رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، وه‌ک هه‌رێمێکی ستراتیژی و به کانگه ژێر زه‌ویه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند، {بە تایبەت نەوت کە بە زێری رەش ناسراوە } لە هەموو بواریکدا گرینگێکی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی لە جیهاندا . بەدرێژایی مێژوو ئەم ناوچەیە بۆته ناوه‌ندێکی گه‌رمی قه‌یرانه سیاسی و ئابوریه‌کان. ململانە و رەکابەری زلەهێزەکان، بونەتە سەرباریی نائارامی زیاتر و نەوستانی هاوکێشەکان لەنێوان دەوڵەتانی هاوسنور و مڵملانەی ئاینی و ئیثنیکی ethnic زیاتر ئەو ناوچەیی لەناو قەیراندا نوقم کردووە. دارمانی ژێرخانی زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەهوی ناسەقمگیری سیاسی و ئابوریی کاردانەویەکی هزری و هۆشیاری ناساڵمی لە ناو کۆمەڵگاکاندا بنیات ناوە و بۆتە دێوارێکی ئاستەم لەبەردەم گەشەکردنی دێمۆکراسی لە ناوچەکەدا . ئەگەر بەوردی و ریالیستیانە بروانینە بەرژەوەندی زلەهێزەکان، ئەوە ئەو راستێمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەوانیش توشی شڵەژان و ئاواسانی ئابوری هاتوون و پرشکی ئاگرەکە لەوانیش دوور نەبۆتەوە. هەر لەم راستایەدایە کە دەیان هەویت بە جۆرێک لە جۆرەکان گۆرانکاری لە شیوەی کار کردن‌و مامەکردن لە ناوچەکەدا بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لە دێر زەمانەوە ئەم ناوچەیە هەمیشە وەک مه‌ڵبه‌ندێکی پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه دژبه‌یه‌که‌کان سه‌یر ده‌کرێ و گەورە هێزەکان لەوێندەرێ حیسابی خۆیان لە گەڵ یەکتریدا یەکلا دەکەنەوە و هەر لەوێش رێژەی هێز و کارامەیی یەکتری دیاری دەکەن. لە دێرزەمانەوە ئەوان مەڵبەندەکان وەک گۆشتی سەر "چەپەر" لە مابەین خۆیاندا دابەش دەکەن . هەر خۆشیان بریار لە سەر چارەنوسی گەلانی ناوچەکە دەدەن بە هەندێک بەرژەوەندی هاوبەشەوە.
بەروەوپێش چونی زانست‌و تەکنەلۆژیای سەردەم ؛، هەنوکە شڵەژانی کلتوری کۆن و هەودانی رێکاریی بیری نوێ و فەرهەنگی نوێ، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و پێکدانێکی کلتوری مەزنی لە ناوچەکدا دروست کردووە و بۆتە هۆکاری زیاتر و زیاتر بۆ پشێوی لەم ناوچەیەدا . وادەردەکەوێت هەتا رەوتی رووداوەکان زیاتر بەرو پێش بچێت، ئەوە وەزعەکە زۆرتر بەرەو نائارامیی هەنگا دەنێت. هەستی رزگاری و دوور کەوتنەوەی هەندیك نەتەوە لە ژێر دەستی کوتوو زنجیری داگیرکەر لە داویی دارمانی بلوکی شەرق بۆتە سەنتەرێکی نوێی بۆ ئازادی و دارمانی دیکاتۆری لە ناوچەکەدا.
ئاوردانەوەیەک لە رابردوو و گوۆرانکاریەکانی سیاسەتی دەرەوەوەی ئەمریکا و گەشەساندنی تەکنەلجیایی سەردەم ئەو راستیەمان بۆ دەردەخات کە ئەمریکاش وەک رابردوو ناتوانێ هەرچی پیی خۆش بێت بیکات و گوێنەداتە نەیارەکانی و حیساب بۆ هاوپەیمانانی نەکات . هەر بۆیە سەرە نەخی گۆرانەکە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەناو سەنتەری بریادانی ئەمریکا‌دا له دوایی روداویی "11ی سپتامبری ساڵی 2001 " بە باشی دەردەکەوێت . لە داوی ئەم کارەساتە مروییەی کە کۆمەڵگایی ئەمریکی و جیهانی هاژاند، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له روانگەیەکی دیکەیی "ئه‌منییه‌تی" سه‌رنجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای بۆ لای خۆی راکێشا. چه‌مکی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌ت ؛ که له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا زۆرتر شێوازی ئه‌وه‌ی له خۆگرتبوو؛که ده‌وڵه‌تێک ده‌کری و ده‌توانین بڵێن فاکته‌رێکی نائه‌منی بێت بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تێکیتر؛به‌ڵام له دوایی ئه‌م رووداوه پڕکارەسات و هەژێنەرە، { واته 11 سپتامبر} تێگه‌یشتنێکی تازه‌تر له ناو سیاسه‌تدا سه‌ریهه‌ڵدا و بوو بە خاڵێکی نوێ بو کاری سیاسی زلەهێزەکان لە دەڤەرەکەدا . دارێژه‌ران و لێکۆلێنه‌رانی باری ئه‌منییه‌ت، پێیانوابوو ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ له لایه‌ن گروپێک یان تاقمێک که له چه‌ند که‌سێکی توندرەو و سه‌ره‌رۆ پێکهاتبێت؛ بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و دەوڵەت بشڵەژێنێ. وەک ئەوەی هەنوکە لە ناوچەکە دا و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا روودەدات و دەوڵەت ئەو هێزەی نەماوە تەنانەت دام ودەزگاکانی خۆی بە باشی پێ بپارێزێت . ئەم گۆرانەش وایکردووە کە چیدیکە دەوڵەت ناتوانێ ئەمنییەتی خۆی وەک رابردوو بپارێزێت . هەروەها ناشتوانێ دەسەڵاتی خۆی لە ژێرپەردەدا بۆ داپڵۆسانی هاووڵاتیان بشارێتەوە وەک ئەوەی لە ٧٠کان و٩٠کاندا دەیان کرد .
ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆ ئه‌گه‌ر له دوایی شه‌ری سارددا وه‌ک مه‌ترسیه‌کی جدی سه‌یر ده‌کرا، له دوای رووداوی 11"سپتامبر" سیاسه‌توانان هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی که ده‌کرێ ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆ بێ ئه‌وه‌ی خۆی راسته‌وخۆ به‌شداربێت له ئه‌نجامدانی کاری توندووتیژیدا ؛ به یارمه‌تیدانی چه‌ند گروپێکی توندره‌و لە روویی "تکنیکی و مادی " بتوانێ ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی ده‌وڵه‌تان و جیهان تێکبدات و بشێوێنی . هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش بوو که ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی و کوریای سه‌روو، سوریەی ئەوسا و ئێراقی ئه‌وکاتی خسته نێو بازنه‌ی" شه‌یتان "که ناسناوێک بوو له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی جورج ده‌بلیو بوشه‌وه دیاری‌کرا. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا ده‌کرا بڵێن ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکیتر ده‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه ؛ به‌ڵام له دوای 11ی"سپتامبر" ئه‌و راستێە سه‌لمێندرا که ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک یان گروپێکی چه‌ند که‌سی توندرەو ده‌کری بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ؛ئەم گۆرانەش لە هەلسوکەتەکاندا دەنگدانەوە رەنگدانەوەیەکی دیکەی لە ناو بازنەی سیاسەتدا هێناوەتە ئاراوە . چه‌مکی ئه‌منیه‌ت که له دوای رووخانی دیواری به‌رلین و نه‌مانی هێڵی" ئایروونکرتن" که ئۆروپایی کردبۆ دوو به‌شه‌وه، ئه‌م چه‌مکه‌ی رووبه‌روویی نادیارێکی فکری کردبووه و دەکرێ بڵین یەکەم هەنگاو بوو بۆ سەرنەمانی ئەمنییەت بە شێوەیەکی کۆنکرێتکراو کە لە ژێر پەردەیی جۆراوجۆردا حاشاردرابوو . له دوای رووداوی 11ی سپتامبر ئه‌منیه‌ت چ وه‌ک چه‌مکێک له بواری ئاکادمیکدا و چ وه‌ک فاکته‌رێک له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئەمریکا‌دا بوو به مه‌سه‌له‌یه‌ک سەرەکی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتەدا و بەدواداچۆنیان بۆکرد و لەم رێگایەشدا زۆر هەنگاویان نا تا کێشەکان ئاڵۆزتر نەکەن .
هەندێک لە سیاسەت مردانی ئەمریکا کە راستەوخۆ کاریگەریان هەبوو لەسەر سیاسەتی دەرەوە ئەو وڵاتەدا ؛پییانوابوو ده‌بێ ئەمریکا له رێگه‌ی به‌کار هێنانی هێزێکی سه‌ربازی و هێزی ته‌کنه‌لوجی بێ ئه‌ندازه‌یی خۆیان ؛ بتوانن گورانکاری له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا جێبه‌جی بکات . ناوه‌رۆکی گۆران لە لایەن ئەوانەوە چییە؟ ناوەرۆکی گۆران بریتتی بوولە:سه‌رکه‌وتنی لیبراڵ دێمۆکراسی به سه‌ر هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌کانیتردا. بە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە ؛ واتە لێبرڵدێمۆکراسی بە شێوەیەکی گشتی، ئه‌مه‌ش له مێژوودا ده‌توانێ ببێته گۆرانێکی بنەرەتی لە جیهاندا بەگشتی لە رۆژهەلاتی ناڤین بە تایبەتی . گۆرانیش لە مێژوودا به‌و‌مانایی که ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی ببێته دوا سیستم له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ئەوە دەبوو بە لێکدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر گه‌شه‌کردن وبه‌رفراوان بوونی رۆڵی لیبراڵ دێمۆکراسی لە هەموو ناوچەکاندا. هەر لە سۆنگەیی ئەم بیرکردنەویە بوو کە به‌کارهێنانی هێز بۆ گۆرینی ره‌ژیمه دیکتاتۆره‌کان بوو به سیاسه‌تێکی ره‌سمی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سەرنجی به‌شێک لە سیاسه‌تدارێژه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێوه خه‌ریک بوو که ئه‌ویش دەکرێ بەڵێن به پشت به‌ستن به روانگه‌ی چەسپاندنی لیبراڵ دێمۆکراسی بە شێوەیەکی گشتی بوو . به پیی ئه‌م بیرووبۆچوونه ئەوان پێیان وابوو ؛ هه‌ر وڵاتێکی دیکتاتۆری به هه‌ر شیوه‌یه‌ک که گۆرانکاری تێدا دروست بکریت و ببێته وڵاتێکی دێمۆکراسی ؛ ئه‌وه کاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر پرۆسه‌ی دێمۆکراتیزه کردنی وڵاتیکی دیکتاتۆرتر له ده‌ورووبه‌ری خۆی و لە ناوچه‌که‌دا بەگشتی . واتە دەتوانین بڵێن، لە گۆرینی ولاتیکدا هەنگاو بنێت بۆ گۆرانی هاوسییەکانی بە بێ بکارهێنانی هێز. ئه‌وه‌ی وه‌ک فکر له پشتی ئه‌م بنه‌مایه وه‌ستابوو بیرۆکه‌ی دێمۆکراتیزه بوونی وڵاتانی ژاپۆن وئاڵمان بوو لە رابردوودا لە دوایی شەری دووهەمی جیهانییەوە که چه‌نده کاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی دێمۆکراسی له ولاتانی ئاسیا‌و ئورووپا دا. ئەو وڵاتانە لە دوایی تیپەرکردنی شەرێکی دژوار و تەلافاتیکی زۆری مرویی، قۆناغی دیکتاتۆریان تێپەرکرد و پێیاننا ناو پرۆسەی دێمۆکرتیزە کردنی کۆمەڵگاکەیان. هەر ئەم گۆرانەش توانی هەنگاوێکی باش بێت بۆ ناوچەکانیان . لێدانی ئێراق و ئەفغانستان له بنه‌ره‌تدا خۆی به به‌شێکی سه‌ره‌کی ئەو تێزە ده‌به‌سته‌وه . به‌ڵام سه‌ر نه‌که‌وتنی پرۆژه‌ی ئه‌مریکا له ئێراق دا وایکرد که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێداچونه‌وه‌یه‌ک بکات به‌سه‌ر بکارهێنانی هێز بۆ گۆرینی ره‌ژیمه‌کان وچه‌سپاندنی دێمۆکراسی له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کییه‌وه . هه‌ر ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌ش وایکرد که ریاله‌سته‌کان ئه‌وانه‌ی که له بنه‌ره‌تدا به‌کارهینانی هیزیان ره‌تده‌کرده‌وه بۆ گۆرینی ره‌ژیمه‌کان، بتوانن خۆیان بکشێنه ناوچه‌قی پرۆسه‌ی بریاردان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا به‌تایبه‌ت له تێرمی دووهه‌می به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش‌دا. ئه‌گه‌ر ئێمه به چاوێکی ورد سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلام و گۆرانکاریە لە نەکاوەکانی وڵاتانی عەرەبیدا بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای فکری گۆران بە زەبری هێز به‌ریوه ناچی که بریتی بوو له گۆرانی ره‌ژیم بە زۆری هێز له‌و وڵاتهکان‌دا. له دیدی ئیستای به‌ریوبه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه که دیدێکی ریالستانه‌یه ؛ ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری خاڵێکی سه‌ره‌کین له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەواندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تێک نه‌دانی د‌ستووری ئیستای ناوچه‌که که ده‌وڵه‌ته به هیزه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌و ده‌ستوره ده‌پارێزن ته‌نانه‌ت به کۆماری ئیسلامیشه‌وه ئه‌مریکا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌یبینێ .
هێرش کردنە سەر سوریە بە بێ بەکار هێنانی هێزی مرویی؛ {ئەگەر بیت و رووبدات} هەر هەمان سیاسەتە کە ئەمریکا چیدیکە ناخوازێ هیزی شەرکەری خۆی بخاتە ناو مەرترسیەکانەوە . مادام هێزی تەکنەلوجیایان خەریکە باڵدەگری و هیچ کەس ولایەن و وڵاتێک ناتوانی خۆی لە دەست قوتار بکات پێویستیان بە هیزی مرووی نابێت کە بەکاری بێنن . هەروەها لە سیاسەتی تازەشدا هەوڵ دەدەن لە هیزە ناوخۆیەکانی ئەم وڵاتانە کەڵک وەرگرن بۆ سەرخستنی مرامەکانیان . کێشانەوەی زۆربەی هەرەزۆری هێزەکانی خۆیان لە عێراق و هەندیک ناوچەی دیکە، دەکرێ لەم روانگانەوە هاتبێ کە لەسەرەوە ئیشارەمان پێدان . سیاسەتی ئەمریکا لەناو گۆرانکاریەکاندا لە زۆر شوێن وەک بڵێی نەوعە کشانەوەیک بەخۆوە دەبینێ ؛ کە ئەو هەنگاوانەش وا لێکدەریتەوە گوایە ئەمریکا خەریکە لە تاکرەوی وخۆکردن بە پۆلیس بە سەر وڵاتانەوە کەمرەنگ دەبێتەوە . بەڵام لە راستیدا ئەمریکا ناهەوێ چیدیکە خۆی بخاتە ناو کێشمەکێشەکانی جیهانەوە بە تاقی تەنیا . ئەمنیەتی ناوخۆشی زۆر لە لا گرینگە . نایانهەوێ زیاتر لەوەی کە بووە؛ ببیتە ئامانجی راستەوخۆی هەندیک مەترسی دەرەکی . ماوەیەک لەمەوەبەر خودی ئۆباما ئەوەی نەشاردەوە ؛کە ئەوان شەرەکە بە هیزو بازووی خۆیان دەکەن و زەرەر مەند دەبن، دیگەران دێنە سەر حازی و دەیخۆن . پێویستە بۆ هەمووخێرو شەرێک لە گەڵ هاوپەیمانەکانماند پێکەوە بەشدار بین . بۆیە لە لێدانی لیبیادا فرانسە بوو بە رێبەروانی شەرەکە.
٢٧ /٠٩/٢٠١٣
ن/ ئەسعەد قەیدی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
