به‌ڵێ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌م چه‌ند ده‌قه‌ی ئینجیله‌كان زۆر به‌ڕوونی ده‌ری ئه‌خات كه عیسای مه‌سیح وه‌ك ته‌واوی پێغه‌مبه‌ره‌كانی تر پێغه‌مبه‌ر بوه‌وهیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌ر له‌خۆی نه‌بوه !! فه‌رمون له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌قانه دواتر هه‌ندێك پرسیاریش ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌قانه ئه‌كه‌ین :
له ئینجیلی مه‌تا و له‌به‌شی 21 و له ژێر ناونیشانی كه‌ژاوه‌ی پاشایانه و له ئایه‌ته‌كانی 10 – 11 هاتوه :
كاتێك عیسا چووه ناو ئۆرشه‌لیم هه‌موو شاره‌كه خرۆشاو وتیان ئه‌مه كێیه ؟ خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌یانووت : ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر عیسایه خه‌ڵكی ناسیره‌ی جه‌لیله .
هه‌ر له‌هه‌مان به‌شی ئینجیلی مه‌تا واتا به‌شی 21 و له‌ژێر ناونیشانی ره‌زه‌وانه‌كان له ئایه‌تی 33 هه‌تا 46 عیسا به‌سه‌رهاتی ره‌زه‌وانێك ئه‌گێڕێته‌وه تائه‌گاته ئایه‌تی 45 و46 له‌وێ دیسان به‌هه‌مان شێوه به پێغه‌مبه‌ر ناوی عیسا دێت !! كه ئه‌ڵێت :
كاتێك كاهینه باڵاكان و فه‌ریسیه‌كان نمونه‌كانیان بیست ( واتا به‌سه‌رهاتی ره‌زه‌وانه‌كه) زانیان باسی ئه‌وان ده‌كات بۆیه ده‌یانویست بیگرن به‌ڵام له خه‌ڵكه‌كه ترسان چونكه به پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا .
هه‌روه‌ها له ئینجیلی لۆقاش به‌هه‌مان شێوه به پێغه‌مبه‌ر ناوی دێت .
له‌به‌شی 7 و له‌ژێر سه‌ردێری زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو له‌ئایه‌ته‌كانی 11 هه‌تا 17 پێكدێت و له‌ئایه‌تی 16 ده‌ڵێت : هه‌موو ترسیان لێ نیشت خودایان شكۆداركرد وتیان : ( له‌ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی پایه‌به‌رز هه‌ڵستاوه خودا‌ش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه).
ئه‌مجاره‌یان ئینجیلی یۆحه‌ننا و له‌به‌شی شه‌شه‌هه‌م و له‌ژێرناونیشانی تێركردنی 5 هه‌زار كه‌س كه له 15 ئایه‌ت پێكدێت له‌ئایه‌تی 14 ئه‌ڵێت :
بۆیه كه خه‌ڵكه‌كه بینیان كه عیسا چ نیشانه‌یه‌كی كرد وتیان : ( به‌ڕاستی ئه‌مه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه كه بۆ جیهان دێت ) .
دیسان هه‌ر له‌ئینجیلی یۆحه‌ننا و له‌به‌شی حه‌وته‌هه‌م و له‌ژێرناونیشانی روباری زیندوو كه‌له 37 ده‌ست پێئه‌كات و له‌ئایه‌تی 53 كۆتایی پێدێت له‌ئایه‌تی 40 ده‌ڵێت : هه‌ندێك له‌خه‌ڵكه‌كه كه گوێیان له‌م قسانه بوو (واتا قسه‌كانی عیسای مه‌سیح) وتیان ئه‌مه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه !!!
ئێستاش به ده‌سبكه‌ین به پرسیاره‌كانمان : باشه له‌و هه‌موو ئایه‌ته‌ی ئینجیل كه ئاماژه‌مان پێدا بۆچی خه‌ڵكه‌كه نه‌یانوت : عیسای مه‌سیح كوڕی خوایه ؟ بۆچی وتیان عیسای مه‌سیح پێغه‌مبه‌ره ؟ باشه بۆ له‌و ئایه‌تانه نه‌مانبینی مه‌سیح وه‌ڵامیان بداته‌وه‌و بڵێ : من پێغه‌مبه‌ر نیم !! من كوڕی خوام و له‌هه‌مان كاتیش خوام !! باشه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك مه‌سیحیه‌كان عیسا ئه‌كه‌ن به‌خوا ؟ چونكو ئینجیله‌كان سه‌راوژێر بكه و له لاپه‌ڕی یه‌كه‌م تا كۆتا په‌ڕ ئایه‌تێك نابینیته‌وه كه عیسای مه‌سیح بڵێ من خوام !! باشه كه‌ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌خوێننه‌وه چ هه‌ڵوێستێكیان ئه‌بێت ؟!! ئه‌مه بێجگه لمه‌ی له چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر عیسای مه‌سیح خۆی ئه‌ڵێت من هیچ نیم و به‌بێ خودا هیچم پێناكرێت (ئه‌م بابه‌ته‌یان با بۆ ده‌رفه‌تێكی تربێت ) ! بێگومان ئه‌م پرسیارانه لاه مه‌سیحیه‌كان بێ وه‌ڵامن !!
kamarandarwesh@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
