له‌ده‌رئه‌نجامی سكاڵایه‌كی (پارتی ته‌جه‌مموع)، ڕۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 23 / 9/ 2013 دادگایه‌كی میسری به‌ناوی (دادگای كاروباره به‌په‌له‌كان) بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی ئیخوانولموسلیمین و چالاكیه‌كانی گشت لق ودامه‌زراوه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی له وڵات ده‌ركرد كه خۆیان له دامه‌زراوه‌ی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و بانك و كۆمپانیا و سه‌نته‌ری چاودێری منداڵ و چه‌ند رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ده‌بیننه‌وه كه ئیخوان به‌مه‌به‌ستی چوونه ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ئیخوانكردنیان و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌رامی سیاسی دایمه‌زراندوون. به‌مه‌یش له‌دوای ساڵی 1948ـه‌وه بۆ چه‌ندین جاره ئیخوانولموسلیمین له گه‌مه سیاسییه‌كانی وڵات به كارتی سوور ده‌كرێته ده‌ره‌وه. هه‌میشه‌ش هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی سووری سیاسی به‌ڕووی ئیخواندا ئه‌وه بووه كه نه‌یزانیوه به‌بێ په‌نابردن بۆ توندوتیژی و شكاندنی قاچ و برینداركردنی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی یاریزانه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات گه‌مان بكات.
ئاخر ئه‌و رێكخراوه له‌ساڵی 1928ه‌وه كه ساڵی دامه‌زراندنیه‌تی چه‌ندین رێگه‌ی جیاوازی وه‌ك ترساندن و تۆقاندن و هه‌وڵی تیرۆری سیاسی و فیكری و جه‌سته‌یی ئه‌م و ئه‌وی گرتووته به‌ر تاوه‌كو به‌مه‌رامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی بگات كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی كه چاوی له ئایینده‌بێت و هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی وه‌ها بدات كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان تێیدا جێگه‌یان ببێته‌وه. كاتێكش كه زانیویه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و مۆدێله كۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ڕه‌د ده‌كه‌ن، یان ده‌وڵه‌تان نه‌یانویستووه په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێكی كۆنه‌پارێزدا ببه‌ستن له‌بری خۆنوێكردنه‌وه‌و خۆگونجاندن هه‌وڵی به‌زۆر گونجاندنی ئه‌وانی دیكه‌یان له‌ته‌ك خۆیاندا به‌زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژی و ترساندن به‌ڕۆژی دوایی داوه. نموونه‌ی ئه‌م جۆره توندوتیژییانه‌شمان به‌باشی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئیخوانچی له‌كارلابراو (محه‌مه‌د مورسی) دا بینی كه چۆن به‌هۆی خۆسه‌رقاڵكردن به‌مه‌سه‌له لاوه‌كییه‌كانه‌وه وڵاتی به‌ره‌و كاره‌سات برد و به‌رهه‌می شۆڕشی گه‌لانی میسری بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ی دزی.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای كاروباره به‌په‌له‌كان چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی میسردا به‌دوای خۆیدا هێناو شاره‌زایانی ئیسلامی سیاسی و ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارو یاساناسان له ده‌ستگه‌گانی ڕاگه‌یاندندا قسه‌ی زۆریان له‌و باره‌یه‌وه كرد، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان دیاره به‌هۆی ئه‌و فه‌زایه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی په‌ڕله‌مان و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر دروستی كرد، هێنده قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌كرا تا بزانین بۆچوونی ئێمه‌ی كورد له‌وباره‌یه‌وه چییه؟.
ئه‌گه‌ر پۆلێنی ئه‌و بۆچوونانه بكه‌ین كه له‌باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئیخوانه‌وه دران ده‌توانین بۆچوونه‌كان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش بكه‌ین: گروپی یه‌كه‌م بڕیاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌زانێت. وه‌لی گرووپی دووه‌م بڕیاره‌كه‌ی به‌لاوه په‌سه‌نده‌و به‌بڕیارێكی پێویستی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی سیاسی وڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی شه‌هیده‌كان ده‌زانێت. هه‌ردوو گروپه‌كه‌ش بۆ سه‌لماندنی دروستی بۆچوونه‌كانیان په‌نا بۆ چه‌ند به‌ڵگه‌و بیانوویه‌ك ده‌به‌ن، بۆ نموونه: گروپی یه‌كه‌م پێیوایه كه دوورخستنه‌وه‌ی ئیخوان له گۆڕه‌پانی سیاسی میسر تیرۆركردنی دیموكراسییه‌و به‌شێكه له‌و پلانه‌ی كه سوپای میسر بۆ كپكردنی نه‌یاره‌كانی سوپا دایڕشتووه.
هه‌رچی گروپی دووهه‌مه: باس له ئه‌زموونی خراپی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كساڵه‌ی (محه‌مه‌د مورسی) له‌وڵات و په‌یوه‌ندنی ئیخوان به تیرۆر‌و توند‌و تیژییه‌وه له مێژووی میسر‌و وڵاتانی دیكه‌و په‌راوێزخستنی مافی قیبتی و عه‌لمانی و لیبرالی و چه‌پ و شیعه‌كان له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی دواكه‌وتووانه‌ی ئیخوان له هه‌مبه‌ر ئافره‌ت و مافه‌كانیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له په‌یماننامه‌ی ئاشتی میسر ــ ئیسرائیل وه‌ك به‌ڵگه‌كانی پێویستیی قه‌ده‌غه‌كردنی ئیخوان ده‌هێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بۆچوونی گرووپی یه‌كه‌م بكه‌ین كه زیاتر بۆچوونی ئیخوان و هه‌واداره‌كانیانه، له ڕوواڵه‌تدا وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه دروسته، چونكه به‌پێی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ده‌بێت گشت لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شداربن و دوور نه‌خرێنه‌وه، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا خودی ئه‌وانه بڕوایان به به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه نییه، ئه‌گه‌ریش به‌شدارییان پێیانكردن وورده وورده په‌راوێزیان ده‌خه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌سه‌ڵاتی یه‌كساڵه‌ی ئیخوان باشترین نموونه بوو. ئاخر ئه‌وان به‌كه‌متر له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و حوكمكردن به شه‌ریعه‌ت و سه‌پاندنی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا ڕازی نین، چونكه به‌پێی ئایدۆلۆجیای هه‌ندێك له توندڕه‌وه‌كانی ئیخوان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ت نه‌جوڵێته‌وه ده‌بێت جیهادی له دژ ڕابگه‌یه‌ندرێت، له‌مه‌شدا گروپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه ئیخوان یان ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی كه پێشینه‌كی كاریان له ناو ئیخواندا هه‌یه پشت به‌م ئایه‌ته‌ی ژماره (44) ی سوره‌تی (المائده) ده‌به‌ستن كه ده‌فه‌رموێت: "ومن لم یحكم بما ڕنزل الله فۆلائك هم الكافرون"، مانای ئایه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتدار به قورئان یان شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوكمی نه‌كرد كافره. ئایه‌ته‌كه هه‌رچه‌نده هه‌ڵگری چه‌ندین ته‌فسیری جیاوازه، به‌ڵام گروپه جیهادییه‌كان كار به ئه‌و ته‌فسیره‌ی ده‌كه‌ن كه پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك به شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوكم نه‌كات كافره، ئیدی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره له بنه‌مادا موسوڵمان بێت یان نا. جگه له‌وه‌ش (سه‌ید قوتب) كه به تیۆریستی ئیخوانولموسلیمین و باوكی ڕۆحی و داڕێژه‌ری ده‌ستوورو بنه‌ما ئایدیۆلۆژییه‌كانی جیهادییه‌كانه پێیوایه كه هه‌ر حكومه‌تێك به‌پێی شه‌ریعه‌ت و ده‌ستووری ئیسلام حوكم نه‌كات ده‌كرێت جیهادییه‌كان به‌ئامانجی بگرن و شه‌ڕی له دژ ڕابگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها بۆچوونی گروپی دووه‌میش كه زیاتر عه‌لمانیه‌كان و كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن، به‌بڕوای من بۆچوونێكی ته‌واو دروست نییه، چونكه ئه‌وان بانگه‌شه‌ی هێنانه كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی موباره‌ك و مورسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا یه‌كێك له به‌هێزترین لایه‌نه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات كه ئیخوانه به‌بڕیارێكی یاسایی كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕیارێكی سیاسی بێت، ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه، ئه‌م كاره‌یش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسییه.
سه‌ربای تێبینییه‌كانم له‌سه‌ر ئیخوانولموسلیمین و سروشتی كاركردنیان، به‌ڵام پێموایه حكوومه‌تی میسر و لایه‌نه سیاسییه ئه‌نتی ئیخوانه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر وابزانن كه به ده‌ركردنی وه‌ها بڕیارێكی به‌په‌له‌ی دادگای كاروباره به‌په‌له‌كان ده‌توانن ئیخوان و لق و دامه‌زراوه‌كانی ریشه‌كێش یان سست بكه‌ن، چونكه پێشتر حكوومه‌ته‌كانی میسر هه‌مان سیاسه‌تیان له دژی ئیخوان په‌یڕه‌و كردووه، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ده‌رئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌یان ده‌ستكه‌وتووه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه ئیخوان له میسر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. له‌دوای شه‌ڕی فه‌له‌ستین له ساڵی 1948 كاتێك ئیخوان خودان میلیشیایه‌كی مه‌شقپێكراو بوو به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی دژ به یه‌هودیه‌كانی ناو میسر قه‌ده‌غه كرا. له‌ساڵی 1949 شدا حكومه‌تی ئه‌وكاتی میسر چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ئیخوانی ده‌ستپێكرد و له‌ئاكامدا مورشیدی گشتی ئیخوان و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی (حه‌سه‌ن به‌نا) یان كوشت.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1954 دا له‌دوای هه‌وڵێكی شكستخواردووی ڕێكخراوی ئیخوان بۆ تیرۆركردنی (جه‌مال عه‌بدولناسر) جارێكی دیكه ڕێكخراوه‌كه قه‌ده‌غه كرا. جگه له‌وه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (حوسنی موباره‌ك) یشدا هه‌مان سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ئیخوان په‌یڕه‌و كرا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیخوان زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كردو په‌لوپۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا داده‌كوتا تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌دوای موباره‌ك به‌هۆی به‌هێزی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان برده‌وه‌و گه‌یشته ده‌سه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنه‌كانی پێشووی ئیخوان له كاری سیاسی سودی هه‌بووایه نه‌ده‌بوو تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوێنه‌واری پێگه‌كه‌یشیان بمایه. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێموایه ئه‌و سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی ئیخوان كه درێژكراوه‌ی سیاسه‌تێكی ئه‌زموونكراو و كۆنه له مێژووی سیاسی میسردا هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بوو حكومه‌تی میسر بیری له‌ڕێگه‌چاره‌ی دیكه بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی ئیخوان بكردایه‌ته‌وه، چونكه ئیخوان ئه‌زموونێكی به‌هێزیان له‌ته‌ك سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكه‌كانیان هه‌یه‌و زۆر به‌باشی ده‌زانن له‌وكاتانه‌دا چۆن داشی دامه‌كانیان بجوڵێنن و به‌زمانی مه‌زڵووم بدوێن و یاری به عاتیفه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكه‌ن و شه‌قام بجوڵێنن.
من پێموایه باشترین سیاسه‌ت بۆ نیشاندانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئیخوان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی میسری و جیهان ئه‌وه بوو كه وازیان له مورسی بهێنایه تاوه‌كو ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌واو ده‌كات، چونكه دڵنیابووم له‌وماوه‌یه‌دا مورسی و ئیخوان سیاسه‌تی هێنده هه‌ڵه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كرد كه به‌ده‌ستی خۆیان زیانی گه‌وره‌یان به‌خۆیان ده‌گه‌یاندو جه‌ماوه‌ریش لێیان ده‌ته‌كایه‌وه. به‌ڵام لادانی مورسی له‌لایه‌ن سوپا‌و ده‌ركردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌یان خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ئیخوان كرد و جارێكی دیكه ڕۆحی به‌به‌ردا كردنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
