له جیهاندا نزیكه‌ی 84 وڵات به رێژه‌ی جیا جیا مین و پارچه ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه‌یان هه‌یه كه ئاریشه‌یه‌كی مه‌زن و ئاڵۆزی بۆ ئه‌و وڵاتانه په‌یدا كردووه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شیان بۆ مرۆڤایه‌تی دروستكردووه،
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان نزیكه‌ی 2500 ناوچه و كێڵگه‌ی مینڕێژكراو له هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه كه رووبه‌ری327 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه داگیر ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆی كوشتن و برینداركردنی نزیكه‌ی 14000 هاووڵاتی بێ تاوان و هه‌روه‌ها كوشتنی زیاتر له 30500 سه‌ر ئاژه‌ڵ. . ژماره‌ی ئه‌و مینانه‌ی كه له كوردستان چێنراون مه‌زه‌نده ده‌كرێت له نێوان 8 – 10 ملیۆن مین بێت.
له 5 ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1997 په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنان و ئه‌مبار كردن و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی مینه دژه كه‌سییه‌كان و له ناوبردنیان كه به په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا ناسراوه راگه‌یه‌نرا وه له 3 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێشوویی له ئۆسلۆ راگه‌یه‌نرا. هه‌ردوو په‌یماننامه‌كه به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێت كه چه‌ند وڵاتێك له چوارچێوه‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌وتی مرۆڤایه‌تی رێك ده‌كه‌ون بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گشتی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه زۆر به فراوانی به‌كار ده‌هێنرێن.
هه‌ردوو په‌یماننامه‌كه له مادده‌ی یه‌كه‌م جه‌خت ده‌كه‌ن كه:
1-. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یماننامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه، ده‌بێت به‌لێن بده‌ن كه له هه‌ر بارودۆخێكدا، نابێت:
ڕ- مینی دژه كه‌سی یان چه‌كی هێشوویی به‌كاربهێنن.
ب- مینی دژه كه‌سی/ چه‌كی هێشوویی به‌رهه‌م بهێنن، هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی بده‌ن، ئه‌مباری بكه‌ن یان بیگوازنه‌وه بۆ هه‌ر لایه‌نێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
ج - یارمه‌تی یان هانی هیچ كه‌سێك یا لایه‌نێك بده‌ن به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌و وڵاته.
2- هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له‌و په‌یماننامه‌یه ده‌بێت به‌ڵێن بده‌ن و پابه‌ند بن كه هه‌موو مینه دژه‌كه‌سییه‌كان/ چه‌كی هێشوویی له‌ناو ببه‌ن به پێ ی په‌یماننامه‌كه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی مادده‌ی 4، 5، 6 ی په‌یماننامه‌كان ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ندام:
- مین یان چه‌كی هێشوویی یه ئه‌مباركراوه‌كان له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا له‌و كاته‌ی په‌یماننامه‌كه ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن له‌ناو ببه‌ن.
- له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا كێڵگه‌مین/ كێڵگه‌ی بۆمبی هێشوویی پاك بكه‌نه‌وه، یان پشتگیری كاری پاكسازی و له‌ناوبردنیان بكه‌ن.
- له وڵاته كارتێكراوه‌كان به مین/ چه‌كی هێشوویی، كاری هۆشیار كردنه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی مین (MRE) ئه‌نجام بدرێت هه‌روه‌ها یارمه‌تی قوربانیانی مین بدرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن، دووباره ڕاهێنان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵ.
له دوای ساڵی 1997 په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا زیاتر بایه‌خی پێدراو ژماره‌ی وڵات و لایه‌نه‌كان كه پابه‌ند بوون و پشتگیری خۆیان نیشان دا ڕووی له زیادی كرد، تا ئێستا 161 وڵات به فه‌رمی په‌یماننامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه‌و 36 وڵاتیش ئیمزایان نه‌كردووه له نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه هاو سنوورن له‌گه‌ڵ عێراق (سوریا، ئێران و سعودیه) ن. حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له 15 ی ئابی 2007 بووه ئه‌ندام له‌و په‌یماننامه‌یه، به پێی مادده‌كان و به‌نده‌كان ده‌بێت عێراق له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا مینه دژه‌كه‌سییه ئه‌مباركراوه‌كانی له‌ناوببات و له ماوه‌ی 10 ساڵیش‌دا كێڵگه‌مینرێژكراوه‌كانی پاك بكاته‌وه.
حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له 1/ 2 /2008 ه‌وه به شێوه‌یه‌كی كرداری پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كرنی مینی دژه‌كه‌سی.
سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی بۆمبی هێشویی (Cluster bomb) كه به چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ و قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێت، له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی ژماره‌یه‌ك ووڵاتی پیس بوو به‌و چه‌كه نه‌گریسه توانرا په‌یماننامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا گه‌ڵاڵه بكرێت و له 3 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 رابگه‌یه‌نرێت. تا ئێستا 113 ووڵات ئه‌م په‌یمانتامه‌یه‌یان واژۆ كردووه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2012 حكومه‌تی عێراق به فه‌رمی پابه‌ندبوونی خۆی راگه‌یاند به په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێشوویی. .
راپۆرتی چاودێریكردنی مینی زه‌مینی Landmine Monitor Report ساڵی 2013 ئه‌وه‌ی تۆماركردووه كه 43 وڵاتی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا پابه‌ند بوونیان بۆ له‌ناوبردنی مین له ماده‌ی 5 به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. له‌مانه‌ش، 30 وڵات جارێك یان زیاتر ماوه‌یان بۆ درێژ كراوه‌ته‌وه له به‌رواری به‌سه‌ر چوونی، له‌و كاته‌ی پێنج وڵات (ئه‌ڵمانیا، نێجیریا، سێبیریا، سودان، له‌گه‌ڵ توركیا) بۆ یه‌كه‌مجار داوایان پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سێزده‌هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا له جنێف له كانوونی یه‌كه‌می 2013 په‌سه‌ند بكرێن.
- راپۆرتی چاودێری مینی زه‌مینی ناوی حه‌وت وڵاتی ڕیز كردووه كه له‌وانه‌یه به‌ر كاریگه‌ری مین كه‌وتبن و به‌مه‌ش پابه‌ندبوونیان به ماده‌ی 5 جێگای گومانه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕایان نه‌گه‌یاندووه كه پابه‌ندی ماده‌ی 5 ده‌بن. جیبۆتی، ئوردن، مۆلدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، نامیبیا، پالۆ و فلیپین. چاودێری ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕیزكردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگ یان پیسبوونی گوماناوییان هه‌بێت.
- بوروندی پێشتر ته‌واوبوونی پاكبوونه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه مینڕێژه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو له كۆبوونه‌وه‌ی یانزه‌هه‌می وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی ئۆتاوای له تشرینی دووه‌می 2011، به‌ڵام له ئایاری 2012 هێشتا گومانیان له هه‌ندێ ناوچه هه‌بوو كه مینی تێدا مابێت. له ئایاری 2013 بوروندی داوای یارمه‌تی كرد له ڕووپێوكردن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان تاكو پابه‌ند بێت به ماده‌ی 5 له‌به‌رواری خۆی كه ده‌كاته 1/4/2014.
-ئوردن به فه‌رمی پابه‌ند بوونی بۆ ماده‌ی 5 ڕاگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی دوانزه‌هه‌می وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا له جنێف له كانوونی یه‌كه‌می 2012. هه‌رچه‌نده ڕاشی گه‌یاند بوو كه هێشتا مه‌ترسی پاشماوه‌كانی جه‌نگی له‌سه‌ره. دواتر هه‌ڵسا به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاككردنه‌وه‌ی پێشوودا نه‌یانتوانی بوو به‌ته‌واوی پاكی بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌یان دووباره پاككرده‌وه كه ده‌كه‌وتنه سه‌ر سنووری باكوور له‌گه‌ڵ سووریا له‌و شوێنه‌ی تیمی هاوكاری نه‌رویجی ناوچه‌كه‌یان پشكنی و له ئازاری 2012 كاری پاكبوونه‌وی ته‌واو بوو. ئوردن رایگه‌یاندبوو كه پێشبینی دوو ساڵی زیاتری كردبوو له‌و كاته‌ی ڕووپێوییه‌كه‌ی ڕاگرتبوو له‌به‌ر ململانێ سه‌ربازییه‌كانی سوریا له مانگی شوباتی 2013.
- ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا و نێجه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌ی مینڕێژكراویان ڕاگه‌یاند پاش به‌سه‌ر چوونی ماوه‌ی به‌رایی پاككردنه‌وه. ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا ناوچه‌ی نوێی مینڕیژ كراویان ڕاگه‌یاند له 2011 و نێجه‌ریش له 2012. هه‌ر سێ وڵاته‌كه ماوه‌ی پاككردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر چووبوو له 2009، و نێجه‌ر به دوای درێژكرنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت بۆ زیاتر پاككردنه‌وی ناوچه‌كان.
به گشتی 24 وڵات پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆیان ڕاگه‌یاندووه به ماده‌ی 5، هه‌رچه‌نده ئوردن كه‌یسه‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌و 24 وڵاته، بهوتان، هه‌نگاریا و فه‌نزویلا پێشبینی ده‌كرێت به فه‌رمی پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه مینرێژكراوه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی سێزده‌هه‌می وڵاته‌كان له كانونی یه‌كه‌می 2013 ڕابگه‌یه‌نن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی جارێك یان زیاتر ماوه‌یان بۆدرژكراوه‌ته‌وه بۆ پابه‌ند بوونیان به ماده‌ی 5.
هه‌روه‌كوو له مانگی 11ی 2013، به گشتی 30 وڵات جارێك یان زیاتر ماوه‌كه‌یان بۆ درێژ كرایه‌وه له 2009، كه ته‌نها شه‌شیان ته‌واوبوونی پابه‌ندبوونه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند: كۆنگۆ، دانیمارك، گینیا-بیسۆ، ئوردن، نیكاراگوا و ئۆگه‌ندا. فه‌نزویلا پیشبینی ده‌كریت له مانگی 12ی 2013 ته‌واو بوونی ڕابگه‌یه‌نێت. چوار وڵات (چاد، دانیمارك، مۆزه‌نبیق و زیمبابۆی) له ساڵی 2009 وه داوای درێژ كردنه‌وه‌یان كردووه.
له وڵاته‌كان كه ماوه‌یان بۆ دریژ كراوه‌ته‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه شه‌شیان له‌سه‌ر ڕێگای خۆیانن بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان كه پێشكه‌شیان كردبوو له كاتی داواكردنی درێژ كردنه‌وه‌كانیان. حه‌وتیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان، و پێشكه‌وتنیش له نۆ وڵات‌دا به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
پێنج وڵات داوای درێژكردنه‌وه‌یان كردووه بۆ یه‌كه‌مینجاریان له كۆبۆنه‌وه‌ی سێزده‌هه‌مینی وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مینی زه‌مینی له مانگی 12ی 2013. (ئه‌ڵمانیا، نێجه‌ر، سێبیریا، سودان، و توركیا) . مۆزه‌نبیق و چاد داواكاری دووه‌م و سێیه‌میان بۆ درێژكردنه‌وه پیشكه‌ش كردووه له‌دوای یه‌كدا له 2013 هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌چاوكردن له كۆبونه‌وه‌ی 2013.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له ناو به‌رواری كۆتایی به‌رایی دان بریتین له بوروندی (2014)، ئه‌سیوپیا (2015)، عێراق (2018)، باشووری سودان (2021)، سۆماڵ (2022)، هه‌روه‌ها بهوتان) 2014)، كه پێشبینی ده‌كرێت به‌فه‌رمی ته‌واوبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له 2013.
ICBL هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مینی زه‌مینی داوا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه ماوه‌یان درێژ كراوه‌ته‌وه ئاگاداری كاته‌كانیان بن هه‌روه‌كو پلانی بۆ داننراوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینرێژكراوه‌كان به‌و ئامانجه‌ی بتوانن به زووترین كات ته‌واوی بكه‌ن، هه‌روه‌ها هانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات هاوكاری مادی و ته‌كنیكیان بكه‌ن.
شایانی باسه له دوای ئه‌وه‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی كرداری پابه‌ندبووه به هه‌ردوو په‌یماننامه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینرێژكراوه‌كان و له‌ناوبردنی مینی زه‌مینی و چه‌كی هێشوویی به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به خۆیه‌وه بینیوه به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه پاككراوه‌ته‌وه.
* بەڕێوەبەری هۆشیاركردنەوە
دەزگای گشتی كاروباری مین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
