاران و دۆستانی كورد و هه‌موو جیهان خاڵێكی ره‌شمان له‌سه‌ر دابندرێ! ئێمه كه ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نابێت به پێوه‌ری (بانێكه و دووهه‌وا) مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن كوردستان بكه‌نه شامی شه‌ریف و ئه‌زموونه‌كه‌ی به دیموكراتیه‌تێكی عه‌یار 24 وه‌سف بكه‌ن و، ئه‌وانه‌یش رێگای ئازادی ده‌ربڕین و چالاكیه‌كیانیان لێده‌گیرێ و مافه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێ و رووبه‌رووی ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه به دوورگه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆریه‌ت وه‌سفی بكه‌ن!
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا كاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداره له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی مێژوویی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به ئیستیحقاقی شۆڕشگێڕیه‌وه بنازن و وا ماف بده‌نه خۆیان كه مادام دوێنێ شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیان كردووه، ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیدا ئه‌و مافه‌یان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم دابگرن و ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیش به خه‌تی سوور بزانن و سه‌ركووتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بكه‌ن! چونكه شۆڕشگێڕیه‌تی ئێستا بریتیه له شه‌فافیه‌ت و رازیكردنی خه‌ڵك و رێزگرتن له ئازادیه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر ئازایه‌تی دوێنێی شۆڕش له گرتنی سه‌ربازگه‌كانی دوژمن بووبێ، ئه‌وا ئازایه‌تی ئه‌مڕۆ له وه‌رگرتنی ره‌خنه و ناڕه‌زایی و زامنكردنی ئازادی و دیموكراتیه‌ته، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی هه‌یه و رێپێوان و خۆپیشاندان ده‌كا و داوای عه‌داله‌ت و ئازادی ده‌كا، ئه‌وه سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نین تا به توند و تێژی و شۆڕشگێڕی ئازایه‌تی خۆتیان بۆ بسه‌لمێنی، ئه‌وه نه‌وه‌ی ئێستای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ته‌نیا داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانج و دروشمانه ده‌كات كه تۆ له شۆڕش و سه‌رده‌می شاخدا به‌رزتكردبۆوه، ئه‌ی نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار!
ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، داخوازی و هۆشیاری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به هیچ هێزێك ئیستی پێ ناكرێ، هه‌ر كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م هه‌رێمه هه‌ر ئۆرگان و فه‌رمانگه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه له كه‌موكوڕی و له‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه به خۆیدانه‌چێته‌وه، به شێوازی مه‌ده‌نی پێیداده‌چنه‌وه! هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز و دڵسۆزیش به‌وه شاگه‌شكه ده‌بن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌یان ببینن، به‌هێز بێت به‌رامبه‌ر دیموكراتیه‌ت و ئامێزی بۆ ئازادیه‌كانی خه‌ڵك كردبێته‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
