بزوتنەوەی گۆران لە ڕابردو چی کرد؟ لە داهاتو چی ئەکات ؟ ... هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن

دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هیزێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی ڕاگەیاندو لە هەلبژاردنی پەڕلەمانی( ٢٠٠٩ )دا بەشدا ری کردو توانی  (٢٥) کورسی پەرلەمان بەدەست بهینیت . لیرەدا مافی هەر کەسێکە کە ڕاو سەرنجی خۆی لەسەر شێوازی کار کردنی ئەم بزوتنەوە یە بخا تە ڕو.

بزوتنەوەی گۆڕان کە وە ک بزوتنەوەیەکی ڕ یفۆرم خواز خۆی ناساندو هاتە مەیدانی کاری سیا سی بزوتنەوەیەکی خۆ ڕسک نەبو وەک خۆیان ڕای ئەگەیە نن دروست بونی ئەم بزوتنەوەیە لە ئەنجامی جیا بونەوەی باڵێکی گەورەی ناو یەکیەتی کە جێگری سکرتێری گشتی یەکیەتی وچەند سەرکردەیەکی تر بو بە خۆیانو هەمو دۆست و لایەن گرەکانیانەوە . کەواتە ئەم بزوتنەوەیە هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی خۆیدا بە نفوسێکی زۆرەوە کە لەناو یەکیەتی لەگەڵ خۆی هێنابویە دەرەوە، دەستی کرد بەکاری سیاسی وە بێ ئارە ق ڕشتنو ماندو بون هاتە سەر سفرەی ئامادە کراو، واتا بێ هەوڵ و ماندو بون دروست بو، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە گۆڕان هەر لەگەڵ راگەیاندنی خۆی وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی بەشداری هەڵبژاردنی کردو بو بە خاوەنی ( ٢٥) کورسی پەرلەمان

ئاشکرایەبزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لەسەرەتای دە ست بەکاربونیەوە دە زگا یەکی راگەیاند نی زۆر بە هیزی دامەزراند کە توانی سەرنجی بەشێکی زۆری چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردە واری ڕابکێشێت. ڕاگەیاندنی گۆڕان بەشێوەیەکی زۆر بە رنامە بۆ داڕێژراو کاری لەسەر لایەنی سۆزدا ری خەڵک دە کرد، وە تا ڕادەیەک توانی ببێتە جێگای متمانەی بەشێکی بەر بڵاوی کۆمەڵگا. هەندێک لەو لایەنانەی کە ڕاگەیاندنی گۆڕان بەوردی کاری لەسەر دەکرد بریتی بو لە شەفافیەت لە داهاتەکانی هەرێم بە تایبەت نەوت . بودجەی هەرێم و شێوازی بەکار هێنانی. گەندە ڵی لە دامو دەزگاکانی حکومەتدا. . . . هتد

. بزوتنەوەی گۆڕان هەمو ئەمانەی کرد بو بەسەروەریەکی گەورە کە توا نیویەتی چاوی خەڵک بکاتەوە وە بەرچاو ڕونی بدات بە خەڵکی لەسەر هەمو لایەنە شاراوەکا نی حکومەت بەو پێیەی کە پێشتر خەڵک هیچ زانیاریەکی لەسەر ئەم لایەنانە نەبوە . وە لە لایەکی ترەوە دەرخستنی کارو چالاکی و کا رایی ئەندام پەرلەمانەکانیان کە توا نیویا نە شێوازێکی نوێ لە کاری پەرلەمانی و ئۆپۆزسیۆن بون نیشا نی خەڵک بدەن  .

بزۆتنەوەی گۆڕان لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا زۆر زیرە کانە هەوڵی ڕەشکردنی هەمو کارو چالاکیەکانی حکومەتی ئەدا، چاویلکەیەکی تەواو رە شی کردبۆ چاوی هاوڵاتیا نو تەنها هە ستی بیستنی بۆ هێشتبونەوە بە جۆرێک سەرقاڵی کردبون بەو شتانەوە کە خۆی ئە یویست بیئاخنێتە ناو مێشکیانەوە بە جۆرێک کە هیچ کاریکی باشی ئەم حکومەتو دەسەڵاتە نە بینن . هەندێ جار لە ناو خەڵکی دا بە شیوازێکی گاڵتە ئامێز ئەوترا ئەگەر تایەی ئۆتۆمبێلێک پەنچەر بێت ئەڵین خەتای دەسەڵاتە.

گۆڕان چاکو خراپی دەسەڵاتی بە جۆرێک تێکەڵ کردبو کە کۆمەڵگا نەتوانێ بە ئاسانی لەیەکیان جیا بکاتەوە . ئاشکرایە ئەم جۆرە لە شێوازی کار کرد نە دوا جار بە زیان ئەگەڕێتەوە بۆ هەمو ئەو هێزو لایەنانەی کە لە داهاتودا بە نیازن بچنە ناو دە سەڵاتەوە، بە بزوتنەوەی گۆڕان خۆشیەوە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاو کردنەوەی پرو پاگەندەی زۆر کاری گەر جەنگێکی دەرونی دە ست پێ کردبو بە تایبەت

بە رامبەر بە سەرسەخترین ڕکابەری کە بەشێک بو لەو دەسەڵاتەی کە گٶڕان بەردەوام هەوڵی ڕەش کردنی ئەدا . ئەو لایەنەش یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بو . گۆڕان کاری دەکرد لەسەر لێکترازانی رێزەکانی ڕێکخستن و هەمو ئۆرگانە حیزبیەکانی یەکیەتی دابڕانی دۆستو لایەنگرانی،  وە درز خستنە نێوان ئەنداموکادرانی یەکیەتی لە گەڵ سەرکردایەتیەکەی . وە سوکایەتی کردن بە کەسایەتی سەرکردەکانی یەکیەتی . وە تۆمەت بارکردنیان بە دزیو گەندە ڵی، وە خۆ فرۆشتنیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان وە بچوک نیشاندانی سەرکردایەتی وقەبارەی یەکیەتی لەبەرامبەر پارتی . وە بە هۆی هاو هەڵوێستی نێوان پارتیو یەکیەتی لە زۆر ێک لە بڕیارەکانی پەڕلەمان . هە میشە گۆڕان تۆمەتی پاشکۆیەتی ئەدایە پا ڵ یەکیەتی ئە مەلە کاتێکدا کە گۆڕان خۆی چاک ئەیزانی هە مو ئەم هاو هەڵوێستیەی نێوان پارتیو یەکیەتی بەشێکە لە ڕێکەوتننامەی ستراتیجی نێوانیان.

بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوەیەکی زۆر زیرە کانەبەردەوامی بەجەنگە سا یکۆلۆجیەکەی داو کاری لەسەر ڕەش کردن وهەڵوەشانەوەی ڕێکەوتن نامەی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکیەتی دە کرد . بە جۆرێک کە دە می مندا ڵێکت بکردایەتەوە ئەیوت دژی ڕێکەوتننامەی ستراتیجیم. ئەمە لەکاتێکدا زۆرینەی زۆری خەڵکی کوردستان زانیاری نیە لەسەر ناوە رۆکی ئەم ڕێکەوتننامەیە، بەهەمو ئە ندامو لایەنگرانی لایەنە سیاسیەکانیشەوە. نازانرێ لایەنە باشو خراپەکا نی چیە .

پێویستە بوترێ کە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و زۆرێک لە سەرکردە دیارەکا نی ئەو بزوتنەوە یە ئاگاداری خاڵبەخالی ڕێکەوتننامەکە بون چونکە ئەوکاتە ئەوان بەر پرسی پایە بەرزی ناو یەکیەتی بون بەڵام ئەوکات کەس لێی نەبیستن لایەنە خراپەکانی ئەو ڕیکەوتننامەیە چیە، کاتێکیش لە ڕیزەکانی یەکیەتی جیا بونەوە یەکسەر کەوتەنە دژا یەتی کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە.

 دیارە یەکیەتی خۆشی هەستی بەوە کردبو کە ئەم ڕێکەوتننامەیە ئەبێ پێداچونەوەی بۆ بکرێت، وە گۆڕانکاری لە هەندێک لە خاڵەکانیدا بکرێت،  یەکێکیش لە گۆڕان کاریەکان بە شداری کردنی یەکیەتی بو بە لیستی جیا لە هەڵبژاردنی ( ٢٠١٣) دا .

وەگۆڕان باش ئەی زانی کە هەندێ لە خاڵەکانی ئەم ڕێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندی خەڵک و هەرێمدایە بەڵام ئەوان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان هەوڵیان ئەدا وا نیشان بدەن کە هیچ لە خاڵە کانی ئەم ڕێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندی خەڵکدا نیە . چونکە مەبەستی سەرەکی گۆڕان ئەوە بو کە درزێک بخا تە نێوان پارتی و یەکیتی و لە یەکیان داببڕێت. لەبەر ئەوەی ئەم هاو هەڵوێستیەی یەکیەتی و پارتی ببو بە هێزێک و لەمپەرێک کە گۆڕان خۆی لە بەرامبەریاندا بە لاواز ئەبینی، گۆڕان هەستی ئەکرد تا ئەم دو لایەنە ئاوا هاو هوڵوێست بن سەرکەوتنی مەحاڵە. بە تایبەت لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە کاتی دەرکردنو تێپەڕاندنی یاساکان . لەبەر ئەوە گۆران هەمیشە هەوڵی لەناو بردنی ئەم ڕێکەتننامەیەی ئەدا تا لەو نێوانەدا ئەو کۆدەنگیە نە هێڵێت و خۆی بە هێز بکات . بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر گۆڕان کاری لەسەر جەماوەرەکەی یەکیەتی ئەکرد تا بیان کاتە دەنگێکی نا ڕازی بەرامبەر سەرکردایەتیەکەیان بەو پێیەی کە یەکیەتی لەو ڕێکەوتننامەیە زە رە ر مەند بوە و لە بەرامبەر پارتی لاواز بوە !

 دیارە هەمو حیزبو لایەنێک مافی خۆیەتی کێبڕکێ ی بەرامبەرەکەی بکات وهەوڵی لاواز کردنی نەیارەکەی بدات بەڵام ئەبوایە گۆڕان بیر لەوەش بکاتەوە کە بەم جۆرە کارکردن لەسەرلاواز کردنی یەکیەتی، گۆڕان پێی خۆش بێو پێی ناخۆش بێت، بیەوێ ونەیەوێ پارتی گەورە و بەهێز دەکات، بە جۆرێک کە لە دوا ڕۆژدا زیانێکی گەورە بەر گۆڕان خۆی ئەکەوێت وە لە وکاتەی گۆڕان دەچێتە ناو دەسەڵاتەوە ئەم گەورە نێشاندانەی پارتی لە بیرو هزری خە ڵک وئەندامو لایەن گرانی گۆڕاندا جارێکی تر سەر هەڵدە داتەوە و ئەو پرسیارە لە خۆیان ئەکەن، ئایا یەکیەتیەک بەم هەمو هێزو توانایەوە بەم هەمو هەوڵەی کە داویەتی بۆ سنور دانان بۆ پارتی ئاوا بچوک بێتەوە و پارتی بتوانێ (وەک ئەوەی گٶڕان) ئەڵێت سەرکردەکانی بکڕێت و ببێت بە پاشکۆی پارتی، ئەبێ دوایی پارتی چی بەڕامبەر بزوتنەوەیەکی بێ چەكی وەک گۆڕان بکات ؟

 وا پی ئەچی گۆران بە جۆرێک لەدۆست و لایەنگرانی گەیاند بێت کە سەرە تا ڕکابەرەکەی لە سلێمانی لە ناو دەبات و پاشان دەچێتە وێزەی پارتی لە ‌هەولێر .

ئەمە لە کاتێکدا گۆڕان لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنیدا هەمو سەنگێکی خۆی خستبۆ ناوسلێمانی ، وە سلێمانی کردبوبە چەقی ململانێکان . ڕوداوەکانی (١٧)ی شوباتیش بەڵگەی ئەوەبو کە گۆڕان تەنها وتەنها دەیویست دژایەتی دەسەڵاتی یەکیەتی بکات. بەڵام ئایا گۆڕان توانی تەنها یەک کەسیش لە ناوچەی زەرد بێنێتە سەر جادە ؟ ئایا گۆڕان دەیویست بەوچەند هەزار کەسە دیاریکراوە لەبەردەرکی سەرای سلێمانیەوە حکومەت و پەرلەمان بڕوخێنێت؟

نەخێر گۆڕان مەبەستی سەرەکی ئەوە بوکە دەسەڵاتی ناوچەی سەوز یان بڵێین یەکیەتی ناشرین بکات . گۆڕان زیرەکانە کاری لەسەر لایەنی دەرونی کۆمە ڵگا دەکرد. باش دەیزانی کە کۆمەڵگای کوردەواری کۆمەڵگایەکە وەک هەمو کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی توڕە بونوهە ڵچونێکی خێرای هەیە و بوە بە بەشێک لە کلتورەکەمان، دەیزانی کە بەشێک لەو گەنجانەی ئەمڕۆ لە دامو دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشدا کاردەکات و چەکی پێە، هێندە رادەی ڕۆشنبیری بەرز نیە کە هاوڵاتیەکی بێ چەک بە بەرد بەرە نگاری ئەبێتەوە ئە میش لە بەرامبەردا بێ دەنگ بێت یان هە ر هیچ نەبێ بە بەرد وەڵامی بداتەوە .

گۆڕان باش دەیزانی هەر فێشەکێک بتەقێ و هەر خوێنێک بڕژێت بە سودی خۆی دەگەڕێتەوە. چونکە لە و ڕوداوانەدا هەر کەسێکی ناو ئەم دامو دەزگایانە ئەگەربە بێ ئەمری سەروی خۆشی تەقە بکات دوا جار لای خەڵکی وا ئەکەوێتەوە کە فیشەکەکە هی دەسەڵاتە وبەر سنگی میللەت کەوتوە . دیارە گۆڕان لەم هەوڵەشی تا ڕادەیەک سەرکەوتو بو، هەر چەندە سەرەتا خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن ناو برد بەڵام دواجار گۆڕان و هەندێ لایەنی ئیسلامی خۆیان کرد بە خاوەنی خۆپیشاندانەکە . وە توانی شەهیدەکانی ئەم ڕوداوانە بکات بە شە‌هیدی خۆی، توانی دەنگی ناڕازی دروست بکات بەرامبەر بە دەسەڵاتی یەکیەتی و نفوسی کەم بکاتەوە . بە ڵام گۆڕان بەم کارەشی تەنها یەکیەتی بچوککردەوە و لە بەرامبەردا ئەگەر پارتی گەورە نەکردبێ بچوکی نەکردۆتەوە.

راستە لەمڕۆدا بزوتنەوەی گۆڕان بەم بەرنامەیەی کە دایڕشتبو توانی هەندێ لە هەدەفەکانی بپێکێت، بەڵام لە داهاتودا کەدەسەڵات ئەگرێتە دەست ئەبێ چۆن ڕەفتار بکات کاتێک خەڵک بەرەنگاری ئەبنەوە و داوای مافەکانیان ئەکەن ؟ تۆ بڵێی گۆڕان عەسای سحری پێبێو بتوانێ هەمو داواکاریەکانی کۆمەڵگا جێبەجێ بکات بە جۆرێک کە ئیتر کەس دەنگی لێوە نەیەت؟

 یان فیشەک بەرامبەربە بەردهاویشتن هەر بەردەوامی ئەبیت ؟ڕە نگە تەنها جیاوازی ئەوە بێت کە ئەمجارە یان بزوتنەوەی گۆڕان یان بڵێین( دەسەڵات) فیشەکەکە بتەقێنێت، بەڵام بەرد هاوێژەکان هەمان ئەو خەڵکانەن کە پێشتر بەردیان ئەگرتە( دەسەڵات).

 

بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوازێکی ترسناک کاری لەسەر ڕاکێشانی ئەندامانی یەکیەتی دەکرد بە تایبەت ئەوانەی لە ئۆرگانە حزبیەکاندا کاریان دەکرد، وە بە جۆرێک هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساندبون کە ئەتوانن لە شوێنی خۆیان بمێننە وە و لە کاری خۆیان بەردەوام بن بەڵام لە کاتی دەنگداندا دەنگ بدە ن بە گۆڕان . چونکە هاتنە دەرەوەی ئەو ئەندامانە لە ناو حزبەکەیان باری بژێوی ئەو کەسانە قورس دەبێت وە دەبون بە بارێکی قورسیش لە سەرگۆڕان چونکە گۆڕان نەیدەتوانی بژێوی ژیانیان دابین بکات.

 ڕاستە گۆڕان توانی دەنگی ژمارە یەک ئەندامی ڕکابەرەکەی بۆ خۆی مسۆگەر بکات . بەڵام ئەبێ بیر لەوەش بکاتەوە کە ئەمە پەروەردە یەکی کوشندە یە فێری تاکی کوردی ئەکات . چونکە بە پێی پەیرەو و پرۆگرامی هە مو حیزب وڕێکخراو و لایەنێکی سیا سی ئەندا می هەر حزبێک کار بۆ لایەنێکی تر بکات بە خیانەت و جا سوسی ئەژمار ئەکرێت .

 بە دڵنیایەوە هەر لایەنێکیش ئاوا ئەندام بۆخۆی زیاد بکات دیوارەکانی لەسەر ئەم جۆرە کەسانە هەڵچنێت زو هەرەس دێنێت . ئەبی بزوتنەوەی گۆڕان چ ئومێدێکی بەم جۆرە کەسانە بێ و چ دڵێکی پێیان خۆش بێت. ئەمە لە کاتێکدا گۆڕان ئاڵای گۆڕانکاری بەرز کردۆتەوە. شتێکی نە گونجاوە لە لایەک وا نیشان بدەیت کە خەڵکت فێری شەفافیەت و بود جەو داهات کردوە بەڵام لە لایەکی ترەوە خەڵک فێر بکەیت چۆن خیانەت لە حیزبەکەی بکات . بێ لەبەر چاو گرتنی لایەنە مەترسیدارەکەی کە ڕەنگە ئەم جۆرە کەسانە هەمان کار واتا هەمان( خیانەت) لەناو ڕیزەکانی گۆڕان ئەنجام بدەن لە بەرژەوەندی لایەنێکی تر، کە ئەمە سەرەتایەکە بۆ خیانەت کردن لە نیشتیمان وە دوا جا ر ئەبێ بە دیاردەیەکی زۆرترسناک و ناشرین لە ناو کۆمەڵگادا.

وە ئەمە دەری دەخات گە گۆڕان تەنها گرنگی داوە بە چەندایەتی و زیاد کردنی ژمارە ی ئەندامانی نەک گرنگیدان بە چۆنایەتی.

بزوتنەوەی گۆڕان هێندەی کاری لەسەر ئەمڕۆ ئەکرد هێندە کاری لەسەر داها تو نەکردوە . کە ئایا ئەوەی ئەمڕۆ ئەیکەن بۆ داهاتوی خۆیان و خەڵکی چ زیانێکی ئەبێت؟ هەڵەیەکی تر کە لە ماوەی چوار ساڵی کاری سیاسی دا گۆڕان کاری لەسەر دەکرد ڕەش کردنی چە مکی ( دەسەڵات) بو لای خەڵک بە جۆرێک کە هەندێ جار وای نیشان ئەدا کە ئەم دەسەڵاتە کوردیە ی ئێستا جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ دەسەڵاتی پێشوی عێراق، واتا دەسەڵاتی ( بەعس).

گۆڕان بە جۆرێک کاری لەسەرناشرین کردنی ئیشو کارەکانی حکومەت دەکرد، بێ ئەوەی بیر لە وە بکاتەوە کەئەم جۆرە کار کردنە بارێکی دەرونی لای خەڵک دروست ئەکات و بە ئاسانی چەمکی( دەسەڵات)ی بۆ جوان ناکرێتەوە لە داهاتودا . ئە مە لە کاتێکدا گۆڕان دروشمی ( بەرەو دەسەڵات ) ی بەرز کردبۆوە.

بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر بەوجۆرە بیری کرد بێتەوە و وای لە دۆست ولایەن گرو هەوادارانی گەیاندبێ کە بە تەنها خۆی یان لە گەڵ دو پارتەکەی تری ئۆپۆزسیۆن دەسەڵات ئەگرنە دەست ولایەنەکانی تریش ئەکەنە دەرەوە ی دەسەڵات، ئەوە دیارە هەم خۆیانو هەم خەڵکیشیان ( گەوجاندوە). خۆ ئەگەر بە نیازی ئەوەش بن کە لەگەڵ پارتیو یەکیەتی وهە ندێ لایە نی براوە ی هە ڵبژاردن حکومە ت پێک بهێنن کە ئەم بۆچونەیان زیاترگونجاوە بۆ واقعی ئەمڕۆ ی هەرێمی کوردستان. ئەو کاتە گۆڕان ئەبێت بە هاوکارو هاو دە سەڵاتی ئەو پارتی و یەکیەتیەی یان بڵێین ئەو دەسەڵاتەی کە چوار ساڵە گۆڕان بە د زو گەندەڵ و سەرکوت کەرو . . . . هتد ناویان دەبات . ئایا ئە بێ گۆڕان چەند ساڵ خەبات بکات بۆ سپی کردنەوەی ڕوی ئەم دەسەڵاتە و جوان کردنی کارە کا نی حکومەت ؟ ئا یا گۆڕان کەلێنێکی لەو دەسەڵاتەدا بەجوانی هێشتۆتەوە تا بتوانێ لە داهاتودابێ ترس و بێ شەرم خۆی بخزێنێتە ناوی؟ئایا( ئەی گۆڕین )ەکەی گۆڕان دەستەواژەی ( دەسەڵات ) یش دەگرێتەوە بیگۆڕێن بە دەستەواژەیەکی تر؟

ئەبێ گۆڕان ئەوە بزانێ کە ناشرین کردنی هەر شتێک لای کۆمەڵگا کارێکی ئاسانە، بەڵام دوبارە هەوڵی جوان کردنەوەی هەمان شت لای هەمان کۆمەڵگا کارێکی زۆر سەختە . وە ئە بێتە هۆی ئەوەی کە گۆڕان بڕواو متمانەی خەڵک لەدەست بدات لە داها تودا. بە تایبەت لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە گیانی ڕقو کینەو تۆڵە سەندنەوە بە ناخیدا ڕۆچوە . لە کۆمەڵگایەکدا کە پێشینەیەکی مێژویی خراپمان لە گەڵ دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی پێشو تری عێراقدا هەبوە .

 ماوەتەوە بڵێین کە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەرکەوت و گۆڕان بو بە خاوەنی (٢٤) کورسی لە بەرامبەردا یەکیەتی (١٨)کورسی وە پارتی (٣٨) کورسی بەدەست هێنا هەرچەندە گۆڕان بە بەراورد بە هەڵبژاردنی (٢٠٠٩) کورسیەکی لەدەست داوە بەڵام خۆی بە سەرکەوتو ئەزانێ وئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕاو دروشمی (ئەی گۆڕین ) یان گۆڕی بە (گۆڕیمان )!

 بەڵام ئەبێ بپرسین ئاخۆ گۆڕان بە سەر کێدا سەرکەوت ؟گۆڕان تەنها بە سەر یەکیەتیدا سەر کە وت . ئەم سەر کەوتنەش هی ئێستا نیە،  هی ئەو کاتەیە کە ئەو باڵە گەورەیە لە یەکیەتی جیا بۆوە. بەڵام ئەو کاتە بە هۆی ئەوەی پارتی و یەکیەتی بەیەک لیست دابەزین، بۆیە دابەزینی ئاستی جەماوەری یەکیەتی دەرنەکەوت .

 لێرەدا دەر دە کەوێت کە گۆڕان تەنها کاری لەسەر تێکشکاندنی یەکیەتی کردوە نەک پارتی . دەر کەوت کە هەمو ئەو کورسیانەی گۆڕان بە دەستی هێناوە لەسەر حسا بی جەماوەرو ئەندامانی یەکیەتی بە دەستی هێناوە . وە دەرکە وت کە گۆڕان تەنها توانیویەتی لە سنورێکی دیاریکراودا کار بکات .

کەواتە ئە بێ بڵێین دۆڕاو گۆڕان و یەکیەتیە، براوەش پارتیە!

لە کۆتایدا ئەبێ بپرسین

 ئایا لە داهاتودا گۆڕان ئەتوانێ بەرە و هەولێر هەنگاو بنێت و مەکۆی سەرەکی بباتە هەولێر؟ ئایا ئەتوانێ لەمەو دوا چەند کورسیەکیش لەسەر حسابی لایەنگرانی پارتی بەدەست بهێنێت ؟ئایا گۆڕان ئەتوانێ لە ( دێگەڵە ) بپەڕێتەوە و ئەو سنورە بشکێنێت کە پێی ئەڵێن ناوچەی سەوزو زەرد؟

بۆ وەڵامەکەی نابێ پێش ڕوداوەکان بکەوین ئەبێ چاوەڕوان بین بزانین گۆڕان لە چوار ساڵی داهاتودا چی ئەکات؟

 

 

  


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر