چرکه‌ساتی مێژووی به مانا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و به‌هایانه‌ی که گه‌ل شانازیان پێوه ده‌کات و ده‌سه‌ڵات و ویست و سه‌روه‌رییان به‌رجه‌سته ده‌کات، ئه‌و چرکه ساته هێماو سمبوڵی زیندوویی و ڕاچڵه‌کانی گه‌له، که جارێکی‌تر له زه‌مه‌نێکی تردا سه‌رده‌که‌وێ به‌سه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کاندا و دوژمن تێك ده‌شکێنێ .
په‌رله‌مانی کوردستان له 30 حوزه‌یراندا چرکه ساتێکی مێژوویی تۆمارکرد، که پرۆژه یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ دووساڵ، نه‌یاره‌کان شێوازی ناشارستانی و نایاسایی و نامه‌ده‌نی خۆیان به‌کارهێنا و ئه‌وه‌ی ڕاسپێردرابوون و بۆیان ئاماده کرابوو له هه‌راو هوریاو ئاژاوه‌و ڕه‌فتاری ناشرین و ناشایسته کردیان، به‌ڵکو داهێنانیان کرد که سه‌موون و فه‌لافل وعه‌نبه و فیکه‌یان کرده بابۆڵه‌ی خواردنیان و ویستیان ده‌نگی هه‌راو هوریاو ئاژاوه‌که‌یانی پێ گه‌رم بکه‌ن و هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌نه به‌ر بازاڕ، به‌ڵام هه‌روه‌ك شێواز و ڕه‌فتاره ناشرین و نا مه‌ده‌نیه‌کانی دیکه‌یان، جگه ناشرینی و نه‌فره‌ت و گاڵته‌جاڕی هیچیان بۆ نه‌کراو بۆ نه‌مایه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانه کردیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆحی شه‌ڕه‌نگێزی و ئاژاوه‌و تێکدان – ئه‌وه‌یشی په‌رله‌مانی کوردستان کردی و بڕیاری له‌سه‌ردا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆحی نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و یاسا، که‌پاراستنی کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانیه‌تی، که پابه‌ندبوونه به سه‌قامگیری سیاسی، و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری و ژیان و بژێوی گه‌لی کوردستان، ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به‌پاراستن و که‌رامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م قه‌واره‌و کیانه‌ی که سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و ده‌یبات به‌ڕێوه و ئاگاداریه‌تی . .
نیشتیمان په‌روه‌ران و دڵسۆزان له کوردستاندا له پارته سیاسیه‌کان، ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵ، هه‌مووان پێداویستی بوون و مانه‌وی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌رك پێ ده‌که‌ن و ده‌یزانن وه‌ك گه‌ره‌نتی پاراستنی کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانی و به‌ره‌وپێش بردنیه‌تی به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ، سبه‌ینێ ده‌بینین له هه‌ناوی ئه‌و چرکه‌ساته‌دا چی له دایک ده‌بێ و سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی کورد ده‌گه‌یه‌نێته کوێ .
داوا ده‌کرا ڕێگه نه‌درێ که نه‌یاره‌کان له ژێر ناو دروشمی خوازراودا به به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی هێنراودا جارێکی تر مرۆڤی کورد گه‌لی کوردستان دووچاری نا ئومێدی و سه‌رگه‌ردانی بکه‌نه‌وه، به دۆگمایی و یاریکردن به ده‌ستکه‌وته‌کان پاشه‌ڕۆژی کورد تاریك بکه‌نه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌کانی تێك بده‌نه‌وه، به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی په‌ك بخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌و چرکه ساته‌دا کردی و بڕیاری له‌سه‌ردا نیشانه‌ی هه‌نگاو نانی کورده، به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ره‌وه سه‌رده‌م و قۆناغێکی نوێ له ژیانی نه‌ته‌وه و گه‌لی کوردستاندا، قۆناغێکه به بزافێکی هێمن و له‌سه‌رخۆ، کورد به‌ره‌و که‌ماڵ و دامه‌زراوه‌یی خودی خۆی ده‌بات، که به‌خاڵی وه‌رچه‌رخانی ده‌زانم و په‌ڕینه‌وه‌ی کورده له‌سه‌رده‌م و قۆناغی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رده‌م و قۆناغێکی باڵاتر که سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی تیادا به‌رجه‌سته ده‌بێ و ئه‌و ده‌رگایانه له‌سه‌ر کورد ده‌کاته‌وه که پێشتر نه‌بینراوه و له‌سه‌ری داخراوه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی کورد ده‌گه‌یه‌نێته جیهانێکی نوێ و ده‌یکاته به‌شێک له جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی کورد و ڕۆحی بزافی ڕزگاریخوازی کوردستانه، ڕۆحی بارزانی نه‌مره بۆ به‌شداری له جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهینانی خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌ی کورد.
30/6/2013 هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
