لەم جیهانە پڕ جەنجال و ستەم ونابەرابەردا کە هەر رۆژە دەیان هەوال و رووداوی گرنگ راماندەچلەکینن وجیگەی هەلویستەن، بەداخەوە نووسین و بابەتگەلیکی لابەلای بەرۆکمان پێدەگرێ کە ناکرێ بازی بەسەردا بدەین. نەلەبەر گرنگی بابەتەکە بەلکو لە ڕاستیدا تەنیا لەبەر قبول نەکردنی توهین و تشهیری سوکایەتیەی کردنیک کە لە شاکاری حنێوفرۆشەکێدا هاتووە.
لەم ڕۆژانەدا هاورێیەکم بابەتیکی بۆ ناردم کە لە چەند مالپەریکدا بەناوی (تاریق تاوگۆزی) بلاوکراوەتەوە. . .، کاتێک منیش دەستمکرد بە خوێندنەوەی بابەتەکە پەیتا پەیتا هەستم بەهەناسە تەنگی وبۆنوبەرامێکی سەیرکرد، بۆیە هیوادارم کەسانێک گەر وەک من ناچار بە خوێندنەوەی ئەم نووسینەبوون ئەوا بەبی دەمامک وپێچانەوەی دەمولووتان خۆیان لە قەرەی ئەو بابەتە نەدەن. دەنا شەپۆلی دەستەواژەکانی (درۆزن، بێ ئەخلاقی ونەبوونی ڕاسگوی، دوورووی. . ) بەجۆرێک ڕووبەری ئەم شاکارەی تەنیوەتەوە نیگەرانم کەخویِنەر دووچاری هێلنجدان ونارحەتی بکات. با لێرەوە پیکەوە سەرنجی پوختەیەکی موئەدەبانەی بابەتەکەی ناوبراو بدەینەوە.
((زۆر لەمێژنیە لە وڵاتی فینلەندولە پایتەختی ئەو وڵاتە واتە هێلسینگی بە پێشنیاری چەن کەسێک هەوڵی دامەزراندنی ڕەوەندێک بەنێوی ڕەوەندی کوردی دراو لە ئەوەڵین کۆبونەوە بۆ دامەزراندنی ئەو ڕەوەندە کە بەندەش بەشدار بووم لەوێدا بە دەیانکەس لە ڕێخراو حیزبە کوردستانیەکان بەشدار بوون و باس ودیالۆگیکی چڕ هاتە ئاراوە کە لەوێدا بەرێزانی کومونیستیش ئامادە بوون و لە باسەکاندا بە توندی ڕەوەندیکیان بە نێوی کوردەوە پیقەبوڵ نەدەکراو ئەو ڕەوەندەیان بەو نێوەوە وەک ڕەوەندێکی راسیستی وقەومی لە پێنوسدەدا، بەڕێزانی کومونیستی کوردی زمان بەئاشکرا دژایەتیان لەگەڵ خەباتێکدەکرد کە بەنێوی نەتەوەی بکرێت و پێیان خەباتیکی ئینسانی وئەمرۆی نەبوو، هەرچەند لەلایەن چالاکوانان وخەباتکارانی نەتەوەی وڵامیان درایەوەوڕێگای پێشوەچونی ئەوبیرەزەرمەندانە گیراوگەشەی نەکرد. . . رۆژی ٢٦. ٥. ٢٠١٣ لە هێلسینکی پایتەختی وڵاتی فینلەند فیستیڤاڵێکی کلتوری لە ناوەندی ئەو شارە پێکهاتبوو. . . پرسیارمان کرد کە ئایا خواردنی کوردیش دەست دەکەوێت لەم فیستیڤاڵە گوتیان کە دەڵێن خواردنی کوردی هەیە . . . دوای چەن ساتێک گەڕان بینیمان بە خەتی گەورە نوسراوە بە زمانی فینلەندی خواردنی کوردی وهیچ خواردنی کوردیشمان نەدیت؟ ؟؟. . . نزیک بوینەوە سەیرمان کرد سێ سینی گەورە دانراوە کە لە نێو سینیەکان ماکەرۆنی ئیتالی و سێوی عەرزی فینلەندی ویاپەراخی تورکی پێچ دانراوەو بە نرخی خواردنی کوردی دەفرۆشێت، . . . . مادام دژایەتی خەتی نەتەوەی دەکەن وباوەڕتان بەوڵاتی کورد ونیشتیمانمان کوردستان نیە شەرمیشە لە سەر ناوی کورد و نیشتیمانی کوردان خۆتان هەڵواسن ولەو ڕاستایەدا ژیانی دزیو فزی گەلێک بخۆن. . . ئایا ماکەرۆنی ئیتالی فرۆشتن بە نرخی ماکەرۆنی کوردی درۆکردن و کڵاو لە سەر نانی ئینسانەکان نیە؟؟؟ . . . واباشە بۆ ئەوەی نانی شەرەفمەندانە وڕەنج بخۆن، دور لە دوڕوی و درۆکردن لە گەڵ ئینسانیەت ونەتەوە سوجدەی خۆشەویستی بۆنەتەوەمان کورد . . . )).
لەڕوالەتدا ئەم کەسە دۆلمە فرۆشتنی کۆمۆنیستەکان تورەیکردوە، بەلام لەڕاستیدا ئەو کوشتەی نێو هەمانەیە کەدواتر دێمەوە سەرئەم لایەنە. لەسەر خواردنەکە تەنیا ئەوەندە بڵیم کە یەکەم سێ سینی نەبوو پینچ بوو، دووهەم ماکەرۆنی نەبوو سپاگیتی بوو، سێهەم سێوی عەرز نەبوو پەتاتە بوو، چوارەم یاپراخی تورکی نەبوو((یابانی)) بوو. ئەمە گوایە کۆمۆنیستەکان درۆزنن؟!
من دڵلیام کەکێشەکەی تاوگوزی فرۆشتنی مەکەرۆنی ئیتالی نیە بەنرخی ماکەرۆنی کوردی، ئێوە شوێنیکیکەتان دێشێت و ئەگەر قسەیەکتان پێبوایە کەڕووی مەجەلسی هەبوایە، دلنیام درێخیتان نەدەکردو ئەویشیتان قپلپ دەکردەوە. ئەوچەواشەکاریەی کەخستبووتانە سەریەک، بەدلنیای تەنیا دۆکەلەکەی دێت بەسەر خۆتاندا. ئێوە کە خەڵکی فێری ڕەوشت بەرزی و ئەخلاق دەکەن، نەدەبوو هەروا ئاسان باز بەسەر ناوەڕکی جیاوازیەکان وهەڵوێستی کۆمۆنیستەکاندا بنێن. چونکە خۆت یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لەیەکەم کۆنفرانسدا دانتنا بەو ڕاستیەدانا کەدوو بەرەی جیاواز لەو کۆبوونەوەدا دەرکەوتن کە بە بەرەی نەتەوەپەرستان وبەرەی ئینسانی ناسرایەوە، وە بەهیچ جۆرێک تا کۆنفرانسی دواتریش لەسەر ناوی ڕوەندەکە ووشەیەک نەهاتووەتە گۆرێ. سەراپای کێشمەکێشەکان لەسەر جیاوازی دوو ڕوانگەیوو لە پەیوەند بە ئامانج وبەرنامەو شێوازی کاری ڕێکخراوەی. کەڕوانگەی کۆمۆنیستەکان وەک لە کۆنفرانسیشدا باسکرا لەسەر دوو پێ وەستابوو کە یەکێکان داکوکیکردن لەماف وئازادیەکانی خەلکی کوردستان و هەلویستگرتن بوو لە بەرامبەر بە سەرکوت و پیشلکاریەکانی حکومەتی هەریم و حزبە دەسەلاتدارەکان. . . وهاکات داکۆکیکردن لە مافەکانی پەنابەران و ئاوردانەوە لە کیشەو گیروگرفتەکانیان لە پەیوەند بە جیکەوتن لە کۆمەلگای نویدا، راسیزم، بێگاری، ناموسپەرستی، اتووندوتیژی، کیشەکانی لاوان و . . . . !
مامۆستای ڕەوشتو راسگۆی ئەگەر( لەلایەن چالاکوانان وخەباتکارانی نەتەوەیەوە وڵاماندراوەتەوەو ڕێگای پێشوەچونی ئەو بیرەمان گیگرا. . . چۆن بوو 3 کەس لە کۆمۆنیستەکان هەلبژیردران بۆ ئامادەکردنی بەرنامەی ئەو ڕەوەندەو تەنانەت لەمەش زیاتر بە پێچەوانەی ئەو ڕاسگۆیەی بەڕێزتانەوە دواتریش لەنێو ئەو لیژنەیەدا کە 10 کەسیەدا لیژنەیەکی تری نووسینەوەو ئامادەکردنی بەرنامەی ڕەوەند دروستکرا کە 3 کەس بوون یەکیکیان ئەو کۆمۆنستانەیە کە ئێوە ڕەخنەتان لە دۆلمە فرۆشتنەکەیان هەیە چونکە زۆر کوردی نەبووە .
کاک تاریق لەبابەتەکەیدا چەندین جار ئاماژە بەدووڕی کۆمۆنیستەکان دەکات وسەری هەر دێرێکیش بە بەڕێزانی کۆمۆنیست دەڕازێنیتەوە. حالی نەبووین تۆ کە کۆمۆنیستەکان هێندە بە درۆزن و بێ ئەخلاق دەزایت ئیتر عەجەبا چ پویستت بەو ڕێزلینان و مجامەلە کردنە دەکات ؟ هەرچەند هەقیقەت ئەوەیە چاوەڕوانیەکی لەمە زیاتر لە کەسێکی دژی کۆمۆنیست ناکرێ، دەنا کەسێک گەر لایەنی کەمی شارستانیەت لەخۆیدا شک بەرێت، بەلایەوە ئاسان نابیت کە بەرابەرەکەی بەبێ هیچ بەلگەیەک بە درۆزن و بێ ئەخلاق تاوانبار بکات، سەیریش نیە ڕەنگە ڕاستگۆی و ئەخلاق لە فەرهەنگی سیاسی نەتەوەپەرستان و قەومپەرستاندا بەم شێوەبێت.
دنیایەکی سەیرە کۆمۆنیستەکان تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە کەماکەرۆنی ئیتالی بەنرخی ماکەرۆنی کوردی دەفرۆشن وشیوازی پیچانەوە دۆلمەکەیان تورکی بووە. . . بەراستی ئەم تاوانە ئەگەر لیوردبینەوە هاوتای بەکوشتدانی هەزاران گەنجی کوردستانە لە شەرەکانی ناوخۆ، لە ڕیزی قەسابخانەکەی کوشتاری ژنانە لەسایەی حکومەتی کوردیەکەماندا، لەڕیزی ئاودیوکردنی هەموو سەروەت سامانی ئەم کۆمەلگایەو دروستکردنی دەیان ملیاردیرو هەزار ملیونیرە کە لەسەر ئیسکوپروسکی کریکارو زەحمەتکیشی ئەم ولاتە دەژین، جیگەی خۆیەتی ئەم کۆمۆنیستانەی کە ئابروی مەکەرۆنی کوردیان بردوە لەباتی تاوانبارانی رووداوەکانی 17 شویات دادگای کرێن تا قەومپەرستانی وەک تاریق تاوگوزی بتوانن شانازیەکی زیاتر بکەن بە تەوەپەرستی خۆیان و دلنیابن کە کۆمۆنیستەکانیان کردوەتە کون.
دواجار ئەوەش بلین کە لەراستیدا کزی بازاری کوردایەتی لە دۆلمە فرۆشتنی کۆمۆنیستەکانەوە سەرچاوەناگریت بە ئەندازەی ئەوەی کە ڕەوەندی سەرەولیژو ریسوابوونی ئەم بزوتنەوەیە دەبیت لە کارنامەی سیاسی خۆیانداو لە نامۆبوونیان بە شارستاننیەتی ژیانی ئەمری کۆمەلگادا ببینریتەوە. دیسانەوە ئەوەش بلیمەوە نیگەرانی تاوگۆزی لە فنلاندا لەدۆلمە فرۆشتنی کۆمۆنیستەکان نیە، بەقەد ئەوەی کە نیگەرانی فراوان بوونەوەی پیگەی سیاسی کۆمۆنیستەکانة کە چۆن تەنگی بەناسیونالیزم هەلچنووە لەم ولاتەدا.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
