ڕۆژنامه‌نووسێكی پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژ به رۆژ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت و به‌شێكی زۆر له كارمه‌ندان هێنده سته‌میان لێ ده‌كرێت كه ته‌واو هه‌ست به بێزاری و په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن.
داواش له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌كات له‌مڕۆوه ناوی له لیستی كارمه‌ندانی ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌ربهێنێت، چونكه به وته‌ی خۆی: "دوای هه‌ژده ساڵ قوربانیدان به ماڵ و گیان بۆ ئه‌و حزبه و ده‌رده‌سه‌ری و ئاواره‌یی و كوێره‌وه‌ریی، پێم شه‌رمه ناوم له‌و لیسته‌دا بێت. "
ئومێد پشده‌ری كه له به‌شی سیاسه‌تی ناوخۆی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر رۆژنامه‌نووسه، ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌و رۆژنامه‌یه ڕاگه‌یاند و له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا داوا له سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بێده‌نگی بشكێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كه پێرێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی به ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاند كه پێویسته ژیان و گوزه‌رانی كادرانی خواره‌وه له ڕاگه‌یاندنی پارتی دابین بكرێت و چیدیكه فه‌رامۆش نه‌كرێن، كه‌چی له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه سه‌ر به ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتییه، رۆژ به رۆژ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی زیاتر ده‌بێت و به‌شێكی زۆر له كارمه‌ندان هێنده سته‌میان لێ ده‌كرێت كه ته‌واو هه‌ست به بێزاری و په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن، چونكه زۆربه‌یان كرێچین و ئه‌و 500 هه‌زاره‌ی كه له ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن وه‌ریده‌گرن، ته‌نانه‌ت به‌شی كرێی خانووه‌كانیشیان ناكات. "
ئومێد هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێستا له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه تازه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی گۆڕدراوه و كه‌سێكیان هێناوه كه بێجگه له‌و پۆسته تازه‌یه سێ پۆستی تری حزبی و حكومییشی هه‌یه، به ئاشكرا جیاكاری له نێوان كارمه‌نداندا ده‌كرێت و مووچه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی بابای سه‌رنووسه‌ر، زۆر له مووچه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌كتیڤانه زیاتره كه دامه‌زرێنه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێرن و پشكی شێریان له پێشڤه‌بردنی رۆژنامه‌كه‌دا به‌رده‌كه‌وێت، جگه له‌وه‌ش جه‌نابی سه‌رنووسه‌ر وێڕای فه‌سڵكردن و گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ڕه‌شوڕووت، چه‌ند ده‌موچاوێكی نوێی هێناوه و به ئاشكرا مووچه‌كه‌یان له مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاتره كه نزیكه‌ی 9 ساڵه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا دڵسۆزانه و چالاكانه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان ڕاپه‌ڕاندووه و ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژێكیش مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه. وێڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاتێك ستاف داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رنووسه‌ردا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی موعانات و كێشه‌كانیانی بۆ باس بكه‌ن، ئاغای سه‌نوورسه‌ر ده‌بێژێت "با ته‌نها دوو كه‌سیان بێنه لام!" ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نییه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی رۆژنامه‌كه نه وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی كارمه‌ندان ده‌داته‌وه و نه حسابیشیان بۆ ده‌كات؟
نادادپه‌روه‌ری له‌وه زیاتر چی كه رۆژنامه‌نووسه دڵسۆزه‌كانی پارتی له‌و رۆژنامه‌یه وه‌ك كرێكاریش سه‌یریان ناكرێت و له شه‌ڕێكی ده‌روونیی سه‌ختدا ده‌یگوزه‌رێنن؟"
پشده‌ری ڕوو له مه‌كته‌بی ئیعلامی پارتی ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونییه واتای چییه كه له لایه‌ن بابای سه‌رنووسه‌ره‌وه به كارمه‌ندانی دڵسۆز و خاوه‌ن ئه‌زموون و قوربانیی ئه‌و رۆژنامه‌یه و پارتی، ده‌فرۆشرێت؟ دواجار درێژه‌ی بابه‌ته‌كه بۆ كاتێكی تر هه‌ڵده‌گرم و ده‌ڵێم، جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌وانه خه‌می زۆربه‌ی كارمه‌ندانی خواره‌وه‌ی ده‌زگا و میدیاكانی پارتین، بۆیه حه‌ق وایه خه‌مێكیان لێ بخۆیت تا كار له كار نه‌ترازاوه. ئه‌گه‌ریش ئه‌وانه‌ی پێرێ له‌گه‌ڵیان كۆبوویته‌وه، بڕیاره‌كانت پێشێل ده‌كه‌ن و له‌جیاتی باشتركردنی دۆخه‌كه، خراپتری ده‌كه‌ن، تكایه بێده‌نگی بشكێنن و هۆكاره‌كه‌یمان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، چونكه ئێمه‌ش حه‌قمانه بزانین كادرێك كه 18 ساڵه قوربانیی بۆ ئه‌و حزبه ده‌دات، بۆچی ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی ده‌رهه‌ق ده‌كرێت و به‌و جۆره په‌راوێز ده‌خرێت!"
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له رێگه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌شیه‌وه، داوا له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات كه "له‌مڕۆوه ناوی من له لیستی كارمه‌ندانی ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌ربهێنێت، چونكه به‌شبه‌حاڵی خۆم دوای هه‌ژده ساڵ قوربانیدان به ماڵ و گیان بۆ ئه‌و حزبه و ده‌رده‌سه‌ری و ئاواره‌یی و كوێره‌وه‌ریی، پێم شه‌رمه ناوم له‌و لیسته‌دا بێت. "
ئومێد پشده‌ری
07504302755
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
