سه‌رۆکم ده‌وێت ڕاست گۆ بێت به خولقوخۆبێت له‌سه‌رخۆبێت به‌شه‌رم وشکۆ بێت خزمه‌ت کاری نێو خۆبێت .
سه‌رۆکم ده‌وێت خۆ به‌که‌م زانبێت داییم له‌به‌ر دڵان بێت دوور له سه‌ر یاری شه‌یتان بێت وه‌ک خانه خوێ نه‌ک میوان
بێت زۆر به‌ویژدان بێت هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ مافی ئینسان بێت دوور له بێ ئاگایی ماڵان بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر چاوان بێت .
سه‌رۆکم ده‌وێت شه‌رم نه‌که‌م بڵێم سه‌رۆکمانه شێری ناو خۆ‌و ڕێوی وڵاتانه هه‌رخه‌ریکی بازرگانی میله‌تمانه سه‌رۆکی یه‌ک حیزب وهۆزی کوردانه به‌رده‌وام وا له ئیمزای سه‌فقه‌ی فرۆشتنمانه بێباک بۆ خۆیی له وڵاتانه، گه‌ل نه‌زانێ هاتوچۆی له‌که‌ی و بۆکه‌ی له‌م که‌ین و به‌ینانه .
سه‌رۆکم ده‌وێت حاکمی باڵا هه‌ر خۆی نه‌بێ کوڕ وبراو برازا له چوار ده‌وه‌ری نه‌بێ ماڵی له‌سه‌ر لوتکه‌ی سه‌یرانگا نه‌بێ ژیانی جیاواز له من و ئه‌م سالم نه‌بێ داهاتی بێ‌شومار نه‌بێ خه‌باتی به میله‌ت قه‌رزار نه‌بێ خۆی و هه‌وادارنی له میله‌ت ئاسمان و ڕێسمان نه‌بێ .
سه‌رۆکم ده‌وێت سیاسه‌ت و ڕوخساری وه‌ک یه‌ک بێ که گه‌ل گوتی بڕۆ ده‌ست به‌جێ بزر بێ وڵات به ڕۆیشتنی ئارام بێ ڕۆژی لاچونی یادی نیشتیمانی نه‌بێ کوڕ و نه‌وه‌ی میرات گر نه‌بێ سه‌روه‌تی له وڵاتان نادیار نه‌بێ .
سه‌رۆکم ده‌وێت سه‌رڕاست له‌گه‌ڵ ڕۆژانه‌ی گه‌ل گریان له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تی له‌ل بێباک له دوژمنی شه‌ل ئازا بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل ڕزگارکه‌ری کوردی ده‌به‌ده‌ر سه‌رۆکی کاتی نه‌ک بۆ ئه‌زه‌ل نه‌ک نه‌ڕوات ته‌نها به ئه‌جه‌ل.
سه‌رۆکم ده‌وێت لاوان ڕخنه بگرن قبوڵی بێت دۆستی رۆژنامه نوس و خامه نوس بێت نه‌ک مه‌تره‌قی داییم به‌ده‌ستی جاسوسی بێت سه‌رکوت خزم و پیاهه‌ڵ نوسی بێت ئه‌وه‌ی بڵێ له‌ل نادیاری چاره‌نوسی بێت کاس وکاری هه‌رده‌م چاوه‌ڕێی ئێسقو بروسی بێت .
سه‌رۆک ده‌وێت پڕ به‌دڵ خۆشم بوێت به‌دیتنی فه‌رامۆشم بێت به قسه‌کانی ئومێدم سه‌ربگرێت به کرداری داری ژینم به‌ربگرێت به‌گوفتاری پیلانم بفڕیت به ویقاری شه‌رم بمگرێت به‌که‌س و کاری شکۆمه‌ندیم ده‌رببڕێت .
سه‌رۆکم ده‌وێت هه‌رده‌م دادگابێت من و کوڕی خۆی له‌یه‌ک ئاستابێت خانوه‌که‌ی له نزیک شارا بێت له خۆشی و ناخۆشی به ئاگا بێت له‌سه‌ری نان و به‌نزین له‌ته‌نیش کرێکار و جوتیارا بێت .
سه‌رۆکم ده‌وێت به ڕۆیشتنی ئه‌و بگریه‌م به شکستی ئه‌و بته‌زێم به ئارامی ئه‌و به‌حه‌سێم به‌دوژمنی ئه‌و بجه‌نگێم به ڕوخانی ئه‌و نه‌ترسێم به هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بپشکوێم به ژیانی ئه‌و من باشتر بژێم له پیاوه‌کانی ئه‌و نه‌رسێم به خزمه‌کانی ئه‌و نه‌کوژرێم به مردنی ئه‌و بتاسێم .
سه‌رۆکم ده‌وێت که میله‌ت گوتی بڕۆ ئاماده بێت به‌ته‌واو بونی کاتی سه‌رۆکایه‌تی به‌فێڵ نه‌بێت به حله‌ی چه‌نه‌بازان هه‌ڵ نه‌په‌ڕێت به‌فێلی ده‌ستبازان کاتی بۆی درێژ نه‌کرێت به‌شه‌ڕه به‌ڕۆ دڵخۆش نه‌بێت بۆ حه‌زی کورسی به‌په‌رۆش نه‌بێت به‌هه‌وادارانی زۆر بێهۆش نه‌بێت به ته‌زویر و ساخته به‌په‌رۆش نه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات شه‌ڕفۆش نه‌بێت .
سه‌رۆکم ده‌وێت با بزانم ئیمزا له‌سه‌ر چ دکا وه‌ک شوان ئاسا مه‌ڕ به‌ره‌و کوێ ده‌با هاتوچۆی کێ ده‌کا سامانی گه‌ل به کوێ ده‌گا سیاسه‌ت به‌کێ ده‌دا کاروانی هه‌ژاران له کوێ ده‌خا خه‌باتی گه‌ل به‌کێ ده‌دا کورد چاوه‌ڕێی ڕێ ده‌کا .
سه‌رۆکم ده‌وێت خه‌ڵکی کوردستان بێت هه‌ربه‌شێک بێت سۆران بادینان کرمانج یان هه‌ورامان بێت زاراوه گرنگنیه با تێگه‌شتنی کاروباری ئاسان بێت که‌سایه‌تی ڕوون و ڕابردووی جوان بێت دانیشتویی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێت گرنگ لێزان بێت .
سه‌رۆک ده‌بابه‌س باسی تۆ حیکایه‌تی میش بێت کورسی تۆ بێ‌کۆتایی خوێن ڕێژ بێت چیتر باسی ماوه بۆ درێژ وێردی وورد و درشت بێت خۆزگه باسی سه‌رۆک وه‌ک برین ساڕ‌ێژ بێت .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
