له پاش راپه‌رینه‌وه ده‌رباره‌ی ده‌ستوور دوو را هاتونه‌ته كایه، بۆچونی پارتی كه ده‌یانه‌ویست له ده‌ستوردا سیسته‌می سیاسی سه‌رۆكایه‌تی بێت، بۆچونی نه‌وشێروان مسته‌فا و هه‌ندێك خه‌ڵكی دیكه ناو یه‌كێتیدا كه ده‌یانویست په‌رله‌مانی بێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا باشترین پسپۆره‌كانی كورد له بواری یاسادا دانیشتن ره‌چاوی هه‌ردوو بۆچونیان كرد‌و سیسته‌مێكی تێكه‌لاویان دانا، كه حومه‌تی فعلی به ده‌ستی سه‌ۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ، له گه‌ل پێدانی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی هه‌رێم كه زۆربه‌یان (تحصیل حاصلن)، پاشان زۆربه‌ی حزبه‌كان له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ری دا‌و ئیسلامیه‌كانیش ده‌قێكی خۆیان تێدا چه‌سپاند ئه‌وه‌ش كه نابێت هیچ یاسایه‌ك له ده‌وڵه‌تدا ده‌ربكرێت به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه بێت. به‌ڵام نه‌وشێروان مسته‌فا هه‌ر سووره له‌سه‌ر ده‌ستووری په‌رله‌مانی خۆی و نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی بۆچونی پارتی بكات، له كاتێكدا ده‌ستوور په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی جیاوازیه‌كی زۆری نییه، دكتاتۆریه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی دوا كه‌وتوو دروستی ده‌كات نه‌ك جۆری ده‌ستوور، ئه‌وه له عێراق سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانییه كه‌چی دكتاتۆر دروست بووه، ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانیش بێت هه‌ر حزبێك زۆرینه‌ی ره‌ها بێنێت له هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه سه‌رۆۆك وه‌زیران ده‌توانێت وه‌ك دكتاتۆرێك مامه‌ڵه بكات.
خۆزگه نه‌وشێروان و ئه‌و عه‌لمانیانه‌ی باسی ده‌ستووری په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن لایه‌كیان بكردایه‌ته‌وه له به عه‌لمانی كردنی ده‌ستوور كه ئه‌وه له سیسته‌می په‌رله‌مانی زۆر گرنگتره، باشه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك ده‌رنه‌چێت به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌ی چۆن له وڵات‌دا په‌ره به ئابووری وڵات ده‌درێت له به‌گرخستنی سه‌رمایه‌و كاری بانكی و گه‌شت و گوزارو ته‌نانه‌ت ئازادییه تاكه كه‌سیه‌كان، به‌ڵی بۆ ئۆپۆزسیۆن به‌ڵی بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌وشێروان بۆ چاكسازی به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری رێگای عه‌قڵ و مه‌نتق. كه نه‌بوونی زیانی به نه‌وشێروان ئۆپۆزسیۆن گه‌یاندووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
