گه‌ر پیوه‌ری نیوده‌وڵه‌تی و ریکخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی بۆ پیوه‌ری گەندەڵی له کوردستان به‌کاربینین، ده‌توانین بلیین کوردستان یه‌کیکه له گەندەڵترین ولاته‌کان یان هه‌ریمه‌کانی جیهان. ئه‌وه‌ی جیگای داخه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ سالانیکی دریژه له ده‌وره‌وه‌ی کوردستان و له ولاتانی دیموکراتی ده‌ژین، ته‌نها بۆ یه‌ک مه‌به‌ست ده‌گه‌رینه‌وه کوردستان، ئه‌ویش بۆ پڕکردنی گیرفانیانه.
من له ماوه‌ی رابردودا چه‌ند وتاریکی پشتیوان عه‌بدولام خوینده‌وه له‌سه‌ر 'ناعه‌داله‌تی یه‌کانی ناو گۆران"، وه له به‌شی یه‌کەمدا زۆر به زه‌قی ئاماژه‌ی به کاک' ئارام ره‌فعه‌ت " کردبوو. وه دواتر کاک ئارام ره‌فعه‌ت وه‌لامی دایه‌وه، که گوایه وه‌لامه‌که له لایه‌ن هاوشاریانی "ئارام ره‌فعه‌ت" ه‌وه نوسراوه. من زۆر له نزیکه‌وه ئاگادارم که ئه‌م نوسینه له لایه‌ن خودی کاک ئارام ره‌فعه‌ت و شێرکۆ کرمانجەوە نوسرابوو، ئه‌وه بوو هاتن بۆ لای من که منیش واژۆ له‌سه‌ر نوسینه‌که بکه‌م و پشتیوانی لیبکه‌م. پێشتریش تەلەفۆنیان بۆ کردبووم، بە بیانوی ئەوەی ناوەکان هێشتا ئامادە نین و تەدقیقی تیا ئەکەن ئیتر من لەبەر یەک هۆی کە ناوەڕۆکی نامەکە بوو، رەزامەندیم دەرنەبری. دواتر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو که که‌سیک خۆی کاندید کردوه له سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌لام یه‌کیتی و پارتی و کوردانی ڕۆژهه‌لات و هه‌ندیک منال و هه‌رزه‌کار واژۆیان بۆی کردوه.
من ده‌مه‌ویت لیره‌دا رونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م بۆ رایگشتی و خه‌لکی کوردستان وه هه‌روه‌ها رونی بکه‌مه‌وه که بۆجی ئه‌و نوسراوه‌م واژۆ نه‌کرد
من ده‌میکه دور و نزیک کاک ئارام ده‌ناسم و ئه‌و به‌ریزه له‌گه‌ل شیرکۆ کرمانج له‌یه‌ک جیا ناکرینه‌وه، وه یاخود باشتر وایه بلیم وه‌ک پیاوی شیرکۆ کرمانج هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات و خاوه‌ن بریار و قسه‌ی خۆی نی یه. بۆ بریا دان له‌سه‌ر هه‌ر پرس و بابه‌تیک ده‌بیت له‌سه‌ره‌تا پرس به شیرکۆ کرمانج بکات. که‌سیک خاوه‌نی که‌سایه‌تی و بریاری خۆی نه‌بیت جۆن ده‌توانیت له ناو ئه‌و شه‌ڕ و هەرایه‌ی نهاو په‌رله‌مان به‌رگری و داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌لک بکات. لە کاتێکا شێرکۆ کرمانج ئەوەندەی بە پیاوی بەرژەوەندی ناسراوە و بۆ مەسئولەکانی پارتی ویەکێتی پانی ئەکاتەوە، ئەوەنە کەسێکی سەربەخۆ نیە.
کاک ئارام ره‌فعه‌ت له یه‌که‌م رۆژی دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ه وه که‌وتۆته دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیرشی کردۆته سه‌ر که‌سی یه‌که‌می ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، وه بە پیاوکوژ و ته‌ور وه‌شین و جەلادی ناو بردوه . وه له هه‌میشه ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که نه‌وشیروان موسته‌فا له‌سه‌ر کوشتنی وریا و 5 هاوریی کۆمۆنیستی کاک ئارام ده‌بیت بدریت به دادگا. جونکه ئارام ره‌فعه‌ت کاتی خۆی کۆمۆنیست بووه و ئیستاش دلی بۆ کۆمۆنیزم لیده‌دات، بەڵام ناچاریشە خۆی بگۆڕێ بە ئیسلامی. لەوەتی کاک ئارام گەڕاوەتەوە کوردستان، هەمو رۆژێک ئەچێ بۆ نوێژی جەماعەت و باسی خواوپێخەمبەر بۆ خەڵکی ئەکات. مرۆڤ بێتە ئەو ئاستە سڵ لەهیچ شتێک نەکاتەوە بیدۆڕێنێ بۆ ئەوەی ئەندام پارلەمانی بەرێتەوە بە راستی خەتەرە.
من له یادمه له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی دا، که بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش تیایدا به‌شدار بوو، و ئیمه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی له ئوسترالیا مافی ده‌نگدانمان هه‌بوو، وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بوایه بجین بۆ شاریکی تر به ناوی مالبۆرن، داوا له کاک ئارام کرا که بیت بۆ ده‌نگدان . له وه‌لامدا وتی "سندوقی ده‌نگدان بیته پیش ماله‌که‌م من ده‌نگ ناده‌م به نه‌وشیروان موسته‌فا". مانای جی یه ئیستا ئه‌و به‌ریزه لەلایەن گۆڕانەوە کاندید کراوه، باشه گۆران پیاویکی تری تیا نه‌بوو کاندید بکریت؟ من وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بۆ گۆران جیدیلم.
هیج ئیشیک نه عه‌یبه و نه شوره‌یی، ئه‌وه‌ی عه‌یبه دزی و گەندەڵی و خیانه‌تی نیشتمانی یه. کاک ئارام ره‌فعه‌ت هه‌موو که‌سیک له ئه‌ده‌لاید ده‌زانیت کاری "شوفیری ته‌کسی ده‌کات "، من خۆشم له ئوسترالیا زۆر کارم کردوه وه‌کوو کاری کرێکاری و پاککردنەوەی ئۆفیسەکان و به شانازیشه‌وه باسیده‌که‌م. به‌لام کاتیک کاک ئارام ئه‌م کاره‌ی ده‌شاریته‌وه ئه‌وه ریک به‌و مانایه دێت که کاری سایه‌ق ته‌کسی پی عه‌یبه ؟ وه ئایا بۆ وه‌ک دکتۆریک خۆی ده‌ناسینیت له کاتیک دا که من ئاگادارم نه دکتۆر ه و نه مامۆستای زانکۆ، یاخود بۆ ئه‌وه وه‌نالیت که ئیعتباری کۆمه‌لایه‌تی له ریگای پیشگری "دکتۆر" بۆ خۆی به‌ده‌ست بهینیت. ؟ من دۆستێکم لەم شارە ئەخوێنێت و ئەڵی هێشتا شەهادەکەشی وەرنەگرتوە.
نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش من زۆر له نزیکه‌وه ئاگادارم که کاک ئارام له‌سۆشیال له خیزانه‌که‌ی جیابۆته‌وه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کیشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ل خیزانه‌که‌ی، من پیم وایه یه‌کیکن له خانه‌واده خاوه‌ن ئیعتباره‌کانی ئه‌ده‌لاید و خانه‌واده‌که‌ی له دۆخێکی ئاسایدا ده‌ژین. بەلام کاتیک له سه‌ر وه‌ره‌قه جیا بۆته‌وه بۆ یه‌ک مه‌به‌ست ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی سۆشیال و پاره‌ی 2 هه‌فته جاریکیان زیاد بکات، جونکه ئه‌گه‌ر دایک و باوکیک جیا ببنه‌وه وه منالیان هه‌بیت، ئه‌وا ئه‌و پاره‌ی له سۆشیال وه‌ری ده‌گرن له ژیر ناوی باوکی بی ژن و دایکی بی میرد جه‌ند سه‌د دۆلاریکی زیاتره له جا‌و ئه‌وه‌ی که ژن و میرده‌که به‌یه‌که‌وه بژین.
وه کاک ئارام کاتیک کاری ته‌کسی ده‌کات یه‌ک دۆلار تاکس به حکومه‌ت نادات و کاره‌که‌ی کاری ره‌شه، وه له لای حکومه‌ت ده‌لیت من باوکیکی بی ژنم و ئاگام له مناله‌کانمه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم کار بکه‌م، وه ژنه‌که‌شی به هه‌مان چه‌شن. من ئاگادارم که کاک ئارام و خانه‌واده‌که‌ی له ریگای ئه‌و کلاواتانه مانگانه بڕی ئه‌و پاره‌ی له حکومه‌تی ئوسترالیا وه‌ریده‌گرن ده‌گاته 3500 دۆلار. مانگانەش نزیکەی دو هەزاردۆلارێکی بە رەش لە کاری تەکسی دەستئەکەوت، که‌سیک بیت و گەندەڵی بکات له ولاتیکدا که مافی نیشتمانی بوونی پیداوه له یه‌که‌م رۆژه‌کانی گه‌یشتنی به‌م ولاته چۆن گەندەڵی ناکات له کوردستان که گه‌ندەڵستانه؟ ئەی چۆن گومانم نەبێ ئەگەر بەهۆی شەهادەی علوج و خۆهەڵکێشانی ئەکادیمیەوە دەنگێ هێنا، چۆن سەرڕاست ئەبێت و گەندەڵی ناکات.
سایتەکانی سەر پارتی ناوی هەندێ کاندیدی گۆڕانیان داناوە گوایە پارتی وەک خەت مایل دایناون، دیارە خەت مایلی یەکێتیشیان تیایە ئەی بۆ نەچێتە عەقڵەوە کاک ئارام لەگەڵ شێرکۆ کرمانج و هەندێ کەسی تردا کاتی خۆی عەریزەیەکیان نوسیبو بۆ پارلەمانی کوردستان و لیستی کوردستانی دیراسەیان کردبو بۆ ئەوەی کۆمەکی ئەو لۆبیکردنەی شیرکۆ کرمانج و کاک ئارام بکەن، ئەوە نزیکە ٣ ساڵە ئەو بڕە پارە زۆرە، نزیکەی چوار هەزار مانگانە لەڕێی حکومەتی هەرێمەوە وەردەگرن، لۆبیکردنەکەشیان تۆزی بەبایا چو، ئایا جێگەی خۆی نیە گومان لە خەتمایلی کاک ئارام رەفعەت بکەین. من وای بۆ ئەچم پارتی خۆ بەمەبەستەوە ئەو ناوانە کەشف ئەکا بۆ ئەوەی میسداقیەتی لیستی گۆڕان کەمبکاتەوە و خەڵک قەلەق بکات لەوەی دەنگ بە لیستی گۆڕان بیەن. کەواتە بەهۆی هەندێ کاندیدی لاوازەوە، هەموو لیستی گۆڕان زیانی لێ ئەکەوێ.
باشە کەی دکتۆری زانکۆ و ئەکادیمیستی پسپۆر پێویستی بەوەیە منداڵ و تەواڵ ئیمزای بۆ کۆبکەنەوە و بڵێن وەڵا، بیلا تەڵا دکتۆرە. ئەم مەهزەلەیە بەس و تەنها لەناو ئەو کەسانەیا هەیە کە هەست بەنەقسکردن دەکەن و شەهادەکانیان علوجە و هیچ ئیعتیبارەکی نیە. فەرمو شەهادەکەت کەشف بکە و ئاشکرای بکە. گەلۆ چۆن ئەبێ پارتیەکان و یەکێتیەکان تەڵاقت بۆ بخۆن و بڵێن کاک ئارام رەفعەت پارتی نیە. کاک ئارام بە خۆی ئەڵێ یاسای نیودەوڵەتی خوێندیە. باشە چۆن ئەبێ مناڵانی ١٣ ساڵ و ١٤ ساڵ بێن گەواهی بدەن بڵێن بەڵی کاک ئارام دکتۆرە، ئەکادیمیستە و پارتیش نیە. بەهەرسێ تەڵاقی بارام بەگ ئەم ماستە موویەکی دەستی کاک شێرکۆ کرمانجی تیایەو گوریسێکی پارتیشی تیایە.
ئه‌و شتانه‌ی باسم کردوه مشتیکه له خه‌رواریک ووه هیجیان ناچنه ناو مه‌سه‌له‌ی شه‌خسیه‌وه. چونکە من لە نزیکەوە کاک ئارام ئەناسم و ئەوە دە ساڵیش ئەبێ لە نزیکەوە وەک هاوشاریەک ئەیناسم بەڵام هاوشاریەک گەواهی ئەوەی بۆ نادەم رۆژێ لە رۆژان گۆڕان بوبێ و دڵی بۆ گۆڕان لێدابێ، بەلکە لە سیاسەتەکانی پارتیەوە نزیک بوە. زۆر دژی ئەجێندانی نەتەوەیی پەکەکە بو، بەکورتیەکی پارتی لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک رێک بوایە ئەویش رێک ئەبو، بۆ ئەوەی گومانیشی نەچیتە سەر جاروبار رەخنەیەکی شەرمنۆکانەی لە پارتی ئەگرت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
