پێش ده‌ستپێك:-
ماوه‌یه‌كه كۆمپانیاكانی گه‌ران به‌دوای نه‌وتدا له سنوری قه‌زای رانیه به‌تایبه‌تی (دۆڵی شاورێ) ده‌ستیان كردووه به‌گه‌ران و پشكنین بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ناوچه‌كه‌دا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و گونده‌كان ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌توندی پرۆسه‌ی گه‌رانی به‌دوای نه‌وتدا له ناوچه‌كه‌یاندا ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵساون به دروستكردنی گروپێكی فشار بۆ سه‌ر حكومه‌ت به‌ناوی (ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ژینگه‌و مافه گشتیه‌كان- ڕانیه) .هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه پیان وایه گه‌ران به‌دوای نه‌وتدا ئه‌بیته هۆی زیان گه‌یاندن به‌سروشت و ژینگه‌ی جوانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی ناوچه‌كه كه‌بۆته ناوچه‌یه‌كی گرنگی گه‌شتیاری بۆ قه‌زای ڕانیه.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت هه‌نگاوێك بۆ پیشكه‌وتن دوو هه‌نگاو بۆ تێكدانی سیسته‌می ژینگه:-
نه‌وت له سه‌ره‌تای قوناغه‌كانی به‌كارهینانی ژیانیكی نوێ ی به مروڤ به‌خشی و بازاڕه‌كانی جیهانی به‌ڕوودا كرایه‌وه، له وكاته‌وه مروڤ بووه دیلی نه‌وت له پێویستی و داواكاریه‌كانی ژیانی، جگه له جه‌ندین كیشه كه بوَ سروشت دروست بوو به هوی زیاده ڕه‌ویی له به‌كارهینانی نه‌وت له‌لایه‌ن مروڤه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بووه هوی تیكچونی سیسته‌می هاوسه‌نكی ژینكه‌یی (نڤام التوازن البیئی) بو هه‌ساره‌ی زه‌وی، زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سیسته‌می ئیكولوجی زه‌وی له هاوسه‌نگیه‌كی ڕیكو پێكی دروستكه‌ر (الخالق) دابوو بو به‌رژه‌وه‌ندی مروڤ و زه‌وی، وه له هه‌ماهه‌نگیه‌كی (تناسق) ی ووردو بی وینه‌دا بوو كه زۆر كونجاو بوو بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ل و ڕووه‌ك له سه‌ر زه‌وی.سه‌ره‌ڕاری بوونی گه‌رده‌لول و گڕكان و بومه‌له‌رزه‌كان كه ڕویانداوه له ماوه‌ی مێژووی دروستبونی زه‌وی جۆری ژیان له سه‌ر گۆی زه‌وی گوڕاو.مروَڤ ئه‌مڕۆ بو دابینكردنی پیویستیه‌كانی ژیانی ڕوژانه‌ی پشتی به‌ستووه به نه‌وت ته‌نانه‌ت له دابینكردنی خوراكی ڕوژانه‌شی، ئه‌م گوڕانه له سیسته‌می ژیانی مروڤدا چه‌ند مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی به دوای خوَیدا هینا كه هه‌ڕه‌شه ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی مروف و ژینگه‌و سه‌رجاوه‌كانی ژیان (ئاو، هه‌وا، خاك)، به هوی قولتر بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیس بوونی ژینگه به هوَكاری زیاده‌ڕویی له به‌كارهینانی سه‌رجاوه‌كانی ووزه به‌تایبه‌تی نه‌وت له‌لایه‌ن مروڤه‌وه، جكه له‌مه‌ش بوونی جه‌ند ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی تری مه‌ترسیدار كه بوی هه‌یه ببێته سه‌رهه‌لدانی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری جیهانی (الازمه الاقتێادیه العالمیه) كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هوَی دواكه‌وتنی كاروانی پێشكه‌وتنی مروڤایه‌تی، ئه‌مه‌ش وا له هه‌موومان ده‌كات به تایبه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین له سه‌ر گرینگی مه‌ترسیه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نه‌وت و دوباره بیداجونه‌وه‌یه‌ك له به‌كارهینانه‌كانی، به شیوه‌یه‌ك كه ببیته مایه‌ی سه‌لامه‌تی و بیشكه‌وتنی كه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام (التنمیه المستدامه) .
گرنگترین ئه‌م گرفته ژینگه‌یانه‌ی ڕووبه‌رووی ناوچه‌ی (دۆڵی شاورێ) ئه‌بنه‌وه له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی گه‌ران به‌دوای نه‌وتدا:-
بێگومان ئاشكرایه دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی گۆڕی له‌قۆناغی كشتوكاڵیه‌وه بۆ قۆناغی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی، زاده‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌مرۆ به‌رهه‌می دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته.نه‌وت ئه‌مرۆ بۆته شاده‌ماری ژیانی مرۆڤایه‌تی.به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌ش زۆرجار له‌ئه‌نجامی پشكینین و گه‌ران به‌دوای دۆزینه‌وی نه‌وتدا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌مه‌ش ڕه‌گه‌زه‌كانی ژیان (ئاو.هه‌وا.خاك) توشی پیس بوونێكی له‌راده‌به‌ده‌ر بوون و ژیانی مرۆڤایه‌تیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
لێره‌دا ئه‌توانین گرنگترین ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بخه‌ینه ڕوو كه به‌هۆی گه‌ران به‌دوای نه‌وتدا ناوچه‌كه ڕوو به‌رووی ئه‌بێته‌وه له ئێستا‌و دوارۆژدا:-
1- تێكدانی سروشت و ژینگه‌ی پارێزراوی ناوچه‌كه كه‌چه‌ند ساڵانه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌جوانی هێشتۆته‌وه.
2- تێكدانی خانه‌و لانه‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان و كۆچكردن و له‌ناو چوونیان.
3- تێكدانی دیمه‌ن و روخساره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی رووی زه‌وی (خاك، چیا، رووبار، دارستان....هتدد) بۆ دیمه‌نیكی نه‌خوازراو.
4- له‌ناوچوون و تێكچوونی ژیانی بایه‌لۆجی بوونه‌وره زیندوو نازیندووه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.
5- له‌ناوچوون و وێران بوونی كه‌رتی كشتوكاڵ (ئاژه‌ڵداری و باخداری و هه‌نگه‌وانی) .
6- له‌ناوچوونی جوانی و سروشتی ناوچه‌كه كه‌بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی تواناكانی (سروشتی و مرۆیی) گه‌شتوگوزاری كه توانایه‌كی باشیان هه‌یه بۆ راكیشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران.بۆ ناوچه‌یه‌كی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان.
7- تێكدانی خاكێكی به‌پیت بۆ خاكێكی بێ پیت.پیس بوونی خاك به‌ماده‌ی ژه‌هراوی.
8- له‌ناوچوون و ووشك بوونی كانی و كاریز و بیر و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
9- پیس بوونی ئاووهه‌وا ی ناوچه‌كه له‌ژینگه‌یه‌كی پاكه‌وه بۆ ژینگه‌یه‌كی نه‌خوازراو و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی جۆراو جۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.
10- - كه‌مبوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان چ رووه‌كی بێت یاخود ئاژه‌ڵی كه‌سامانێكی نوێبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تین.
11- سه‌رهه‌ڵدان و دروست بوونی دیارده‌ی راماڵینی خاك و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و بهێزبوونی توانای خاك.
12- له‌ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌وه‌ڕگای سروشتی و گۆرینی زه‌وی له خاكێكی به‌پیت بۆ خاكێكی لماوی و بیابان.
13- كه‌مبوونه‌وی رووبه‌ری چێنراو به‌كشتوكاڵ و ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی (كیبڵ و سیم و ته‌لبه‌ندكردنیان) .
14- كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی (دارستان و گژوگیا) .كه ئه‌م ناوچه‌یه جیاده‌كاته‌وه له ناوچه‌كانی تر.
15- كۆچكردنی خه‌ڵكی ناوچه گوند نشینه‌كان له‌زێدی باب و پاپیرانیان بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان.ئه‌مه‌ش ده‌بیته مایه‌ی گرفتی ژیان بۆیان.چونكه كۆچكردن له‌لایه‌كه‌وه ئه‌بیته‌و هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی گونده‌كان كه پێداویستی شار‌و شارۆچكه‌كانی پڕده‌كه‌نه‌وه.له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌بێته هۆی فراوان بوونی شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نائه‌ندازه‌یی و دروست بوونی گرفتی بیكاری و جه‌نجاڵی شاره‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی دزێو ناشیاو دروست بوونی گیروگرفتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌راده‌به‌ده‌ر.
سه‌ردار عبالرحمن ابراهیم/ رانیه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
