وه‌ڵامێکی کورت بۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا … ڕه‌وه‌ند گه رميانى

زۆرم لاسه ير بوو كاتيك كه نه وشيروان مسته فا هاورێ يه كى ده يان ساڵه ى خۆى و سه ركرده يه كى بوێرو ڕابه ريكى نه ته وه ى وه ك مام جه لال تاوانبار ئه كات و كومه ليك تومه تى ناڕه واى ئه خاته پال.
ئه گه‌ر هه ركه سيكى تربه م شيوه يه مام جه لالى تاوانبار بكردايه نه ئه بوو نه وشيروان مسته فا ئه و كاره بكات چونکه‌ هه‌ڵوێستی مام جه لال و دڵسۆزى مام جه لال به رامبه ر كه ركوك و خه ڵكى قاره مان وشۆڕشگێری كه ركوك وه ك خۆر به ئاسمانه وه دياره. چونكه ئه وه ى ووتى كه ركوكى يه كان له سليمانى و هه وليرو دهوك حيزبه كوردستانى يه كان به ناوى ئاواره وه ئه دۆشن مام جه لال نه بوو. . . ئه وه ى كه سێ په‌ڕتووكى له سه ر شۆڕشى نوێ نوسيوه و به هيچ شێوه‌يه ك خۆى له قه ره ى خۆپيشاندانى خه‌ ڵكى خۆڕاگری كه ركوك و خوێند كاره قاره مانه كانى كه ركوك له سالى ۱۹۸۲ نه داوه و باسى نه كردوون مام جه لال نه بوو. . . ئه وه ى له ته له فزيۆنه كه يه وه تومه تى ته زويري خسته بال خه لكى كه ركوك بو رازيكردنى به ره ى توركمانى مام جه لال نه بوو.
ئه كه ر مام جه لال سازشى له سه ر كه ركووك بكردايه نه گفتووگۆی ساڵى ۱۹۸۴ له كه ڵ سه ددام به بن به ست ئه گه يشت و نه يه كێتيش ساڵى ۱۹۹۶ له هه ولێر تووشى ئه وو شكسته ئه بوو.
نه وشيروان مسته فا خۆى زياتر له بيست ساڵ جێگرى مام جه لال بووه و بگره هه ندێ جار ده سه ڵاتى له مام جه لال زياتر بووه و بۆيه له هه موو كه س باشتر ئه زانێت كه يه كێتى چى وه ك رێكخراوو يان حيزب وچى وه ك سه ركردايه تى و چى وه ك پێشمه رگه‌و چى وه ك جه ماوه رو لايه نگر هه ميشه و هه تا هه تايه هه ڵوێستيان هه ڵوێستێكى كوردپه روه رانه و شۆڕشگێڕو نه گۆڕه به رامبه ر به مافه كانى كورد به تايبه تى كه ركوكى قودسى كوردستان
كاتێك كه نورى مالكى هێزى به ناو ديجله ى دروست كردوو ويستى ناوچه كانى كه ركوك و دوزو قه ره ته په و خانه قين بگرێت،
يه كه م هێز كه جووڵه ى پێكراو گه يشته ئه و ناوچانه و به رى به سوپا كه ى مالكي كرت و سه نگه رى لێگرتن هێزه هه ميشه قاره مان و فيداكارو شۆڕشگێڕه‌که‌ى يه كێتى بوو نه ك كه سانى گیرفانگێڕی وه ك ووشيار عه بدولاكه ى تۆ ئه وجا لايه نه كانى تر.
ئه گه ر مام جه لال كه ركوكى بو كورسى سه رۆكايه تى بفرۆشتايه ئه ڵبه ته ئه و كورسى يه ى نه ئه كرده قوربانى كه ركوك و ناوچه كانى تر، چونكه كاتێك كه هێزى پێشمه رگه‌ى جوڵان به ره و ئه و ناوچانه بيرى له وه ش كردۆته وه كه ئه و هه نگاوه له وانه يه ببيته مايه ى له ده ست دانى كورسي سه رۆكايه تى له به غدا.
له هه موو سه ير تر ئه وه يه كه نه وشيروان مسته فا له كاتێكدا كه نزيكترين هاوڕێو هاوخه باتى به ده م نه خۆشى يه وه گرفتاره، له م كاته دا نه وشيروان مسته فا هێرشى ئه كاته سه رو هه وڵى له كه دار كردنى هه وڵو خه باتى ئه دات.
لێره وه من پرسيارێك ئا راسته ى نه وشيروان مسته فائه كه م: تۆيه ك كه وه فات بۆ هاوڕێيه ك كه نزيكه ى چل سال هاوڕێ بن نه بێت،
ئا يا وه فات بۆخه لكى كه ركوك ئه بيت؟
تۆيه ك كه ڕێز له هاوڕێ و هاوخه بات و سركرده يه كى به ئه مه ك و ڕا به رێكى نه ته وه ى وه ك هه مال مام جه لال نه گريت، ئايا ئيمه ش هه قى خۆمان نى يه كه ئيتر ڕێز له تو نه گرين.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر