له‌وه‌ته‌ی ئیسلامیه‌كانی میسر له‌زۆربه‌ی هه‌لبژارندنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
به‌ناو عه‌لمانیه‌كانی كوردستان، دژایه‌تیان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رامیه‌ر ئیسلامیه‌كان وبه‌تایبه‌تی ئیخوانه‌كان دۆڕابن، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی سه‌رۆكایه‌تی مورسی كه‌ناله‌َكانی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌كێتی) كه‌وتونه‌ته خۆبۆدژایه‌تی كردنی
كوردگوته‌نی: (شه‌ڕله‌بادینان تۆز له به‌رده‌گای ئێمه) به‌ناو رۆشنبیر‌و نوسه‌ره‌كانیان ته‌نیائه‌وه‌نده ده‌زانن ئیخوان و ئیسلامیه‌كان به به‌رهه‌مهێنی توند‌و تیژی به بینه‌ره‌كانیان بناسێنن!ئه‌وان زۆر له به‌ره‌ی ته‌مه‌رودو سوپاقین له‌دڵن به‌رامبه‌ر به‌ئیخوانه‌كان. دوای دۆڕانی عه‌لمانی و پاشماوه‌ی موباره‌ك وبه‌ڵته‌جیه‌كان له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر احمد شفیق ومحمد برادعی وعمرو موسی و ئه‌وانی ترئه‌وه‌نده لێدوان و رقی خۆیان ده‌رنه‌بڕی به‌قه‌د به‌ناوچاودێره سیاسیه‌كانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و زاگرۆس من له‌مێژه قه‌ناعه‌تم وایه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان (ده‌سه‌ڵات) دژی پرۆژه‌ی ئیسلامی و كاری ئیسلامی و ئاینی ئیسلامن له‌ژێر په‌رده‌و به‌ناوده‌یان ده‌زگای نهێنی و ئاشكراكاری خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی پابه‌ند به ئاین و رێنمایه‌كانی ئیسلام و داب ونه‌ریتن ناتوانن به‌راشكاوی ئه‌و دوژمنایه‌تیان ده‌رخه‌ن بۆژدایه‌تی ئیسلامیه‌كانیش ده‌یان كه‌سایه‌تی و مه‌لاو شێخ و یه‌كێتی زانیان و ئه‌وقاف وهتد وه‌كو شێخی ئه‌زهه‌ر به‌كاردێنن و وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان خه‌مخۆرو پارێزه‌ری ئاینی ئیسلامن، ئه‌وان له‌هه‌ر كوێیه‌كه‌ی ئه‌م زه‌مینه ئیسلام و ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌ون به‌دۆڕانی خۆیان ده‌زانن و له هه‌ر كوێه‌كیش شكست بێنن به سه‌ركه‌وتنی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌م رووداوانه‌ی میسر به‌ره‌چاوی هه‌موو دونیا دیاره كه چۆن ئیسلامیه‌كان ده‌كرێنه ئامانج وده‌كوژرێن كه‌چی كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه وێنه‌كان ئاوه‌ژووده‌كه‌نه‌وه وده‌بنه ده‌مراست وپارێزه‌ری به‌ڵته‌جی وعه‌لمانیه توندره‌وه‌كانی میسر!مه‌به‌ستیانه ئه‌و ته‌ندوتیژیانه بگوازنه‌وه هه‌رێم وئیسلامه‌یه‌كانی كوردستانی پێ تاوانبار بكه‌ن وده‌ستی چه‌وری خۆیان به‌وانه‌وه بسڕن، زۆریش هه‌وڵیان دا وپاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كانی توركیاشیان كردبه‌ڵام مه‌رامه‌كانیان سه‌ری نه‌گرد هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و هاواروشینه‌ی بۆ پاشماوه‌كانی موباره‌ك ده‌یكه‌ن سه‌ركه‌وتوونابێت و سیناریۆكانیان ئاشكراده‌بێت و مێژووی رزگاری خوازی كوردیش سه‌لماندووێتی كی توندوتیژی به‌رهه‌م هێناوه هێزه ئیسلامیه‌كان یاخود ئه‌وانی تر، ئیسلامیه‌كان نه‌به‌گرتن وبه‌كوشتن و نه‌به هه‌ر پێشهاتێكی تری عه‌لمانیه توندره‌وكانی میسر‌و ولاتی تر‌و كوردستانیش له رێره‌وی میانره‌وی خۆیان لاناده‌ن وده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌وان دیموكراسین نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌درۆ بانگه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
