
پارێزگاری سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری فرۆشتنی سوته‌مه‌نی سلێمانی قائیمقامی سلێمانی وه‌ك جێبه‌جی كردنی قۆناغی یه‌كه‌می بریاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌باره‌ی به‌نزینه‌وه چه‌ند بریارێكی نوێی له باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینه‌وه راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ 24ی ئاب به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی كۆبووه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی جێ به‌جی كردنی بریاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینه‌وه تاوتوی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌گه‌یاندرا رۆژانه پارێزگای سلێمانی پێویستی به‌نزیكه‌ی 2.500000لیتر به‌نزین هه‌یه و ئێستا به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و بڕه دابین بكرێت بۆیه له سلێمانیش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بریاره‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ رێگری له بازرگانی كردن به‌به‌نزین جی به‌جی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی بریاریدا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جی به‌جی كردنی ئه‌و بریاره، شه‌ش به‌نزینخانه دیاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌و رۆژ كراوه بن و بی پسوڵه به‌نرخی 500 دینار به‌نزین بده‌ن به شۆڤێران.
بۆ ئه‌و شوفێرانه‌ی كه به پسوڵه‌ش به‌نزین وه‌رده‌گرن پارێزگاری سلێمانی بریاریدا بڕی زیاتر به‌نزینیان پی بدرێت به‌جۆرێك بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ و ته‌كسی به‌رێژه‌ی 50% به‌نزینیان له بڕه‌كه‌ی خۆیان زیاتر پی بدرێت و بۆ ئۆتۆمبیڵی تایبه‌تیش 10 لیتر زیاتر له بڕه‌كه‌ی خۆیان پی بدرێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا 26 ئاب كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ جی به‌جی كردنی بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كان و یه‌كخستنی جۆر و نرخی به‌نزین له‌هه‌موو به‌نزینخانه‌كاندا.
هه‌روه‌ك ته‌ئكید كرایه‌وه له‌مه‌ودوا به‌نزین نادرێت به‌و به‌نزینخانانه‌ی خه‌سڵه‌ته ستانداردی به‌نزینخانه‌یان نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
