تاکە فریاد رەسی یەکێتی لەم قوناغی شکستەدا کۆسرەت رەسوڵ و حاکم قادر حمەجان ... سەرخێل ھەورامی

یەکێتی باجی بئ گالبانی و کودەداکەی ٣٠ حوزەیرانی پەرلەمان و درۆکانی ڕاگەیاندنی گەلی کوردستان و ووتەکانی مەلا بەختیار و خۆرەکانی ناو یەکێتی دا؟

 یەکێتی باجی ئەو وتانەی دا کە لە گونگرەکەی مەکتەبی سیاسی مەلا بەختیار وتی ( ئێمە وەکو یەکێتی بەدیلی بەرزانیمان نیە بۆ سەروکی ھەرێم با تەم و مژ لە قسەکانماندا نەبیت) 

 یەکێتی باجی درۆَکانی راگەیاندنی گەلی کوردستانی دا کە ھەموشەوێک بە وتەی ئەو کەنالە ڕۆژانە سەدان کادیری (یەکگرتوو و گۆڕان و پارتی ) ئەھاتنەوە ناو ماڵە گەورەکە خۆیان ووتەنی ھەرچەندە من بۆ خۆم کەسەیری ئەو ھەواڵانەم ئەکرد ھەستم بە شەرمەزاری ئەکردوو لە لایەکی تریشەوە پێکەنینم ئەھات 

 یەکێتی باجی ئەو غەدرەی دا کە لە پێشمەرگە دێرینەکان درا کە سەدان کونە بەعسی بە پلەی (لیوا و عەمید و عەقید و موقەدەم و رائید و نقیب ) خانە نشین کراون و پیشمەرگەی دیرین و دلسوز و کەمئەندامەکانیش بە پلەی جوندی یان ملازم خانە نشین کراون 

یەکێتی باجی ئەو غەدرەی دا کە لە کەسوکاری شەھیدان کرا کە ڕۆژانە لەلایەن وەزیرەکەی و ھەندێک کاربەدەستانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیەوە لە کەسو کاری شەھیدان ئەکرا

یەکیتی باجی ئەو دەرگا داخستنانەی دا لەلایەن ھەندی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیەوە بەرامبەر بە لایەنگران و پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری شەھیدان کە لای ھەندێکیان دەرگایان بەس بۆ ئاغا و کوێخا تەنانەت ھەندێک جار گەشتن بە خوا زۆر ئاسانتر بوو تا جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی حکومەتی پێشوو، ، بۆ دەبیت کەسێکی وەک حاکم قادر لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاوەکو ٧ ئێوارە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی دەوامی ئاسای خۆی بکات و ڕۆژانە خەلک ببینێت و لە کێشە و داواکاریەکانیان بکۆلێتەوە بە پیًی مەجال و یاسا ھەولی چارەسەریان بدات و بەردەوام دەرگای کراوەبیت و بی مۆلەت وەرگرتن سەردانی بکرێت بەلام لەھەمان کاتدا کاکەکانی تر ئەگەر تاقەتیان ھەبوو لە ھەفتەی جارێک بێن بۆ دەوام بۆ مەکتەب و توزی میوەی تایبەت و قاوەیەک بخۆنەوە دوسەرۆک عەشیرەت و لەگەڵ یەک دوو ماستاو چی ئەبینن

 

لە بواری ھونەریدا یەکێتی باجی سەردانەکەی عیماد ئەحمدی دا بۆ لای (پەرواز خان ) بۆ دبی بە عەلاگەیەک دەفتەرە دۆلارەوە وە لەملاشەوە (ێەلاح بالابەرز ) ی ھونەرمەند تەنھا (٢٥٠٠٠٠ ) بۆ سەرف کرا بۆ پرسەکەی وە پەراوێزخستنی ھونەرمەندان 

 

یەکێتی باجی نان بڕاوەکانی دا کە بە بڕوای ھەندێک نامەسئول گوایە نان براویان ئەکەن و ئەگەرێنەوە بەلام ئەوان ئێمەیان بە دەنگەکانیان نان براو کرد ؟

 

یەکێتی باجی ئەو ھەلانەی دا کە بەرپرسەکانمان تەنھا گوێیان بۆ ئەو کەسانە ئەگرت کە ئەھاتن بۆ لایان و ئەیان ووت یەکێتیوەزعی زۆر باشە و لە ٣٠ کورسی زیاتر ئەھینێت خەلکانی دلسۆز و راستگۆیان بە خائین و گۆران لە قەلەم ئەدا ئەگەر راستیەکی بووتایە یان ڕوونکردنەوەیەکی یان بابەتێکی لەسەر گەندەڵی بنوسیایە 

 

یەکێتی باجی ئەو جۆرە لێدوانانەی دا کە بەس بۆ ئەوەی جەنابی تالبانی چاوبەست بکەن ئەیان وت (شتێک نیە بەناوی ڕیفۆرمەوە لەناو یەکێتیدا بەلکو ئەوەی ھەیە خۆرەی یەکێتیە ) کە ئەمەش لیدوانی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بوو لە ژمارە ٦٤ گۆڤاری لڤین لە بەرواری ١/٤/٢٠٠٨ ئەم چاوپێکەوتنەی کردووە

 

یەکێتی باجی ئەو شیخ و مەشایەخ و ئاغا و ماغا و سەرۆک عەشیرەتەیان دا کە لەکاتی حەملەی ھەلبژاردن خزم و کەسی خۆیان پێش خۆیان ئەخست بۆ لای سەرکردایەتیەکان و ئەیان ووت ئەمانە ئەوەنە ھەزار دەنگیان ھەیە ئەم درۆو خیانەتەشیان تەنھا لەبەر ئەوەبوو دەمانچەیەک یان وەنەوشەیەک یان برێک پارە وەربگرن 

 

یەکێتی باجی ئەو ھەلبژاردنە نا شەفافەی دا کە لە کۆمیتە و مەلبەندەکان کرا بۆ دەست نیشان کردنی کاندید بۆ پەرلەمان کە پالێوراوی وا ھەبوو زیاتر لە ٢٠ دەفەر دولاری بەخشیەوە تا کۆمیتەکە و ستافەکەی بکرێت بۆ ئەوەی لەو فلتەرە دەربچێت کە ئەوەش لە خۆیدا گومانیک بو کە کەسێک ئەوەندە سەرمایەداربێت لە پای چی ئەو کارە دەکات ؟

 

یەکێتی باجی سەرۆک شارەوانیەکان و قایم قامەکان و ھەندێک بەڕێوەبەری ناحیەکانیدا

 

ئۆمیدەوارم ئیتر بە خوتانا بچنەوە و ئیستا بۆتان دەرکەوتبیت کە نەوەیەک پەیدا بووە پێی دەوترێت (نەوەی دوای ڕاپەڕین) کە کە پارە و وەعدی درۆ باوەریان پێناکات بینە سەر ڕێبازەکەمان ئەندام پەرلەمانیکیان ئەویت دەبە ئاو بگرێتە پەرلەمان و لەسەر مافی خەلکی سەری بشکێنرێت نەوەک وەکو ئەندام پەرلەمانە خەوتووەکانی ئێمە

 

ئیتر بۆ پێشەوە بە ئۆمێدی بەخۆدا چوونەوە دان نان بە ھەلەکانی خۆماندا 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر