كه‌ركووك:
له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تریبۆنی فه‌ره‌نسی، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته چواره‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه بێت، هه‌رێم خاوه‌نی یه‌ده‌كێكی نه‌وتی زۆره كه ده‌یكاته چواره‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا، ئه‌گه‌ر وابێت، هه‌رێمی كوردستان توانای ده‌بێت وڵات به‌ڕێوه ببات به‌بێ پشتبه‌ستن به بودجه‌ی عێراق یان ئه‌و رێژه بودجه‌یه‌ی له حكوومه‌تی عێراق وه‌ری ده‌گرێت.
كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، شه‌ڕو ململانێی كورد له‌سه‌ر كه‌ركووكه، هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفال دراوه له پێناوی كه‌ركووك، ته‌نانه‌ت له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش، كورد رازی نه‌بووه بكرێت به ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌ركووكی له‌پاڵدا نه‌بێت، چونكه ده‌وڵه‌تی كوردی به بێ كه‌ركووك ده‌وڵه‌تێكی لاواز و هه‌ژار ده‌بێت و داراییه‌كی وه‌های نابێت كه پشتی پێ ببه‌سترێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر بزانرێت، چوارده‌وره‌كه‌ی هه‌مووی ده‌بێته دوژمنی.
ئه‌گه‌ر بزانین ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن یه‌ده‌كێكی زۆری نه‌وته كه به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی تریبۆنی فه‌ره‌نسی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته چواره‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا، ئایه كورد ده‌ستبه‌رداری كه‌ركووك ده‌بێت و ته‌نها پشت به نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم ده‌به‌ستێت؟ پێم وا نییه كورد ده‌ستبه‌رداری كه‌ركووك بێت، چونكه به‌درێژایی ساڵانی خه‌بات و تێكۆشانی كوردایه‌تی، سه‌ركردایه‌تی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر مێژووی كوردستانییه‌تی كه‌ركووك كردووه و كه‌ركووكیان له رووی مێژووه‌وه به كوردستان ناسیوه، نه‌ك له‌رووی نه‌وت و داهاته‌وه. كاتێكیش ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت و عێراق و وڵاتانی دراوسێ رازی نه‌بن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كورد توانای به‌رگریكردنی ده‌بێت به‌و پێیه‌ی خاوه‌ن نه‌وتی هه‌رێمه و ده‌توانێ ئاگری جه‌نگ داگیرسێنێت.
بێگومان ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵگیرسا، زیاتر له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌بێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری جیهانه له‌رووی یه‌ده‌كی نه‌وته‌وه. پێشم وایه جه‌نگه‌كه هه‌ر له كه‌ركووك ده‌بێت و عێراق و كوردستان هێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك ده‌بێت، بۆیه ده‌ڵێم شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركووك نزیك بۆته‌وه.
تا ئێستا هه‌رێم توانای جه‌نگی نییه، چونكه داهاته‌كه‌ی رێگه‌ی ناداتی چه‌ك بكڕێت و پشتیوانی هێزی جه‌نگاوه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرد و بووبه چواره‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا، ئه‌وكات ئاماده‌ی پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت و ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نه‌خوازراو ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌ركووك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. هه‌ر بۆیه‌ش به‌غدا نیگه‌رانه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
