سوپاس نامە بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی تێکۆشەر: لە پێشمەرگەیەکی شۆرشی ئەیلول و گوڵان و راپەڕینەوە ...شلال جەبار کەرکوکی

سوپاس نامە بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی تێکۆشەر: لە پێشمەرگەیەکی شۆرشی ئەیلول و گوڵان و راپەڕینەوە ...شلال جەبار کەرکوکی

لەناخی دڵمەوە جوانترین و ناسکترین سەڵاو و پێزانینی خۆم ئاراستەی بەرێزتان دەکەم بۆ ئەو هاوردانەوە بەپەلەیەی جەنباتان لەمنی پێشمەرگەی کوردستان و پارتی و ڕێبازی بازانی نەمر، بەبریاردان بۆکێشانی خەرجی چارەسەری نەخۆشی دڵەکەم لە نەخۆشخانەی ( سەنتەری دڵ) لە شاری هەولێر.

 سەرۆکەکەم من بەبینینی ئەو کردووە جوامێرانەتان دڵشاد وئومێدەوار بووم وهەستم کرد کە ئەو رەنجەی لەرابردووداکێشاوومە لەپێناو گەلی کورد و رێبازی بارزانی دا بەفیرۆ نەچووە.

سەرۆکی بەرێز ئێستا من لە ئاخرو ئۆخەری تەمەنمدا ژیان دەگوزەرێنم .بەڵام ئەوەی راستبێت لەخزمەتی جەنابتاندا ئئێستیا باری ئابووری ژیانم زۆر سەختە و تەنانەت ناتوانم ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری دڵم دانراوە بە درووستی بیکرم .هەر بۆیە داواکارم لە بەرێزتان فەرمان بدەن بە دەستگای ئەیلول بە هەستان بۆ برینەوەی موچەیەکی خانەنشینی لە ئاستی پلەکەمدابێت کە لە خەباتی پێشمەرگایەتیمدا هەمبووە لە ریزەکانی سوپای شۆرشگیری کوردستاندا.واتە موچەکەم هاوسەنگ بکرێت وەکو موچەی هاوەڵەکانی سەنگەرم کە ئێستا پێی خانەنیشین کراوون بە پلەو پایەی خۆیان.

جارێکی تر سوپاسی هەستو سۆزی بەرێزتان دەکەم و ئامادەم ئەو کورتە تەمەنەشم کە ماوومە لەپێناوی بەرزراگرتنی ئاڵای کوردستان و رێبازی پیرۆزەکەی بارزانیدا ببخشەم.

دڵسۆزتان

شەلال جەبار کەرکوکی

ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧٠٨٥٥٩١٠٩.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر