یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنیه‌وه، به‌فکروئایدلۆژیای جیاوازی نیشتمانی دامه‌زراوه وپڕه‌نسیپی حیزبی وچه‌مکی دیمۆکراسی، پاداشت وسزایی کرده کاری ڕێکخراوه‌یی خۆیی.
بۆیه هه‌ر زوو توانی وه‌ك شۆڕشێکی نوێخواز جێگای خۆیی له‌ناو دڵ وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بکاته‌وه، سه‌دان وهه‌زاران خه‌ڵکی له‌ڕێکخستنه‌کان وپێشمه‌رگه وکادر وئه‌ندام ولایه‌نگرانی له‌ده‌وری خۆیی کۆبکاته‌وه وله‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بێته پشت وپه‌ناو ئومێدی گه‌له‌که‌یی، هه‌ربۆیه‌ش له‌کاتێکدا توشی هه‌رکێشه‌وگرانیه‌ك بووبا، ده‌یتوانی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌دیاری کردنی فاکته‌رودۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆیی خۆیی بگرێته‌وه وله‌هه‌مووشکست وقه‌یرانه‌کانی به‌سه‌رکه‌وتووی لێی ده‌رباز بێت، وه وانه‌ی مێژووی لێی فێربێت وه‌ك نموونه‌ی، کاره‌ساتی هه‌کاریی وجیابوونه‌وی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست وئاڵای شۆڕش .
به‌ڵام ده‌بینین له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه گۆڕینی شێوه‌ی خه‌بات وگواستنه‌وه‌ی بۆناوشار و وه‌رگرتنی پۆستی ئیداری وحکومی ورده ورده به‌تێپه‌ڕبوونی کات، به‌رگی شۆڕشگێڕیان لێداماڵدراو له‌بیست ساڵی ڕابردوودا هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تاقیکردوه، وه مۆنۆپۆلی هه‌موو شتێکیان کرد و شه‌رعیه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی وشۆڕشگێڕیان کرده پێوه‌ر بۆوه‌رگرتنی پۆسته حیزبی وئیداریه‌کان،
ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا به‌خه‌ڵکی گه‌نج وئه‌کادمی بێنه پێشه‌وه ؟ به‌ته‌وایی پشتیان له‌وئامانج وبیروباوه‌ڕانه‌کرد که‌له‌سه‌ره‌تایی شۆڕشه‌که‌دا خه‌ڵکیان پێ جۆش‌وخرۆش ده‌دا، وه‌له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی حکومیاندا نه‌یان توانی نموونه‌یه‌کی جوان له به‌ڕێوه‌بردن پشانی خه‌ڵك بده‌ن .
هه‌ر گوتیان چاکسازی ده‌یکه‌ین ونه‌یان کرد !!
هه‌ر گوتیان لێ پرسینه‌وه ده‌که‌ین ونه‌یان کرد !!
تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاوله‌کاره‌کته‌ره گرنگه‌کانی وهاوخه‌باته‌کانی خۆیی به‌ناوی ((بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه )) خه‌باتێکی نووێیان ڕاگه‌یاند. .
شه‌قامیش (17)ی شوباتی (2011) ی دروستکرد. .
دوای ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ش وه‌ك نه‌بایان دێبێت نه‌باران چۆنیان هێنا هه‌ر وایان
کرد وبه‌رده‌وام بوون، ئه‌وه بوو له‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی 21/9/2013 دا خه‌ڵکی گله‌یی وگازانده وناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان به‌ده‌نگدان کرده سزایه‌کی توند سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یان پێ سزادا یه‌کێتی یان له‌هێزی یه‌که‌مه‌وه کرده هێزی سێهه‌م !؟
هه‌رهێزوڕێکخراوێكیش له‌پڕه‌نسیپه‌کانی کاری ڕێکخراوی خۆی لایدا، وه‌ڕای جه‌ماوه‌ره‌که‌ی پشتگوێ خست وکاری پێنه‌کرد ئه‌وا هه‌ر ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م مه‌ودا به‌رده‌وام بێت، ئێستاکه‌ش جه‌ماوه‌ره‌که‌یی ده‌رفه‌رتێکی پێداوه به‌خۆیی دابچێته‌وه ؟!
ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاوا بێ باكبن، مه‌ترسی خۆر ئاوابوون چاو‌ڕێی تانه . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
