پێشه‌كی. .
كه‌ڵه‌كه‌بوونی توندی گفتوگوَی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق، كه له لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕاگه‌یندراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك سڵ بكه‌نه‌وه له توَمه‌تباركردنی لایه‌نه‌كه‌ی تر، به‌داخه‌وه، به شێوازێك كه مه‌به‌ست و نیازیان، ته‌نها تومه‌تباركردنی لایه‌نه‌كه‌ی تره بێ ئه‌وه‌ی له رێگا چاره‌یه‌ك بگه‌ڕێن كه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان كه روَژ به دوای روَژ فراوانتر ده‌بێت به‌هوَی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی، له ته‌فسیر كردنی بڕگه‌كانی یاسا‌و پروَژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ڕاو بوَچونی جیاوازیان هه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودوَخی ئێستای هه‌رێم. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵیبژاردنه‌كان به گشتی و مه‌سه‌له‌ی دووباره كاندیدكردنی سه‌روَكی هه‌رێم بوَ ویلایه‌تێكی تر، چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه، باروودوَخی سیاسی كوردستان، به‌ره‌و ئه‌و بڕیاره‌می هاندا، كه بێمه كایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه ئه‌م بابه‌ته بنووسم.
له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه گرینگه‌ی كه بیروباوه‌ڕێكی ته‌واوم هه‌یه كه میلله‌تانی كوردستان، هه‌موومان له‌ناو یه‌ك سنوورداین و یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه، هیوادارم به‌تایبه‌تی، كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بیر‌و بوَچوونه یاساییانه‌م به‌هه‌ند وه‌ربگرن و سوودیان لێوه‌ربگرن
له كاتێكدا سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هه‌ڵوێستی خوَی له پالاوتن كردنی دیاری نه‌كردووه. بوَێه‌ش لێكولینه‌وه له‌م بابه‌ته پێش وه‌خته. چونكه برگه‌ی ده‌ستور له‌م بابه‌ته‌دا ڕوَن و ئاشكرایه.
ئه‌و ئاراسته‌ی ئێستا باوه له‌سه‌ر گوَڕه‌پانی سیاسی وا ده‌گه‌ینێ بوَ ئاراسته كردنی به‌ره‌و ئاگری دووبه‌ره‌كی وپڕووشكی ئاژاواكه هه‌ڕه‌شه ده‌كات سه‌ر پڕوَسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. بوَیه وه‌كو ئه‌ركێك ده‌بینین كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئوپوزسیون و ده‌سه‌ڵات كا ر بكه‌ن له پێناو پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه كه ئه‌نجام دراون و هه‌موو لایه‌نێك هه‌ول بدات بوَ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه كه تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه له رێگای به‌رزكردنی بوَ ئاستێكی به‌رپرسیارانه له هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ل رووداوه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه به دادوه‌رانه وبیرێكی فراوان و گفتوگوَی نه‌رم له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌لێنه یاسایانه‌ی كه یاسای هه‌رێمی كوردستانی-عیراق كه له كاتی خوَیدا به په‌له دارێشتراوه.
سه‌ره‌رای ناره‌زاییه‌كه‌ش. . ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه كاریان له‌سه‌ر ناوه‌ڕوَك ئه‌و بریار و یاسانه‌یان كردووه، خوَشیان له ڕادده‌ی پێویستی نه‌هێشتنی ئه‌و عه‌یبه و كه‌موكورییانه ئاگادارن كه له چه‌ند به‌ندێك هه‌ن وه شێوازی جێبه‌جیكردنیان رێگره له كارلێكردنێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ڕوحیه‌تی مه‌بده‌ئو نه‌گوَره یاساییه پابه‌ندكاره‌كاندا. ئه‌وه‌ش له پێناو پێشكه‌شكردنی هه‌ر چی باشتره به‌پێی ئه‌و پره‌نسیبه بنه‌ره‌تییانه له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی كاری پێ ده‌كرێت. .
له بواری مافه‌كانی مروَڤدا به گشتی وه خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له هه‌رێمدا به تایبه‌تی. هه‌ر وه‌ها كه هاتووه له پاكێجی هوَیه‌كان به‌پیێ یاسا‌و بیره‌وه‌كانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی-عیراق كه گه‌رێنراوه بو په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌روَكی هه‌رێم به ئامانجی گفت‌وگو كردن له سه‌ر هه‌ندێ مادده‌كانی كه گوَرانكاری تێدا بكرێ ئه‌گه‌ر پێویستی پێ هه‌بوو. . .
(سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی) له پێشوو ئێستاشدا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دانه‌ری یاساكانی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق داده‌نرێت. وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق به گوێره‌ی یاسای ژماره 1 ی سالی 1992 دروست كرا. كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌رچوو. كه له ئه‌نجامی ئه‌و بارودوَخه‌ی له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان زاڵبوو له سالی 1988 دا. تا راپه‌رینی سالی 1991 و دواییشی به هوَی بارودوَخی نا له‌بار وه‌رنه‌گێرا بوَ رووداوی پراكتیكی. تاكو به‌رواری راگه‌یاندنی یاسای ژماره 1 ی سالی 1992 كه یاسای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بو له به‌رواری 8-4-1992 له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی.
به‌لام پاش تێپه‌ر بوونی 20 سال له‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و كارگێری كوردستانی ده‌بینین قه‌واره‌كانی ململانێ كفتوگوَ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پروَژه‌ی ده‌ستور بوَ ڕاپرسی گه‌ل له نه‌بوونی. له كاتێك دا كه ده‌بینین گشت ئه‌و بریارانه‌و یاسایانه‌ی و پروَژه‌ی سه‌ره‌نج راكێش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق ده‌رچووه. كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی دروست كراوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ل بارودوَخی یاسای هه‌لبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی ژماره 1 سالی 1992 كه ئه‌ویش له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی دروست كراوه كه تا ئێستا له ژێر سێبه‌ری رێككه‌وتنی سیاسی كاری پێ ده‌كرێ. . . . بونیشی به بریارێكی روون دیاری نه‌كراوه و ده‌سه‌لاتیشی به‌رزتره له ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق. . . هه‌ر بوَێیش ده‌بینین چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ململانێی نیوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر چاره‌سه‌ری مادده یاساییه‌كانه كه په‌یوه‌ندی به ناكوَكی نێوان لایه‌نه‌كانی ململانێ دا هه‌یه. كێشانی نه‌خشه‌ی ڕێكا بوَ دادگا به مه‌به‌ستی بیری توَله‌سه‌ندن له وانی تر له نیوان پروَسه‌ی گورانكاری ده‌سه‌لات و ده‌سه‌لاتداری له ژیر ئه‌م لێكوَلینه‌وه دایه. . . .
له روانگه‌ی بنه‌مای (چاره‌نووسی هاوبه‌ش) پێویسته له‌سه‌رمان به‌شێك له‌بیرورا بخه‌ینه ڕوو كه ئێمه وای ده‌بینین، پێویسته بوَ ده‌رچوون له كێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئوَپوزسیوَن له هه‌رێمی كوردستان و دوَزینه‌وه‌ی باشترین رێگا چاره. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه یاسا دانه‌رو ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان ته‌نها لایه‌ن نین كه بوَنه‌ته هوَی دروست بونی ئه‌م گرفته. هه‌ر چه‌نده ئه‌و یاسا‌و ده‌ستووره له رووی ده‌قه‌وه كێشه‌ی ئه‌وتوَی نیه به‌لام له‌سه‌ر زه‌مینی واقع گرفت دروست ده‌كات، به‌ڵام ڵه‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌ستووری هه‌رێم له‌و ده‌ستوورانه‌یه كه ده‌توانرێت گوَرانكاری به‌سه‌ر دابێت به‌پێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ئێمه وای ده‌بینین گه‌وره‌ترین گرفت له‌و ده‌ستوره له شێوه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیه‌تی چونكه شیكردنه‌وه‌ی زوَر هه‌لده‌گرێت بوَیه پێویسته تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بسَ و بێ گرفت بێت پێویسته بگه‌رێته‌وه بوَ په‌رله‌مان تا وه‌كو گفتوگوَی ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌ندی بكرێت و وا باشتره كه به‌نده‌كانی ڕوونبكرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاوتر له هه‌ندێك لایه‌نی دیاریكراو.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م- لایانی یاسایی
یه‌كه‌م –
سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق ژماره 1 ی سالی 1992 له به‌رواری 8-4-1992 ده‌ركرد.
شیكردنه‌وه:
1-یاسای ژماره 1 ی سالی 1992 پاش جێبه‌جێبوونی چ برگه‌یه‌ك له برگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی باری یاسایی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی له خوَوه نه‌گرتووه.
2- پێش دروست كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی چاره‌سه‌ری بریاره‌كانی كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی وه‌رگیرابوو باس نه‌كراوه.
3- به‌گوێره‌ی مادده‌ی (شه‌ش-حه‌وت-هه‌شت) ته‌وه‌ری دووه‌می به‌شی یه‌كه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق مافی دروستكردنی ده‌سته‌ی باڵا بوَ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌لبژاردنه‌ه‌كانی كوردستانی-عیراق درا به سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشبینی بكرێت كه له سه‌ره‌تاوه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق به بریاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی دروست كراوه. كه ده‌سه‌لاتی به‌رزتره له ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق.
4- له مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق بلاوكردنه‌وه‌ی له روَژنامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیه.
ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌ینێت كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ست به كاره پاش دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق.
دووه‌م –
سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی یاسای هه‌لبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی ژماره 1 ی سالی 1992 ی ده‌ركرد. . . كه ئه‌م به‌ندانه‌ی خواره‌وه له خوَی ده‌گرت. . .
مادده‌ی یه‌كه‌م –
گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق، به هه‌لبژاردنی گشتی نهێنی راسته‌وخوَ سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی خوَی هه‌لده‌بژێرێت كه له سه‌ر ئاستی ناوخوَو ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی و به ناوی قسه ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م –
ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌ركرده چوار سال ده‌بێت.
مادده‌ی چوواره‌م–
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، مووچه‌ی سه‌ركرده به یاسا دیاری ده‌كات.
شیكردنه‌وه –
1-سه‌ركرده -به پێی وه‌سفی تێكوَشه‌ری و خه‌باتی-. سه‌ركرده ئه‌و كه‌سه‌یه كه رێبه‌ری ده‌كات له قوربانی دان له پێناو به‌رگری كردن له مه‌سه‌له و كێشه‌ی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی وه. ئه‌م سیفه‌ته‌ی پێی ده‌به‌خشرێت له لایه‌ن گه‌ل و هاورێیانی له تێكوشان و قبول ده‌كرێت له لایه‌ن گه‌له‌كه‌ی، وه به بڕوابونیان له ناخی دڵه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ویژدانی به بێ ئه‌وه‌ی بچن بوَ سندوقی ده‌نگدان. . . . سیفه‌تی سه‌ركرده بریتیه له بژاوتی ئازادی خوازانه‌ی كه به ته‌واوی جیاوازه له‌و پێكه وه‌زیفییه‌ی كه ناوی سه‌روَك هه‌لی ده‌گرێت بوَ هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ی كه له‌م پێگه‌یه‌دان له‌مه‌وه پێویسته كه سه‌ركرده پارێزه‌ر بێت له‌و سیفه‌ته‌ی كه پێی به‌خشراوه به‌بێ پابه‌ند بوونی به ماوه‌یه‌كی كاتی و دیاری كردنی ده‌سه‌لات و ئیمتیازه‌كانی به یاسا.
2- ده‌بوایه مادده‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه بێت. . . . .
(سه‌ركرده پارێزگاری له‌م سیفه‌ته ده‌كات كه پێی به‌خشراوه به شێوه‌یه‌كه هه‌میشه‌یی وه له رَِووی یاسایه‌وه (ئه‌گه‌ر تومه‌ت بار نه‌كرێت به خیانه‌تی گه‌وره)
3- سه‌ركرده پارێزبه‌ندی یاسایی پێی ده‌به‌خشرێت و ده‌رماله‌ی دارایی به ئاستێك له‌گه‌ل پارێزبه‌ندی و ده‌رماله‌ی سه‌روَكی ده‌وڵه‌ت هاوشێوه بێت.
سییه‌م-
یاسای ژماره 10 ی سالی 1997
یاسای راگرتنی كاركردن به یاسای ژماره 2 ی سالی 1992
شیكردنه‌وه –
1- به‌و پێیه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی تاكو ئێستاش سوڵته و ده‌سه‌ڵاتی باڵاتره له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق و به‌هوَی ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی به بریارێكی ڕاشكاوانه و روون له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی بوَیه په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق، ناتوانێت یاسای ژماره 10 ی سالی 1997 ده‌ربكات به وه‌ستاندنی كاركردن به یاسای ده‌رچوو له سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كه ده‌سه‌لاتی بالاتره له ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مان.
2- مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره 10 ی سالی 1997 ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌ستاندنی كاركردن به یاسای ژماره 2 ی سالی 1992 (یاسای هه‌لبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی تا وه‌كو ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن) . رسته‌ی (تا وه‌كو ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن) مانای دیاریكردنی ماوه‌ی وه‌ستاندنه تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ئه‌مه‌ش به پێی روونی ده‌قی ئه‌و مادده‌یی كه له سه‌ره‌وه باسكراوه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه یاساكه ماوه‌ی به سه‌ر چووه دوای ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخوَ و به خوَرایی.
چوواره‌م –
یاسای ژماره 1 ی سالی 2005 هه‌مواركراو.
یاسای سه‌روََكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق كه ده‌قه‌كه‌ی
مادده‌ی یه‌كه‌م –
هه‌رێمی كوردستانی-عیراق سه‌روَكێكی ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌روَكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه و سه‌ركرده‌ی كشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
مادده‌ی سێیه‌م –
ویلایه‌تی سه‌روَكی هه‌ریم بوَ ماوه‌ی چووار سال ده‌بێت و ده‌كرێت بوَ ویلایه‌ته‌كی تریش هه‌لبژێردرێت.
مادده‌ی ده‌ییه‌م –
له به‌ند 2 ی برگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه (هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بریارانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستانی-عیراق ده‌رده‌چێت له ماوه‌ی 15 روَژدا له به‌رواری گه‌یشتنیان بوَ سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی تانه لێدانیان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی یان له به‌شێكی له ماوه‌ی ناوبراو و گه‌رانه‌وه‌ی بوَ په‌رله‌مان بوَ پێداچوونه‌وه. بریاری په‌رله‌مان له‌و بریاره بنبه‌ست ده‌بێت. هه‌موو ئه‌و یاسایانه و بریارانه‌ی ده‌رده‌چن له بارێكدا سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی دیاریكراودا بریاری لێ نه‌دا وتانه‌ی لێنه‌گرێت په‌رله‌مان فه‌رمان ده‌دات بوَ بلاوكردنه‌وه‌ی له روَژنامه‌ی فه‌رمی. وه‌قائعی كوردستان.
شیكردنه‌وه –
1- مادده‌ی سێیه‌می سه‌ره‌وه ده‌رگای كراوه جێهێشتووه له به‌رده‌م راڤه‌كه‌ران به هوَی ئه‌وه‌ی له كوَتایی رسته‌كه‌دا ووشه‌ی ته‌نها نه‌هاتووه ئه‌مه‌ش مافی راڤه‌كه‌ران ده‌دات لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بوَ بكه‌ن.
2- مادده‌ی 3 ی هه‌مواركراوه به گوێره‌ی بریاری ژماره 5 ی سالی 2009 كه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه. كه حوكمی داوه له سه‌ر درێژكردنی ویلایه‌تی سه‌روََكی هه‌رێم له به‌ر پێویستی تا كاتی گرتنه‌به‌ری رێكاری هه‌لبژاردنی سه‌روَكی نوێ. له‌سه‌ر ئه‌و پێوانه‌یه بوَ نموونه چ رێگریه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مواركردنی مادده‌كه جارێكی تر وه‌ك ئه‌وه‌ی بوَ ده‌رچوون بێت له قه‌یرانه‌كه.
3- مادده‌ی 10 ی سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودوَخانه نه‌كردووه كه پێویست ده‌كات راپرسی له‌سه‌ر بكرێت.
پێنجه‌م –
پروَژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی-عیراق كه له روَژی 24-6-2009 له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه و له كاتی خوَی بوَ سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كراوه و دووباره به مه‌به‌ستی گفت‌وگو كردن له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌نده‌كانی. له ناوه‌رووكی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه
1-ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن مادده‌كانی (60 تاكو 68) مادده‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌ده‌سه‌لاتی جێبه‌جیكردن كه به‌گوێره‌ی ده‌سه‌لاتی سه‌روَكی هه‌ریم دیاری ده‌كات.
2-مادده‌ی 122 برگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م.
یه‌كه‌م- ئه‌م ده‌ستوره كاری پێ ده‌كرێت پاش تێپه‌ربونی 30 روَژ له كاتی په‌سه‌نكردنی له راپرسی گشتیدا وه سه‌روَكی هه‌رێم ده‌سه‌لات ده‌گرێته ده‌ست و بلاو ده‌كرێته‌وه له روَژنامه‌ی فه‌رمی كوردستان له ماوه‌ی 15 روَژ له كاتی په‌سه‌ند كردنی له راپرسی گشتی دا. به‌مه‌ش سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌لبژاردنی خوَی هه‌یه بوَ ویلایه‌تكردنی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوَ دووجار ئه‌كه‌ر بێت‌و په‌سه‌ند بكرێ له راپرسیدا.
دووه‌م- تشریعاته جێ به جێ كراوه‌كان وه‌كو خوَی كاری پێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ره‌تنه‌كرێته‌وه یان ده‌ستكاری نه‌كرێت به‌پێ ده‌سه‌لاتی ئه‌م ده‌ستوره.
شیكردنه‌وه –
1- ئه‌م یاسایانه‌ی كه تاكو ئێستا كاریان پێ ده‌كرێ سه‌رچاوه‌ی تشریعه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیه و رێكه‌وتنی سیاسیه ئوه‌ش به‌لگه‌ێیكه كه‌وا یاساكانی ده‌سه‌لاتی ئه‌مری واقع تا ئێستا كاری پێ ده‌كرێ.
2- مادده‌ی 122 ده‌ستوری هه‌رێم ئاماژه به مانه‌وه‌ی تشریعه په‌یره‌وكراوه‌كان له هه‌رێمدا كاری پێ بكرێت ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌تنه‌كرێته‌وه یان ده‌ستكاری نه‌كرێت به پێ ده‌سه‌لاته‌كانی ئه‌م ده‌ستوره. له مه‌وه له دوَخی په‌سه‌نكردنی پروَژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێم كاتێك ده‌خرێته راپرسی گشتی و یاسای سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراقی هه‌مواركراوی ژماره 1 ی سالی 2005 كه كاری پێ ده‌كرێت به هوَی ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی به ده‌قیكی روون وه ئاشكرا له‌م كاته‌دا روو به رووی دوو یاسای جیاواز ده‌بێته‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌روَكی هه‌رێم.
3- به كاركردن به مادده‌ی 64 له پروَژه‌ی ده‌ستور كه ئاماژه به ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌روَكی هه‌رێم ده‌كات بوَ ماوه‌ی چوار سال ده‌ست پێ ده‌كات پاش ئه‌نجامدانی سوێندی ده‌ستوری و دتوانیتَ دوو باره هه‌لبژێردرێته‌وه بوَ ویلایه‌تێكی تر له برواری به‌سه‌رچوونی ئه‌م ده‌ستوره به‌مه‌ش سه‌روَكی هه‌رێم مافی هه‌لبژاردنی خوَی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رچونی ده‌سه‌لاتی ده‌ستور ده‌ست پێ ده‌كات له كاتی جێبه جێ كردنی یه‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م – رووداوی بارودوَخه‌كه
یه‌كه‌م – ڕاستیه بینراوه‌كان
توَمه‌تباركردنی لایه‌نگرانی ده‌سه‌لات و ئوَپوَزسیوَن له دژی یه‌كتر به‌چه‌ندین جوَری توَمه‌ت ده‌چێته خانه‌ی پێشیل كردنی مافی گشتی و تایبه‌ت و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. هوَكارێكیشه بوَ فراوانتر كردنی درزی ناكوَكییه‌كانیان.
روَژ له دوای روژ متمانه‌ی نێوانیان كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌لی لێك تێگه‌یشتنیان كه‌م ده‌كاته‌وه كه ته‌نها به گفتوگوَی شارستانیه‌وه دێته به‌رهه‌م. هێزه سیاسیه ده‌سه‌لات داره‌كان به‌ره‌و فراموَش كردنی ئه‌وانه‌ی كه له خوَیان دوور ده‌روات. له میانه‌ی كار و كاردانه‌وه‌دا ئوَپوَزسیوَن به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات كه خوَی له كوتله‌ێه‌كی سه‌ربه‌خوَ بنیات بنێت. كه داوای داد په‌روه‌ری و یه‌كسانی له به‌شداری كردنی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لات دا بكه‌ن كه له سایه‌ی سیسته‌مێكی فره‌یی و قبول كردنی یه‌كتره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه بوَ بنیاتنان و به دستگایی كردنی حكومه‌ت كه رێ له هه‌موو گه‌نده‌لییه‌كانی كارگێری و دارایی و پێشیل كردنی مافی مروَڤ و بارودوَخه‌كانی تری هاوشێوه‌ی له‌م بابه‌تانه‌ی كه پێچه‌وانی یاسا ده‌كرێت.
دووه‌م - ئاسته‌نگه‌كانی چاره‌سه‌ری
1-په‌ند وه‌رگرتن له‌وه‌دانیه پروَژه‌ی ده‌ستور بخرێته روو بوَ راپرسی و گه‌رانه‌وه‌ی بوَ په‌رله‌مان بوَ پالاوتنه‌وه‌ی سه‌روَكی هه‌رێمیش نیه بوَ ویلایه‌تێكی تر به ره‌تكردنه‌وه‌ی زالدَه‌ستی پارته ده‌سه‌لاته‌كان كه كونترولی داموده‌زگای حكومه‌ت ده‌كه‌ن وكار ده‌كه‌ن بوَ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب له جیاتی حكومه‌ت. به قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ڕاستیه هه‌یه لابردنی ترس و دڵه‌راوكێ كه له زه‌ینی لایه‌نه‌كانی ململانێ ڕواوه به هوَی گرده‌وه‌ی توَله‌سه‌ندنه‌وه له كاتی گوَرانكاری له ده‌سه‌لات و حوكمرانیدا وه‌كو نه‌ریتێكی ترسناك كه هه‌موو جارێك په‌یره‌و كراوه. ئێمه وه‌سفی ده‌كه‌ین به نه‌ریتی ره‌شبین.
2-ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئوَپوَزسیوَن ئامانجی ده‌ستگرتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت به شێوه‌ی توَله‌سه‌ندن و به‌پێی نه‌ریتی ترسناك كه كاریگه‌ری خراپه‌كانی جارێ له بیربكات. هیچ راڤه‌كاریه‌ك نیه ته‌نها بوَ داگیرسه‌ندنی ئاگری فتنه‌و شه‌ری ناوخوَ ئه‌و كات تراژیدیه‌كه زوَر گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی له رابردووی نزیك روویداوه و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به وردبینی و حیكمه‌ته‌وه مامه‌له نه‌كات بوَ ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه گفتوگوَیان زوَر له سه‌ره. وه ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چاره‌سه‌رێكی مه‌نتقی بێت وه پێویسته بیر‌و رای ته‌كنوَكراتان وه‌ربگیرێ.
3-ئه‌گه‌ر قسه‌ی ڕاست تاڵ بێت به‌لام بێ ده‌نگیش له‌سه‌ری فه‌رمانه بوَیه وه‌كو ئه‌ركێك ده‌بینین باسكردنی هه‌ندێ له راستییه‌كان سودی هه‌یه بوَ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ێه‌كی گونجاو بوَ بنیاتنانی بنه‌ماكانی چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی قه‌یرانه‌كه بكات له رێگای چاره‌سه‌ركردنی گرێی ترس و دله‌راوكێ له ده‌سه‌لات و بوَچوونه‌كانی لایه‌نی ململانێ به‌رامبه‌ر دانانی هاوسه‌نگیه‌كی لوَژیكی له نیوان بیر‌و را جیاوازه‌كانی لایه‌نه ناكوَكه‌كان له بنیادنانی حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی كه پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات به شێوازێك كه كارلێكی راسته‌قینه بێنێته دێ و پارێزگاری له ماف وه ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و دارایی به رێگه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو. دوای مێژووی جێبه‌جێكردنی لێبوردنی گشتی پێشنیاركراو له برگه‌كانی دواتردا.
ته‌وه‌ری سێیه‌م- رێگا بوَ چاره‌سه‌ركردن
یه‌كه‌م – گێرانه‌وه‌ی متمانه
لای هه‌مووان روَونه بناغه‌و بنه‌ما بنه‌ره‌تیه‌كانی كه‌وا ده‌ستوری ولاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كانی-جیهان هه‌ماهه‌نگه بوَ جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری و یه‌كسانی به بێ جیاكاری و دووبه‌ره‌كی ئالوگوَركردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌لات. دامه‌زرانی حكومه‌تێكی سیما دامه‌زراوه‌یی له دامه‌زراوه حكومییه‌كان هه‌موو هاولاتی به‌ژداربن و سه‌ربه‌خوَیی دادگه‌كان. پروَژه‌و ناوه‌روَوكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی-عیراق ئه‌و بنه‌مایانه‌ی هه‌موو گرتوَته‌خوَ به‌لام له جێبه‌جێكردن دا وای ده‌بینین ئه‌م بنه‌مایانه دووچاری هه‌ندێ ئارێشه بووینه به هوَی ترسی كارمه‌ندان و پێگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی له به‌ر چه‌كداری توَله‌سه‌ندنه‌وه و تالان و بیر‌و كوشتنی به كوَمه‌ل كه جێبه‌جێ كراوه به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی له كاتی ئالوگوَری ده‌سه‌لاتدا. ئه‌مه‌ش بوَته هوَی هه‌لگیرسانی ململانێ نێوان ده‌سه‌لات و ئوَپوَزسیوَن. نه‌رمانراوه و فه‌رمانره‌وایی كرا‌و ماف زه‌وته‌كه‌رو ماف خوراو. . . بوَیه گونجاو له‌گه‌ل ئه‌و دیفاكتویه له گوَره‌پانی سیاسی و كاریگه‌ریه‌كه‌ی نیگه‌تیف له سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌یه. . . ئه‌وه ده‌بینینه‌وه له‌و وته‌یه‌ی كه ده‌لێت- ئه‌وه‌ی ئاگای له به‌شێكی نه‌بێ واز له هه‌مووی ناهێنێ- ته‌رازوێك بێت بوَ دروست كردنی هاوسه‌نگی و دوَزینه‌وه‌ی كه‌لێنێك بوَ له باوه‌شگرتنی ترسنێراوه‌كان له روو به روونه‌وه‌ی پروَسه‌ی توَله‌سه‌ندنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی دادگایی به‌رامبه‌ر رێزگرتن له بریاره‌كانی ده‌سته‌ی ئاشته‌وایی. كه پێویسته دروست بكرێت له كاتی راگه‌یاندنی لێبوردنی گشتی دا كه به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشرێت كه تاوانباركراون به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی لێكولینه‌وه‌ی سزا و شارستانی به‌پێی یاساكان. به مه‌رجێك زیان لێكه‌وتوان له‌م لێبوردنه‌دا پارێزراوبن. هاوسه‌نگی له نێوان مافه خوراوه‌كانیان و پروَسه‌ی هاندان به هه‌له‌داوان بوَ گێرانه‌وه‌ی هه‌له‌كانیان و بپارێزرێت. به ئامانجی جێبه‌جێكردنی كارلێكی راسته‌قینه بوَ چه‌سپاندنی بنه‌مای به‌رده‌وامبوونی راستیه‌كان و راستكردنه‌وه‌ی هه‌له‌كان كه رێگایه‌كی نموونه‌یه بوَ گه‌یشتن به ئامانجی دیاریكراو. . . .
1- ڕاگه‌یاندنی لێبوردنی گشتی به‌مه‌رجی نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ تاوان.
2- پێدانی هه‌ل به ئه‌و هه‌ڵه‌كه‌رانه تا ببنه خاوه‌نی ئه‌و ماڵه گشتییه‌ی كه ده‌ستیان كه‌وتووه به‌پێی كۆنوسی پشكنینی دارایی كه به‌ڵێنده‌ره‌كه ئه‌یدا به دوباره نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ تاوانه‌كه.
3- دابین كرنی پارێزگاری حكومه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه لێبوردنه‌كه ئه‌یانگرێته‌وه وه ڕزگاركردنیان له‌و گرێ ترسه‌ی كه پاڵیان پێوه ده‌نێ بۆ خۆشاردنه‌وه له‌ژێرسێبه‌ری چه‌ك وه هه‌میشه زیاتر وه‌رده‌گرێت له‌وه‌ی كه ئه‌یدا.
4- پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاشت بونه‌وه و گرێدانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تایبه‌تمه‌ند بێت به بینینی هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌ی كه بڕیاری لێبوردنه‌كه ئه‌یانگرێته‌وه.
5- دروستكرنی سندوقێك كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری بكرێت، وه ناو بنری به سندوقی زیانلێكه‌وتوانی لێبوردنی گشتی.
6- گرێدانی ێندوقی زیان لێكه‌وتوان به ده‌سته‌ی ئاشت بونه‌وه له‌ڕوی كارگێڕی و به‌دواداچون.
7- قه‌ره‌بوو كرنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی كه‌رتی تایبه‌ت قه‌ره‌بویه‌كی عادیلانه كه له ێندوقی زیان لێكه‌وتوانی پشتگیری كراوی حكومه‌ته‌وه پێیان بدرێت كه په‌یوه‌سته به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
8- هه‌ستانی داواكاری گشتی به جێگیركردنی ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیداران به زیاده‌ڕۆیی به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیاندراوه، و دادگایی كردنی زیادڕه‌وه‌كان به‌ڕێگا یاساییه‌كان.
9- ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه حاله‌ته‌كان یه‌ك به یه‌ك ڕێك بخات له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی ورده‌كارییه‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م پرۆژه‌یه كاری پێكرا.
دووه‌م = سه‌روَكی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی: یان سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌ركرده: سه‌ركرده نازناوێكه (وه‌كو سه‌مبوَلێك) كه له لایه‌ن هاورێ تێكوشه‌ره‌كان یان ڕوَله‌كانی گه‌ل به‌و كه‌سه ده‌به‌خشرێ له پێناو ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكوشانه‌ی كه بوَ میلله‌ته‌كه‌ی كردویه‌تی وه پێویست ناكات له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه هه‌لبژێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له هه‌موو كه‌س شیاوتره.
بوَێش ده‌بوایه ئه‌مانه جێبه‌جێ بكریت. . .
1- بوَ هه‌لبژاردنی سه‌ركرده پێویست به ده‌نگدان ناكات.
2- مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه وه‌ك سه‌ركرده به بێ دیاری كردنی ماوه یان كات بوَی.
3- به‌خشینی هه‌موو مافه دارایی وه پێویستیه‌كانی پاراستنی به شێوه‌یێكی شایسته كه یه‌كسان بێت به‌و مافانه‌ی كه به سه‌روكی هه‌رێم به‌خشراون
4- جیاوازی كردن نیوان سه‌ركرده و سه‌روَك سه‌ركرده سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییه به‌لام سه‌روَك به‌پیێ یاسا هه‌لده‌بژێردرێت بوَ پركردنه‌وه‌ی شوێنێكی یاسایی بوَ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنی كه‌وا سه‌ركرده و سه‌روَك جیاوازن له یه‌كتر.
5- سه‌ركرده نازناوه‌كه‌ی وه‌كو خوَی ده‌مینێت ئه‌كه‌ر هاتو له ده‌وله‌ت یان هه‌رێم پوستێكی تریش وه‌ربگرێت.
6- نه‌گه‌رانه‌وه بوَ هیچ به‌ندێك یان یاسایه‌ك كه جیاواز بێت له‌گه‌ل ئه‌و به‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه.
سییه‌م = سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بو بوَ ده‌ركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عیراق ژماره 1 ی سالی 1992 وه یاسای هه‌لبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی ژماره 2 ی سالی 1992 وه بریاره‌كانی تر بو. . . پێمان وایه كه تا ئێستاش له رووی پراكتیكه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه بوَ ده‌رهێنانی بریاری توافقی كه له لایه‌ن سه‌ركرده سیاسیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت. كه له لایه‌ن په‌رلمان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تێپه‌ر ده‌درێت. ئاماژه به‌وه پێمان وایه. . .
1- پێویست بوو له سه‌ر (سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی) خوَی كارا كردبا به كارا كردنێكی یاسایی وه رێگاكانی هه‌لوشاندنه‌وی خوَشی به یاسا دیار كردبا.
2- پێویست بوو له سه‌ر (سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی) له سه‌ره‌تاوه به بریارێكی خوَی ده‌سته‌ی بالا پێك بهێنی به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌لبژاردنه‌كان له‌گه‌ل نه‌خشه‌كێشانی ریگاكانی چوونیه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
3-دانی تایبه‌تمه‌ندی یاسایی به‌و یاسا‌و بریارانه‌ی كه له لای خویه‌وه ده‌رده‌چێت.
چواره‌م – ئه‌نجومه‌نی باڵای راوێژكاری
پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی بالای راوێژكاری) وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خوَی پسپۆر به پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری له پرسه چاره‌نووس سازه‌كاندا كه ئه‌ندامانی پیكهاتبیت له.
1- هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین له ده‌ركردنی یاسای ژماره‌ی (1) ی ساڵی 1992 بو پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی و یاسای ژماره (2) ی ساڵی 1992 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزافی كوردی.
2- سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی وه‌زیرانی ماوه ته‌واو بوو به‌شیوه‌ی ئاسایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندام نه‌بوون له سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی.
3- دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕیوه ده‌چیت له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌گه‌ر ئاماده بوو وه‌له كاتی ئاماده نه‌بوونی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ئه‌ندامه‌وه به‌ریوه ده‌چێت له رووی ته‌مه‌نه‌وه.
4- ئه‌نجومه‌ن بریارده‌ری خۆی ده‌بیت و وته‌بێژی به‌ناوی خوی ده‌بیت كه هه‌لده‌بژێردرێت له نیوان ئه‌ندامان له‌ریگای زۆرینه‌ی ساده، له‌كاتی سه‌رنه‌كوتنی بۆ دوجاری له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی بزافی كوردییه‌وه ئه‌م سیفه‌ته‌یان پیده‌به‌خشرێت.
5-به‌بێ ئیهانه كردن به ماف و جیاوكه‌كانی سه‌رۆك، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له هه‌موو ماف و جیاوكه دارایی و پارستنه‌كان كه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌تی.
ته‌وه‌ری چوواره‌م: دروستكردنی قه‌واره‌ی داموده‌زگایی
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری ده‌ستوره نێو ده‌وله‌تیه‌كان بكه‌ین وه یاساكانی نه‌تووه‌یكگرتووه‌كان بكه‌ین سه‌ره‌رای بنه‌ماكانی مافی مروَڤ وه ده‌ستوری عیراق وه پروَژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی-عیراق كه خستراوه دوو باره به‌رده‌م په‌رله‌مان بوَ گفتوگوَ كردن وه بنه‌ماو ئامانجه‌كانی رێبازی ناوخوَی سه‌رجه‌م پارته كاراكانی سه‌ر گوَره‌پانی سیاسی هه‌رێم له خووه بگرێت دوای دلنیابون له زمانی گفتوگوَكان وكێبركێ كردن له پێناوپێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت گوزاری بوَ دروستكردنی كوَمه‌لگه‌یه‌كی یه‌كسان وه دروست كردنی كیانێكی حكومی كه هه‌موو پێكهاته‌كان له خوَ بگرێت كه هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناو هه‌رێم تیایدا به‌شداربن تا وه‌كو كاریگه‌ری راسته‌وخوَ و دیاریان هه‌بێت وه به‌ده‌ست هێنانی كارای راسته‌قینه نیوان رابردوو وه ئیستا بوَ مسوگه‌ر كردنی داهاتووه‌كی گه‌شبین. وه پێویسته به‌نده‌كانی ده‌ستور به رێكی جێ به‌جێ بكرێ وه‌كو. . .
1- په‌یوه‌ست بوونی هێزه‌كانی چه‌كدار (ئاسایش و هێزی نیشتمانی و هێزی پێشمه‌رگه وه هاوسه‌نگه‌كانی) به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جیاتی هێزی سیاسی حیزبه‌كان.
2- پارێزگاری كردن له پیشه‌یی داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وفێركردنه‌كان وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی خوێندنی بالا.
3- په‌یره‌وكردنی بنه‌مای زانستی وه لێهاته‌ی پیشه‌یی له دامه‌زراندن له فه‌رمانگه حكومیه‌كان له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كاندا سه‌ره‌رای ره‌چاوكردنی بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنیاندا.
4- ره‌تكردنی ده‌ستكاری كردن به سه‌ربه‌خوَیی دادگا و ریگا گرتن له دادوه‌ر و ستافی داواكاری گشتی و خێزانی دادگا به ئه‌ندام بوون له حیزبه سیاسیه‌كان.
5- هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گشت گه‌له‌كانی كوردستان بكات سه‌ره‌رای ئه‌وه پێویسته بیر‌و راكانیان به ئازادانه و سه‌ربه‌خوَیانه بده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان داوا ده‌كرێت به گوێره‌ی ده‌ستوره‌كانی جیهان و ده‌ستوری عیراق و پروَژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی-عیراق.
6- به‌رگری كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه له بواری راكه‌یاندن كار ده‌كه‌ن و راگه‌یاندنی بینراو و بیستراو و نوسراو سه‌ره‌رای پارێزگاری كردن له سه‌ربه‌خوَییان. كێشانی ریگه چاره‌ی پاراستنیان به هه‌ر كامێك له شیوه‌كان بێت دور بخرێن له توندوتیژی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی كه زیان به كارلیكی كوَمه‌لایه‌تی ده‌دات كه دوریان ده‌خات له چربونه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌سادی ئیداری و دارایی و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی یاساكان ده‌كه‌ن له كاتی كاركردنیان.
به تێڕوانینی ئێمه و هوَكاری لێكوَڵینه‌وه‌مان، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی هه‌موو میلله‌تانی هه‌رێمی كوردستان، به‌یه‌كه‌وه‌ن و هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ڕاسته‌وخوَ هه‌موو پڕوَسه‌ی سیاسی وڵات تووشی شكست و شه‌له‌ل ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به واجبێكی نیشتیمانی و ئه‌خڵاقی ده‌زانم ئه‌و پڕوَژه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌كوو نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بوَ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه یاساییه، وه له كوَتایشدا ئێمه میلله‌تانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موومان براوه‌ین و سوودمه‌ند ده‌بین له ئاشتی و ئاسایشی وڵات.
صنعان احمد اغا. . .
سیاسه‌تمدار و راوێژكاری یاسایی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
