دوو ڕووەکان ... ‌ئەحمەد بەرزنجی - سوید

‌ دوا بە دوای پرۆسە گوماناویەکەی هەڵبژاردن چەند ڕووداوێکی خواستراو بەمەبەست دروستکراو ڕوویاندا، زۆربەی بەناو عیلمانیەکانی ئێمە بەشێوەیەکی یەکجار گەورە لەئاستی خۆی قسەیان لەسەرکردو لە پێوەری خۆی زیاتر گەورەکرایەوە، بگرە لەزۆربەی میدیا، و تێڤیەکان، و ڕۆژنامە، ڕادوێو و تۆڕەکانی سەر ئەنتێرنێت، بەتایبەتی فەیسبوک، و تویتەر، قسەی یەکجار زۆری لەسەر کراوەو دەکرێت، هەرچەندە زۆر کەس پێی وایە ئەمە دەستێکی سیاسی لەپشتە بۆ لەبیر بردنەوەی ئەنجامە ڕاستێکانی هەڵبژادن و ئاشکرا نەکردنی تەزویرو خروقاتەکان، هەموومان بینیمان چۆن چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن لەسەر (قوچی قوربان)ی کەباب خۆرەکان چی هەرایەکیان نایەوە لە پێناو بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵە سەربڕاوەکان، وەک بڵێی ئەم فەلسەفە زانانە خۆیان فێگیتار خۆربن و بۆ یەکجاری تەرکی گۆشت خواردنیان کردبێ.
‌هەروەها یەکێکی تر لە کێشە دروستکراوەکان کە تاوەکو ئێستا نازانرێت دەستی کێی لەپشتەو چی لایەن و کەس و گروپێک پەیکەری ماچیان سوتاندو بەدەستی کێ کێلی گۆڕەکەی شاعیر (شێرکۆ بێکەس)، شکێندرا، ئەمە تاوەکو ئێرە حەقی قسە لەسەرکردنە بۆ مەحکوم کردنی، هەروەها پێویستی سەر هەموومانە بەرهەڵست و دژ بە ئەم کردارە قێزەونە ڕاوەستین، بڕوا ناکەم هیچ کەسیێکی ژیر پشتگیری لەم جۆرە تاوانانە بکات، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا کەوا کۆمەڵێک زۆر بەناو علمانی ڕۆشنبیرو چەپی دووڕوو ئەم هەلەیان قۆستەوەو لەژێر پاساوی ئازادی ڕەهاو مافی تاکە کەس، هاتنە مەیدان و سەرسەختانە بەرگریان لە ماچی ئاشکرای سەرشەقام کرد، وێرای ئەمەش بە پێشکەوتن و زانستی سەردەمی دەزانن و ئەو کەسەی پێچەوانەی بۆچونیان بیرکاتەوە، ئەوە بە کۆنەپەرست و ئەقڵ دۆگماگ و نەزانی دادەنێن،
‌ بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمان و شایستەی قسە لەسەرکردنە بۆچونی زۆربەی ئەم بەناو عەلمانیانەیە کە ماچ کردنی کوڕو کچێک لەسەرشەقام و ناو پارکەکان بە پێشکەوتن و بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگای کوردی دەزانن و نەکردن و ڕێگری کردنیان ئەوا بە کۆمەڵگای کوردی بە کۆمەڵگایەکی داخراو دەزانن، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەوان ئەوەندەی پشتگیری ماچی سەر شەقام و پارکەکان دەکەن، کەچی خۆیان ناوێرن و پێیان شەرم و نەنگیە ماچێکی ڕاستەقینەی خۆیان و ژنەکانیان یان پیاوەکانیان بڵاوبکەنەوە، بۆ نمونە ژنە فێمێنیستێک لە هەولێر لە پەیجەکەی خۆی دەنوسێت من لە ئێستاو ڕابردوو ماچم نیەو نەمکردوە ئەگینا وێنەی ماچم بڵاوم دەکردەوە، تۆ بڵێیی ئەم ژنە فێمێنیستە وەک ڕاهیبەکانی (ڤاتیکان) دەستی لەخۆشی ژیان و هەوسەرگیری بەردابێ و خۆی بۆ (عیسا)، ی مەسیح دانابێت و لەو دونیا ماچی ئەو بکات، بەڵام لەهەمان کاتدا وەک دەزانین پەیڕەو پرۆگرامی فێمێنیست ئازادی ڕەهایە داوە بە دامرکانەوەی هەوەسبازی و مومارەسەکردن، بەتایبەتی (هۆمۆ سێکسوێل)، و (لێسبیسک)، واتا نێر بۆ نێرو مێ بۆ مێ، هەروەها ئەگەر فێمێنیزمەکانی کوردستان دووڕوو درۆزن نەبن  ئەبوایە قسەیان لەسەر ئەمەش بکردایە،
‌ چەپێکی تر کە دوژمنی سەرسەختی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وێنەی سێبەری کوڕو کچێکی ماچ کردوو لەسەر ووتارەکەی بڵاوکردۆتەوە، وادیارە ئەمیش هەمان شێوەی فێمێنیستە ژنەکە نە خۆشەویستی کردوەو نە هاوسەری هەیە. و نە لە ژیانیدا ماچی کردوە، بۆیە وێنەی کوڕو کچێکی سێبەراوی بڵاوکردەکاتەوە،
هەروەها ژنە چەپێکی تر لە فەیسبوک لەسەر پەیجی هاوڕێیەکی شوعیم لە کۆمێنتێکدا بۆ شۆڕشی ماچ دەنوسێت، من خۆشەویستەکەم لەماڵ نیە ئەگینا وێنەیەکی ماچم بڵاو دەکردەوە، یەکێکیتریان وێنەی ماچی کوڕو کچێکی چوار پێنج ساڵی لەجیاتی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە، هەرچەندە ئەمە بە پێیی یاسا قەدەغەیەو نابێت وێنەیەک کە دوور بێت لەخۆشەویستی عاشقایەتی تۆ بەناوی خۆشەویستی کوڕو کچ و هەوەسبازی بڵاو بکەیتەوە، سەیر لەوەدایە هەرچی شتێک خراپ و نابەجێ و دوور لە یاسایە بۆ خۆیان بە ڕەوای دەزانن و چۆن بیانەوێ بە دڵی خۆیان مەتری بکەن و کەسیش ڕەخنەو ناڕەزای بەرامبەریان دەرنەبڕێت، هەرکەسێکیش دژ بە بۆچون و مەرامە پوچەکانیان بێت، ئیتر ئەو کەسە هەزارو یەک ناوی نابەجێ و ناشرینی لێ دەنێن، جارێک بە کۆنەپەرست جارێک بەنەزان و دواکەوتوو ئەقڵ داخراو، خۆ ئەگەر هەرکەسێک سەر بەلایەنێکی ئیسلامی سیاسی بێت ئەوا بێ یەک دوو ئەیکەن بە تیرۆریست و سەر بە قایدە،  ئاخیر چۆن دەبێت تۆ کە شۆڕش و پەیجی ماچت کردۆتەوە و پشتگیری لە ماچی ئازاد دەکەیت، لەجیاتی وێنەی خۆت و خۆشەویستەکەت وێنەی ماچی کاریلکەیەک و منداڵێکی بچوکی سێ ساڵ بڵاو بکەیتەوە، لەکاتێکدا منداڵەکە لە خۆشەویستی بۆ کاریلکەکە ماچی دەکات کە زۆر دوورە لەو هەستە سێکسیە هەوەسبازیەی ئێوە، هەروەها دەکرێت لێرەشدا بپرسین ئەمە دوو ڕووی و بانێکەو دوو هەوای پێناڵێن؟ لە کاتێکدا ئێوە خەڵکی هان ئەدەن بۆ ماچکردن کەچی خۆتان ناوێرن و پێتان شەرمە وێنەی خۆتان و خۆشەویست و هاوسەرەکانتان بڵاو بکەنەوە، ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کچە بێگانەکانن نەک کچی شەرەفمەندی کورد.



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر