مامۆستا عه‌لی باپیر كه نازناوی ئه‌میری كۆمه‌ڵی موسڵمانانی له خۆ ناوه، له چه‌ندین دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانیدا دانی به‌وه ناوه كه برایێكی بی گوناهی خۆی كوشتووه، ئه‌م تاوانه‌شی به جۆرێك له فه‌خرو شانازی بۆ خۆی هه‌ژمار كردووه.
من له سه‌ر ئه‌وه قسه ناكه‌م ئاخۆ ئه‌و كه خۆی به موسڵمانه ده‌ره‌جه یه‌كه‌كان داده‌نی نازانم چ كتێبێكی ئاسمانی رێگه‌ی پی داوه ئینسانێكی بی گوناه بكوژی، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له بیرورادا لێك جودان؟
دواتر چ یاسایه‌ك هه‌یه له دنیادا بێده‌نگ بێت له ئاست تاوانبارێك كه به زمانی خۆی دان به تاوانێكی گه‌وره‌ی خۆی بنی َ و به نوێژی نیوڕۆیی تاوان بكا‌و كه‌س نه‌توانی پێی بڵی له پێش چاوت دوو برۆیه..
له یاسادا جیاوازییه‌ك نیه له نێوان پاشا‌و گه‌دادا، ئه‌ی چاوپۆشین له تاوانێكی وا چ پاساوێكی هه‌یه به غه‌یره سوكایه‌تی كردن نه‌بێت به یاسا كه ئێمه بانگه‌شه‌ی چه‌سپاندنی بۆ ده‌كه‌ین و ته‌نها له سه‌ر كه‌سانی لاواز‌و بی ده‌سه‌ڵاتی ده‌چه‌سپێنین؟
بۆ داواكاری گشتی داوای مافی یاسایی له سه‌ر ئه‌و پیاوه تۆمار ناكات و لێپێچینه‌وه له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا ناكات؟ ئایا تاوان له دیدی یاسادا كۆن ده‌بێت؟ یان یاسایه‌ك هه‌یه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان له كه‌سانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا جودا بكاته‌وه؟بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه دروشمی یاسا سه‌روه‌ره‌و یاسا له هه‌موومان گه‌وره‌تره‌مان هه‌ڵگرتووه، با بێین له‌و تاوانه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بكۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی گه‌نجێكی بی گوناه به هه‌ده‌ر نه‌چێت كه به‌رامبه‌ر به برایێكی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
