كوردین. . !!
پڕین له خۆخۆریی
له خوێنمژیی و
له پیاوكوژیی
له جه‌للاد و خیانه‌تكاریی
ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و جوانكوژیی
ئازادی كوژ، خاكفرۆشیی
له قاتیل و له دڵپیسی
هاوار هاوار هاواره
له‌نێوماندا
هه‌رچی رق و دووبه‌ره‌كی و كینه هه‌یه
بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیان
له‌م بسته خاكه‌ی كوردستان
ئه‌مه‌تان له هه‌گبه‌دابوو
له پاش سه‌دام و به‌عسیه‌كان. ؟
ئازادیخوازان زیندانی ده‌كرێن
قه‌ڵه‌مه‌كان تیرۆر و
هونه‌رمه‌ند ئازار ده‌درێن
ئه‌ی رۆژانه
كچان و ژنان
له‌م هه‌رێمه بی به‌رهه‌مه
ده‌سوتێنرین و ده‌كوژرێن
لوتیان ده‌بڕن ده‌شێوێنرێن
ده‌نگه جوانه‌كان كپ ده‌كرێن
زیندانی ماڵ و نهێنیش
هه‌ر پڕ ده‌كرێن
هاوار هاوار هاواره
گه‌ر شیوعی بیت
شه‌ڵاڵی خوێنت ده‌كه‌ن
كۆمۆنیست بیت
به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه
كافرو تیرۆرت ده‌كه‌ن
په‌كه‌كه بیت
شوێن بزر و زیندبه‌چاڵت ده‌كه‌ن
رۆژهه‌ڵاتی
ئه‌تكده‌كری و
تیزاب به لاشه‌یاندا ده‌كری
ئه‌نفال درێژه‌ی هه‌یه‌و
له‌نێوماندا وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی
به پیرۆزی راده‌گیری
شۆڕشگیره‌كه‌ی دوێنێ
بازرگانه و
له وڵاتانه‌وه
كاڵای به‌سه‌رچو ده‌هێنی
به‌عسی و ئه‌نفالچیه‌كانیش
خانه‌نشین و
دیوه‌خانیان بۆ دائه‌نری
جاش قه‌ڵه‌مه‌كانیش
زه‌وی روكن و
پله‌و پایه‌یان پی ده‌دری
رۆژنامه‌نوسانی بوێر
نوسه‌ر و شاعیر‌و هونه‌رمه‌ند
بۆ هه‌ڵویستیان زه‌نگی مردنیان لێده‌دری
هاوار هاوار هاواره
سامانی ئه‌م كوردستانه
بۆری و ته‌نكه‌ر
پێی گرتوه‌و هه‌موو ده‌رۆن
ئه‌م وڵاته جێده‌هیڵن
گیرفانی ئه‌وان پڕده‌كه‌ن
ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیش
بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به جێ‌دێڵن
له‌به‌رانبه‌ر كۆچی ئه‌وان
ده‌رمانی ئیكسپایه‌رو
خۆراكی به‌سه‌رچو
بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌هێنن
هاوار هاوار هاواره
یاسای دارستان وانیه
گورگیش له شوینی مه‌ڕ نیه
ئه‌م نه‌رێته دژ مرۆڤه
خه‌سڵه‌تی كۆنی به‌عسیه
به جێماوه له وڵاتمان
ئیستا موڵكی
ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردستانیه
تف له یاسای دژه ئینسان
له‌و عه‌داله‌ته‌ی هێناتان
تف له به‌رنامه و په‌یڕه‌وتان
له كردارتان. . .
به‌رپرس بوه‌ته پاشای به‌خته‌وه‌ر
میلله‌تیشتان كرد سه‌رگه‌ردان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
19. 5. 2013
