هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ئه‌زانین كه ته‌نها له كاتی ده‌نگدانه حیزب و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش خه‌ڵكیان بیرده‌كه‌وێته‌وه،
ئه‌مه‌یان تاوانی ئه‌وانه یان خۆمان ساویلكه‌ین؟
دڵنیان كه تاوانی حیزب و حكومه‌ت نیه خۆمان خه‌ڵكێكی ساویلكه‌ین و زوو به به‌ڵێنه‌كانیان باوه‌رده‌كه‌ین و هه‌ر زۆر به ئاسانی متمانه‌یان پێ ئه‌به‌خشین! باشه بۆچی ئێمه‌ی كورد زۆر زوو شتمان بیر ئه‌چێته‌وه، هه‌ر كه ئه‌چینه سه‌ر ێندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ ئه‌ده‌ین دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌وه‌ی كه ده‌نگت پێداوه په‌شیمان ئه‌بیته‌وه له ده‌نگدانه‌كه‌ت و هه‌ره‌شه‌ی ساڵانی داهاتو ده‌كه‌یت كه ده‌نگ نه‌ده‌یت به‌ڵام كه كاتی دێته‌وه له سه‌ره‌یا وه‌ستاویت!
ئایا تا ئێستا زانیوته ده‌نگ به كی ئه‌ده‌یت یان كی شایسته‌ی ده‌نگ دانه؟
چ كاتێك بیرت كردۆته‌وه كه ژیانی تۆ له ژیانی نه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌وروپی بگره له ژیانی عه‌ره‌بێكی پێپه‌تی چووه كه له‌وپه‌ری خۆشی ژیانیان دان، كه‌چی له 2013 دا تازه هه‌ندێ كه‌م و كوری مان هه‌یه كه سه‌دان ساڵه ئه‌و كێشانه نه‌ماوه! باشه بۆچی له هه‌موو وڵاتێك مه‌به‌ستم وڵاته دیكتاتۆره‌كان نیه حیزب و حكومه‌ت و په‌رله‌مان تار بچوكی هاوڵاتین به‌ڵام له‌لای خۆمان بچوكترین هاوڵاتیه!
ئایا ئه‌م هه‌موو به‌رپرس و سه‌رۆك و سه‌دان كه‌سی سیاسی كه زۆر به ئاسانی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیان بینیوه، وه زۆر باش ئه‌زانن سیسته‌می ژیان له‌م وڵاتانه چۆنه وه چۆن ژیانی هاوڵاتی رێكخراوه و وه باش ئه‌زانن چۆن حكومه‌ت له ژێر پێی هاوڵاتیه و هه‌میشه ترسیان له‌وه هه‌یه كه خه‌ڵك بیان گۆرێت چونكه ئه‌زانن به په‌نجه مۆری ئه‌و خه‌ڵكه هاتونه‌ته سه‌ر حكوم بابێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه ئایا ئه‌وانه‌ی كه باسم كرد هه‌مویان نه‌بینیوه؟ ئه‌ی بۆچی مه‌به‌ستیان نیه ئه‌و خزمه‌ته به خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن! یان تازه ئه‌م میلله‌ته داماوه‌ی ئێمه به‌و نه‌گبه‌تیه راهاتوه، به‌ڵام من هیچ خه‌تای حكومه‌ت ناگرم چونكه حكومه‌ت كوێره و ئێوه خۆمان كردوه به گۆچانی ده‌ستی و ئه‌یپه‌رێنیه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وه باش بزانن كه‌له هه‌موو جیهاندا هاوڵاتی له سه‌رۆك وحكه‌مه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زیر و هه‌موو قات له‌به‌ركانی ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تره به‌ڵاًم لای خۆمانی به پێچه‌وانه‌وه. بۆیه ده‌ڵێم پیش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌یت بیر بكه‌ره‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
