کێ ده‌بێت سه‌رۆکی باشووری کوردستان بێت؟ ... به‌ختیار شه‌مه‌یی
ئه‌م پرسه بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووی نه‌ته‌وه و نيشتمانه‌که‌مان، پرسێکی گرنگ و چاره‌نووسسازه،
هه‌ربۆيه زۆر به‌کوررتی، به‌م چه‌ند وشه‌يه، هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند بۆچوون و پێشنيازێک پێشکه‌ش بکه‌م:
بۆ سه‌رۆکايه‌تيی باشووری کوردستان، پێويسته و ده‌بێت ده‌نگ به کورد و کوردستانييه‌ک بده‌ین که پێش هه‌موو شتێک، مرۆڤدۆست و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ر بێت، رابردووی پاک و خاوێن بێت، به‌شداريی شه‌ڕی براکوژی و کوردکوشتنی نه‌کردبێت، هاوکاريی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌کارنی کوردستانی نه‌کردبێت، به هزر و به کرده‌وه تێکۆشه‌رێکی کوردستانی و ميلله‌تپه‌روه‌ر بێت، به‌رژه‌وه‌نديی باڵای نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان و هه‌موو هاونيشتمانيان، له پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌کی ديکه‌وه دابنێت، دڵسۆز و ئازا و له‌خۆبردوو بێت، بڕوای ته‌واوی به ئازادی کورد و يه‌کگرتنه‌وه و سه‌ربه‌خۆيی کوردستان هه‌بێت و ئه‌م ئامانجه پيرۆزه‌ی لا پیرۆز بێت و له‌م هه‌نگامه‌دا ته‌نها هه‌ر له‌پێناوی ئه‌م ئامانجه پيرۆز‌ه‌دا بیربکاته‌وه و تێبکۆشێت و بۆی بژی. هه‌موو کورد و هاونيشتمانييه‌کی کوردستان به دايک و باوک و خوشک و برا و کچ و کوڕ و هاوبير و هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و دۆست و خۆشه‌ويستی خۆی بزانێت. به‌رامبه‌ر ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌موو هاونيشتمانيان و هه‌موو لايه‌نێک، جياوازی نه‌کات و هه‌ڵاواردن به‌کار نه‌هێنێت، ياسای لا سه‌روه‌ر بێت و له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی خۆی و هه‌موو که‌س و لايه‌نێکی ديکه‌وه‌ی بزانێت. ناوچه‌گه‌ری و خيڵچێتی و شارچێتی و خزم خزمێنه نه‌کات و به هه‌موو هزر و هێز و توانايه‌کييه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م ديارده زيانبه‌خشانه بوه‌ستێته‌وه. هه‌وڵ بۆ سه‌رمايه‌داربوونی خۆی و که‌سوکار و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی نه‌دات. وا بير نه‌کاته‌وه که ئيتر نابێت هه‌رگيز ده‌ستبه‌رداری کورسيی ده‌سه‌ڵات ببێت و هه‌تا مردن هه‌ر ده‌بێت خۆی سه‌رۆک بێت؟!، ده‌بێت به واتای وشه خوێنه‌وار و رۆشنبير و زيره‌ک و ژير و ئارام بێت، ئاستی تێگه‌يشتن و رۆشنبيريی باڵا بێت، له پرسه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييه‌کاندا، بڕياری تاکه‌که‌سيی نه‌دات و گوێ له ميلله‌ت و ده‌وروبه‌ر‌که‌ی بگرێت و گوێ له ره‌خنه‌ی هه‌مووان بگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يه‌کی کرد، ده‌بێت و پێويسته به‌فه‌ڕمی دان به هه‌ڵه‌که‌ی خۆي‌دا بنێت و لێی په‌شيمان ببێته‌وه و به‌ڵێنی دووباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی به‌ئاشکرا به ميله‌ت بدات. ده‌بێت هه‌موو جياوازييه‌کانی لا په‌سه‌ند بێت و دانيان پێدابنێت و و وه‌کو پێويست رێزيان لێبگرێت. له‌سه‌ر جياوازی بيروباوه‌ڕ و ئايين و ره‌نگ و ره‌گه‌ز، سزای هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێک نه‌دات. پێويسته و ده‌بێت، به‌رگريکردن و پاراستنی هه‌موو مافه ره‌واکانی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ييه‌کانی کوردستان، به ئه‌رک و فه‌رمانی خۆی و هه‌موو هاونيشتمانييه‌کی ديکه بزانێت و به ياسا و به کرده‌وه هه‌موو ئه‌رک و مافه ره‌واکانيان بۆ مسۆگه‌ر بکات. ده‌بێت و پێويسته ژيانی خۆی و خێزانه‌که‌ی وه‌ک ژيانی زۆرێتيی ميلله‌ت بێت و خۆی و خێزان و که‌سوکاره‌کان و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی وه‌کو پاشا نه‌ژين و ميلله‌ته‌که‌يشی وه‌کو هه‌ژار و گه‌دا نه‌ژين. ئه‌و سه‌رۆکه هه‌ر ده‌بێت و پێويسته که‌سێک بێت که ياساپه‌روه‌ر و دادپه‌روه‌ر و به‌ويژدان بێت. له‌کۆتاييدا ده‌ڵێم: هيوادارم له داهاتوودا کورد و کوردستان ببێته خاوه‌نی سه‌رۆکێکی له‌م شێوه‌يه که خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييانه بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
