

ماوه‌ی نزیکه‌ی 6 مانگه، ئێمه کۆمه‌ڵێک له‌کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ئاسـایش که‌به‌هۆی ده‌رچوونی بریاری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ری ناوخۆوه له‌کاره‌کانیان دابڕاون ده‌گه‌رینه‌وه سه‌رکاره‌کانیان . . . نووسراومان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزکردۆته‌وه، به‌لام له‌کاتی به‌دواداچووندا، پێمان ده‌ڵێن ؛ تاکوئێستا سه‌رۆکی حکومه‌ت واژۆی له‌سه‌ر نه‌کردوون ؟ که به‌ڕاستی بۆ ئیمه زۆر جیگه‌ی نیگه‌رانی یه که‌بۆچی ده‌بێت نووسراویک که‌بریاری خۆتان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده لای جه‌نابتان بکه‌وێته‌وه ؟ له‌کاتێکدا ده‌بینین ئه‌وانه‌ی به‌ر له‌ئێمه که‌تابعی وه‌زاره‌تی ناوخۆبوون زۆرده‌میکه له‌سه‌رکاره‌کانیان ده‌وام ده‌که‌ن یان خانه‌نشین کراون ، کاریان بۆکراوه .
بۆیه داوا له‌به‌ڕێزت ده‌که‌ین له‌وباره‌وه هیمه‌تێکیش بۆ ئیمه بکه‌ن ونووکه قه‌ڵه‌میکمان بۆ پێدابێنن که‌به‌خۆمان وماڵ ومناڵمان ئومێدمان له‌سه‌ر ئه‌وگه‌رانه‌وه‌یه هه‌ڵچنیوه .
تاوه‌کو ئیمه‌ش وه‌ک هه‌موولایه‌ک له‌وبریاره سوودمه‌ند بین ووه‌گ گوڕوتینیک بتوانین خزمه‌ت به ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆمان بکه‌ین .
ئیدی هه‌رله‌ش ساغ وسه‌ربه‌رزبن بۆئاوه‌دانکردنه‌وه‌وخزمه‌تی وڵات .
کارمه‌ندێکی دابڕاوی ئاسایش
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
