هه‌موان ئه‌و ڕاستیه‌ده‌زانین ئافره‌ت به‌شێكی كارای ئه‌و كۆمه‌ڵگا كائینیه‌یه كه‌پێیده‌وتری مرۆڤایه‌تی، به‌و واتایه‌ی ده‌بی له‌ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسانبن، به‌ڵام ئه‌م ئاماژه‌یه به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی پیاو سالاری و دور ڕێگایی به‌و فه‌زا دیموكراسیه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتانی پێشكه‌وت له‌ڕوی دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه، وایكردووه زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو پڕنوسن له‌و تاوانگه‌له‌ی ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان ئه‌نجامدراون، دواتر به‌پێی ئه‌و گۆڕانكاریه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی ناو سیستمه سیاسیه‌كان و به‌رپابونی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئافره‌تان له‌شوێنه جیا جیاكانی ئه‌م گۆی زه‌مینه جۆره مافێكی ساده‌یان پێدرا، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چی به‌هاتنی هه‌ر ئاین و په‌یامبه‌رێكی ئافره‌ت جۆرێك له‌ماف و جۆرێك له‌كۆتوبه‌ندی پێدراو له‌به‌رده‌مدا دانراوه، كه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه تاهه‌نوكه له‌و وڵاتانه‌دا كه‌ئاین سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و په‌یڕه‌وی كۆی جومگه‌كانی ژیانه، ئافره‌ت توانای ده‌سته‌به‌ر و بینینه‌وه‌ی مافه‌كانی له‌ئاوێنه‌یه‌كی شكاوی خه‌ویشدا نابینێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی به‌كڵێساو جوداكردنه‌وه‌ی ئاین له‌سیاسه‌ت وداڕشتن و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی عیلملنی گه‌رایی و په‌لهاویشتنی بۆ سیستمی سه‌رمایه‌داری كه‌خۆی زیاتر له‌فه‌زای دیموكراسیدا ده‌بینێته‌وه، ئافره‌تانی له‌كونجی نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانه‌وه بۆ ناو دونیای سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه، ڕاسته ده‌كری له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ئاماژه‌یه‌دا ئافره‌ت كۆمه‌ڵێك تاوانی دیكه‌ی ده‌رهه‌ق ئه‌نجامدرابی، به‌ڵام ناشكری به‌ده‌سكه‌وت و بوێری و شكاندنی ته‌لیسمی پیاو سالاری و بانگی یه‌كسانی له‌ئه‌رك و ماف‌دا بۆی هه‌ژمار نه‌كری، بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ڕاستی ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی ئافره‌ت و پیاوی گه‌له‌كه‌مان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا وه‌ك خۆی بخه‌مه‌ڕو و له‌هه‌مانكاتدا ناشكری ئێمه‌ی كوردیش له‌و دواكه‌وتویی و تاوانگه‌له‌ی له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی پیاوانمان ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌ت ئه‌نجامیانداوه بێبه‌ری و به‌شدارنه‌بوو هه‌ژمار بكه‌ین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئه‌مڕۆماندا له‌بواری دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لامان ڕونه هاوبه‌شیێكمان له‌پێشێلكردنی مافی ئافره‌تدا هه‌بوو، به‌ڵام كۆڵنه‌دانی ئافره‌ت له‌قوربانیدان له‌پێناو مافه‌كانی و ئه‌و زه‌روریه‌ته‌ی خولقان كه‌هیچ و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشێك به‌بی ئافره‌ت سه‌كه‌وتونابی، بۆیه هه‌رزوو ئه‌م ئاماژه‌یه له‌ناو ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌ماندا په‌ره‌ی سه‌ندو ئافره‌ت ئه‌و توانا هاوشێوه پیاوه‌ی لێده‌ركه‌وت، كه‌نه‌ك هه‌ر توانای به‌خێو كردنی مناڵ و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵداری و پیشه‌ی ده‌ستی هه‌یه، به‌ڵكو توانای به‌شداری كردنی ئه‌و قۆناغه دژواره‌شی هه‌یه كه‌ناوی قۆناغی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌هه‌ندێك وێستگه‌ی مێژویدا ئافره‌تی كورد توانای به‌و ئاسته گه‌یشتووه كاروباری ئیداری له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌ڕێوه‌به‌ری، له‌ناو ڕیزبه‌ندی ئه‌و ڕێكخراو پارته سیاسیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌ماندا (پارتی دیموكراتی كوردستان) به‌جیاواز له‌هه‌مویان و له‌پاش شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا له1952دا ڕێكخراوی (یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان) ی له‌ناو خۆیدا ڕاگه‌یاندو له ئه‌مڕۆشدا مۆمی ته‌مه‌نی 61ساڵه‌ی داگیرساندووه‌و له‌مێژوی 67 ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی پارتیدا، ڕێكخراوی ئافره‌تان ڕۆڵێكی كارای له‌و قۆناغه سه‌ختانه‌ی مێژوی خه‌باتی پارتی و گه‌له‌كه‌ماندا بینیوه‌و له‌قۆناغێكدا داوای مافه‌كانی خۆی نه‌كردووه كه‌پیاو واهه‌ست بكات ئه‌مه جۆرێكه له زیاده‌ڕۆیی و غافڵگیری، بۆیه هه‌میشه له‌كات و واده‌ی خۆیدا دوای مافه‌كانی خۆی كردووه، خۆشبه‌ختانه له‌دونیای ئه‌مڕۆدا پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت بونه‌ته به‌شێك له‌سیاسه‌ت و داواكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتانی جیهان، كه‌واته دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی (مسته‌فا بارزانی) نه‌مر له61ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ك ئاماژه‌یه به‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له‌و مێژووه‌وه دنیا بینی بۆ مافه‌كانی ئه‌مڕۆی ئافره‌ت و هه‌روه‌ها به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌ر ڕێكخراو پارتێك بیه‌وی خۆی ڕاگه‌ێنێت به‌بی دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك تایبه‌ت به‌ئافره‌تان له‌ناو خۆی خۆیدا سه‌ركه‌وتونابی، له‌دوای ڕاپه‌ڕین و له‌یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ره‌له‌مانی 1992ی گه‌له‌كه‌ماندا ئافره‌تان ڕۆڵێكی كارایان له‌به‌شداری كردنی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌شێك بوو له‌و وشیاریه سیاسیه‌ی ئافره‌تانی گه‌له‌كه‌مان هه‌یانبوو، كه‌هه‌ر ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش وایكرد ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌مێژوی ده‌وڵه‌ت بونیان بۆ سه‌ده‌یه‌ك و بگره زیاتریش ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه‌مترین مافیان پێدراوه، ڕاسته وه‌رگرتنی پۆستی په‌رله‌مانتاری و وه‌زیری و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان ناكاته ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان، به‌ڵام ئه‌كری به چاوێكی كه‌میش سه‌یر نه‌كری و ئافره‌تان بتوانن له‌م ڕێگانه‌وه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ر كردنی ته‌واوی مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌و بنبڕكردنی ئه‌و توندوتیژیانه بده‌ن كه له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریانه‌وه له‌دژیان ئه‌نجامده‌درێ، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌ی خۆیدا وێڕای به‌شدارێكی كارابووه له‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌ریه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولدا، له‌هه‌مانكاتدا ڕۆڵێكی به‌رچاویشی له‌داكۆكیكردنی مافه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌مجۆره كارانه‌شی وایكردووه ئافره‌تان به‌چاوێكی دایكی ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ئافره‌تانه‌وه له‌یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بڕوانن.
نازناو / بێستون هه‌ورامی
تێبینی / سه‌رپشكبن له‌چاككردنی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئیملایی و ڕێزمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
