ڕونکردنەوەیە
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕوداوانەی بەم دواییانە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕویاندا، دەستی پارتە ئیسلامیەکان کەشف بوو بەپێویستمان زانی جارێکی تر ئەم نامە کراوەیە ئاراستەی بەڕێزتان بکەینەوە.
فرانسۆ حەریری لە سەروبەندی شەڕی ناوخۆدا وتی، ئامادەین لە گەڵ شەیتاندا یەک بگرین دژی یەکیەتی. ئاخۆ نەوشیروان مستەفاش بەوەی دەستی خستوەتە نێو دەستی کۆنە ئیتڵاعات و پیاوانی سعودیە و کۆنەپەرست و هەڵکێشراوان لە دواکەوتوی و نەزانی هەمان دەستەواژەی فرانسۆ دوبارە ناکاتەوە. چی پاڵی پێوەنا دەست خاتە نێو دەستی پیاوانی خوازیاری دروست کردنی دەوڵەتێک کە پایەکانی شەریعەتی ئیسلامی بێوو ئەوەی ئازادی تاکو ژن بێ پێێ نامۆ بێ، پیاوان چوار ژنیان هەبێ و لە حەرەم سەراکاندا کەنیزە بێتوو بچێ، سەنگسارو مارە بەجاش حوکم بکا هەر دوازدە عیلمەکەیان لە تارەت گرتنو دەستنوێژ تێپەر ناکا. ئاخۆ پارتی و یەکیەتی هێندە خراپن وا تۆ هەرچی ئایدۆلۆژی چەپی خۆت وخەباتی نەتەوەیت هەیە هاویشتوتەتە ژێر پێی ئیسلامیەکانەوە بۆ گەشتن بە دەستەلات. گەر مەرحومی فرانسۆ وتی لە گەڵ شەیتانداو شەیتانیش بەعس بوو. ئێمە دەڵێین ئیسلامیەکان شەیتانی حەوت سەرن وچاکیش توانیویانە کاک نەوشیروان بەلاڕێدا ببەن. گەر ئەو پێی وایە بۆ گەشتن بە دەستەڵات ئەوانی کردوە بە قادرمە، ئەوە خۆی بوە بەقادرمە. گەر تەماشایەکی حزبی تودەی ئێران و علمانیەکانی میسر بکەی، باش لەوە دەگەی کە چۆن ئیسلامیەکان چەپ و لیبراڵەکانیان کرد بەقادرمە بۆ گەشتن بە دەستەلات. نە تۆ هێندەی ئەوان ژیریت و نە بزوتنەوەکەشت هیندەی ئەو پارتانە لایەنگری هەیەوتۆکمە یە. تکایە گەر ئەمەت بەر چاو کەوت کەمێک تێی ڕامینەو بیرێکی لێ بکەوە. هەوڵ مەدە بزوتنەوەی نەتەوەی کورد بۆ گەشتنت بەدەستەلات بخەیتە بەر پێی ئیسلامیە کان. کە هەمویان پیاوی بێگانەن. نە ئەجەندەی کوردایەتیان هەیە نە کوردبوون وکوردستانی بوون بۆیان جێگای بایەخە. دڵنیاشت دەکەمەوە گەر تۆ پێت وایە ئەوانت فریوداوە ئەوە بەدڵنیایەوە فریوی وانت خواردوە. گەر بزوتنەوەی کوردایەتیش هەزاران و ملوێنەها هەڵەی هەبێ هێشتا زۆر لەوە پیرۆزترە ئیسلامیەکان ڕەخنەی لێ بگرن.
سەرکردایەتی پارتی ناسیۆنالیستی کورد
٦/٨/٢٠١٣
www. pnkurd. com
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
