تەمەنی مرۆڤ و بەرجەستەبوونی لەگەڵ کاتدا ڕۆح بەیەکیانەوە دەبەستێت و لەگەڵ هەموو تێپەڕبوونی ساتەوەختێک لە نزیک بوونەوەیەتی لەکۆتایی ژیانی ئەو تاکە . . . بەم شیوەیە .. سةرنوسەري كوفاري ريجكە ... يادكارجاوشين


تێکەڵ بوونی کات لە قوڵایی جەستەی مرۆڤدا کە لەسەرەتایی لەدایک بوونیەوە سەرچاوەدەگرێت .

ساتەوەختەکانی ژیانی مرۆڤ درێژ دەبن لەوکاتانەی ئازاراوین و مرۆڤ لە ئەندێشەو ئاستەنگ و ناخۆشی دایە و لەگەڵ کورت بوونەوەی کات لە ژیانی مرۆڤ لەو کاتانەدایە کە دڵخۆشەو لەساتەوە وەختەکانی بەختەوەریەتی .

کات هەرگیز چاوەڕوانی کەس ناکات و ڕیزیش لەکەس ناگرێ و وەفایی بۆ کەس نیە و بەردەوام هەنگاو دەنێ و بەویستی کەسیش لە ڕەوڕەوەی خۆیی ناکەوێ و چاوەڕوانی کەسیش ناکات وەک ئەو وتە ناوبانگەی کە دەڵێ ( کات وەک شمشێر وایە گەر نەیبڕی دەت بڕێ ) . زاڵ بوون بەسەرکات دا و لەچنگ گرتنی بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بەکاربێت کە سود بەخودی مرۆڤ بگەیەنێت نەک ئەوکاتە بەفیڕۆبدرێت و زیان بەمرۆڤ بگەیەنێت، وون بوونی مرۆڤ لە گێژاوی گەیشتن لە کات و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کاتەکانی ژیان و سودوەرگرتن لێیان هەندێ جار دەبێتە هۆیی سەرلێشێواندن و گەیاندنی زیان بەڕەوتی ئاسایی کاتەکانی مرۆڤ .

لەدەست دانی کات و سود وەرنەگرتن لەگرنگی ئەوکاتەی کە لەتەمەنی ژیان کەم دەکاتەوە و بەرەوکۆتایی دەبات . . . ئاستەنگیەکانی ژیان و نیگەرانی ژیان لەو چوارچێوە ئاسایی و سادەیەدا کە بەردەوام لەڕوانگەی نەداری و بێ دەسەڵاتی و لەبارنەبوونی دەوروبەر بۆ گەیشتنە ئامانجەکان و بەدەست نەهێنانی خواست و هیواکانی مرۆڤ کە دەرەنجام خۆکوشتن دەبێتە دوا ئاکامی ژیانی مرۆڤ کە بێزاری لە ژیان بێ ئومێدی و ڕەشبینی لە ئایندەو دروست بوونی ئەو بۆشاییە لە ژیان و سودوەرنەگرتن لەکات و خۆدەربازنەکردن لەو ئاستەنگیە کە هۆکاری کۆتایی هێنانە بە کاتەکانی ژیان .

لەگەڵ ئەوەی کە مرۆڤ جیاوازی لەگەڵ بوونەوەرەکانی ئەم دونیایەدا هەیە کە خۆیی خاوەنی کارکردنە لەگەڵ کاتەکانی ژیانی و مرۆڤ بەو شێوەی کەویستی خۆیەتی کاتەکانی ژیانی دەتوانێ باکاربهێنێ و بەوشێوەیەش بەکاریان بهێنێ کە بۆخۆیی سودمەند دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ ئامانجێک هەبێت گرنگ نیە دنیایی بن یان ئاینی .

کات بەخێرای با هەنگاودەنێ و لەو کاروانەی دا چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و بەردەوام ئەو خێراییە بە پێچەوانەی خواستەکانی مرۆڤەوە ئەو ڕێگایە ناداتە مرۆڤ خەونەکانی بەدی بێنێت و بە مەرامەکانی بگات، چونکە کات هەمیشە لە خواست و ویستی مرۆڤ خێراترە . زۆر کات هەوڵەکانی مرۆڤ بێ ئامانج دەبن و تەنانەت کاتیش ئەو مەودایە ناداتە مرۆڤ و بەپێچەوانەی خوستەکانیەوە کات دەڕوات .

کاتەکانی ژیانی مرۆڤ دەکرێ لە چەند ساتەوەختێکی جیاوازدا دەیان دۆزینەوە وەک ساتەوەختەکانی ژیانی مرۆڤ لەکاتی خۆشی و شادی کە مرۆڤ دەخاتە دونیایەک کە خۆیی بەگەورەو بەهێزو جوان و زانا و لێهاتوو بەتوانا و لەهەندێ جاردا هیوایەک دەبەخشێ بۆ بەردەوام بوون لە ژیان سەرەڕای سەختی و ناهەمواری و ئازارەکانی . . . ساتەوەختەکانی ناخۆشی و گریان و ئازارو ئەشکەنجەو تەنهایی و خەمۆکی و نامۆیی و وون بوون، ئەو هەستە ناخۆشانە دەبەخشنە گیانی مرۆڤ و ڕۆحیانەتەکان دەبات بۆ ئەو گۆشەگیریەی کە کاتەکانی پێچەوانەی ویستی مرۆڤ دەبێت، هەستی ئەوە دەبەخشێ کە هەرگیز ڕۆشنایی و خۆشی و هیوا بەڕوی مرۆڤدا نایەتەوە و ئەم ئاستەنگیە بۆ هەتاهەتایە بەرۆکی بەرنادات و خەو بەڕۆژە خۆشەکانەوە دەبینێت .

ساتەوەختەکانی بیرکردنەوە و خۆشەویستی و هەستکردن بە غەریبی و چاوەڕوانی و هەستە نامۆکان بەژیانی مرۆڤایەتی، ئەو ساتانەی کە مرۆڤ لە خەو خەیاڵ دا دەژی و ژیان لەو سوچەوە دەبینێت و لەوێشەوە لە ئایندە دەڕوانێت، ئەو ساتەوەختانەی کە لەگەڵ ڕابردوو بیرەوەریەکاندا مرۆڤ دەژی و دەکەوێتە خەیاڵی کاتە خۆشەکانی دوێنێی ژیانی لە ژوان و خۆشەویستی و پێکەنین و ئارامی و هێوربوونەوە دەیێنێتەوە 
ئەو ساتەوەختانەی کە مرۆڤ هەست دەکات لەگەڵ جوانیەکانی ئەم گەردوونە تۆراوەو دەرهەقیان تاوانبارە و لەو ساتانەدا ئەو بڕوایە دەبەخشن کە مرۆڤ پێویستە داوای لێ بوردن لەو شتانە بکات و دان بەتاوانەکانی خۆیدا بنێ دواتر لەگەڵیان ئاشت بێتەوە، ساتەوەختەکانی پەشیمان بوونەوە و خۆشەویستی و توڕەبوون و دڵەڕاوکێ هەموو پێکەوە ئەو کاتە پێک دێنن کە بریتین لەتەمەنی مرۆڤ و چوارچیوەیەک بۆ ئەو ژیانەی کە هەموومان تێیدا دەژین .

مرۆڤ لە ڕۆژێک دا 24 کات ژمێری هەیە و لە هەفتەیەک دا 168 کات ژمێر و لەیەک ساڵ دا 8766 کات ژمێری هەیە، کەواتە هەموو چرکەیەک گرنگی خۆیی هەیە لە تەواوی تەمەنی مرۆڤدا . گرنگە ئامانجەکانی کات بەدیاربن و کاتە گرنگ و سودمەندەکان جیابکرێنەوە و رێکبخرێن، لەهەمان لاشەوە مرۆڤەکان بەردەوام لەهەوڵی بەدەست هێنانی سەروەت و سامانن و کاردەکەن بۆ گەیشتن مەرامەکانیان و گەیشتنە ئاکامی بەختەوەریەکانی ژێان، بۆیە خەونەکانی مرۆڤ و هیواو ئامانج لەو تەمەنەدا هەمیشە بەردەوامی هەیە 

کاتێک مرۆڤ هەست بەوە دەکات دوێنێی لەدەست چوو دەبێ ئەوەش لەبیرنەکات کە سبەی لەدەستەو هێشتا کاتی ئەوە ماوە لە سبەینێ دا مرۆڤ خواستەکانی بەدەست بهێنێ .


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر