فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی دنیایی به‌جێ هێشت، ماڵئاوایی له ژیان کرد، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کانی له دنیادا ماوون و ده‌مێنن، ئه‌و مرد، به‌ڵام وته‌و وشه‌و نووسینه‌کانی نامرن، ژیانی کۆتایی هات، کرده‌کانی له ژیاندا کۆتایی نایه‌ت، بۆ نه‌وه دوای نه‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مێژوویی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ .
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له کاتی به‌خاك سپاردنیدا له گۆڕستانی پیرمام و کاتێ گڵکۆی ته‌واو بوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به‌مجۆره وه‌سفکرا : (هه‌ڤاڵ، پێشمه‌رگه، ڕوناکبیری گه‌وره‌ی کورد، که له دڵ و ده‌روونی هه‌موو کورد دا له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا بووه، کاره‌کانی له پێناو گه‌لی کورد دا بووه، که‌لێنێکی گه‌وره‌ی دروستکرد . . )فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌ك مرۆڤ و خه‌سڵه‌ته‌کانی، وه‌ك هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه و ڕوناکبیر و به‌رهه‌مه‌کانی، باڵای له‌وه‌ش زیاتر و گه‌وره‌تر هه‌ڵده‌گرێ، له‌م کاته خه‌مناکه‌دا پرسیارێك ده‌که‌م، له‌ناو کورد دا له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ڤاڵ بوون و پێشمه‌رگه بوون و ڕوناکبیر بوون و گه‌وره بوون چیه ؟!
ته‌نیا نازناوه بۆ پێ‌زانین و ڕێزلێنان، یان ده‌ستکه‌وتێکی شه‌خصیه له ئاکامی کۆ شش و هه‌وڵ و خه‌بات و ماندووبووندا، یان پێگه‌یه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وییه که له ناو کۆمه‌ڵدا ڕۆڵ و کاریگه‌ری و ئاکامی خۆی هه‌یه، کام له‌وانه‌یه، ده‌بێ بۆ که‌سێکی وه‌ك فه‌له‌که‌دین هه‌موویان بێ، چونکه ماف و پشکی خۆیه‌تی، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌که لێره‌دایه تا چه‌ند بایه‌خ به پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، شۆڕشگێڕی، فه‌رهه‌نگی و به‌رهه‌مه‌کانی دراوه، چۆن به پیر بیر‌و ڕاو بۆچون و هه‌ڵوێسته‌کانیه‌وه چوون له‌ده‌وری کۆبونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتیان پێ داوه، خۆ به پێدانی پله‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و کارگێری نابێ و به‌دی نایه‌ت، که چه‌ندین که‌سی دیکه، هه‌مان پله‌و ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه نه نووسه‌ر و نه پێشمه‌رگه و نه‌ڕوناکبیرن، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌رکێکی سپێردراوه . . .
بۆ که‌سێکی پێشمه‌رگه و ڕوناکبیر ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه کاتێ بیر‌و ڕایه‌ك، هه‌ڵوێستێك ده‌رباره‌ی بابه‌ت و ڕوداو و پرسێکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌رئه‌بڕێ، ئه‌و ڕاو هه‌ڵوێسته‌ی به هه‌ند وه‌ربگیرێ ته‌وزیف بکرێ له بواری کرده‌ییدا و وه‌ك بکه‌رێك له ده‌وری کۆ ببنه‌وه و کۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی به کرده‌وه دروست بکه‌ن، ئه‌وه ڕێز و پێ‌زانین و ڕۆڵ و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه و ڕوناکبیر و ده‌سه‌ڵاتی ده‌رده‌خات، نه‌ك ته‌نیا پله‌و پۆست یان له‌کاتی مردنیدا له ده‌وری ته‌رم و گڵکۆکه‌ی کۆ ببینه‌وه‌و پیایا هه‌ڵبده‌ین، مه‌به‌ستم چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئێمه‌ی کورده له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه و نووسه‌ر و ڕوناکبیر و که‌سانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵ که جێگه‌ی شانازی و ڕێز و پێزانینن . ئه‌وانه تا له‌ژیاندان، وه‌ك خۆیان بایه‌خیان پێ ناده‌ین، که ده‌مرن و به‌جێ مان ده‌هێڵن ئه‌وسا ده‌که‌وینه ئاهو ناڵه و پیاهه‌ڵدانو باسکردنیان . . .
وێنه‌یه‌کی زیندوو ده‌هێنمه‌وه :- دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێکی نابه‌رپرسی ڕێزنه‌گر له پێگه‌و شکۆی ئه‌و ئه‌رك و ناوه‌ی پێی به‌خشراوه که په‌رله‌مانتارییه، هه‌روه‌ها ڕێزنه‌گرتنی له شکۆو پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان، که په‌رله‌مانه و هێماو سیمبوڵی سه‌روه‌ری یاسایی و سیاسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سوکایه‌تی به‌و پێگه‌و سه‌روه‌ریانه کرد، سوکایه‌تی به خه‌بات و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدان و هه‌موو سته‌م لێکراو زوڵم لێکراوی کورد کرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو سنووره‌کانی به‌زاند و له ئه‌خلاقی به‌رپرسێتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی داماڵی، سوکایه‌تی به مێژووی گه‌لی کورد کرد، ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بریندار کرد، سوکایه‌تی به پره‌نسیپه‌کانی ئازادی مافی به‌رامبه‌ر و دیموکراسی کرد، وێنه‌یه‌کی فاشیزمانه‌ی نرخاند . . .
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه و ڕوناکبیری گه‌وره‌ی کورد . . . له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر (1681 له چوارده‌ی ته‌موزدا) ڕاو بۆچوون و داوای خۆی وه‌ك هه‌ڵوێست له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو به ناونیشانی ( ئه‌مه‌یان به‌مه‌سه‌له‌ی خۆم ده‌زانم ) به ووردی له‌و سووکایه‌تی کردنه دواو ڕووی کرده سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاته‌کان و دام و ده‌زگاو پارته سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕوشنبیران و جه‌ماوه‌ر، که‌له ئاست ئه‌و ئافره‌ته شکۆ شکێنه بێ ده‌نگ نه‌بن به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا و لایه‌ن و که‌سێک نه‌هاته ده‌نگ، نه‌چون به‌ده‌م هاوار و داوای فه‌له‌که‌دین کاکه‌ییه‌وه، گوێیان لێ نه‌گرت، بێ ئومێدیان کرد، وه‌ك بڵێی : فه‌له‌که‌دین ئه‌وه‌کاری تۆ نیه و مافت نیه له‌و باره‌یه‌وه قسه بکه‌یت و ڕا ده‌ربڕی !!
ئیستاش ماڵپه‌ره ئه‌لیکترۆنیه‌کان، که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، به‌رپرسه‌کان، جه‌ماوه‌ر، به‌داخن بۆ مردنی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی .
فه‌له‌که‌دین ئه‌و کاته مرد که له‌درزێکه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه و ده‌زگاکانی یاسایی، سیاسی، مه‌ده‌نی، گوێیان لێ نه‌گرت و گوێگر و هانده‌ری نه‌بوون هاوهه‌ڵوێستی نه‌بوون .
له‌ناو گه‌لانی وشیاردا ڕوناکبیرێکی وه‌ك فه‌له‌که‌دین که قسه ده‌کات، که داوا ده‌کات، دنیا ئه‌هێنێته له‌رزه، به‌ڵام لێره که‌س فزه‌ی لیوه نه‌هات ، که وا ده‌ڵێم مه‌به‌ستم وتار نووسینی هه‌ندێ که‌سی دیکه نیه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئاماده بوونی ماددی و مه‌عنه‌وییه . . فه‌له‌که‌دینه‌کانی تریش مردوون هه‌ر که‌س له کوچه و په‌نایه‌کدا که قسه ده‌کات، که ده‌نووسێ، ڕا ده‌رده‌بڕێ، ئه‌وه بۆ خۆی موناجات ده‌کات، گه‌ر خوا پێی بزانی خێری ده‌گات گه‌ر نه‌شگاته لای خوا ته‌نها ماندوبونی بۆ ده‌مێنێته‌وه .
نه‌وڕه‌س ڕه‌شید
1/ ئاب /2013 هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
