- به‌رێز مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
- ده‌زكای روشه‌نبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
- مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
منیش وه‌ك پارتیه‌ك تیبینی و ره‌خنه‌م ده‌كه‌مه
پال ئه و راگه‌یاندن كارانه‌ی كه ده‌ستیان له كار كیشاوته‌وه.
به‌ریزان، وه‌ك و ده‌بینرێت راگه‌یاندن بربره‌ی پشتی هه‌ر حزبێكه له‌م سه‌رده‌مه، بویه به پیێ پیویست كه‌ناله تیڤیه‌كانی پارتیمان تا ئیستا نه‌یانتوانیوه ببنه كه‌نالێك كه بینه‌ر له خوی رازی بكات، گه‌نده‌لی گه‌وره ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی گرتوته‌وه، لیره به پیویستی ده‌زانم منیش وه‌ك هه‌ر راگه‌یاندن كارێك ره‌خنه ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی زاگروس تیڤی. كوردستان تیڤی. دهوك تیڤی. چه‌ندین كه‌نال و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی حزبیمان بكه‌م، تا ئیستا نه‌یانتوانیوه له ئاست ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌یانه كار بكه‌ن، بو نمه‌نه من كه سالانیك پیش ئیستا له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی حزبی كارم كردوه، گه‌نده‌لی گه‌وره‌م له‌م ده‌زگایه بینوه به چاو و به‌لگه، كه خودی به‌رێوه‌به‌ران شانازیش به‌و گه‌نده‌لی ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌مه وایه كه ده‌زگایه‌كه مولكی بابی تی، به‌ریوه‌به‌ران ده‌ستپێكی كاریان به ته‌كسی هات و چونیان ده‌كرد ئیستا ته‌نها پاسه‌وانه‌كانیان ئوتومبێل ئاسایان لاند كروسه‌ری مودیل بالا وه شتی تررررر. . . ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران كردوه له ئیستاوه ده‌بینین كه ناره‌زایه‌كانی راگه‌یاندن كاران په‌ره ده‌سێنی وه به ئاشكرا هه‌لوێست وه‌رده‌گرن ’ به‌لام هیچ به‌رپرسیكی حزبی و له ده‌سهه‌لات ولامێكی بو راگه‌یاندن كارانی پارتیمان پێ نیه وه بێ ده‌نگیان نواندوه، دوباره تكا ده‌كه‌م ئه‌م كیشانه چاره‌سه‌ر بكرێت، پێشنیار ده‌كه‌م گورانكاری ریشه‌ی له كه‌ناله‌كان و ده‌زگایه راگه‌یاندنه‌كان دا بكرێت، نه ته‌نها قسه بێت با ئه‌م جاره به كردار ئه‌م كیشانه چاره‌سه‌ر بكرێـن،
كه‌نالی دهوك تیڤی، له وته‌ی دامه‌زراندنی، پارتی له بادینان ته‌نها ئه‌م كه‌ناله‌ی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌یه وه‌ك حزب، به‌لام به داخه‌وه له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا ئیستا هه‌ر به سیسته‌می جاران كار ده‌كات به‌ریوه‌به‌رانی ته‌نها بیریان له گیرفانی خویان كردوته‌وه، ئه‌م كه‌ناله وا له پاشه كشه دایه ده‌بوایه ئیستا له سه‌ته‌لایت بوایه نه‌ك لوكالێكی محه‌لی، به‌رێزان پارتی دیموكراتی كوردستان ئایا ئیوه ئاگاداری ره‌خنه‌ی كادیر و كارمه‌ندانی راگه‌یاندن به تایبه‌تی له سنوری بادینان، ؟ تكایه با لیژنه‌یه‌ك پێك بینریت به دواداچون بكرێت بو ئه‌م كیشانه، له ناو كادیر و كارمه‌نده‌كان لێكولینه بكرێـت نه‌ك به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌ران، زور شتی دیكه هه‌یه شایانی باس كردنه، به‌لام ئه‌م چه‌ند دێره به‌سه بو تیگه‌یشتن،
دوباره داوا كارم له پارتی دیموكراتی كوردستان گورانكاری ریشه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی پارتیمان دا بكات به تایبه‌تی ئه‌م ده‌زگایانه‌ی ره‌خنه‌ی توندی كادیران له سه‌ره،
22-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
