
ئه‌و رۆژه هات
که به‌های مرۆڤایه‌تی که‌متربێت
له نرخی په‌رۆ
کێ ده‌یزانی ره‌نگه‌کان بریار له‌سه‌ر
ئازادی رۆحی خه‌لک ده‌ده‌ن!
...
خه‌می نه‌وه‌ی داهاتووچی؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه ده‌بینن
کلتوری کوشتن بۆ هێزی ره‌نگ
له‌ناو کرۆمۆسۆمیان
هێلا‌نه ده‌کات
نه‌سل بۆ نه‌سل
بێچوو ده‌فرێنێ...
...
کوشتنی مرۆڤێک که یه‌کسانه
به کوشتنی هه‌موو ئاده‌میزاد
له‌لای داهێنه‌ری گێتی
لێره دراندنی په‌رۆیه‌ک
یه‌کسانه به نابوودی مرۆڤه‌کان
ئه‌رێ ئه‌مه ناوی بنێین چی؟
...
که‌سێک نیه پێمان بلێ
ره‌ش و سپی ته‌نها ره‌نگن
به‌لام مرۆڤ
نیشانه‌یه‌که له بوونی خودا
ئه‌وه‌ش مێژوویه که ده‌بێ
بسه‌لمێنێ هێزی باش و هێزی خراپ
...
ده‌بێ رۆحی خوای تێدابێ
قاتیله‌که‌ی دایکی دوو رۆح ؟
له‌وانه‌یه بیرۆکه‌ی داروینیش شتێک بێت
یان له‌وانه‌یه یه‌ک کۆ یه‌ک هه‌میشه یه‌کسان نه‌بێت به دوو!
نازانم چۆن پێناسه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌که‌م
ته‌نها ده‌لێم خۆزگه‌م به چاخی به‌ردین...
...
ده‌لێن نیشانه‌ی ئاخیرزه‌مانه خانووی به‌رز،
مۆدێلی پۆشین و ...
قسه‌ی زۆر پووچ!
باشه نیشانه له‌وه گه‌وره‌تر
له‌سه‌ر په‌رۆ مرۆڤ، مرۆڤ بخوات!
------------------------------------------------
نزار خه‌یالی
