پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌له قۆناغه گرنگه‌كانی ژیانی تاك، وه‌ڕێگه خۆش كه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی تاك ببێت به باوك یان دایك.وا ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یان باوكایه‌تی و دایكایه‌تی كارێكی ئاسایی بێت لای هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام له ڕاستیدا له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنایه‌تی یه‌وه لێپرسراوێتیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێت.له‌م قۆناغه‌ی ژیاندا به پۆزه‌تیڤ بێت یان نێگه‌تیڤ گاریگه‌ری له‌سه‌ر تاك هه‌یه، هه‌ندێك جار كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیری سه‌رده‌كێشێت بۆ جیابوونه‌وه.پێویسته ئاگاداربن كه جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) بریتیه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، ئه‌بێته هۆی گۆڕانكاری له باری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا.هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانییه توێژینه‌وه‌وه‌یه‌كی قوڵی بۆ بكرێت و به ووردی تیشك بخرێته سه‌ری له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانه‌وه.پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمویه‌تی[ ابغچ الحلال الی الله تعالی الگلاق] رواه ابن ماجه.واته بێزراوترین حه‌ڵاڵ لای خوای گه‌وره ته‌ڵاقه، وه ئه‌مه‌ش ڕاده‌ی گرنگی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌رده‌خات.به‌تێپه‌ڕونی كات و به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی به سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌وه دێت رێژه‌ی ته‌ڵاق زیاد ده‌كات.له تۆماری دادگاكانی توركیادا هاتووه كه داوا (دعوی) ی ته‌ڵاق له نێوان ساڵه‌كانی 1986 بۆ 1998 دوو به‌رامبه‌ر زیادی كردووه.وه به پێی بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای توركی كه له‌ساڵی 1986 دا خرایه ڕوو ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری گه‌یشتووه‌ته 636121 پرۆسه له هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ی ته‌ڵاق گه‌یشتووه‌ته 93489 دانه واته له هه‌ر 100 هاوسه‌رگیری 15 ته‌ڵاق هه‌یه.
گه‌وره‌ترین و باوترین هۆكاری جیابونه‌وه ناته‌بایی نێوان ژن و مێرده، دواتر جیابونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه نه‌خۆشیه‌ده‌روونیه‌كان و لێدانی ژن له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه به بی هۆ، هه‌روه‌ها تاوانی زینا، هه‌موو ئه‌مانه به پی ی كات و شوێن ده‌گۆڕێن.
گومانی تێدا نیه ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به‌شوێن چێژوو ڕابواردنه‌كانی دونیا ده‌كه‌وێت هه‌رگیز كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست ناهێنێت.ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدابیربكه‌ینه‌وه له هۆكاره‌كانی جیابونه‌وه، ده‌بینین له ڕاستیدا هیچ ئه‌رزش و بایه‌خێكی نیه، وه زۆر جار ده‌بێته هۆكاری كاول كردنی خانه‌واده و په‌رته‌وازه‌كردنی.
وه گومانی تێدا نیه كه هۆكاره ده‌روونیه‌كان و تێكچونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه له‌م كاره‌دا..وه‌ئه‌گه‌ر خانه‌واده بچوێنین به بونه‌وه‌رێكی زیندوو ئه‌وا ده‌بینین جارێك نه‌خۆشیه هه‌ناوییه‌كان و جارێكی تر میكرۆبه ده‌ره‌كییه‌كان كار بۆ ڕوخان و كاول كردنی ئه‌و بونه‌وه‌ره زیندووه ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك بڕوایان وایه كه ته‌ڵاق ته‌نها ڕێگایه بۆ ده‌رباز بوون له ناكۆكیه‌كان، یان گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری و خۆشی، به‌ڵام هیچ حسابیان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه ته‌ڵاق ئه‌گه‌ر ڕزگاریان بكات له گرفتێك ئه‌وا ده‌رگای چه‌ندین گرفتی تریان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.هه‌ربۆیه ناكرێت وا بۆ ته‌ڵاق بڕوانین كه سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌و جوان بێت، به‌ڵكو پێویسته وا ته‌ماشای بكه‌ین كه قۆناغێكه له قۆناغه‌كانی ژیان كه خراپیه‌كان باڵ ده‌كێشن به‌سه‌ریداو له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه چوارده‌وری ده‌گرن.ئه‌و شتانه‌ی له پێش ته‌ڵاق و كاتی ته‌ڵاق و دواتریش ڕوو ده‌ده‌ن زۆر جار له خراپه زیاتر هیچ به‌رهه‌م ناهێنێت، وه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و پارچه پارچه‌بونی كیانی خێزانداری.دواتر ده‌بێته هۆی له‌بیركردنی ڕابوردووی هاوبه‌ش و ژیانی هاوبه‌ش.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌حكامی ته‌ڵاقی له سوره‌تی ته‌ڵاق دا ڕوون كردووه‌ته‌وه:له‌وانه كاتی ته‌ڵاق دان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌بێت ژن تیایدا بمێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی شوو بكاته‌وه به پیاوێكی تر، هه‌روه‌ها زۆر شتی تریش.هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر باوه‌ڕداران كه زۆر سوربن له سه‌ر به‌رده‌وامی ژیانی هاوسه‌رێتی نێوانیان پارێزگاری لی بكه‌ن، وه په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ئه‌م كاره تا ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خێزان بگاته حاڵه‌تی دۆزه‌خ ئاسا‌و چاره‌سه‌ری له توانادا نه‌بێت.
لایه‌نه ڕۆحییه‌كانی ژیانی خێزانی
خانه‌واده دامه‌زراوه‌یه‌كی پیرۆزه‌و كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند تاكێك هه‌روا له خۆڕا دروست نه‌بووه، ئایینی ئیسلام مانا ڕاستییه‌كانی خێزانداری باس كردووه و مافی ته‌واوی خۆی پێداوه، و پایه گرنگه‌كانی و پاڵنه‌ره ڕۆحییه‌كانی به ووردی ڕوون كردووه‌ته‌وه.وه ئه‌و گرنگیه‌ی كه ئیسلام به خێزانی داوه وای كردووه كه خێزان دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێزی پته‌و بێت له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.وه گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له قورئان دا به په‌یماننامه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی داده‌نرێت كه پێویسته له سه‌ر ژن و پیاو پابه‌ندی بن و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له ئاستیدا، چونكه پارێزگاری كردن له وه‌چه‌خستنه‌وه‌و زیاد بوونی ژماره‌ی دانیشتوان و داوێنپاكی له به‌روبومه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه.
كاتێك قورئانی پیرۆز باس له نزیكی ژن و پیاو ده‌كات هه‌رلایه‌كیان ده‌چوێنێت به پۆشاكی به‌ری ئه‌وی تریان.هه‌رلێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌چنه پێشه‌وه بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وه بزانن كه به‌م گرێبه‌سته دوو هه‌نگاویان ناوه یه‌كێكیان بۆ دونیا ئه‌وی تریان بۆ دواڕۆژ (قیامه‌ت)، كه ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌رسوڕهێن نیه به‌ڵكو كارێكه ده‌بێت له پێشدا هه‌ردوولا ڕه‌چاوی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س به ووردی ته‌ماشای بونیادی خانه‌واده و چوارچێوه‌كه‌ی بكات ئه‌وا ده‌بینێت كه ته‌ڵاق په‌نای بۆ نابرێت مه‌گه‌ر زۆر به ناچاری نه‌بێت.كاتێك له مانا‌و مه‌به‌ستی دامه‌زراوه‌ی خانه‌واده نه‌زانرێت و واده‌بینرێت كه ته‌ڵاق ئاسایی ترین و ئاسانترین ڕێگا بێت بۆ كۆتایی هێنانی كێشه‌كان...وه په‌نابردنه به‌ر ته‌لاق به خێرایی ده‌بێته هۆی بڕیاردانی هه‌ڵه‌و خراپ، له‌كاتێكدا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی خانه‌واده (كه‌له هه‌موو خێزانێكدا بۆی هه‌یه ڕوو بدات) سه‌رله‌نوی زیندووكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنی یه‌كتریه.وه به‌رگه‌گرتنی چه‌ند دژوارییه‌كه له‌گه‌ڵ پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بۆ یه‌كتر، و گرنگی دان به لایه‌نه ڕۆحییه‌كانه...به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌و گران بۆ دروستكردنی كیانی خێزانی مه‌عنه‌وی و ڕۆحی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته سه‌رشانی باوك و دایك، چونكه ئه‌وانن كه بابه‌ته گرنگه‌كانی خانه‌واده ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
وه ئه‌و لایه‌نه مه‌عنه‌وی یه پێك دێت له به‌ها باڵاكانی وه‌ك گیانفیدایی و خۆله‌بیرچونه‌وه‌و دوركه‌وتنه‌وه له خۆپه‌رستی و ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و هاریكاری و بونیادنانی به‌خته‌وه‌ری و دڵئارامی و ئارامگرتن و بریندارنه‌كرنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر به گوفتار و ڕه‌فتار.ئه‌گه‌ر لایه‌نی مه‌عنه‌وی له خانه‌واده دا خۆی ون كرد ئه‌وا هۆكاره ماددیه‌كان ده‌بنه پێشه‌نگی كاره‌كان، وه ئه‌م هۆكاره ماددیانه‌ی وه‌ك ماڵ و جوانی و ناوبانگ خێزان دروست ناكه‌ن، چونكه هه‌ناسه‌بڕكی به‌دوای چێژه‌كان و ئاره‌زوه كاتییه‌كاندا له‌رزه به پایه‌كانی خێزان ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی.خانه‌واده‌یه‌كی ڕاست ودروست پێك نایه‌ت تاوه‌كو هۆكاره مه‌عنه‌ویه‌كانی تێدا به‌رقه‌رار نه‌بێت.هه‌رخێزانێك خاڵی بێت له پاڵنه‌ره مه‌عنه‌وییه‌كان هێلانه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی تێدا دروست ده‌بێت، وه ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕه‌فتاری تاكه‌كان و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی خۆشه‌ویستی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتره‌وه، وه دواتر ده‌بێته هۆی گۆڕانی تێڕوانینیان بۆ ژیان ڕۆژ له دوای ڕۆژ...وه هه‌رخانه‌واده‌یه‌كیش هه‌ست و ڕه‌فتاریان بگۆڕێت ئه‌وا پیاهه‌ڵگژان له نێوان تاكه‌كاندا دروست ده‌بێت، وه ململانێ ی ئاشكرا‌و په‌نهان سه‌رهه‌ڵده‌دات...وه مناڵ خێرا ئاگادار ده‌بێته‌وه له ململانی ئاشكراكان به ئاسانی وه دواتر به كێشه شاراوه‌كانی ناو خانه‌واده ئاگادار ده‌بێته‌وه، كه به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار كێشه‌ی ده‌روونی زۆر ترسناك بۆ مناڵه‌كان دروست ده‌كات.به‌ها ڕۆحییه باڵاكان به پاڵپشتی خێزان داده‌نرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌كان، خێزان وه‌ك بونیه‌یه‌كی ته‌واوه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بن پێكه‌وه ئه‌وا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌حاڵه، و وه‌ك دیوارێكی پته‌و كه‌خشته‌كانی باش تێهه‌ڵكێش كرابن ناتوانرێت به ئاسانی بڕوخێنرێت.
ته‌ڵاق هۆكاری نه‌خۆشییه ڕۆحییه‌كانه
بونیاده كه‌سی و مۆراڵیه‌كان ڕێگای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه مه‌عنه‌ویه‌كانی خێزانن، له‌كاتێكدا كه نه‌خۆشیه ڕۆحییه‌كان كه تاك گاڵته به ژیانی هه‌میشه‌یی بكات، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كه‌سێتی مه‌عنه‌وی خێزان.وه گومانی تێدا نیه كه تاكه‌كانی خێزان ئه‌وانه‌ی كه گوناهه‌كانی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و قومارو زینا ده‌كه‌ن كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان.هه‌ركات مرۆڤ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی لانه‌مێنێت بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك و پێشێلیان بكات ڕه‌فتاره خراپه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت، وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كاتدا هه‌ركه‌س ئه‌وه ڕه‌فتاری بێت پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه.وه په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان لاواز ده‌بن و دوای ماوه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ده‌پسێت.ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه له خێزان ئه‌كه‌ن ده‌روونی به‌دخوازی خۆیانن كه ئایینه‌كه‌مان قه‌ده‌غه‌ی كردووه، بۆ نمونه ئه‌و ماڵه‌ی كه عه‌ره‌ق و مه‌ی تێدا ده‌خورێته‌وه هه‌ژاری و توندوتیژی و به‌گژی یه‌كداچونی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه، وه ئه‌وه‌ش كه داوێن پیسی ده‌كات یه‌كه‌مین جار زه‌ره‌ر له خۆی ده‌دات دواتر گرنگترین به‌ها باڵاكان به له‌سه‌رخۆیی له‌ده‌ست ده‌دات...مه‌ی و زیناو قومار و درۆكردن فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆ دوركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و لێك تێنه‌گه‌یشتنی خێزان، چونكه به‌خته‌وه‌ری و متمانه‌و قوربانی دان له‌گه‌ڵ مه‌ی و زیناو قومارو درۆدا یه‌ك ناگرنه‌وه و دواترپه‌یوه‌ندیه‌كانی خێزان لێك ده‌ترازێنێت.
خۆپه‌رستی و پێداگری بۆ به‌خته‌وه‌ر بونی تاك لایه‌نه به نه‌خۆشی ده‌روونی داده‌نرێت كه ئه‌بێته هۆی ته‌ڵاق له نێوان ژن و پیاودا.به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی بڕوای به كیانێكی مه‌عنه‌ویانه هه‌یه بۆ خێزان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له ڕه‌فتاره‌كانیدا، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه كه خۆبه‌ختكردنی پێوه دیاربێت به‌رامبه‌ریش هان ده‌دات به هه‌مان شێوه گیان فیدا بێت.به‌ڵام كه‌سی خۆپه‌رست كه ڕای به‌رامبه‌ری قبوڵ نیه، ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ڕه‌فتاری ئه‌وانی تریش وه‌ك خۆی ناشیرین ده‌كات.به‌مانایه‌كی تر ئه‌وانه‌ی كه قوربانی دان ده‌بینن ڕێگای قوربانیدان ده‌گرنه‌به‌ر، وه ئه‌وانه‌ش كه خۆپه‌رستن به‌خۆیان ئه‌ڵێن [ بۆچی ئه‌بێت ئێمه هه‌میشه قوربانی بین] به‌و پێیه‌ش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له ڕه‌فتاره باشه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌ده‌گمه‌ن قوربانیدان ده‌بینین كه تاك لایه‌نه بێت، چونكه ئارامگرتن و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری ده‌وێت...له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپه‌رستی له بیركردنی به‌رامبه‌ره كه ته‌نها بیر له خۆی ده‌كاته‌وه وه هه‌میشه ده‌ڵێت [من] و [ئێمه]ی بیرده‌چێته‌وه.هه‌روه‌ها پێداگری بۆ به‌خته‌وه‌ری تاك لایه‌نه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی خۆپه‌رستی، وه وته‌ی [به‌خته‌وه‌ری خۆم به‌ته‌نها و جگه له‌كه‌سی تر ]ئه‌بێته هۆی دابڕانی مرۆڤ و پاشان ته‌ڵاقی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڕه‌گه‌زه‌كانی یه‌كسانی له ته‌ڵاق دا
هه‌ریه‌كه له ژن و پیاو ئه‌رك و مافی یاسایی خۆی هه‌یه..له‌كاتێكدا پێكهاته‌ی پیاو جیاوازه له پێكهاته‌ی ژن، هه‌ربه‌و جۆره‌ش له ژیانی خێزانداریدا ئه‌رك و مافیان جیاوازه.وه ئه‌وئه‌رك و مافه‌ش دیاری كراوه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر مناڵه‌كانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و ڕون.له سوره‌تی نسائدا پیاو به به‌خێوكه‌ری ماڵ و به‌رپرسی چاودرێری دانراوه، و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره قورسه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ماڵه‌و...سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش پێویسته ڕێز له ژنه‌كه‌ی بگرێت و پارێزگاری له مافه‌كانی بكات.پیاو به‌رپرسیاره له لایه‌ن خوای گه‌وره‌و دیسان به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا بۆ پارێزگاری كردنی شه‌ره‌ف و ناموسی خێزانه‌كه‌ی...ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌رك و مافانه‌به نییه‌تێكی باشه‌وه كران ئه‌وا خۆشه‌ویستی و ڕێز باڵ به‌سه‌ر خانه‌واده دا ده‌كێشێت، و كه‌س خراپه له كه‌س نابینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن به‌بی بونی پێویستیه‌ك چووه یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه وه ئازادی له سه‌ربه‌ستی ئابووری خۆی كرد به بیانوو به‌رامبه‌ر به پیاوه‌كه‌ی و وتی [ من پاره‌م هه‌یه‌و پێویستم به كه‌س نییه و هه‌رچیم بوێت ئه‌یكه‌م] وه بووه هۆی نه‌مانی ڕێز و هه‌ست به لێپرسراوێتی به ناوی یه‌كسانیه‌وه نه‌ما، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك چاندنی بۆمبه له ژێر پێكهاته‌ی خانه‌واده دا.
موباله‌غه‌كردن له بیری یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا وای له‌ژن كرد بچێته ناو ململانی وه له گه‌ڵ پیاودا وه بوو به هۆی نه‌مانی دڵنیایی، وه تێكه‌ڵاویه‌ك دروست بوو له نێوان ڕۆڵی پیاو و ڕۆڵی ئافره‌ت وه ڕژێمێكی خێزانی به دوای خۆیدا هێنا كه ترسی ئابووری كرد به شتێكی باو و وه بوو به‌هۆی ڕاكێشانی ژن بۆ ناو كاركردن شان به‌شانی ئه‌ندامانی خێزان و بووه هۆی بڕینی سۆز‌و میهره‌بانی و جیابونه‌وه‌ی ماددی.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ناتوانرێت نكولی له‌وه بكرێت كه بیردۆزی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی زۆرێك له خانه‌واده‌كانی له بن هه‌ڵكێشا، ڕاگه‌یاندن كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕۆڵی ژن وه زۆر شتی گۆڕین، وه فیداكاریان له پێناو خێزاندا زۆر ساده‌و سانا وێنا كرد وه بیربۆچونێكی هه‌ڵه‌یان بڵاو كرده‌وه كه وتیان ژنی نه‌خوێنده‌وار باشتره له ژنی خوێنده‌واری ڕۆشنبیر.به‌ڵام له ڕاستی دا ئێمه پێویستمان به ژنێكه خزمه‌تكردنی پیاوه‌كه‌ی و مناڵه‌كانی به ئه‌ركێكی پیرۆز بزانێت، وه ڕێزی شایان به‌ده‌ست بهێنێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
چونه ناو كێشه‌كانی خێزان به ڕاسته‌وخۆیی
ئه‌كرێت هه‌موو خانه‌واده‌یه‌ك به كاته ناله‌باره‌كاندا تێپه‌ڕێت، باشتر وایه ژن و پیاو له ڕووی ماف و ئه‌ركه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازێكی زیره‌كانه هه‌ستێت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه مه‌عنه‌ویه‌كانی.گرنگترین شت هه‌بونی توانایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌و كه‌م وكورتیانه و گوزارشت لی كردنیه‌تی به شیوه‌یه‌كی زیره‌كانه.شێوازی گوزارشت لێ‌كردن له هه‌ڵه‌كان زۆر گرنگه له چاره‌سه‌ركردندا، به‌كارهێنانی شێوازی تۆمه‌تباركردنی به‌رامبه‌ر و سوك سه‌یركردنی بێگومان ده‌بێته هۆی بێزار كردنی، كه‌س نییه ڕه‌فزی نێوه‌ندگیری بونیاتنه‌ر و نیه‌تی باش بكات.سوربوونی خێزانه‌كان بۆ سه‌رچاوه‌كانی خۆراكی ڕۆحی دڵنیایی ده‌به‌خشێت به‌خانه‌واده و بونیاتی به‌هێز وا له مناڵه‌كان ده‌كات له كه‌شێكی ڕۆحی‌دا پێ بگه‌ن، وه وا ده‌كات خانه‌واده بێز بكاته‌وه له ئالوده‌بوونی زۆر به ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر و نامه‌كانی هاتوو له جیهانی ده‌ره‌وه.ئالوده بوون له‌و شتانه‌ی باس كران شوناسی خێزان له‌ناو ده‌بات وه كه‌سایه‌تی ڕۆحی ون ده‌كات.هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌مه‌ش مرۆڤی داگیركردووه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، باوك یان دایك ئه‌گه‌ر توڕه بێت و باری ده‌روونی جێگیر نه‌بیت، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا ده‌شكێته‌وه‌و خه‌م و ناخۆشیان بۆ ده‌هێنێت، به‌مه‌ش شیرازه‌ی خێزان تێكده‌چێت و وزه ئه‌رێنیه‌كانی له‌ناو ده‌بات.له‌م كاته‌شدا ئاڵۆزی و ناجێگیری باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی خێزان دا، تا ماوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه ده‌ڕوات و پاشان بڕیاری جیابونه‌وه (ته‌ڵاق) ی لی ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕێژه‌ی 40% له حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له پێنج ساڵی یه‌كه‌مدا ڕوو ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه بچنه ناو كێشه‌كه‌وه‌و له كاتی گونجاوی خۆیدا چاره‌سه‌ری بكه‌ن و گرفته بچوكه‌كان به‌جی بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕ بوونی كات خۆی چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌واڕێژه‌ی ته‌ڵاق دان كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له پێنج ساڵی یه‌كه‌م دا ڕووی ده‌دا.
هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانی كاروباری خێزان
داب و نه‌ریته‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی باوك و دایك و مناڵه‌كان، بۆ نمونه هیچ نه‌نگیه‌كی تێدا نیه كه باپیره و داپیره له ناو خێزان دا ده‌ژین، به بونیشیان له‌ناو خێزاندا سودی زۆری هه‌یه، وه بۆیان هه‌یه به ئاره‌زووی خۆیان له‌و ماڵه‌دا بمێننه‌وه یان له ماڵێكی تردا بژین.هه‌روه‌ها خۆهه‌ڵتێقورتاندی زۆریان له كاروباری خێزاندا ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر كێشه گه‌وره‌كان.خێزانمان شوبهاندبوو به بوونه‌وه‌رێكی زیندوو هه‌ر به‌شداری كردنێك له‌و زینده‌وه‌ره‌دا ده‌بێت ئیجابی و یارمه‌تی ده‌ر بێت، خێزانیش وه‌هایه هه‌ر تاكێك كاتی شتێك ده‌خاته ڕوو پێویسته سه‌رنجه‌كانی ئیجابی بن، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به باوك و دایكه‌وه هه‌بێت، وه ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه له بابه‌ته سلبییه‌كان.هه‌رچی شتێك له پاشمله‌و بوختان و پڕپاگه‌نده شه‌ڕێكی شوم به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت بۆ خێزان، پێویسته باوك و دایك كوڕی خۆیان خۆش بوێت و بیر له به‌خته‌وه‌ری بكه‌نه‌وه بۆی، وه زۆر په‌رۆش بن بۆی وه هه‌ركات پێویست بێت به شێوه‌یه‌كی ئیجابیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دا.ده‌ستێوه‌ردانی نابه‌جی و ناپێویست دوای ماوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و ژن و پیاو به هۆی كه‌سوكاریانه‌وه توشی كێشه‌و ململانی ده‌بن.
وته‌ی (یان قسه‌ی چاك بكه، یان بی ده‌نگ به) لێره‌دا جێبه‌جی ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ژنێكی باشتر یان پیاوێكی باشتر بۆ خۆیان دواتر ڕوو به‌ڕووی گرفت و ئاسته‌نگی دژوار ده‌بنه‌وه، كه‌سوكار كه ده‌بنه هۆی لێكترازانی خێزان بۆ ئه‌وه‌ی ژنێك یان پیاوێكی باشتر ببیننه‌وه له دوایدا ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، وه به خێرایی ئه‌و خێزانه لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، یان به وتی وتی كه‌سانی تر.
وه له كۆتاییدا پێویست ناكات په‌نا ببرێت بۆ بڕیاری ته‌ڵاق مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تاك زۆر به جوانی بیربكاته‌وه له ئه‌نجامی سزا بی كۆتاكانی.
نوسینی// د.حسن ایدنلی له زانكۆی استنبول
وه‌رگێڕانی // سه‌رحه‌د یونس محمد
سه‌رچاوه// گۆڤاری حیرا ژماره// 33 ساڵی 2012
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
