به پێی بڕیاری (67 ) له 9-12-2007 که‌یاسای خانه‌نشینی ژماره (27) ساڵی 2006 پێهه‌موارکراوه و له رۆژنامه‌ی وقائعی عێراقی ژماره ( 4056 ) له 27-12-2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌م یاسایه له 19 ماده داڕێژراوه، له ماده‌ی یه‌ک و فه‌قه‌ره‌ی ( هــ ) هاتووه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک یان که‌سێک که موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت موچه‌ی ئیسمی وه‌رده‌گرێت به‌بێ ده‌رماڵه‌کان.
پاداشتی خانه نشینیش که 6 مووچه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر مووچه‌ی ئیسمی ده‌درێت نه‌ک کۆی مووچه وه‌ک ئێستا که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان وه‌ریانگرتووه . . .
مووچه‌ی ئیسمی ئه‌ندام په‌رله‌مانیش له 2 ملیۆن دینار تاێپه‌ر ناکات به‌پێی یاسای ژماره (22 ) ساڵی 2008 مووچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت.
پرسیارێک بۆ به‌رێزان ئه‌ندام په‌رله‌مانه خانه‌نشینکراو و بابه‌کر دڕه‌یی و ئه‌وانه وه‌ک ئه‌وان بیرده‌که‌نه‌وه، گوایه ئه‌و خانه نشینیه ره‌وایه چونکه مانگانه له مووچه‌کانیان براوه بۆ سندوقی خانه نشینی که بڕه‌که‌ی %7 .
راسته هه‌موو موچه خۆرێکی فه‌رمی بڕی له %7 له موچه‌ی ئیسمی ده‌بڕێت نه‌ک له کۆی مووچه‌که‌ی. به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێک به موعه‌ده‌لی موچه‌ی ئیسمیه‌که‌ی له 2ملیۆن دینار تێپه‌ر ناکات بۆیه هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێک یان وه‌زیرێک یان موسته‌شارێک یان به‌رێوبه‌رێکی گشتی بڕینی له %7 موچه‌که‌ی له‌سه‌ر مووچه‌ی ئیسمیه‌یه نه‌ک له کۆی مووچه‌که‌ی که‌واته هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه که ده‌کاته 48 مانگ، مانگانه بری 140 هه‌زا دیناری لێبڕاوه بۆ صندوقی خانه نشینی ده‌وڵه‌ت کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه ده‌کاته ( 6720000 ) شه‌ش ملیۆن و حه‌وسه‌دو بیست هه‌زار دیناریان لێبراوه و چووته ناو صندوقی خانه‌نشینی ده‌وڵه‌ت. بۆیه ده‌بێت لێیان به‌پرسین به چی یاسایه‌ک ئێوه خانه نشینکراون و پاداشته‌که‌شتان به چی یاسایه‌ک وه‌رگرتووه، چونکه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مه به یاسا رێکخراوه و یاسایی‌یه . بۆیه منیش ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئێوه وه‌رتان گرتووه یاسایی نی‌یه. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نی‌یه.
